کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كچان وكوڕان , هەرگیز جیامەبنەوە بۆئەوەى مەلا و جاهیلەكان ئاسودەنەبن

Tuesday, 29/09/2009, 12:00


جەهل و تاریكى ناخى تاریك پەرستان بەناوى دروستكردنى كۆمەڵگایەكى ڕەوشتدارو بەنمونەكردنى شارێك بەدورخستنەوەى كوڕان و كچان لەپرۆسەى خویندن و دوكەرتكردنى كاتى دەوامى قوتابخانەیەك لە (یەكەوە بۆ دوو) هەوڵێكى بێمانا و جاهیلانەى هەمو ئەو كەسانەیە كەواهەست دەكەن ئەگەر كوڕو كچێك پێكەوە لەقوتابخانەیەكدا كۆببنەوە لەتەنیشت یەكەوە دیرَژەبە پرۆسەى خویندن بدەن , ئیدى ئەوەكۆتاى دونایە ؟!
حیكمەت لەوەدا چیە ئەگەر كوڕان و كچانى كورد لە قوتابخانەكاندا لەپۆلێكدا یان لەگۆڕەپانى قوتابخانەیەكەدا كۆنەبنەوە ؟ ئەو مەلا و ئیسلامییە كۆنەپەرستانەى كە ڕژانەسەرشەقامەكان و داوایان كرد ئەو دوڕەگەزەلەیەكتر جودابكرێنەوە, خزمەت بەكام لوژیك دەكەن ؟ لوژیكى ئیسلام گەرایانەى بەسەر چو ؟ یان لوژژیكى بەربەریانەى هاوشیوەى دیدى بن لادنییەكان ؟ یان ئەو لوژیكەى كە دواجار سەرەڕایى هەمو بەربەرستە جاهیلیەكان لەزانكۆدا كۆیان دەكاتەوە ؟ ئایا ئەوەى بەناوى ئیسلام و شەرعەوە داوادەكرێت, تاچەند ئیسلام لەگەڵیدا یەكدەگرێتەوەو تاچەند شەرع شەرعێتى پێئەدات ؟ بیگومان ئەوەتەنها ئاراستەكردنى چەند پرسیاریكى سادە بو نەك بۆخوینەران , بەڵكۆ بۆ هەمو ئەوكەسانەى كەوابیردەكەنەوە كچان و كوڕان لە پرۆسەى خویندن لەیەكتر جیابكەنەوە؟ چونكە سادوگۆكان دەبێـت هەمیشە بەپرسیارى سادە فێرى ئەوەیان بكەیت كە دیالۆگ بكەنەسەرەتاى لەیەك گەیشتن , نەك هەڕەشەو دەنگ هەڵبڕینێكى نەشاز.
منداڵانى هەڵەبجە بەكوڕو كچەكانیانەوە دەیانەوێت فێربن , دەیانەوێت بەشێوەیكى هێمن وسەلامەتى درێژەبەخویندن بدەن , ئەوان هێشتا خۆیان ناناسن,بۆچى دەبێت لەیەكتر دوربخرێنەوەو لەو تەمەنەناسكەدا بكرێن بەدژى یەكتر ؟ بۆچى دەبێـت هەمیشە شارى هەڵەبجەو خەڵكەكەى هەرساڵێك و بەشێوەیەك لەلایەن چەند كەسێكەوە ئازار بدرێن ؟ جیاكردنەوەى كوڕان وكچان لەقوتابخانەكاندا , قوتابخانەكان دەكاتەزیندان , گۆڕەپانى قوتابخانەكان خاڵى دەكاتەوە لەتریقەى پێكەنینى كوڕان و كچان , پۆلەكانى قوتابخانەكان ,سارد سارد دەبن و تەنانەت مامۆستاى وانەكانیش حەوسەڵەى ئەوان نابێت وانەكان بەباشى بڵێنەوە ؟! كەوتە بۆچە هەم ئەمانە ڕوبدەن ؟ بۆچى پرۆسەى خوێندن بۆداوا بگەڕێنینەوە ؟ بۆچى زیندان لە قوتابخانەكاندا دروست بكەینەوە ؟ بۆچى لەو تەمەنە ناسكەدا منداڵەكانمان فیرى ڕق لێبونەوەبكەین ؟
وەزارەتى پەروەردە لەم كاتەدا دەبێـت گوێ بۆ ئەو قسانەنەگرێت كە جەهل یان لێدەبارێت و هەرگیز هەڵەى گەورەى وەها نەكات كچان و كوڕان لەیەكتر جیابكاتەوە ؟ چونكە ئەوكاتەى كە هەردو ڕەگەزەكە , كە دەگەنە دوا قوناغ ئەگەر هەرلەسەرە تاوە یەكتر نەناسن , ئەو كات زانكۆ لەبرى فیرخوازو مرۆڤى زانست خواز , پڕدەبێت لەبونەوەرى تێكشكاو شەرمن و سادەگۆ .
[email protected]



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە