ناكرێت گه‌لی كورد بێ پێناسه بێت...
Sunday, 17/07/2011, 12:00
سه‌رۆکایه‌تی کۆنسه‌ی به‌ڕیوه‌به‌ری که‌جه‌که، له‌باره‌ی ڕاگه‌یاندنی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دێموکراتیک و ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی ئه‌رته‌شی تورک، له لێدوانێکدا ده‌ستنیشانی کرد که که‌جه‌ده، به ڕاگه‌یاندنی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دێموکراتیک، هه‌وڵه‌کانی ئه‌و لایه‌نانه‌ی پووجه‌ڵ کرده‌وه، که پێداگرن له سه‌ر له‌ناوبردن.
سه‌رۆکایه‌تیی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری که‌جه‌که، له لێدوانێکی نووسراودا، به‌بیریر هێنایه‌وه که له پێڤاژۆی دامه‌زراندنی کۆماری تورکیه‌دا، گه‌لێك جار باسی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی کوردان کراوه و ده‌ستنیشانی کرد که دوای ده‌ستووری بنچینه‌یی ساڵی 1924، سیاسه‌تی نکۆڵی و له‌ناوبردنی کوردان هاتوونه مه‌یدان و له ئه‌نجامدا کۆتایی به مۆدێلی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری هێنرا.
که‌جه‌که ده‌ستنیشانی کرد که به ده‌ستپێکردنی خه‌باتی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی گه‌لی کورد، سیاسه‌تی نکۆڵی له ئاستی هه‌ر باڵادا په‌یڕه‌و کرا و وه‌ها به‌رده‌وام بوو:
به‌رخۆدانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی له به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی نکۆڵیکردن، له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا، بنه‌مای شۆڕشی کۆمه‌ڵاتی دانا.
که‌جه‌که ده‌ستنیشانی کرد که نه‌خشه‌ڕێی ڕێبه‌ری گه‌لی کورد، بۆ چاره‌سه‌ریی سه‌رجه‌م پرسه‌کان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین مۆدێلێکه.
سه‌رۆکایه‌تیی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری که‌جه‌که ڕایه‌گه‌یاند، له ئه‌نجامی تێکۆشانی 30 ساڵه‌دا، ئیدی ناکرێ گه‌لی کورد بێناسنامه‌یی په‌سه‌ند بکا، تیشکی خسته سه‌ر گرنگیی مۆدیلی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دێموکراتیک و وتی:
خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دێموکراتیک به واتای چاره‌سه‌رکردنی پرسی گه‌ل و کۆمه‌ڵگاکانه له سه‌ر بنه‌مای دێموکراتیک بوونی کۆمار. به بنه‌ماگرتنی پره‌نسیپه‌کانی زهنیه‌تی دێموکراتیک و سیاسه‌تی دێموکراتیک، ده‌توانێ پرسی کو‌ردستان و سه‌رجه‌م گرفته‌کانی تورکیه‌ش چاره‌سه‌ر بکات.
که‌جه‌که داوای کرد چاره‌سه‌ری له سه‌ر بنه‌مای خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری، درووست ببێته مایه‌ی تێگه‌یشتن و وه‌ها دوا:
ئه‌م چاره‌سه‌ریه به واتای دابڕانی سیاسی و یاسایی گه‌لی کورد و کۆمه‌ڵگه‌کانی تر له تورکیه نییه. له جێگه‌ی یه‌کێتیی به زۆره‌ملێ، یه‌کێتیی دێموکراتیک به بنه‌ما ده‌گرێ و به‌هێزی ده‌کات.
که‌جه‌که بڕیاری کۆنگره‌ی جڤاکا دێموکراتیک، وه‌کوو بڕیارێکی گرنگ و مێژوویی به‌ناو کرد و وتی:
له هه‌ڵبژاردنی 122ی ژوئه‌ن دا، گه‌لی کو‌ردستان پڕۆه‌ژی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دێموکراتیکی ئه‌رێ کرد. له به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی تورک و پارله‌مان، ئیراده‌ی گه‌لی کوردی پشتگوێ خست و ڕێزی لێ نه‌نا، خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دێموکراتیک ڕاگه‌یاندرا.
که‌جه‌که بانگی له ده‌وڵه‌تی تورک و حکوومه‌تی ئاکه‌په کرد، پڕۆ‌ژه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی په‌سه‌ند بکا و داوای له هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانیش کرد پشتگیری له پێشخستنی ئه‌و پڕۆژه‌یه بکه‌ن.
که‌جه‌که هه‌روه‌ها داوای له گه‌لی کورد و هێزه دێموکراته‌کان کرد، خاوه‌ندارێتی له پڕۆژه‌که بکه‌ن. هه‌روه‌ها داوای له گه‌لی کو‌ردستان کرد، له پێڤاژۆی دامه‌زراندنی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریدا، چالاکانه تێ‌بکۆشن.
سه‌رۆکایه‌تیی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی که‌جه‌که، ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی فارقینیشی نرخاند، که تیایدا 13 سه‌رباز کوژران و به‌بیری هێنایه‌وه که له 3 مانگی ڕابردوودا، 43 گه‌ریللای هه‌په‌گه گیانیان له‌ده‌ست داوه و وتی:
ئه‌وانه‌ی له به‌رامبه‌ر قه‌تلکردنی گه‌ریللاکاندا بێده‌نگ بوون و ئێسته بۆ ئه‌و سه‌ربازانه قیامه‌ت درووست ده‌که‌ن، ساخته‌کاری ده‌که‌ن.
کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی که‌جه‌که ده‌ستنیشانی کرد که هۆکاری کوژرانی سه‌ربازی تورک، ئۆپه‌راسیۆنه‌کانیانن و وتی:
له 3مانگی ڕابروودا، سه‌ره‌ڕای پێڤاژۆی بێچالاکی، 43 گه‌ریلای هه‌په‌گه گیانیان له‌ده‌ست داوه. شه‌هاده‌تی ئه‌و گه‌ریلایانه، به هۆی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی ئه‌رته‌شی تورکه‌وه بوو. ڕۆژی 14ی جولایش، به هۆی ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌رته‌شه‌وه سه‌رباز کوژران.
که‌جه‌که ده‌ستنشانی که ئه‌گه‌ر ئاگربه‌ست دوولایه‌نه نه‌بێ، ڕووداوی له شێوه‌ی شه‌ڕی فارقین کۆتای‌یان پێ نایه و به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بوو:
ئه‌وانه‌ی هێرشیان کرد، نه‌ک گه‌ریلا، بوڵکوو سه‌رباز بوون. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌زانرێ هه‌ندێ لایان ده‌یانه‌وێ دۆخه‌که پێچه‌وانه نیشان بده‌ن و ئه‌و ڕووداوه وه‌کوو هێرشی گه‌ریللاکان نیشان بده‌ن، ئه‌وه نادرووسته و خزمه‌تی چاره‌سه‌ری ناکات. کاتێک گه‌ریلاکانی کورد له هاتای، دێرسیم، پازارجک، قلا‌بان و سیواس، به کۆمه‌ڵ شه‌هید کران، ئه‌و لایه‌نانه هیچ ده‌نگیان نه‌کرد، ته‌نانه‌ت هه‌ندێکیان خۆشحاڵ بوون. ئێسته‌ش به فرمێسکی ساخته، هه‌وڵ ده‌ده‌ن ڕای گشتی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنن.
که‌جه‌که سه‌رنجی بۆ سه‌ر هه‌وڵه‌کانی ڕێبه‌ری گه‌لی کورد بۆ ڕاوه‌ستاندنی شه‌ڕ ڕاکێشا‌و ده‌ڵێ، له جێگه‌ی فریودانی ڕای گشتی به زانیاریی هه‌ڵه له لایه‌ن کاربده‌ستانی ده‌وڵه‌ته‌وه، ده‌بێ به هه‌موو شێوه‌یه‌ک هه‌وڵی ڕاوه‌ستاندنی شه‌ڕ بده‌ن.
که‌جه‌که جارێکی جه‌ختی له سه‌ر مافی پاراستنی ڕه‌وا کرده‌وه و به بانگێکی به‌و شێوه‌یه کۆتایی به لێدوانه‌که‌ی هێنا:
ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی تورک و حکوومه‌تی ئاکه‌په له دڵه‌وه ده‌یانه‌وێ کۆتایی به کوشتن بێ و ئاشتی پێک بێ، ده‌بێ سه‌رۆک وه‌زیر یان کاربه‌ده‌ستێکی ده‌وڵه‌ت له به‌رامبه‌ر ڕای گشتیدا بڵێ 'ئێمه پرسی کورد، نه‌ک به‌شه‌ڕ و کوشتن، به‌ڵکوو به ڕێگای دیالۆگی ئاشتیانه چاره‌سه‌ر ده‌که‌ین' . ده‌بێ بڵێ ئه‌وان کۆتایی به ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی ئه‌رته‌ش و پۆلیس دێنن. ئه‌گه‌ر به‌وه شێوه‌یه بێ، ئه‌وا کۆشتنیش کۆتایی پێ دێ..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست