كورد لە عێراقی نوێدا دەستی لە بن هەمانەكەوە دەرچووە؟!!
Monday, 23/02/2009, 12:00
1811 بینراوە
ئەگەر كەركوك نەگەڕێتەوە سەر هەرێمی كوردستان و ماددەی 140 بەو شێوەی ئێستای تەنها ناوێكی بێ ناوەڕۆك بێت، ئەوا پێویستە لە مەو دووا خۆمان ئەگەر تۆزێك بایی ئەوەمان تێدا مابێت بە خۆماندا بچینەوە، دەبێت بە بێ ماسك بە راشكاوی دان بەوەدا بنێین، ئەوە بڵێین ئەگەر هێندەی قەبارەی دە وڵات قووربانیمان دابێت، ئەوا بە سیاسەتی كیسەلأ ئاسای ئێمە تاكە شارێك ناگەڕێندڕێتەوە بۆ سەر فاكتی خۆی!!
من نازانم سەركردایەتی كورد چاوەنواڕی چی لە ئێراقی بە ناو فیدراڵ و بە واقیع لە جاران ناوەندیتر دەكات؟!
ئایا ئەمڕۆ كە سەردەمی جیهانگیریی و بچووكردنەوەی دنیاو مۆبایل و پاكانە بێ بنەماكانی سەردەمی رابردووە؟ ئەگەر تووشی نووشست یان شكت ببین كام لە سەركردەكامان دەتوانێت یان لە بارتەقایدایە هەموو شكستەكان بخاتە ئەستۆی خۆی؟! یان وەكو زەممەنی رابردوو ئەمجارەشیان لە بەرنامەدایە هەموو خەوشەكانی خۆیان بخەنە ئەستۆی بەرانبەرەكانیان؟!
لە كاتێكدا چۆن هەر گەمەیەك پێویستی بە گەمەكەرێكی بەهێزو لە بار هەیە بۆ بە دەستهێنانی نازناوی باشترین گەمەكەر لە جیهاندا، پێویستە ئێمەیش سەركردایەتی كورد لە بوواری گەممەی سیاسەتدا بەو یاریزانانە بچوێنین، چونكە بمانەوێت یان نا، ئەوا ئەوانن كە خۆیان بە رێبەرو رێ نیشاندەری ئەم گەللە دەدەنە ناساندن و ساڵانێكە بە بێ لێپرسینەوە لەو بووارەدا ئیش دەكەن، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنج و لێپرسینەوەو سەر سووڕمانە، تا ئەم ساتە وەختە سەرۆكەكانی ئێمە هەمیشە وێنەی خۆیان لە ریزی فریشتەكان پێشان بە ئێمە دەدەن و كەچی ئەگەر سەیری هەنگاوەكانیان بكەین دەبێت چاو پۆشی لە هەڵە كووشندەكانیان بكەین؟!
من لەو باوەڕەدام ئەمە دووا هەلی لە بارو رەخساوی بە دەستهێنانی مافەكانی گەلی كوردە لەم پارچەیەدا، ئەگەر لە بار بچێت؟ ئەوا دەبێت لە مەو دووا رووی ئەوەمان نەبێت داكۆكی لە بچووكترین ماف بكەین! چونكە ئەگەر لە رابردوودا لە تووانای سیاسەتمەداراندا بووە جۆرەها پاكانە بۆ هەڵە مێژووییەكانی خۆیان بهێننەوە؟ ئەوا ئەمجارەیان بە هەزار ناڵی عەلی ناتوانن بچووكترین پاكانە بۆ خۆیان بكەن؟! چونكە ئەمڕۆ جگە لەوان كە خاوەنی دەەسەڵات و ئیكانییاتی ماددین، خەڵكانێكیش هەن كە تەنها سەر مایەیان خامەو نووسینەو بە یارمەتی ئەندامەكانی شۆڕشی تەكنۆلۆژیاوە دەتوانن هەموو راستێكان بە هەموو لایەك بگەیەنن؟!
[email protected]