بە دلًى پڕ لە قین و کینەوە بەرامبەر میللەتەکەتان مەچنە بەغداد ئەى ســەرانى کورد
Wednesday, 24/03/2010, 12:00
ئەى ئەو کەســەى خۆت بە یەکێک لە ســەرانى ئەم میللەتە داماوە ئەزانیت ئەى ئەو کەســەى کە بازاڕى منەتەکانت تەنها لە کوردســتاندا فرۆشــى هەبوو بەڵام بە چواردەورماندا کەس بە قڕانێک نەیئەکڕى ، ئەى ئەو کەســەى تەنها گونت شۆڕ بوو بە ســەر ئەم گەلە داماوەدا و ملیشــت بەرامبەر دەور و بەرەکەى ، ئەى ئەو کەســەى هەژار و کەلەلاى میللەتت داوەتە دەســت نەهەنگەکانى زەمان و بێباکانە میللەتتان بەرەڵا و بێ عەنوا کردوە، ئەى ئەو کەســەى ئیدیعاى کاردانى و پســپۆڕیت لە یاســادا ئەکردو هەر خۆشــت تاکە کەســى پێشــێلى ئەکەیت ، ئەى ئەو کەســەى بە چوار دەوردا هەڵپە ئەکەیت و ســەر بە کۆشــى نامەردا ئەکەیت تا بەڵکو ڕەحمیان بجووڵێت و کورســیە شــڕەکەت پێ بدەنەوە، ئەى ئەو کەســەى ئامادەیت هەموو شــتێک بدۆڕێنیت هەر لە محەبەتى جارانى میللەت دڵسـۆزى جارانى میللەت دڵســافى جارانى میللەت بەڵام تەنها بۆ قین و کینەى خۆت بەرامبەر ئەو میللەتە دەتەوێت بچیتەوە ســەر کورســى شــڕتر و بێ خێرتر لە جارانت، ئەى ئەو کەســەى وەک ســەدام کەســى بە دوژمن نەدەزانى تەنها میللەتەکەى خۆى نەبێت، هەر بۆ قین ڕشــتن بە میللەتەکەى خۆى بوو چەندان شــەڕى گەورە و ماڵوێرانى بۆ هەڵگیرســاندن ئەگینا هەموو بێ ئەقڵێکیش ئەیزانى ئەو جەنگانەى ئەو هیچ ســتراتیژى و دووربینیەکى تێدا نەبوو، کە تۆش ئەمڕۆ هەمان تاس و هەمان حەمام دواى هەمان بۆچوون کەوتوویتەوە چونکە کەس بە دوژمنت نازانیت تەنها میللەتە داماوەکەت نەبێت چونکە پێیان ووتوویت بەســە زوڵم و جەورت بەســە تاڵانچێتى ســامانى میللەتەکەت بەســە کۆمپانیاکانت نانى منداڵى ناو ســکى دایکانیشــتان ڕفاند هەموو زانا و دانا و بیرمەندانى میللەتت بە فەرامۆشــى و بێ نرخى ســپارد هەموو هەرچى و پەرچى و نەفامان و نەزانى ناوخۆ و دەرەوەت لە خۆت کۆکردۆتەوە چونکە کلکە لەقێ ى هەڵدانى ئێســقانت بۆ ئەکەن ، بەســە لەم ســەدەى بیســت و یەکەمەدا لە دواکەوتووترین ووڵات و وێرانترین ووڵاتدا هێندە گەل و میللەت ناکرێنە کۆیلە و هەڵپەکەر بۆ نانە ڕەقە و ئێســکى بەرماوەى دەســەڵاتداران، بەســە ئیتر زەمەنى ڕۆبۆت و شــەپۆلى دیجیتاڵى و فڕینى مرۆڤە بە بۆشــاییە بێ پایانەکانى گەردووندا و زەمەنى خێرایى زۆر و چوونە ئاســمانەکانە زەمەنى ڕێز گرتنە لە زانایان و داهێنەران لە هەموو کونجێکى ئەم دونیایەدا کەچى هەرتۆى دڵ پڕ لە قینى دواى کڵاوى بابردوو کەوتوویت لە قینى میللەتەکەت شــڕەکورســى بێ خێر و فەڕ بۆ میللەتەکەت و پڕ لە خێر و بەرەکەت بۆ خۆت و منداڵەکانت دەوێت ، تۆ مادام تەنها وەک ســەدام لە قینا قیڕت گرتووە بەو کورســیەدا دڵنیابە و لە سـەدا هەزار زۆر گران لە ســەرت تەواو ئەبێت و ســەرەنجام ئاوات بە کۆتاییەکەى ســەدام ئەخوازیت ، ئەمڕۆ کاتى ئەوە هاتووە کە بزانى میللەتى کوردى داماو تەنها تۆ تاکە پیاو نیت تیایدا هەروەک خۆت ئەتەوێت پێمان بڵێیت، وەک ئەوەى ســەدام بە هەمان بیرکردنەوەوە ســەرى خۆشــى خوارد، ئەمڕۆ زەمەن گۆڕاوە زەمەنى بیرکردنەوەى قووڵە زەمەنى نووســینەوە و فۆرمولە کردنەوەى ژیانە زەمەنى بە پیاو زانینى هەموو تاکێکى میللەتە زەمەنى لێشــاوى زانســت و زانینە نەک زەمەنى کۆیلەیەتى بۆ خێڵ و بنەماڵەیەک ، باش بزانە ئێســتا زانســت ســنوورەکانى هەموو تێکشــکاندووە و بەزاندووە جا تۆ ئارەزووت بێت یان نا تازە زەمەن حوکمى زەوالى داوە بە ســەرتا، کورســى وەرگریتەوە یان نا تازە بۆ میللەتى کوردى بێچارە خێر ناداتەوە، بۆیە بە هەر ســەرانێکى کوردى خاوەن تەماعى پۆســتێک یان دەســەڵاتێک لە بەغدا ئەڵێم چى دى بە دڵى پڕ لە کینەوە بەرامبەر میللەتەکەتان مەچنەوە بەغا ئەمە هەر لە بەر ئەوەى تەقەبولى گوتارى میللەت ناکەن کە پێتان ئەڵێت بەســە کۆتایى بە تاڵان و بڕۆکانتان بێنن بەســە با میللەتیش وەک مرۆڤێکى ســەردەم بژى دەنا حوکمى زەمەن بەسـەرتانا لەوەى ســەدام باشــتر نابێت. 23/3/2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست