کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


پاراستن بۆ ليوا به‌ختيارى كوشت

Monday, 29/07/2013, 12:00

1399 بینراوە


زۆربه‌ى شه‌وه‌كانى هه‌فته‌ سه‌ردانى يانه‌يه‌كى ديارى كراو ده‌كه‌م له‌ هه‌ولێر بۆ مه‌به‌ستى جه‌و ساف كردن، كه‌م جار هه‌يه‌ به‌ته‌نها بم زۆربه‌ى كاته‌كان له‌گه‌لَ يه‌ك دوو براده‌ر داده‌نيشم، وا رێككه‌وت چه‌ند رۆژێك ئه‌و براده‌رانه‌م به‌ هۆى سه‌رقالَيان به‌ ژيانه‌وه‌ نه‌ ده‌هاتن بۆيه‌ من به‌ ته‌نيا ده‌چوومه‌ نادى وله‌ لايه‌كه‌وه‌ به‌ بێ ده‌نگى نزيكه‌ى دوو سه‌عاتێك ده‌مامه‌وه‌ كه‌ بێگومان ئه‌وه‌نده‌ ناخۆمه‌وه‌ كه‌ كاريگه‌رى له‌ سه‌رم هه‌بيت، واتا خۆم سه‌رخۆش ناكه‌م ته‌نها جه‌وى خۆم ساف ده‌كه‌م.
چه‌ند رۆژێك بينيم گه‌نجێك زۆر مشروب ده‌خواته‌وه‌ وبه‌ خه‌رابى سه‌رخۆش ده‌بێت ناو به‌ ناويش ده‌گريا شه‌وێك كه‌ سه‌رخۆش بوو كه‌ بينى به‌ ته‌نها دانيشتوومه‌ هاته‌ سه‌ر مێزه‌كه‌ى من وده‌ستى كرد به‌گريان، گريان چ گريان به‌ كولَ! منيش زۆر به‌ زه‌ييم پێى هاته‌وه‌ وورده‌ وورده‌ كه‌وتمه‌ قسه‌ كردن له‌ گه‌لَى، ئه‌ويش هه‌ر ده‌يگووت وه‌ستا ئه‌تووش له‌ جێگاى من بى ده‌گرێى، چه‌ند جارێك ئه‌و قسه‌يه‌ى دووباره‌ ده‌كرده‌وه‌، من له‌ بيرى خۆم گووتم ره‌نگه‌ عاشق بێت، بۆيه‌ بيم گووت: برا عه‌شق ئه‌وه‌نده‌ى ناوێ نا! به‌ گريانه‌وه‌ گووتى: عه‌شقى چ ته‌رِه‌ماشى چ وه‌ستا! گووتم ئه‌ى چى؟؟ گووتى بۆ نازانى ليوا به‌ختيار يان بۆ كوشت؟ گووتم كێ كوشتى؟ گووتى: پاراستن كوشتى، گووتم بۆ؟ گووتى: چونكه‌ به‌ سه‌رخۆشى باسى كوشتنه‌كه‌ى (زه‌رده‌شت عوسمان)ى كردبوو، گووتى ئێ وه‌ستا سه‌رخۆش بوو خۆ ئاگاى له‌ خۆى نه‌بوو تا باسى نه‌كات، گووتم بۆ (زه‌رده‌شت عوسمان) كێ كوشتى؟ گووتى: ئه‌و سه‌رپه‌رشتى ئيشه‌كه‌ى ده‌كرد، گووتم ئه‌و كێ يه‌؟ گووتى ليوا به‌ختيارپرسيم تۆ چۆن ده‌زانى؟ گوتى: ئه‌و مه‌سوولمان بوو، گووتم بۆ تۆ چيت؟ گووتى: من له‌ ده‌زگاى پاراستنم، خۆزگه‌ گ....م بخواردبا بس ئه‌وه‌ نه‌بووما.
ئينجا به‌ چرپه‌وه‌ له‌ بن گويم باسى ئه‌وه‌ى كرد كه‌ ليوا به‌ختيار چۆن سه‌رخۆش بووه‌ باسى عمليه‌ى رفاندن و كوشتنى (زه‌رده‌شت عوسمان) ى كردووه‌ له‌ لايه‌ن ده‌زگاى پاراستنه‌وه‌ بۆيه‌ پاراستن بريارى كوشتنى ئه‌وياندا كه‌ چۆن ده‌بێ كه‌سێكي خۆيان ئيشه‌كانى ئه‌وان ئاشكرا بكات، ئينجا به‌ سيناريۆيه‌ك ئه‌ويشيان كوشت.
له‌ كاتى ئه‌و قسانه‌دا من زۆر ئاره‌قه‌م كردبوو زۆر ده‌ترسام بۆيه‌ كاريگه‌رى زۆرى له‌ سه‌رم هه‌بوو، ئه‌و براده‌ره‌ش زۆر شلَه‌ژابوو زۆريش ده‌ترسا هه‌ر ده‌گريا و جار به‌جاريش ده‌يگووت وه‌ستا قوربانت بم لاى كه‌س باسى مه‌كه‌ با نه‌مكوژن.



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)