کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


یەكەم شەوی كۆنگرەی سێیەمی یەكێتی 400ملیۆن دینار سەرفكرا

Wednesday, 02/06/2010, 12:00



رۆژی یەكەمی كۆنگرەی سێ یەمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان هەرچەندە بەشی زۆری كۆنگرەكە بۆ وتار خوێندنەوە بوو، بەڵام لەبەرنامەی كۆنگرەكەدا هاتبوو كە سەعات 8ی ئێوارەی 1/6، ئێوارە خوانێك بۆ میوانان و ئەندامانی كۆنگرە لەیانەی كۆمەڵایەتی لە سلێمانی بكرێت.

ئەندامێكی كۆنگرەی سێ یەمی یەكێتی پێی وتین هەرچەندە ئەو ژمارەیەی كە بڕیار بوو بێت بۆ ئەو ئێوارە خوانە بە پێی كۆنگرەكە لە2600كەسدا خۆی دەبینی یەوە بە میوان و ئەندامی كۆنگرە بەڵام نزیكەی 1300كەسێك ئامادەبوون كە زۆریان ئەندامی كۆنگرە كە بوون بۆئەو ئێوارە خوانە نزیكەی 400ملیۆن دینار تەرخانكراوە لەلایەن لیژنەی باڵای كۆنگرە.

ئەو ئەندامی كۆنگرەیە وتیشی: كە بەپێ ی ئەو مەعلوماتەی درا بەئێمە لە ئیدارەی یانەكەوە 200ملیۆنی تێنەچووە و ئەوەی تری لای لیژنەی باڵایە جا نازانرێت ئەگەڕێتەوە بۆ مەكتەبی دارایی یان نا.

ئەندام كۆنگرەكەی سێ یەمی یەكێتی وتی: دڵگرانین لەوەی لەیەكەم رۆژی كۆنگرەكەوە گەندەڵی بەدیكرێت، بۆیە وتیشی: ئێمە ئەو ژمارە گەنج و خوێنە تازەیەی دەمانەوێت ئەم یەكێتی و سەركردایەتی یە بگۆڕین بەڵام ئەو سەركردایەتی یە بەردەوامە لەسەر گەندەلی و پارە بەفیرۆدان.

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە