کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


د. بەرهەم (پرۆفیسۆر ژیكۆ) ،خەونى سكرتێرى ئایندەى یەكێتیى .. !

Monday, 30/03/2009, 12:00

1562 بینراوە


ماوەیەكە د. بەرهەم كە جاسوسێكى مەترسیداره‌ و ئێرانیەكان لە رێگەى ئیسلامیە توندڕەوەكانەوە لە ماڵەكەى خۆى هێرشیان كردە سەرى و نەكوژرا بەڵام ناوكى كەوت و تا نزیكەى یەك مانگ هەموو شەوێ رائەچڵەكى و ئەیبزڕكاند و دایكى بەخاولیەك و ئاوى سارد وەك سەردەمى مناڵی تایەكەى دائەبەزان، چونكە قەت ئەو برادەرە گوللەى نەتەقاندبوو، ژیانى ئەمەریكاش بارودۆخى كوردستان و بۆنى نیشتمانە پڕ بارودەكەى هەر لەبیر بردبۆوە ، جەلال بۆ ئەوەى ئەو شوێنە گرنگە بۆ كوڕ یا بنەماڵەكى مسۆگەر بكات دكتۆرى بێ بەرهەمى هێنایەوە كوردستان و كورە گێلە جابیەكەى خستە شوێنى بێ بەرهەم و پۆستى سەرۆكى حكومەتى سلێمانى دایە و قوبادى بردە جێگاكەى ، ماوەیەكە بەرهەم تێگەیشتوە جەلال چ گۆڵێكى لێ كردوە بۆیە دكتۆرى بێ بەرهەم دەیەوێت ئەو تۆڵەیە بكاتە و بەخشكەیی و زمان لوسى خۆى لە جەلال بردۆتە پێشەوە و بەردەوام سەرى زمان و بنى زمانى جەلال و پرۆژەكەى جەلالە ! وە لەلایەكى تریشەوە لەگەڵ ئەرسەلانە گول و داوێن پیسەكە كە لەگەڵ هێرۆى خانمى یەكەمى عێراق نێوانیان زۆر ناخۆشە رێككەوتوە كە پیلانە دانراوەكەیان بە هاوكارى راگەیاندنى ئازاد جوندیانى دزو داوێن پیس و خوێرى هەمیشە لەماڵان كەوتوو لە دژى مەلا كەمتیار و كۆسرەتى پێ لەسەر تقاعد و بنەماڵەى جەلال جێ بەجێ بكەن ، سەرەتا بەپشتیوانى كۆسرەت (عمر نابێ ، عمر مورتاح) یان لابرد و بێ پرسى جەلال پۆتیان شكاند ، وەتوانیان مەلا دەم كوت بكەن و لە حەپە حەپى بخەن و جەلال قەناعەت پێ بكەن كەمەلا قسە نازانێ و لغاوەكەى تەند بكەنەوە بۆ ئەوەى وەزعەكە كەمێك ئارام بكەنەوە ، تائێرە كوسرەت بێ ئاگاییانە هەم دژى ریفۆرمخوازان و هەم بۆ شكاندنى مەلا و عمر نابێ بەكاریان هێناو دوو چۆلەكەیان بەیەك بەرد پێ كوشت ! دكتۆرى بێ بەرهەم و ئەرسەلانە گول و ئازاد جوندیانى دز رێككەوتوون تا پێكەوە كارێك بكەن كە لە داهاتوودا دكتۆر بێ بەرهەم بكرێتە سكرتێرى یەكێتیى چونكە وەك خۆیان وتوویانە جگە لە كۆسرەت كەس منافسی دكتۆر بێ بەرهەم نیە و كۆسرە تیش زۆرى نەماوە تقاعد ببێ و بكەوێتە جێگا چونكە زۆر زۆر بتوانێ(4 تا 5) مانگى تر دەتوانێ بەپێوە بوەستێ و دواى ئەوە باى باى وەك جەبار فەرمان بۆ ناو جێگا ، وە كوڕەكەشى گەر خۆى پاڵاوت بۆ سەركردایەتى ئێمە لە بەر دڵى كۆسرەت دژایەتى ناكەین بەڵام پشتگیرى و پشتیوانیشى لێ ناكەین ، ئەگەر پیلانى یەكەم سەرى گرت ئەوا ئەرسەلان بایز بكرێتە جێگرى بەرهەم واتە جێگرى سكرتێرى گشتى ، وە ئازاد جوندیانیش بكرێ بەئەندامى مەكتەبى سیاسی ! بەو شێوەیە جەلال و بنەماڵەكەى بەتایبەتى هێرۆ لە كارەكتەرى سەرەناو یەكیەتى دوور دەخرێنەوە و مەیدانەكەیان بۆ تەخت دەبێ ، بۆیە هەر لە ئێستاوە سوود لە نفوز و دەسەڵاتى كۆسرەت وەردەگرن و كۆڕو كۆبوونەوەى هاوبەشى لەگەڵ دەبەستن و بەنهێنیش باس لەوە دەكەن كە دوارۆژ بۆ بەرهەم و ئەرسەلانە ، بۆیە بەبڕواى من پێویستە هەڤاڵانى لایەنگرى كۆسرەت بەتایبەتى هەڤاڵانى هەولێرو دەوروبەرى كە خەڵكى تێكۆشەر و سەر راست و پاكن تائێستا زۆر بەمەردى دژى ئەرسەلان و ئازاد جوندیانى وەستاون هەرچەندە ئەرسەلان و ئازاد دژایەتى زۆریان كردون بەڵام تائێستا زۆربەیان مەردانە دژیان وەستاونەتەوە و مل كەچى ویست و ئیرادە نەگریسەكانى نەبوون ، پێویستە لەسەر هەڵوێست و ئەخلاقى مەردانەى خۆیان بەردەوام بن و بەقسە بێ ماناو سواو ودووبارە و هەزاربارەى ئەرسەلانە گول و ئازادە علوج بڕوانەكەن و گوێ بەو پڕوپاگەندانەش مەدەن كە ئێوە و هەڤاڵانتان لە ناو ریفۆرمخوازن بكەن بەگژیەكدا و بیكەنە هۆكارێك بۆ بردنەوەى پیلانە گڵاوەكەیان ، با كاك كۆسرەت چۆنى دەوێ وابكا بەڵام مەرج نیە هەموو بەقسەى بكەن و دەستەمۆ بن بۆئەوان ، چونكە مەترسى هەرە گەورەئەوەیە كە درز بكەوێتە نێو هەڤاڵانى دڵسۆز و تێكۆشەرى وەكو ئێوە و ئەوانەى بە ریفۆرم ناو دەبرێن چونكە هەر ئێوەن كە هاوكارى و هەماهەنگیتان پرۆسەى سەرخستن و پێشكەوتنى هەمەلایەنەى گۆران و هەوێنى ئاڵوگۆڕین و بەتاڵ كردنەوەى تەلیسمى قۆرخكردنى دەسەڵات و بەتاڵان بردنى داهاتى دزراوى ئەم گەلەن ، ئەوەى جێگەى بیر هێنانەوەو هەڵوەستە لەسەر كردنە ئەوەیە كە لەم رێگایەشەوە بەهۆى نیازەكانى بەرهەم و ئەرسەلان و ئازادە علوجەوە بۆ ئایندەى یەكێتیی و پەراوێزخستنى كۆسرەت بەربەستێكى گەورەو لەمپەڕێكى بەهێز لەبەردەم پارتى و پاراستن لادەبرێ و هۆكارێكى گرنگ دەبێ بۆ دەست واڵایی و دەستكرانەوەى پاراستن لە سەركوتكردن و ئەوانەى كە رۆژێك لەگەڵ نەیارە سەرسەختەكەى پارتى بوون كە ئێوەن ! بۆیە سەیر نیە كە ماوەیەكە زۆر بەڕوونى راگەیاندنى یەكێتیی لە هەلێر و تەلەفزێۆنى گەلى كوردستان لە سلێمانى هەماهەنگى راگەیاندنى پارتى دەكەن و بەزۆرى هەواڵ و سەردان و جموجۆڵى مەسعود و نێچیر پەخش دەكەن و چ جیاوازیەكى وانابینى لەگەڵ كوردستان تى ڤى و زاگروز تى ڤى بۆیە وادەخوازێ هەڤاڵانى هەولێر ئەوانەى ریفۆرمخوازەكانیان خۆش دەوێ و لایەنگرى گۆڕان و ئالأوگۆڕین لەم دۆخە نالەبارى كە توشى یەكێتیی كراوە با زۆر بەوردى و ژیرانە بە چاوى واقعى و دڵسۆزانە بۆ وەزعەكە بڕوانن و بە پڕۆپاگەندەى بێ سەرو بەرى مناڵانەو ناوچەگەرێتى و بۆچونى ساویلكانەى گەندەڵە قێزەونەكانى ئێستاى یەكێتیی هەڵنەخەڵەتێن .



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)