وهزیری تهندروستی خهستهخانهی شۆڕشی له سلێمانی کرد به تهکیه و دیوهخان
Monday, 10/09/2012, 12:00
لە هەرێمى زەرددا ترس و تۆقاندن و تیرۆرییان كردۆتە ڕیگەیەك بو شكاندنى قەڵەمە ئازاو بوێرەكان و رۆژنامهنووسه ئازادهکان، نمونهی زیندوو سۆران و سەردەشت، كە بەرهو ڕووى هەڕەشەكان وەستانەوە، كارزان كەریمى رۆژنامەنوسیش یەكێكى ترە لە قوربانیەكانى دەستى ئەو سیاسەتەى لە هەرێمى زەرد پەیڕەو ئەكرێت
ئەى لە هەرێمى سەوزى سۆشیاڵ دیموكرات چى پەیرەو ئەكرێت؟
لە هەرێمى سەوزیش لە هەنگاویكى سەیرو سەمەرەدا بەمەبەستى سنورداركردنى ئازادییەكان وەزیرى تەندروستى بریاریدا بەبێ بەرامبەر ڕۆژنامەنوسان چارەسەر بكرێن لەنەخۆشخانەى شۆرش ئەمەش لینكى هەوالەكەیە:
http://pukmedia.co دیارە خویندنەوەمان بۆ ئەم هەواڵە لە دلسۆزى جەنابى وەزیرەوە نیە بۆ رۆژنامەنوسان بەلكو تەنها ئەوەیە كە وەزیر دەیەوێت لە ڕیگەى نەخوشخانەى شۆرشەوە، دهمی رۆژنامهنووس و قهلهمهکان سست بکات، ئەویش بە كڕینى ویژدان و قەڵەمهکانیانهوه، ههروهها لە ڕێگەى ئەم بریارەوە لەلایەكى تر تاوەكو رۆژنامەنوسان قەرزار بار بكات و پاش چارەسەر كردن نمەكى نەخۆشخانەى شۆرش بیان گرێت كە دیارە دكتۆر رێكەوت بە تەكیە و دیوەخانى خۆى ئەزانێت تانەتوانن لەسەر گەندەڵیەكانى كەرتى تەندروستى بنووسن بویە ئەم بریارە دەكات بە منەت بەسەر رۆژنامەنوسانەوە ...تەنها لایەنى پۆزەتیفى ئەم بریارە ئەوەیە كە رووى سپى رۆژنامەنوسان دەرئەكەویت و بەهاى هەموو رۆژنامەنوسێك دەزانرێت دواى ئەوەى وەزیرى تەندروستى لە نەخۆشخانەى شۆرش لە بێژنگیان ئەدات بۆیە لیرەوە بە پێویستى ئەزانم قسەیەكى دكتۆر ریكەوت بیرى ڕۆژنامەنوسان بهینمەوە كە سەبارەت بە ڕۆژنامەنوسان كردوویەتى لە ماڵى (كەژاوە عبدالباقى) ئەو ئافرەتەى بەهۆى لێدانى دەرزییەو كۆچى دواى كرد كاتێك بۆ سولحى عەشائیرى چوو ئەو ماڵە و داواى لیكردبوون كە تنازل بو ئەو برین پێچە بكەن لەدادگا و پێى ووتبوون (گرفتهکه رۆژنامهنوسهکانن، شتهکهیان والێکردوه، رۆژنامهنوسهکان ژیانى خهڵکیان تێکداوه ههمووى (200) رۆژنامهنوسن پێویسته کۆبکرێنهوه و پارهیان پێ بدرێت و دهمکوت بکرێ).
ئەمەش لینكى هەواڵەكەى چەتر پرێسە
http://www.chatrpress.com/Detail.aspx?id=9390&LinkID=8 كاتێك بۆچوونى وەزیر لەسەر ڕۆژنامەنوسان بەمجورە بێت ئیتر چۆن بریارێك دەرئەكات لەبەرژەوەندى ئەوان؟! با رۆژنامەنوسان خۆیان وەلام بدەنەوە
ئایا نەخۆشخانەى شۆڕش دامەزاروەیەكە بو خزمەتى پێشمەرگە و كەسوكارەكانیان یان تەكیەو دیوەخانى وەزیرە ؟
هەر بەهەمان شێوەى ڕۆژنامەنوسان ماوەیەك بەر لە ئیستا وەزیرى تەندروستى لە بڕیاریكى هاوشێوەى ئەم بڕیارە دەركرد بۆ ماموستایان لە سەردانى یەكیتى ماموستایان بۆلاى جەنابیان ڕایگەیاند كە مامۆستایان بێ بەرامبەر لە نەخۆشخانەى شۆرش چارەسەر دەكرێن! بۆیە ئەوەى جێگەى پرسیارە ئایا بۆچى دكتۆر رێكەوت هەموو بڕیارەكانى لە نەخۆشخانەى شۆرش جى بەجێ ئەكات؟ ئایا شۆرش بە تەكیە و دیوەخانى خۆى ئەزانێت كە چاكە و پیاوەتى تیا دەكات؟ بەبێ ئەوە بزانین ئەم بریارەى بۆ ماموستایان و رۆژنامەنوسان دەرچووە ئایا چ جۆرە نەخۆشیەك ئەگرێتەوە و میكانزمى جى بەجى كردنى ئەم بڕیارە چۆنە؟ بۆچى بەتەنها مامۆستاو رۆژنامەنوس؟ ئەى كرێكار و كارگوزارو كەم دەرامەتەكان؟
ئایا ئەم بریارە بەتەنها مامۆستا و رۆژنامەنوسانى سلیمانى ئەگرێتەوە؟ ئەى هەولێر و دهۆك؟
سیاسەتى ڕیكەوت وەكو بەڕیوەبەر و وەزیر هەمان سیاسەتە لەبەڕیوەبردندا
كاتێك دكتۆر ڕیكەوت كرا بە بەڕێوەبەرى فەرمانگەى تەندروستى سلێمانى سیاسەتى سەركوتكردنى نەیارەكانى لە فەرمانبەرو كارمەندو پزیشك و ئەندازیار و رۆژنامەنوس گرتەبەر هەریەكە بەجۆرێك ئەویش چ لە ڕیگەى پێدانى پۆست و پاداشت و سوپاس و پیزانین و ئیمتیازاتى وەزیفى پێیان، و بۆ ڕۆژنامەنوسان لەبەرامبەر بلاونەكردنەوەى گەندەلیەكانى كەرتى تەندروستى وەعدى نەشتەرگەرى و چارەسەرى بى بەرامبەر و یاخود هاوكارى كردنیان بۆ دامەزراندنى كەس و كارییان لەسلكى تەندروستى یاخود لە ڕێگەى پێدانى زانیارى لەسەر گەندەڵى بەڕێوەبەرەكانى پێش خۆى بە رۆژنامەنوسان بەلام ئەمانە هەمووى لە پشتى پەردەوەكران ئەوەتا ئیستا كە بووە بە وەزیر بە ئاشكرا هەمان سیاسەت پەیڕەو ئەكات و نەخۆشخانەى شۆرش ئەكاتە شوینیك بۆ جى بەجى كردنى مەرامەكانى. لێرەوە بە وەزیرى تەندروستى ئەلێین ئەمە وەعد و بەلێنەكانت بوو بۆ بە ئەلكترۆنى كردنى سیستەمى تەندروستى و دانانى پزیشكى خیزانى و هەوڵدان بۆ گۆرینى سیستەمى تەندروستى لەڕێگەى كڕینى ڕۆژنامەنوسان پێشنیان ڕاستیان ووتوە بەردى گەورە نیشانەى نەهاویشتنیەتى؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست