کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ نامه‌که‌ی قه‌ره‌یه‌ڵان و وتاره‌که‌ی به‌ختیار عه‌لیدا ، کڕۆک دواجار شێوه‌ی راستییه‌کان دیاری ده‌کات.

Sunday, 28/02/2010, 12:00


دیاره‌ بۆ کوردستانپۆست سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌یه‌ که‌ هێزیکی نه‌به‌زیوی ده‌یانساڵه‌ وه‌کو پارتی کرێکارانی کوردستان ، کارو خه‌باتی به‌ هه‌ند وه‌رده‌گرێت و له‌ ئێشو ئازاره‌کانی خه‌ڵکی کوردستان له‌ میانه‌ی کوردستانپۆسته‌وه‌ به‌ ته‌واوی تێده‌گات و، هه‌ستیارییه‌کانی ئاماده‌ له‌ خه‌باتی چه‌ند ساڵه‌ی کوردستانپۆست به‌رز راده‌گرێت(http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=92118bf4) .
له‌ پاڵ ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌ مه‌عنه‌وه‌ییه‌ و دیپلۆماسییه‌ که‌ دوابه‌دوای په‌لاماری دڕنده‌ و هۆڤیانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و خیانه‌تکار ، ئه‌وه‌نده‌ی دیکه‌ سووربوونی کوردستانپۆست بۆ به‌رزراگرتنی رومه‌ته‌ پڕ به‌ به‌هاکانی خه‌ڵکی کوردستان ده‌کاته‌ ئامانج.
کوردستانپۆست له‌ سه‌ربناخه‌یی راستینه‌ی عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌ژمارکردنی خه‌ڵکی کوردستان له‌ چوارچیوه‌ی سنووره‌ ده‌ستکرده‌کان وه‌ک گه‌لی سه‌ر‌ده‌ست هه‌میشه‌ له‌ خه‌باتدا ده‌بێت.ئه‌مه‌ش په‌یامێکی مرۆڤانه‌یه‌ ، هه‌رگیز خۆ به‌براگه‌وره‌زانی گه‌لی سه‌رده‌ستمان له‌ بۆ گه‌لی کوردمان قه‌بوڵ نه‌بووه‌ و ناش بیت.
قه‌ره‌یه‌لان له‌و‌ نامه‌وه‌ڵامه‌دا بۆ کوردستانپۆست زۆر له‌ راستییه‌کانی خستبووه‌روو ،که‌ دیاره‌ گرنگترینیان باوه‌ڕی بوونیانه‌ به‌ یه‌کێتییه‌کی نه‌ته‌وه‌یی پیرۆز له‌ نێو پێکهاته‌ سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا و له‌سه‌ر بناخه‌ی پرینسپه‌باڵاکانی مافی مرۆڤ و سیسته‌می دیمۆکراتی.
ئه‌م تێگه‌یشتنه‌ بۆته‌ سووته‌مه‌نی درێژه‌پێدانی ئه‌و بزاڤه‌ که‌ ده‌یه‌ها ساڵه‌ که‌وتۆته‌ به‌ر شاڵاوی ته‌فروتوناکردن که‌چی به‌رخۆده‌دا و ژیان له‌و نه‌هامه‌تیانه‌ ده‌خوڵقێنێت.. ده‌بێ باوه‌ڕ بکه‌ین به‌وه‌ی رێکخستنێک له‌ نێو کوردان ته‌نانه‌ت له‌ نێو گه‌لانی ده‌وروبه‌ریش نادۆزیته‌وه ، جگه‌ له‌ په‌که‌که‌‌ ، دوابه‌دوای نه‌مانی فیزیکی "سه‌رۆک" له‌ نێو بزاڤه‌که‌ درێژه‌ بدات به‌ به‌رخۆدان و پێشبکه‌وێت .ئه‌وه‌ راستییه‌ ، نهێنی ئه‌و مانه‌وه‌ش پشت به‌ستنه‌ به‌ مرۆڤه‌کان و بینینی راستییه‌کانه‌ وه‌کو خۆی و سه‌ربه‌خۆیی بڕیاری سیاسییه‌.
کوردستانپۆست له‌م خاڵه‌دا "واته‌ سه‌ربه‌خۆیی بڕیاری سیاسی" کردۆته‌ خاڵی وێکچوونی له‌ گه‌ڵ ئه‌و بزاڤه‌ . که‌ له‌ شکستدا سه‌رکه‌وتن ده‌خوڵقێنێت و به‌رده‌وام ده‌بێت.
منیان به‌وه‌ تۆمه‌تبارکرد که‌ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستانم له‌سه‌ر لیستی گۆڕان ، که‌ هه‌رگیز ئه‌مه‌ تاوان و عه‌یبه‌ نییه‌ به‌ڵکو شانازیی ده‌بوو بۆمن ئه‌گه‌ر منیش یه‌کێک بومایه‌ له‌ نێو هۆڵی په‌رله‌مان مستم به‌ نێو چه‌وانی که‌مال و ئه‌رسه‌لانی کۆیله‌دا بکێشابایه‌ ، به‌ڵام که‌ له‌ کاتی خۆیشیدا کاندیدکردنه‌که‌ی خۆمانمان بۆ په‌رله‌مان ره‌تکردبۆوه‌ به‌ هۆی لیستی گۆڕان نه‌بوو ، به‌ڵکو بۆ ئه‌وه‌بوو سه‌ربه‌خۆیی کوردستانپۆست بپارێزین ، چونکه‌ ئه‌گه‌ر وامان نه‌کردایه‌ ، ده‌بوو کوردستانپۆست ببایه‌ به‌ به‌شێک له‌ کۆمپانیای ووشه‌ و بزووتنه‌وه‌ی گۆران ، که‌ ئه‌مه‌ش هه‌ر شانازییه‌، به‌ مانایه‌کی دیکه‌ کوردستانپۆست ده‌توایه‌وه‌، هه‌ربۆیه‌ ئه‌وه‌ی دووه‌ممان هه‌ڵبژارد ، تا بمێنیین و له‌ شکسته‌کان ژیان له‌ سه‌کۆیه‌کی دیکه‌ له‌ پاڵ ئه‌و هه‌موو سه‌کۆ تازه‌ ئاوابوانه‌ له‌ دژی خیانه‌تکاران و گه‌نده‌ڵکاران ئاوابکه‌ین و به‌ جددیی بخه‌بتێین له‌ پێناویدا.
دیدگاکانی نێوان نووسینه‌که‌ی برای رووناکبیر " به‌ختیار عه‌لی" له‌ دەربارەی تەزویر سەرنجێکی زۆر کورت(http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=3d1dc453) له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕۆکی نامه‌که‌ی قه‌ره‌یه‌ڵان وێکچوونیکی فه‌لسه‌فیانه‌ی هه‌یه‌ ، هه‌ردوو لا به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاگایان له‌ یه‌کتر ، جه‌مکی پشتبه‌ستن به‌ خه‌ڵکی کوردستان و تێکۆشان له‌ پێناو ته‌حقیقکردنی خواسته‌کانی کردۆته‌ ئامانجی هه‌ره‌ پیرۆز ، که‌ نه‌ به‌ خیانه‌تکردن و نه‌ به‌ چه‌واشه‌کردن و نه‌ به‌ ته‌زویرکردن بۆ چنگ گیرکردن له‌ بینه‌قاقی خه‌ڵکی کوردستان ناتوانن به‌رده‌وام بن . هه‌بێت . ته‌زویرکردن به‌دیوه‌که‌یدا خیانه‌تکردنه‌ له‌ راستییه‌کاندا . ده‌سه‌ڵات ده‌توانێت بۆماوه‌یه‌ک ته‌مه‌نی خۆی درێژ بکاته‌وه‌ و دوور له‌ به‌هاکانی مرۆڤ هه‌لسوکه‌وت بکات ، به‌ڵام هه‌رگیز ناتوانێت راستییه‌کان ته‌زویر بکات ، به‌ مانایه‌کی دیکه‌ وه‌ک به‌ختیار عه‌لی ده‌ڵێ : لە دواجاردا رەنگە تەزویرکردنی هەڵبژاردن هۆکارێک بێت بۆئەوەی هێزێکی سیاسی ماوەیەکی زیاتر لە ژیانی سیاسیدا باڵادەست بێت، بەڵام هێزێک بۆئەوەی بژی ناتوانێت تەنیا لە رێگای باڵادەستی بەسەر ژیانی سیاسییەوە بمێنێتەوە، هێزە گرنگ و راستەقینەکان دەبێت لە ژیانی فیکری و رۆحی و ویژدانی کۆمەڵگاشدا ئیلهام بەخش و پڕئایدیا بن. تەزویرکردنی بەردەوامی هەڵبژاردن، وەک لای دەسەڵاتدارانی کوردستان بووە بە نەریت، تەنیا جۆرە ژیانێکیان بۆ دابیندەکات، وەک ژیانی ئەو نەخۆشانەی لە ژووری ژیاندنەوەی ناو خەستەخانەکاندا دەیانبینین، لە رێگای بۆری و پەمپ و ماسکی ئۆکسجین و دڵی پاتری و میزەڵدانی دەستکردەوە... لەدواجاردا دەشێت هێزێک بتوانێت هەڵبژاردنێک تەزویربکات، بەڵام هیچ هێزێک ناتوانێت حەقیقەتی کۆمەڵگا تەزویربکات... هەر حەقیقەتێکی سیاسیش گەر بواری پێ نەدرا لە رێگای سندوقی دەنگدانەوە بێتەقسە، بە دڵنیاییەوە لە رێگای دیکەوە دێتە قسە.
رێک له‌ باکوری کوردستان و ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا هه‌مان سینارێۆی نێوان ده‌سه‌لات و خه‌ڵکی کوردستانه‌ و، کتومت دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌ ، ئه‌وه‌تا ده‌وڵه‌تی فاشی تورکیا به‌ هه‌موو توانایه‌کییه‌وه‌ ده‌یه‌وێت راستییه‌کان چه‌واشه‌بکات و نوێنه‌رانی هه‌لبژێردراوی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵکی کوردستان زیندانی و گه‌مارۆ بدا ، ده‌یه‌وێت به‌ ته‌زویرکردن و تۆقاندن خۆی بسه‌پێنیت ، به‌لام هه‌رگیز ناتوانێت راستییه‌کانی کۆمه‌لگای کورده‌واری بگۆڕیت و مافه‌کانی خه‌فه‌ بکات.
ده‌سه‌ڵات له‌ باشوور هاوشێوه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌ تۆتالیتار و دیکتاتۆره‌کانه‌ ، ده‌سه‌ڵاتی دوو بنه‌ماڵه‌ی مافیای بێ به‌زه‌ییه‌ ، ده‌یانه‌وێت بیچمی خۆیان به‌ ئه‌نجامدانی هه‌لبژاردنێکی ئالووده‌بوو به‌ ته‌زویر جوان بکه‌ن ، بێ ئه‌وه‌ی بزانن ئه‌و جوانییه‌ وه‌ک ماکیاژکردنی مه‌یمونیکه‌‌ و نیشاندانیه‌تی وه‌ک مرۆڤ ، که‌ له‌گه‌ڵ کالبوونه‌وه‌یدا راستییه‌کان ئاشکراده‌بن و ئه‌وانیش به‌ کۆتادێن.
مه‌سعود له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی 25ی 7 پارسال له‌ گه‌وره‌ترین کرده‌ی ته‌زویردا بوو به‌ سه‌رۆکی هه‌رێم و و بوون به‌ خاوه‌ن زۆرینه‌ له‌ په‌رله‌مان ، ئه‌و کرده‌یه‌ ته‌مه‌نی درێژکردنه‌وه‌ ، به‌ڵام هه‌رگیز نه‌بوو و نابێت به‌ سه‌رۆکێکی راسته‌قینه‌ هه‌ریم ، چونکه‌ نه‌بۆخۆی باوه‌ڕی به‌ خۆی هه‌یه‌ و نه‌ بریاره‌کانی خه‌ڵکی کوردستان ئامیزیان بۆ ده‌کاته‌وه‌ و جێبه‌جێیان ده‌کات ، له‌وه‌ش زیاتر ئیدی ‌ دنیای ده‌وروبه‌ر له‌ حکومه‌تی ناوه‌ندی و ئه‌مه‌ریکا ئه‌و حسابه‌ی بۆ نا‌که‌ن وه‌ک که‌سیکی ساخته‌چی مامه‌ڵه‌ی له‌ته‌کدا ده‌که‌ن .ئه‌وه‌تا له‌ یه‌که‌م ئیختباری راسته‌قینه‌دا سه‌رۆکیایه‌تییه‌که‌ی و په‌رله‌ماندا ، خۆیان نه‌گرت له‌ به‌رده‌م راستیینه‌ی که‌مینه‌یه‌ک که‌ هه‌ڵگری لۆژیکن..ده‌کرێ به‌ که‌ڵه‌گایی و به‌ زۆری زۆردار بوودجه‌ دووباره‌ له‌ تاریکیدا تێپه‌ڕ بکه‌ن به‌ڵام هه‌رگیز ناتوانن ئه‌و باره‌ له‌نگه‌یان بۆ ئاینده‌ی حه‌ق و حسابکردن راست بکه‌نه‌وه‌. حاڵی حازر هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا له‌ نێو رووداوه‌ هه‌ره‌گه‌رمه‌کانی مێژوو بۆ ئاینده‌یه‌کی زوو به‌سه‌رشۆری حزوریان ده‌بێت ، ئه‌وسا بۆ راستکردنه‌وه‌ی ئه‌و باره‌چه‌وته‌یان دادگایه‌کی عادیلانه گه‌له‌ریی وه‌کو هه‌موو دیکتاتۆره‌کانی دنیاێی چاره‌نووسیان دیاری ده‌کرێت.
مه‌سعود و هه‌روه‌ها جه‌لالیش له‌ هه‌ڵبژاردنی رابوردودا ، ویستیان بێنه‌ ناو خه‌لک له‌ته‌ک گۆرانیبێژاندا قسه‌یان بۆ خه‌ڵ ده‌کرد ، هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامدرا ، له‌ ده‌رئه‌نجامی ئه‌و ته‌زویره‌وه‌ و هێزی راسته‌قینه‌ی خۆیانیان بۆ ده‌رکه‌وت ، هه‌ربۆیه‌ له‌ باری سایکلۆژییه‌وه‌ ، هه‌ردوو گه‌وره‌ مافیا ئه‌مجاره‌ نه‌یانتوانی بێنه‌ ناو خه‌ڵک ، له‌ جیاتی ئه‌وه‌ چونه‌ نێو هۆڵه‌ داخراوه‌کان و به‌ چه‌کدار و جبه‌خانه‌یه‌کی زۆره‌وه‌ خه‌لکیان کۆکرده‌وه‌ و به‌ شێوازی هه‌ڕه‌شه‌ و گوڕه‌شه‌ ویستیان ئه‌و خۆبه‌که‌مزانییه‌ و نوشستانه‌یان ته‌عویز بده‌نه‌وه‌ و خۆیان وه‌ک سه‌رکه‌وتوو نیشان بده‌ن.
ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌مجاره‌ توانیان له‌ هۆڵه‌داخراوه‌کان خه‌ڵک کۆبکه‌نه‌وه‌ ، ئێمه دڵنیاین بۆ هه‌لبژاردنێکی دیکه‌ ئه‌وه‌شیان پێناکرێت..‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە