سەرۆكى شارەوانى كەلار كارەبایی ماڵی بەدزییەوە راكێشاوە
Sunday, 02/10/2011, 12:00
دواى ئەوەى لیژنەیەك لە بەڕێوەبەرایەتى كارەبایی گەرمیان پێكدەهێنرێت، بۆ برینى ئەو كارەبانەیی كەبەدزییەوە راكێشاوە بۆ ماڵان، لە ئەنجامدا دەركەوتووە جەواد وادى سێ هێڵی كارەبایی بەدزییەوە راكێشاوە بۆ ماڵەكەى بێ ئەوەى بیخاتە سەر ئامێریی كاتژمێر خوێندنەوەكەى كارەبای ماڵى،سەرچاوەیەك بە كوردستان پۆستى راگەیاند" دواى دەستبەكاربوونى ئەو لیژنەییە كە سەردانى ماڵی سەرۆكى شارەوانى كەلاریان كردووە یەكێك لەو ماڵنەش سەرۆكى شارەوانى كەلار بووە كە كارەباكەى بەدزییەوە رایكیشاوە كە بێ ئەوەى رەچاوى ئەوە بكات كە بیخاتە سەر ئامێری خوێندنەوەى كاتژمێرەكەى ماڵی،وتیشی"جەواد وادى تەلەفونى بۆ بەڕێوەبەركە كردوو كە هەڕشەى ئەوەى لێكردووە كە ئاوەرۆى ماڵیان خراپ دەكات،سەرچاوەكە ئاماژەى پێكرد كە ئەو كارە نایاساییە ئەنجامبدات ئیتر ئەو داهاتە لەژێر دەستیداییە جیلێبكات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست