کۆبانی بەتەنهایە، کەسی لەگەڵ نییە!
Wednesday, 08/10/2014, 12:00
2661 بینراوە
مانگێكه تيرۆريستانى داعش،دوژمنانى ئازادى، هۆفيه‌كانى عه‌ره‌ب به‌ربوونه‌ته گيانى رۆلَه قاره‌مانه‌كانى كورد له رۆژئاوا‌و كۆبانى، ئه‌و داعشه تيرۆريستانه ،ئه‌وهه‌ست و بير ئاژه‌لَيانه، له‌هيچ شتێك سلَ ناكه‌نه‌وه، هيچ ماف و به‌ها و رێز و ره‌وشتێك نازانن، رۆژانه درِنده‌تر و بێ به‌زه‌يتر ده‌بن، ئه‌گه‌ر گيانبازى و قاره‌مانى و به‌رخودانى رۆلَه‌كانى كۆبانى ، به‌تايبه‌ت شه‌ره‌ڤانانى (په‌يه‌ده) نه‌بێت ،ئه‌وا شتێك نامێنێته‌وه به‌ناوى بوێىر و ئازايه‌تى و مه‌ردايه‌تى
ئه‌وان له‌وێ روبه‌رووى درِنده‌ترين وه‌حشيترين هێزى تيرۆر ده‌بنه‌وه، له بارێكى گه‌لێ سه‌خت و دژواردان،تابێت ته‌نگيان پێ هه‌لَده‌چنرێت،تابێت گه‌مارۆده‌درێن و ئازوقه‌و فيشه‌ك و پێداويستى شه‌رِيان روو له‌كزى ده‌كات. كه‌چى به‌داخه‌وه ئێمه‌ش له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوان و ئه‌و مه‌رگه‌سات و ئه‌و كۆمه‌لَ كوژيه‌دا بێ باكين.
ده‌ست خۆشى و سه‌رفرازى بۆ رابه‌رانى په‌يه‌ده و جه‌نگاوه‌ره ئازاكانى، كه پێشتر رێ‌و شوێنى پێويستيان گرته به‌ر، پێش هێرش و په‌لاماره‌كه سه‌نگه‌ريان لێدا وبه‌لَێنى به‌ره‌نگارى و روبه‌رووبونه‌وه‌يان دا و، به‌پێچه‌وانه‌ى نۆكه‌رانى پارتى و پياوانى توركيا ،له‌خه‌مى ميلله‌تدا بوون و بۆ ئه‌وه‌ى كاره‌ساتى شه‌نگال و خيانه‌ته‌كه‌ى پارتى دووباره نه‌بێته‌وه، هه‌ستان به چۆلَكردنى كۆبانى له خه‌لَكى سڤيل و بێ چه‌ك.
ئه‌ورِۆ تابێت شه‌رِه‌كه گه‌رمتر ئه‌بێت، داعش گورزى كاريگه‌رى به‌رده‌كه‌وێت، به‌ره‌و شكست وبه‌زين ده‌رِوات،هاوكات كوردان له‌سه‌رانسه‌رى جيهاندا رێپێوان خۆپيشاندان و پشتگيريان بۆ كۆبانى ئه‌نجام ده‌ده‌ن. به‌لاَم پێم وابێت به‌ده‌ردى عه‌ره‌ب ده‌لَێت ئه‌وه(ئه‌زعه‌وفل ئيمانه) ئه‌گه‌رنا كۆبانى و ره‌وشه‌كه‌ى زۆر له‌وه زياترمان لێده‌خوازێت، كۆبانى پێويستى به دروشم و هوتاف و شيعار و قسه‌ى باق و بريق نى يه، كۆبانى پێويستى به موزايده‌ى سياسى نى يه، كۆپانى پێويستى به هات و هاوار و هوتاف كێشان نى يه، ئه‌وانه شت گه‌لێكن كۆن و سواون.بۆ ولاَت و ده‌سه‌لاَتێك ده‌بێت كه مافى مرۆڤ و ديموكراسى ئازادى بناسێت.
ئه‌وه‌ى كه‌پێويسته و له‌سه‌رمان ،بۆ ئه‌وه‌ى به‌رپرسياريه‌تى مێژوو نه‌كه‌وێته ئه‌ستۆمان و، خۆمان له‌خاوه‌ندارێتى كۆبانى بى به‌رى نه‌كه‌ين، هه‌نگاونانى پراكتيكيه و ، به‌هاناوه چوونى ئه‌و ده‌ڤه‌ره و خه‌لَكه‌كه‌ى و شه‌رڤانه‌كانيه‌تى، سه‌ره‌تا ده‌مكوت كردن و بێده‌نگ كردنى ئه‌و مالَپه‌ر و سايته خائين و چه‌واشه‌كارانه‌ى پارتى و بنه‌مالَه‌يه به‌نممونه‌ى(كه‌نالَى روداوى دروستكراوى ميت، مالَپه‌رى باس نيوزى به‌دران حه‌بيبى خائين، مالَپه‌رى پۆست كوردستانى بێ ئابرِوى پاراستن) چونكه ئه‌وان وه‌ك شانه‌ى نوستوو،وه‌ك به‌كرێگيراوى دوژمن و وه‌ك پياده‌كه‌رى توركيا و ئه‌ردۆغان كار بۆ ناشيرين كردنى بزاڤى رزگارى خوازى كورد له‌رۆژئاوا ده‌كه‌ن، به‌عه‌قلَيه‌تى توركيا و ئه‌تاتورك مامه‌لَه له‌گه‌لَ ره‌وشه‌كه ده‌كه‌ن.هه‌مو پێوه‌ره ئه‌خلاقيه‌كان ده‌به‌زێنن هه‌موو كارێكى پرِ شوره‌يى ده‌كه‌ن ته‌نها بۆخاترى رازيكردنى دلَى دوژمنانيان، ئه‌وه‌ى جارێك سه‌ردانى ئه‌و ميديا و مالَپه‌رِانه بكات ،تێده‌گات كه پارتى و مه‌سعود چۆن ته‌مه‌نا ده‌كه‌ن و ئاواته خوازن كه كۆبانيش به‌ده‌ردى شه‌نگال و مه‌خمور و ده‌وربه‌رى بچێت. خه‌ونى له‌مێژينه‌ى توركيا بێننه دى..
ئه‌وه‌ى كه مه‌به‌ستمه‌و ئه‌مه‌وێت قسه‌ى له‌سه‌ر بكه‌م و جه‌ختى له‌سه‌ر بكه‌مه‌وه، كۆبانى پێويستى به‌وشتانه نى يه كه بۆيده‌كرێت، شيعار و دروشم وهوتاف ولافيته‌ى گه‌وره وچه‌ند مه‌ترى و، رێپێوانى هێمنانه دادى كۆبانى وكوردانى رۆژئاوا نادات،ئه‌وه چ مانايه‌كى هه‌يه له‌وێ كچه گه‌ريلايه‌ك مانگێكه له‌شه‌رِدايه بۆنى باروت و خوێن تۆز وخۆل َو عاره‌ق، سه‌راپاى گيانى ته‌نيوه، لێره‌ش خانمێكى عه‌ل مۆده به‌تازه‌ترين جل و به‌رگ و ستايل و بۆن و ميكياج دێته سه‌ر شه‌قام و، بۆته‌مسيل و خۆنمايشكردن لافيته‌يه‌ك به‌رزده‌كاته‌وه به درۆ پشتيوانى خۆى بۆ كۆيانى ده‌رده‌برِێت! يان به‌رپرسێك به له‌مۆنيكاى 2014 داده‌به‌زێت وه‌به‌چاكه‌ت وپانتۆلَ ده‌رزنێك پاسه‌وان، دێته‌ناو ئاپۆرِه‌ى جه‌ماوه‌ر و به‌فشه ودرۆ ده‌لَێت دلَ وگيانمان له‌گه‌لَ كۆبانى يه.
پێم وابێت واده‌ى موزايده‌و قسه‌ى ئالَو والاَ به‌سه‌ر چوو، كات كاتى هه‌ق و حساب و كرده‌وه‌يه،كاتى چوونه سه‌نگه‌رى شه‌ره‌ف و مه‌ردايه‌تى يه، پاساو به‌هانه‌ى ئه‌وه‌ى كه كۆبانى دووره و هيچ ده‌روازه‌يه‌ك نى يه بۆچوونه ئه‌وێ و بوون به‌شه‌رڤان درۆيه‌كى شاخداره، باشه بۆچى داعشێكى تيرۆريست له خليج و ئه‌وسه‌رى ئه‌فريقا وئه‌وروپا و پاكستان ده‌گاته ريزى داعش و تيرۆريستان وشه‌رِى كورد ده‌كات، ئه‌دى بۆچى ئێمه ناگه‌ين؟ خۆ گه‌ر ئه‌وه‌شمان پێناكرێت خۆ ده‌توانين كۆمه‌ك و هاوكارى سه‌ربازى و دارايى و خۆراك بنێرين، به‌ده‌ر له‌و دوو كاره هه‌رشتێك بكه‌ين خۆنواندن ومه‌وقيف فرۆشتنه.كۆبانيش ته‌نيا و ته‌نيا تر ده‌بێت