دواى شكستەكەى یەكێتی لە هەڵبژاردنی هەولێر مەكتەبی سیاسی بڕِِیارى گۆرینی لێپسراوى مەڵبەندەكانی سێ و رۆژهەڵاتی هەولێر دەدات
Wednesday, 10/03/2010, 12:00
سەرچاوەیەكی تایبەت لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان (ى ن ك) كە نەیویست ناوى ئاشكرا بكرێت ڕایگەیاند كە مەكتەبی سیاسی بڕیاریداوە بە پەلە گۆڕانكاری لە مەڵبەندەكانی هەولێر بكات ئەویش لە ئەنجامی ئەو شكستەى لە هەڵبژاردنەكانی 3/7 لە هەولێر یەكێتی بە دەستیهێناوە. وا چاوەڕوان دەكرێت بۆ پڕكردنەوەى شوێنی لێپسراوى مەڵبەندی (3)ى هەولێر (رێبین مەحەمەد ێۆفی) لە شوێنی (بەكر مستەفا) دابنرێت ، هەروەها (ئەحمەد گەل) جێگرى یەكەمی لێپسراوى مەڵبەندی كۆیە لە شوێنی (قارەمان شینە) لێپسراوى مەڵبەندی رۆژهەڵاتی هەولێر دابنرێت.
شایەنی باسە هەردوو ناوبڕاو خەڵكی هەولێرن، بەپێ سەرچاوەكە گوایە ئەم دوو كەسە رۆلێكی بەرچاویان هەبووە لە شارۆچكەى كۆیە و سەركەوتنێكی گەورە و بەرچاویان تۆمار كردووە بۆ یەكێتی، بە تایبەت دواى ئەو شكستەى كە یەكێتی لە 7/25 لەم سنوورە بە دەستی هێنابوو لە بەرامبەر بزووتنەوەى گۆران، وا چاوەڕوانیش دەكرێت كە مەكتەبی سیاسی گۆڕانكارى زیاتر بە ئەنجام بگەیەنێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست