كابینەى شەشەم شەمشەمە كوێرە ئاسا دژى ڕوناكین
Monday, 30/11/2009, 12:00
لە سەردەمى كابینەى پێنجدا چراو لۆكس و لایت و شەحن بونە بەشێك لە كەلەپورو لە دووكان و ماڵەكاندا هەڵگیرابون و تەنانەت لە زۆربەى لادێكاندا كەس ئیشى بەمانە نەمابوو , بەڵام وا كابینەكەى دختۆر بەرهەم ئەوانە بەختیان هەستایەوە و جارێكى تر پاك كرانەوە و لەدوكانەكانیشدا ئەخرێنەوە بەرچاو و كڕیارەكان ڕۆژانە هەواڵى ئەپرسن , لەبەر ئەوەى لە سایەى ئەم دختۆرە نەزانەوە وا كارەبایى نیشتمانى بە بڕێكى زۆر كەمى كردوە و بیانوەكەشیان ئەوەیە هاوڵاتیانى كوردستان دەستى پێوە ناگرن , بەڵام كارەبایى ماڵًە مەسئول و شوێنە بازرگانى و بارەگا حیزبیەكان وەكو خۆیەتى چونكە ئەم شوێنانە بڤەیە كارەبایان ببڕێ , ئەمان ئەزانن چۆن دەستى پێوە ئەگرن , بەڵام هاوڵاتیانى بێ ویژدان نازانن چۆن دەستى پێوە بگرن , ماڵێكى ئەم شارە لەوانەیە سپلێتێكى هەبێت , بەڵام مالًە لێپرسراوەكان بەدەیان سپلێتیان هەیە ,لەبەر ئەوەى ئەم حكومەتە حكومەتى خەڵكە دەوڵەمەندەكانە و دوژمنى هەژارەكانە , كابینەى شەشەم كابینەى گەڕانەوەى كەل و پەلە فۆلكلۆریەكانە , چونكە ئەم كابینەیە عادەتى شەمشەمە كوێرەیان هەیە و دژى ڕوناكین و ناهێڵن كارەباى شار باش بێت , ئەوا ماوەى مانگێك زیاترە بەڕۆژ ئەم شارە مەبەستم گەڕەكە كانە كارەبا لێیان تۆراوە و ئێوارەیەكى درەنگ دێتەوە , تەنانەت دڵى مولیدە ئەهلیەكانیشان لێمان تۆراند ئێستا ئەوانیش كارەبامان نادەنێ و خۆشیان ئاوا كارەبا ئەدەن ,تەنانەت لەم جەژنەدا ڕۆژانە گەڕەكە هەژار نشینەكان لەو داهێنانەى باوكە ئەدیسۆن بێ بەش كرا ن , كەس تێ ناگات ئەم كابینەیە كە سیفاتى شەمشەمە كوێرەیان هەیە بۆ وا لەم كارەبایە دەكەن , تەنانەت ئەو كاتانەى كە كارەبایى نیشتمانیمان ئەدەنێ وەكو چاوشاركێمان لەگەڵ بكات چەندین جار ئەبڕێ و دێتەوە , ئەرەوەڵا هاتەوە , ئەرەوەڵا برا, ئیتر ئێمەى هاوڵاتى تەنها ئەوەمان لەسەرە بە ئەژادو ئاباداى ئەم حكومەت و حیزب و كابینەیەدا بێینە خوارەوە و كام جنێوە ناشیرینە پێیان بدەین, ئەمانە سەیرن وا تێ دەگەن خەڵك بەس بە شەو پێویستى بە كارەبایەئەویش بە چاوشاركێوە نازانن كارەبا ئەو نیعمەتەیە كە بەردەوام پێویستمان پى یەتى , ئەمان ناهەقیان نیە وەكو چۆن بەس لە هەڵبژاردنەكاندا خەڵكیان بیر دەكەوێتەوە و دێن بۆلامان و ئەكەونە سەر دەست و پامانا , ئاواش بیر دەكەنەوە كە خەڵكى ئەم ووڵاتە بەس شەو ئەتوانن كارەبا بەكار بهێنن , وەكو چۆن ئەم كابینەیە لەسەدا دەى موچە باڵاكانى بڕى ئاواش لە هەنگاوێكى تردا لە سەدا هەشتاى كارەباى خەڵكیان بڕى و دایان بە شوێنە بازرگانیەكان بۆ ئەوەى كۆمپانیاو ئوتێلەكانى خۆیان بێ كارەبا نەبن و بەرهەمیان نەوەستێ ,خۆش كابینە , هاوڵاتیانى بەڕێز تكایە دەست بە كارەباوە بگرن و ئێوە كەمتر بەكار بهێنن با ماڵە لێپرسراوەكان , ئوتێلەكان , كۆمپانیا كان بێ كارەبا نەبن لەگەڵ ڕێزى وەزارەتى كارەبا دا ,
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست