کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


بەدەم پێكەنینى سەرۆكەوە

Saturday, 13/04/2013, 12:00








تا بتوانین بەردەوام بین لە بەكار هێنانى هەستەكانمان دەتوانین ئاوڕى باشتر بدەینەوە بۆ دواوە و ئەملا و ئەولاى تەنیشتەكانمان ئەوجار تێدەگەین ئەوشوێنەى تیایدا وەستاوین كوێ یە و دە گاتە كوێ ئەو ڕێگایەى بە ردەممان كە ڕێ ى گرتوە بۆ ئاقارى كوێ دەڕوا و لەنگەر دەگرێت . بێگومانین لە وەى كە خۆمان مرۆڤى نیشتمانێكى لە ت لەت كراوى گیرۆدەكراوى چەند ئیمپراتۆریەتێكى هەڵوە شاوەین كە دورترین زەمەنى ڕابردوو كاریگەرى یەكى زۆرى بەسەرمانەوە هەیە لە ڕێگاى دە سەڵاتێكى خێڵەكى سە ردەستە كراو تین و تانەى ئەو ڕژێمانەى پێشوى بە سەرەوە ماوە كە دەكاتە هەوڵى منەت باربونى پێشو و بەرماوەى شكستى یەك لە دواى یەك و دانوستانى بێ سەمەرى ڕابردوو لە ئێستا دا لە گەلأ خوان و كار و بینین و بیستندا بە منەتەوە بە خەڵكى ئە مڕۆى پە یوەندى یە ئەلكترۆنیە كانى دە فرۆشنەوە وەك ئەوەى خەڵك خەو تبێت وتەنیا دە ســـەڵا ت بێت ئێشكچى وە خەوە خۆشە كەى خەڵكى بن تاكو بە جەستەى خەواڵومانەوە پرۆسە كەیان لێتێك نەچێت و میللەتیش خەوى خۆش نە بینێتەوە ، بەڵام نازانین دنیا بە ئارأستەیەك گۆڕاوە هەر تاكێك شە وانە پێش خەوتن وەڵامى نوێ بۆ هەواڵە تەشریفاتیەكانیان رێكدەخات و هەڵە چنى ئەوەش دەكات كەلە هزریدا هەڵیچنیوە ، بێگومان بەرایــى ئەم نوسینە بە پێى ئەو هەواڵەى ئەم ڕۆژانەیە كە باس لە سەر لە نوێ هەڵبژاردنەوەى سەرۆكى هەرێمە بۆ جارێكى تر بە عربى [ كما كن ] سە رە ڕاى ئەو وتانەى لە سەروبەندى خۆپیشاندانەكانى 17ى شوبات دا بە بەڵێنەوە گوتى و لە دەستوردا هەیە كە دوو بارە خۆى كاندید ناكاتەوە ، سەر بارى ئەوە ش وتە بێژ و خاوەن كۆمپانیا كانى كوردستانى هەر دو حزب بە منەتەوە ئاماژەیان بە وە دا كە ئەمە خواستى سە رۆك نى یە بەڵكو ئێمە زۆرى لێدەكەین ،ئەوەیە كە گومانمان ڕادەكێشن بە رامبەر یەكەم كەسى ترمان لەو سەرۆكە شایستە تر دەست ناكەوێت دووەم هەر كەسى تر بیكات خوێنى خۆى لە سەۆر خۆى ئێمە هیچ هاوكارى نا بین بە هێزى میلشیا و دكتا تۆرى زۆرینەى بەرلەمان .
كاتێك ئەوەمان بە رچاو و گوێ كەوت دیسانەوە بەدەم پێكەنینى سەرۆكەوە ئەمجارەشى جێنشینى وەر گرتەوە بۆ بەردەوامبون لە هەمان هەڕاجى منەت بە شیاو ى و پێشینە و پێشمەرگایەتى ئەو ئەركەى پێى دە سپێردرێت دەبێت هەمو مان سوپاس گوزار و بێدەنگ بین .
كاتێك دەتوانین ئەم بنەمایانە وەلا بنێین و ڕازى نەبین دەنگ و ناڕە زاى و بەرلە مان نەبێت بۆ جێ بەجێ كردنى كارى حكومەت . یان دەبێت بپرسین بۆ خەڵكى بێزارە وەك ئێستا دەبینین كە كەمتر سەیرى ئەم راگەیاندنى بینراو بیشتراوى ئەم دوو حزبە دەسەڵاتدارە دەكەن بێگومان دیارە كە دوبارە كردنەوەى هەرشتێك ببێتەهەمیشە دەبێتە بابەتێكى بێزار بۆ هەستەكانى مرۆڤ بە تایبەتى دەم و چاوى دووبارەو هەواڵى دوبارە و درۆى دوبارە و سەركردە و سەرۆكى دوبارە ، باشترین نمونەش ئەو ڕژێمانەى وڵاتە عەرەبى یەكانە كە دوبارە بونەوەیان تەنها لە بەردەمى دادگاكانى ووڵاتانى خۆیانە بە دەستى دادوەرانى خەڵكى خۆیان ، دەبێ بپرسین بۆ كار بگاتە ئەو ئاستە بۆ نا بێت وەك مرۆڤى ئاسایى ووڵات و كوردستان بژین ئەگەر خۆت بە پلە یەكى مرۆڤ وخەڵكى ووڵات بە پلە دوو نازانن بائازابین بەرامبەر بڕیار و ئیفلیج نەبین بەرامبەر گەڕانەوە بۆ ناو خەڵك و میللەت بابە كردەوە بگەرێینەوە بۆ ناو خانوە قوڕەكان و وەك خەڵك بژین هەستى بەخشندەیى و یەكتر قبوڵكردن بكەینە ڕێچكەى ژیان و نەریتى باوى دەسەڵات بگەڕینەوە بۆ سەرەتاى خۆشە ویستى مرۆڤەكان تا بتوانین ئاشتى و ئارامى لە ژێر حوكمى پارێزگارى هەموان بێت بۆ ووڵا و ووڵا تیش بۆ هەموان نە ك تەنها بۆ سەرۆك و سەر كردەكان .


[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست




کۆمێنت بنووسە