سەرۆ قادر لەسەگی مەسعودەوە بووە بە سەگی نێچڕڤان بازرگانی
Wednesday, 29/07/2009, 12:00
ماوەیەك پێش ئیستا سەرۆ قادر لە تیڤی زاگرۆسەوە، كەوتە جنێودان بە گردەكەو نەوشێروان مستەفا، دوای چەند هەڵقە لە بڵاوكردنەوەی ئەو جنێودانەی سەرۆ لە تیڤی زاگرۆس، ئەوە بوو نەوشێروان مستەفا لە سایتی سبەی ڕۆژنامەی ڕۆژنامە لە ژێر ناونیشانی خەون و مۆتەكە سێ بەشی لە ناوەڕۆكی ئەو كتێبە بە بەڵگە بڵاوكردەوە، كە تیادا پێشكەشی ئەو كەسانەی كردبوو كە بە ئەندازیاری شەڕی ناوخۆ تۆمەتباریان كردبوو، ئیتر مەسعود بارزانی زانی میدانی درۆ كورتە كە شەڕی ناوخۆی لكاندبوو بە نەوشیروانەوە و دەركەوت بە بەڵگەوە كە مەسعود و جەلال تاڵەبانی ئەندازیاری شەڕی ناوخۆن، بۆیە هەرزوو مەسعود بارزانی پەیوەندی بە جەلال تاڵەبانیەوە كردبوو، مەسعود بە جلال تاڵەبانی وتبوو با نەوشێروان بەشەكانی تری ئەو كتێبە بڵاو نەكاتەوە چێ دەوێت من ئامادەم بیكەم، ئەوە بوو جەلال تاڵەبانی لە ڕێگای دۆستێكی نەوشیًروانەوە وڵامی ناردبوو كە نەوشیروان چی دەوێت بەس بەشەكانی تری ئەو كتێبە بڵاو نەكاتەوە، نەوشیًروانیش وڵامی دانەوە بەو مەرجە بڵاوی ناكەمەوە ئەو دوو سەگەی بەردەرگاكەیان بووسنەوە كە سەرۆ قادر و جەمال عەبدولله ی زۆڕنا ژەنن، جەلال و مەسعود ڕازی بوون لەو كاتەوە ئەو دوو سەگە خوێڕیەیان كلك و گوێ كردو بەستیانەوە، مەسعود بارزانی و جەلال تاڵەبانی لەبەر ئەوە لە ناوەڕۆكی ئەو كتێبە دەترسن، چونكە خۆیان باش دەزانن كە لە ناوە ڕۆكی كتێبەكەدا بە بەڵگەوە باس لەو ئختیالات و كوشتن و بڕینەی مافیاكانی ئەو دوو بنەماڵە كوردكوژە دەكات، ئەمشەو چەند برادەرێك تەلەفۆنیان بۆ كردم وتیان سەیری تیڤی زاگرۆس بكە سەرۆ دەوەڕێت، هەندێك گوێم گرت لە سەرۆ سەرۆ زۆر دڕبوو قەپاڵی لە گردكە دەگرد، سەگ سیفەتێكی هەیە لە كوردستاندا هەركاتێك كلك و گوێت كرد دڕ دەبێت، جا سەرۆش ماوەیەكە سنگڵ و كلك و گوێ كراوە بۆیە ئەمشەو زۆر دڕبوو، ئەوەی تێبینیم كردوە لەم ماوەیدا سەرۆ مەسعود بارزانی بەرەڵای كردووە بە تایبەت لەو ڕۆژەوەی هەموو كوردی بە بنەماڵەی بارزانیەوە كرد بەسەگ، بەڵام نێچیرڤانی گەورە دزو بازرگان نەیهێشت سەرۆ میوشە میوشی سەر تەنكەی ماڵان بكات، پەتێكی كردە ملیەوە هێنای كردیە پاسەوانی پارە دزراوەكانی لە تیڤی زاگرۆس بەستیەوە، نێچیر باش دەزانێت ڕەوتی گۆڕان خەتەرە لەسەر بەرژەوەندی بازرگانیەكانی، بۆیە ئەو سگەی كە ماوەیەكە نەوڕی بوو ئەمشەو هێنابووی وەك فەرهاد پیرەشلاتی قەپاڵی لە گردكە دەگرد، سەرۆ خەیاڵی خاوە بەو قەپاڵانە كە لە خۆڵی گردكەی دەگرێت گردەكە بڕوخێنێت، لێرەشەوە بە نێچیر و مەسعود و جەلالی سەروك مافیا دزی ڕاو ڕوت و كورد كوژ دەڵێم: ئەو سەگانەی وەك سەرۆ قاد و جەمال عەبدوالله و ستران عبدوالله و عەدالەت عبدواالله بووەسنەوە، ئەگینا زیانی بە خۆتان دەگەیەنن، چونكە ئەگەر كار وابڕوات نەوشێروان مستەفاش ناچار دەبێت بۆ ئەوەی قەپۆزی ئەو سەگانە بشكێنێت كتێبەكەی خەون و مۆتەكە بڵاو دەكاتەوە، ئەو كاتەش ئەو كتێبە بڵاو بێتەوە لە ماوەی یەك هەفتەدا خەڵكی كوردستان لێتان ڕادەپەڕێت و وەكو سەدام گۆڕبە گۆڕتان دەكات، سەدام حوسێنیش لە سەردەمی دەسەڵاتیدا هەزاران سەگی وەك ئەو سەگانەی ئێوەی هەبوو بۆ پاسەوانی لە مانەوەی لە دەسەڵاتدا، بەڵام خۆ سەدام مان بینی چی بەسەر هاتوو سەگەكانیشی چۆن هەڵ هاتن بۆ وڵاتانی عەرەبی، جابۆیە هەقی خۆیەتی سەرانی هەردوو بنەماڵەی مافیا هۆشێك بە خۆیاندا بهێننەوە ئەو هەموو سەگەی بەردەرگاكانیان بەرەڵاكەن، بۆ ئەوەی خەڵكانی سڤیل بتوانن بگەنە لای ئێوە ڕاستیەكانی شەقامی كوردیتان پێ ڕابگەیەنن، ئەگەر وا نەكەن ئەوە دڵنیابن لە كورت ترین دەرفەتدا چارەنوستان هەمان چارەنووسی سەدام دەبێ گەلی كورد لێتان قەبووڵ ناكات تا سەر سەرو كاڵی خەڵك تاڵان بكەن، سەرۆ قەپاڵێكیشی وەشاند بۆ مەسعود و جەلال بنەماڵەكانیان وتی ڕۆژێك دێت گەندەڵكاران بە سزای یاسای دەگەن، هەزاران بەڵگەمان لایە كە گەندەڵكاران مەسعود جەلال و نێچیرو بنەماڵەكانیانن كە بە ملایارات داهاتی ئەم وڵاتەیان كردوە بە مڵكی خۆیان، بەڕاستی سەرۆ لە ئێستاوە سفڵەیە بەرامبەر خاوەنكەی كە ئەو هەموو نان و ئاوەی دەداتی، كەچی قەپاڵیان لێدەگرێت.
زۆر جار برادەرو كەسانی سیاسی ڕەخنەی ئەوەم لێ دەگرن بۆ ئاوا توند و بەو زمانەزبرە دەنوسیت، منیش لە وڵامدا پیان دەڵێم خۆ كوردستان وڵاتی سوید نیە تا بە زمانی گوڵ بنوسیت وگەندەڵیەك كەشف بكەیت، لە سەر گەندەڵیكە كابینەی حكومەتێك هەڵبووەشێتەوە لە ترسی خەڵكی ئەو وڵاتەدا، ئێرە كوردستانە كوردستانیش كۆمەڵێك بت بەڕێوەی دەبەن، جا بۆیە دەبێت بە زمانی چەكوش لێیان بەیت بۆ ئەوەی ئەو بتانە بڕوخێن و مرۆڤ لە جێگاكانیان دابنێین.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست