وه‌ڵام بۆ جه‌مال ئارێزهكهى كوردستانی نوێ!
Friday, 27/11/2009, 12:00
وه‌ڵام بۆ جه‌مال ئارێزهكهى كوردستانی نوێ!
جه‌مال ئارێز له (5036) ى كوردستانی نوێ ده‌نوسێت(موزایه‌ده چیه‌كان هیچ نازانن) كاك جه‌مال ئارێز شیعرێكی عه‌ره‌بی هه‌یه ده‌ڵێت (لاتنهى عن خلق و تاتی بمپله) واته شتێك حه‌رام مه‌كه له خه‌ڵك كه خۆت هاوشێوه بكه‌یت عه‌یبه بۆت گه‌ر له‌وه خراپتر بكه‌ى ،كاك جه‌مال ئارێزهكه به‌ڕێزتان ده‌ڵێن ئۆپۆزسێۆن ئاگای له كه‌ینه‌و بهینهى سیاسه‌تى عێراق نیه؟ ڕاست ئهفهرمووى ئێوه ئاگاتان لێیه ئه‌وه نیه له سایه‌ى سه‌رى ئیوه‌و پهرلهمانتارهكانتانهوهو واژووى سه‌رۆك كۆمارى عێراقی فیدڕاااااڵ سلێمانی ماوه‌ی چوار ساڵه مناڵی تیا له دایك نه‌بوه و كه‌س نه‌بوه به 18 ساڵ تا مافی ده‌نگ دانی هه‌بێت ، به‌ڕاستى تێگه‌یشتون له‌و كه‌ینه‌و بهینهیهى كه جه‌نابتان ئاماژه‌تان پێكردووه جا ئێوه نه‌بونایه چیمان بكردایه ؟ به‌س پێمان بڵێن كێ به گێل ئه‌زانن ؟ خۆتان ئه‌خه‌ڵه‌تێنن یا خه‌ڵك هه‌رچه‌نده خه‌ڵك چاوی ڕاستی ئه‌بینێت به ئێوه ناخه‌ڵه‌تێت . كێ چه‌واشه‌كاره ؟ لستی گۆڕان ؟ باشه كه چه‌واشه‌كارن ئه‌م خه‌ڵكه چی ئه‌كات له ده‌وری ؟ یه‌ك له سه‌ر سێی ئه‌م هه‌رێمه ده‌نگی به‌و لسته داوه كه تۆ ناوی لێ ئه‌نێیت چه‌واشه‌كار وه‌لێ هه‌موومان ئه‌زانین كێ چه‌واشه‌كاره؟ ئه‌وه زانیمان كێ هونه‌ری چه‌واشه كاری به‌كار ئه‌هێنێت بێگومان ئێوه‌ن ئه‌ى كێ به‌س ئه‌زانێ ده‌نگ به‌رز بكاته‌وه ؟ خۆ سه‌رۆكی لستی كوردستانیهكهتان ده‌ڵێی له‌سه‌ر ته‌نوور دانیشتوه هه‌ندێجار خۆی بیرئهچێتهوهو ده‌ورى سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش ئه‌بینێت ! ئه‌وه به‌ڕاست كه هێنده چه‌واشه‌كاره لستی گۆڕان جا ئه‌م هه‌موو ترس خۆ ته‌نگه‌تاو كردنه‌ى بۆچیه ؟ گه‌ر چه‌واشه كارن وه‌كو خۆتان ئه‌ڵێن ئه‌مڕۆ یان سبه‌ى خه‌ڵك تێئه‌گات و دوور ئه‌كه‌وێته‌وه له ئێوه و له‌وانیش! به‌ڕێز كاك جه‌مال ئارێز ئه‌ڵێت (وا ده‌زانن ئه‌گه‌ر له‌ڕۆژنامه‌یه‌كی لۆكاڵیدا به‌زمانی شیرینی كوردی خۆیان بهسهربهغداداگیڤكردهوه ئیتر ئه‌مه وهتهنیات و عه‌نعه‌نات و دیفاعه لهحقوقی قه‌ومی كورد،موزایهدهچییهكانی گۆڕان نازانن شه‌ڕله‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌ر له‌به‌غدایه‌و هه‌ر به‌یه‌كێتی و پارتی و هێزه قاڵبووهكان ده‌كرێت نه‌ك بهقارهمانهكانی گرده‌كه) وهى ماشا الله له‌و دوو حیزبه ته‌ماشاكه چۆن حه‌قی كورد ئه‌سێنن ئه‌وه‌نیه له‌سایه‌ى به‌ڕێزیانه‌وه وه‌ك له‌سه‌ره‌وه‌ش ئاماژه‌م پێكرد سهلمێنراسلێمانی هه‌موى نه‌زۆك بوه له‌ماوه‌ى ئه‌م چوارساڵهیا؟ئه‌وه نیه ئه‌دوو پارته قاڵبوه چه‌ند ساڵه حه‌قی كه‌ركوك ئه‌سه‌نن ئه‌وه‌نیه لهكهركوكا ئاوارهنهماوه له‌ژێر ده‌وارا بژى ؟؟
یه‌كێتی خۆی خۆی توانده‌وه به بوونى هه‌ندێ كه‌سی خۆپه‌رست و ئینتیهازى ده‌نا گۆڕان ڕاستیه‌كان ده‌خاته ڕوو خه‌ڵك هان نادات له دژی هیچ پارتێك چونكه گۆڕان ده‌ڵێ خه‌ڵك ئازاده چ بیروڕایه‌كی هه‌یه ،وه پێویستى به ئاوڕ لێدانه‌وه‌ی و به‌زه‌یی هیچ پارتێك نیه جگه له دانوستان چونكه خۆی هێنده‌ى هه‌ردوو پارته‌كه‌تان ده‌نگی زوڵم لێكراوى له‌پشته خه‌ڵكى نان بڕاوى له‌پشته ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له ئه‌وخه‌ڵكه‌ی له‌ده‌وری گۆڕان كۆكردوه‌ته‌وه، نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت و پاره ئێوه ئاسا ! ئێوه كه هێنده هاوپه‌یمانى هه‌ردوو پارته‌كه‌تان مه‌زنه بۆ ئه‌ترسن درزی تێ ببێت ؟ یان هه‌ردوو پارته‌كه به‌رده‌وام شیر وتیر له یه‌ك ئه‌یه‌ن و دواتر ده‌ڵێن گۆڕان درزى تێكرد ؟ ئجا كه ئێوه میدیاكه‌یان به درۆزن ده‌زانن و وته‌كانیان به هاشو هوش دائه‌نێن بۆ توشی له‌رزوتا بون و هێنده له‌سه‌ری ئه‌ڕۆن ؟ له كۆتاییا پێت ئه‌ڵێم پێنوسه‌كه‌ت نوكی شكاوه .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست