کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دواترین ئیعترافیDNO و راستگۆیی کوردستانپۆست له‌ رۆژنامه‌کانی نه‌رویج به‌ده‌رکه‌وت.

Monday, 28/09/2009, 12:00


له‌ رۆژنامه‌کانی نه‌رویج به‌ تایبه‌تی (UP Stream On Line) ئاشکرایکرد که‌ کۆمپانیای DNO دانی به‌وه‌ناوه‌ که‌ رۆژانه‌ زیاتر له‌ 6 تا 8 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاویان ته‌نها له‌ کێڵگه‌ی زاخۆ فرۆشتووه‌ ، پاره‌که‌ش به‌ چه‌ک و به‌ کاش بو ئه‌وه‌ی نه‌چێته‌ نێو سیسته‌می بانکی وه‌رگیراوه‌، هه‌روه‌ها دیسان ووتویه‌تی ئه‌م کاره‌ چه‌ند ساڵه‌ به‌رده‌وام ده‌یکه‌ین.
خوێنه‌ری خۆشه‌ویست ، به‌ناو حکومه‌تی هه‌رێم ته‌نها له‌ کێڵگه‌یه‌کدا ئه‌و هه‌موو نه‌وته‌ خاوه‌ی فرۆشتووه‌ و جگه‌ له‌ کیڵگه‌کانی خورماڵه‌ و شیواشۆک و گه‌رمیان بێ ئه‌وه‌ی که‌س بزانێت ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ چی لیهاتووه‌ که‌ پاره‌یه‌کی خه‌یاڵی ده‌کات هی خه‌ڵکی کوردستانه‌ ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌ مافیایه‌ بردوویانه‌.
ئیمه‌ له‌ کوردستانپۆستدا هه‌ر زوو ئه‌و هه‌واڵه‌مان بڵاوکرده‌وه‌ که‌ ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا نه‌وتی کوردستان به‌ نرخیکی زۆر هه‌رزان ده‌فرۆشن به‌ ئێران و ئه‌و فه‌زیحه‌یه‌ ئه‌وێ رۆژێ ده‌نگی دایه‌وه‌ و ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی ریسواکرد که‌ ئه‌نجامه‌که‌شی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی 25/7 دا ئه‌گه‌ر ته‌زویر نه‌بوایه‌ به‌ باشی به‌ ده‌رده‌که‌وت(بۆ خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌که‌ فه‌رموون کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ بکه‌ن http://www.kurdistanpost.info/news/1411.html).
هه‌ر په‌یوه‌ست به‌م بابه‌ته‌ رۆژنامه‌کانی نه‌رویج دووپاتیان کرده‌وه‌ که‌ ده‌سه‌ڵاتی به‌ناو هه‌رێمی کوردستان له‌ زاری کۆیله‌ ساڵح پڕۆژه‌پیشنیاریکی زۆر کرچ وکاڵیان داوه‌ته‌ کۆمپانیای DNO بۆ ئه‌وه‌ی پشکه‌کانی خۆی بۆ شوێنێکی دیکه‌ بگوازیته‌وه‌ و ده‌ست به‌کاری خۆی بکا ، ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدایه‌ وا پۆلیس خه‌ریکی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ که‌ ره‌نگه‌ دوارۆژی ئه‌م کۆمپانیایه‌ له‌ به‌رده‌م یاساتونده‌کانی نه‌رویج بکه‌وێته‌ به‌ر مه‌ترسییه‌کی جدیی ، چونکه‌ ئێستا پرسێکی گرنگ هاتۆته‌ ئاراوه‌ که‌ ئه‌ویش سپیکردنه‌وه‌ی پاره‌یه‌ که‌ ئه‌مه‌ش تاوانێکی نیونه‌ته‌وه‌ییه‌ و گرییده‌ده‌ن به‌ تیرۆر ، به‌ تایبه‌تی له‌ ناوچه‌یه‌ک وه‌ک کوردستان یا رۆژهه‌ڵاتی ناوین ئه‌و پاره‌یه‌ دێت که‌ تیرۆر تیایدا له‌ گه‌شه‌کردندایه‌ پیویستی به‌ سپیکردنه‌وه و گواستنه‌وه‌‌ی پاره‌یه‌.
ئه‌م پڕۆژه‌ پیشنیاره‌ی به‌ناو حکومه‌تی کوردستان قوره‌که‌ بۆ DNO خه‌ستتر ده‌کاته‌وه‌ ، واش پێده‌چێت هیچ بۆرسه‌ییه‌ک رازی نه‌بێت مامه‌ڵه‌ له‌ گه‌ل کۆمپانیایه‌ک بکات که‌ باکگراوندێکی خراپی هه‌بێت.
کۆیله‌ ساڵح له‌ کۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌که‌ی نه‌یتوانی وه‌ڵامی پرسیارێک بداته‌وه‌ که‌ کێ له‌ بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود شه‌ریکی DNO یه‌ ،نه‌یتوانی وه‌ڵام بداته‌وه‌ و وتی: داوی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ ده‌ده‌ینه‌وه‌ ، که‌ ئه‌مه‌ش بووه‌ مایه‌ی گه‌وره‌بوونی گومانه‌کان له‌ له‌ لایه‌ن رۆژنامه‌نووسه‌کانه‌وه‌..
ئێمه‌ی کورد ده‌بێت هه‌تا هه‌تایه‌ سوپاسی بۆرسه‌ی شه‌فافی ئۆسلۆ بکه‌ین که‌ ئه‌م گه‌نده‌لییه‌ و تالانییه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا به‌ تایبه‌تی مه‌سعود بۆ ئاشکراکردین.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی زیاتر فه‌رموون کلیک له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ بکه‌ن:
http://www.upstreamonline.com/live/article192720.ece?referrer=htmlemail&date=Mon%20Sep%2028%2013:42:43%20CEST%202009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە