ئاسایش و دژه تیرۆر و عیلمی غه‌یب!
Monday, 20/09/2010, 12:00
له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابوردودا له شاری سلێمانی منداڵێکی ته‌من سێ ساڵ‌و نیو فڕینرا بوو له به‌رامبه‌ردا تاوان باران داوای مه‌بله‌غێکی زۆریان کردبوو له که‌سوکاره‌که‌ی تاوه‌کو منداڵه‌که‌یان بۆ ئازاد بکه‌ن.
دیاره پێش هه‌موو داموو دزگاکانی تر ئه‌رکی ئاسایشه که ئارامی هاوڵاتیان دابین بکات، بۆیه ده‌بێت له به‌رامبه‌ر هه‌موو کارێکی باشه‌ی کارمه‌ندانی ئاسایش‌دا هه‌موو لایه‌کمان ده‌ست خۆشیان لی بکهینو هاننیان بده‌ین تاکاری باشتر بکهنو وردتر ئارامی هاوڵاتیان بپارێزن.
به‌ڵام به‌داخه‌وه له کوردستاندا خه‌ریکه سینارۆکانی ئاسایش و ده‌زگای دژه تیرۆر ده‌بێته فیلمی (ته‌ڕه‌زان و ڕامبۆ) که هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌سپێکی فیلمه‌که‌وه له درۆ‌و ده‌له‌سه به‌و لاوه هیچ بنه‌مایه‌کی تری نییه .
سه‌یره زۆریش سه‌یره مناڵێک له شاری سلێمانیه‌وه به‌ره‌و به‌غدا ببرێت به‌سه‌ر ئه‌م هه‌موو بنکه‌ی تهفتیشانهوه بگهیهنریته شاری به‌غدادو هیچ هێزێک نه‌بێت ئه‌و منداڵه به‌سه‌زمانه ئازاد بکات، تۆ بڵێی ئه‌م هه‌موو بازگانه‌ی نێوان سلێمانی و به‌غداد خهوتبوبن و ئاگایان له‌م تاوانبارانه نه‌بوبیت که ئه‌م منداڵه‌یان فڕاندوه، تۆ بڵێی له فڕۆکه‌خانه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی سلێمانیه‌وه به ئیسراحه‌ت منداڵه‌که‌یان گه‌یاندبێته پایته‌خت؟!
ئه‌م پرسیاره له مندالێکی پۆلی سێیه‌می سه‌ره‌تایی بکه‌یت بڕواناکه‌م بروای به‌م کاره ههبێتو کورد وته‌نی به‌م دوعایه بڵێت (ئامین).
ئه‌گه‌ر به‌رپرسی ئاسایش‌و دژه تیرۆر وا بزانن خه‌ڵکی سلێمانی گێله ئه‌وه خۆیان هه‌ڵ ئه‌خه‌ڵه‌تێنن،ئه‌وه‌ی ڕویداوه ته‌نها پڕ‌و پاگه‌نده‌یه بۆ دهزگاکانیانو هیچی تر! دیاره مه‌به‌ستێکیان هه‌یه له‌م سینارۆیانه‌ی که دروستی ده‌که‌ن ،مه‌به‌ستیشیان ڕون‌و ئاشکرایه ته‌نها بۆ خۆبردنه پێشه‌وه‌یه لای ئاغاکه‌یان که ئه‌ویش تاله‌بانیه.
گه‌ر وا نیه من پرسیار له وه‌ستا حهسهنو شێخ لاهوری برازای تاڵه‌بانی ده‌که‌م له شارێکی گه‌وره‌ی وه‌ک به‌غدادا به تایبه‌ت گه‌ڕه‌کێکی گه‌وره‌ی وه‌ک(سه‌وره) چۆن توانیتان به‌ماوه‌ی دوو ڕۆژ که‌متر ئه‌و منداڵه بدۆزنه‌وه و ئازادی بکه‌ن له ژێر ده‌ستی ئه‌و تیرۆرستانه‌دا گه‌ر ئه‌مه سینارۆی خۆتان نه‌بێت. گه‌ر ئه‌وه‌نده موهیمن ئه‌ی بۆ بکوژه‌کانی ڕۆژنامه‌نوس وخوێندکاری زانکۆ شه‌هید سه‌رده‌شتان نه‌دۆزییه‌وه؟ بۆ مه‌گه‌ر هاوپه‌یمانی ستراتیژی یه‌کدی نین؟
تۆ بڵێی که سێک هه‌بێت له ناو دهزگاکانتانا عیلمی غه‌یبی پێ بوبێت تاوه‌کو ئاوا زۆر به خێرا ده‌سنیشانی جێگای ئه‌و مناڵه‌ی بۆ کردبنو ئێوه‌ش هه‌ر وا ئاسان ئازادتان کرد؟ .
باشتره هه‌ر خۆم وه‌ڵامی خۆم بده‌مه‌وه بڵیم نه‌خێر ئه‌وه‌شی عیلمی غه‌یبی پێ بێت نا‌توانیت ئاوا خێرا ئه‌و چالاکیه ئه‌نجام بدات، کاکه وه‌ستاو کاکه شیخ، هه‌زار هاشو هوشی وا بکه‌ن میلله‌ت (ما یخوش عه‌قله) یه‌عنی عه‌قلمان بڕی ناکات گومانم نییه که فڕێندنی ئه‌و منداڵه به‌سته‌زمانه مویه‌کی گه‌وره‌ی ناو مه‌نجه‌ڵه ماسته‌که‌ی ده‌زگای دژه‌تیرۆر و زانیاریه‌که‌ی هۆمه‌ر هاوڵاتیه‌کی شاری سلێمانی
18-9 -2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست