بنەماڵەى بەرزانى دەدەین بەدادگا لە سەر دزینى نەوتى كوردستان
Friday, 25/09/2009, 12:00
(ئابوورى موڵكى كۆمەڵگایە و موڵكى حیزب نییە)بەختیار على لەگەڵ ڕێزم بۆ هەموو ئەوانەى كەكاتى خۆى چەكیان هەڵگرتووە تەنهامەبەستیان ڕزگارى كوردستان بووە و هەندێك لەوانەش شەهید و هەندێكیشیان ئێستا ماونن لە ئازارێكى ڕۆحى و دەروونى زۆر خراپدا دەژین كاتێك دەبینن بەرهەمى خەباتەكەیان لەلایەن كۆمەڵێك مافیاو نەزانى كوردەوە بەهەدەر دەبرێت و دزى لە میللەت دەكەن بەناوى خەباتەكەى ئەوانەوە,بەدەر لەوانە بڕواى من وایە شتێك نەبووە ناوى شۆڕشى لێ بنرێت وەك لاى هەموان ڕوونە كە شتێك نییە و نەبووە بەناوى شۆڕش و بەڵكو ئەوەى ناوى لێنراوە شۆڕش لە بازرگانیكردن بەولاوە هیچى تر نەبووە,بە خوێن و ئێسقانى میللەتەوە.خەڵكى كوردستان لەساڵى 46 ئەو كەرەستە و كەل و پەلە بازرگانیەبووە بەدەست سەركردەو بەرپرسەكانى كوردەوە كە هەرجارەى بە ووڵاتێكیان فرۆشتووە!.
چیمان هەبوو لە سەر زەوى سەركردە و بەرپرسەكان بردیان, فرۆشتیان ,خواردیان, پاشە كەوتیان كرد بۆ خۆیان و كوڕو كچەكانیان,ئەوەى ماوەتەوە بەرهەمى ژێر زەوى میللەتە,ئەوەتانێ سامانى سەرزەوی كوردستانیان ماشیەوە و هەموویان بردو دەستیان بەسەردا گرتووە و مسۆگەریان كردووە,تەماعى سامانى ژێرزەیشیان هەیە,بەڵام مەسەلەیەكى كوردى هەیە كەدەڵێت" تەماع سەرى پیاو ئەخوات"یان دەڵێت" تیكەى گەورە دەتخنگێنى"تەماعى بەرپرسانى كورد لە نەوتى ژێر زەوى كوردستان و هەوڵدان بۆ دەست بەسەراگرتنى ئەو تەماحەیە كە سەرى پیاوە بە هیچ تێرنەبووەكانى كورد ئەخوات,دەرهێناى نەتى ژێر زەوى كوردستان و مۆنۆپۆلكردنى لەلایەن سەركردەكان و بەرپرسانى كورد و دابەشكردنى لە نێوان خۆیاندا كەوەك هەرچۆن ئیبراهیم خەلیل و باشماغ و ...دەیان سەرچاوەى ترى داهاتى ئەم ووڵاتەیان لە نێوان خۆیاندا بەشكردووە بەهەمان شێوەش,بۆمبێكى تەوقیتكراوە كە بە تەقینەوەى بەسەریاندا لە تیاچون نزیكیان دەخاتەوە و,ئەگەر ئەمڕۆ توانیتان لە بێخەبەرى و كەمتەر خەمى میللەت و خەڵك سامانى ژێر زەوى بۆ خۆتان مۆنۆپۆل بكەن و ئێمەش هیچمان لە دەست نەیەت ئەى ئایا ئەتوانن هەتا سەر درێژە بەم مۆنۆپۆلكردنە بدەن؟ئەى ئایا بیرتان لەوەكردووەتەوە كە میللەت پشتان لێبكات و بچێتە بەرى شەهرستانى بۆ ئەوەى لە ڕێگەى كابرایەكى عەرەبەوە داواى گێڕانەوەى حەق و مافى خۆیان بكەن كە ئێوە بەناو كورد سەروەت و سامانەكەیان دەدزن و دەیخۆن ؟
گرێبەستە نەوتیەكان ڕاستر بڵێن دزینى نەوتى ژێر زەوى كوردستان كە بەرپرسانى كورد لە نێوان خۆیاندا نەوتى ژێرزەوی كوردستانیان دابەش كردووە هەریەكەو لەلایەن خۆیەوە لەگەڵ كۆمپانیایەكدا گرێبەستێكى وەهمى و نامەعقوڵیان ئیمزا كردووە,بەم پێیەش نەوتى كوردستانیان بە نرخى تۆڵەكەى بەهار فرۆشتووە و پارەكەشى بۆخۆیان دەبەن,مەسەلەیەكى كوردى هەیە دەڵێت دەستى خۆى نییەو مارى پێدەگرێت بەرپرسانیش نەوتى میللەتەو هەرزان فرۆشى دەكەن بە هەرچەندى بدەن هەر قازانج دەكەن و چونكە سەروەت و سامانى خۆیان نییە و هلى میللەتە.
لێرەوە من وەك كوردێكى ماف خواراو دەنگى خۆم دەخەمە پاڵ دەنگى حسێن شەهرستانى و پشگیرى لێدەكەم لەو هەڵوێستە ئینسانى و جوانەى كە بەرگرى لە حەق و مافى میللەت دەكات و ناهێڵێت سەروەت و سامانى میللەت لەلایەن چەند كەسێكەوە داگیر بكرێت و دەستى بەسەردا بگیرێت,داوا لە هەموو سایتە كوردیە سەربەخۆكان دەكەم كە كەمپینێك دروست بكەن بۆ ئەوەى ڕێگە بگرین لە بەرپرسانى كورد تا نەهێڵین سەروەت و سامانى ژێر زەویەكەشمان بۆ خۆیان بەرن.
تێبینى : ئەم وتارەم لە 3-5-2008 لە سایتى كوردستان پۆستى ئازیزدا بڵاو كردوەتەوە بە ناونیشانى(كەمپینێك بۆ پشتگیرى كردنى "حسێن شەهرستانى" وەزیرى نەوتى عێراق)بە پێویستى دەزانم جارێكیتر لەم سەروەختى ئاشكرابوونى دزیەكەى بنەماڵەى بەرزانى لە خەڵكى كوردستان دووبارە بڵاوى بكەمەوە تەنها مانشێتەكەیم گۆڕیوە لەگەڵ ڕێزمدا
سەردانى ئەم لینكەى خوارەوە بكەن
http://www.kurdistanpost.info/news/1280.html
-هەڵەبجەى شەهید
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست