کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەم زمانە چۆن ئاوا بستیک لە دەم دیتە دەرەوە..؟!

Tuesday, 28/05/2013, 12:00






مەلا مەسعود ئەمجارەش وەک پیشەی هەمیشەیی لە خوتبەی رۆژی هەینی رابردو لە یەکیک لە مزگەوتەکانی هەولیرەوە بە ئاشکراو راشکاوانە بستیک زمانی هینایە دەرەوە بە بەرچاوی دەسەلاتدارانەوە ویرای سوکایەتیو جویندان بە پەرواز حوسین و سەدان هەزار کەس لە ساپۆرتەرەکانی لە کوردستان و هەمو خەلکی ئازادیخوازی کوردستان کەوتە وروژانی راو هەستی کۆنەپەرستانەی هەمو مەلاکان و رەوتە کۆنەپەرستە ئیسلامی یەکان تا بەر بگرن بە رەوتی پیشکەوتنخوازی و ئازادیخوازی بە تایبەتی هونەرمەندان و هەواداران هونەر و گۆرانی.
هەر بی دواکەوتنیش مەلا مەزهەر خوراسانی هاوریبازی پشتیوانی لە قسەکانی مەلا مەسعود کردو ئەویش کەوتە دوبارە رشانەوەو سوکایەتی بە خەلکی ئازادیخواز.
ئەم سوکایەتی و جویندان و هەرەشە کردن و شمشیر وەشاندنانەی ئەم مەلایانە رۆژانەو هەفتانە بە نوسەرو گۆرانی بیژ و هونەرمەندان و هەر کەسیکی ئازادیخواز ،گەر رەخنەشی لە مەلاکان و ئایینەکەیان نەگرتبی، بیگومانە بی پشتیوانە نی یە.
هەر کەسیکی ئازادیخواز کە گوی لە سوکایەتی و جوینەکانی مەلا مەسعود بگری دەپرسی وەک من ئەم پرسیارە دەکات کە ئەم مەلایە چونە ئاوا زمانی بستیک لە دەمی هاتوتەدەری؟؟!!.
بیگومان هۆکاری ئەم زمان دریژی یەی مەلا مەسعودو مەلا مەزهەر و زۆریک لە مەلاکان و سەرانی ئیسلامی یەکان ئاکامی دەسەلاتی کۆنەپەرستانەو دژی ئازادیخوازنەی دەسەلاتدارانە بە تایبەتی پارتی و بارزانی .
کاتیک دەسەلاتیک رۆژبەرۆژ بۆ مانەوەو پاراستنی دەسەلاتی گەندەلو سەرکوتگەری خۆی بە هەزارو یەک شیواز بنەماکانی دەسەلاتی خۆی پتەوتر دەکات لە ریگای دەرکردن و سەپاندنی دەستورو یاساو بریاری دژی ئازادی پشت بەستو بە شەریعەتی ئیسلامی و بە پیرۆزراگرتنی دین و زیندانی کردنی هەر کەسیک کە هەر رەخنەیەک لە ئیسلام و سومبولە ئیسلامی یەو قەومی یەکان بگری و زمانی رەخنە گر ببری و گولە بنی بە دەمیانەوەو تیرۆریان بکات ئیتر چۆن ئەم مەلایانەش ئاوا بستیک زمانیان لە دەمیان ناهیننە دەرەوە؟؟!!
جا بۆ ئەوەی زمانی مەلا مەسعودو مەلا مەزهەرو هەمو ئەو مەلایانەی جنیو دەدەن و سوکایەتی بە خەلکی ئازادیخواز دەکەن و بانگشەی کوشتو برو تیرۆر دەکەن بخریتەوە ناو دەمیان پیویستە هەمو خەلکی ئازادیخوازو یەکسانیخواز لە هونەرمەندانی جۆراوجۆرو نوسەران و رۆشنبیران و چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤو ژنان و لاوان و هەلسوراوانی سیاسی و حزب و کۆروکۆمەلە مەدەنی یەکان یەک ریز نارەزایەتی دەربرن بە شیوازی جۆراوجۆر و فشار بینن بۆ دەسەلات تا نەک هەر ناچار بکرین دادگایی ئەم مەلایانە بکریت بەلکو ناچار بکریت ریز بۆ مافو ئازادی یە مەدەنی و فەردی یەکان دابنریت و تەنانەت ناجار بکریت هەمو ئەو یاساو ریسایانە هەلبوەشینەوە کە لەگەل مافو ئازادی یەکانی خەلک نایەنەوە.
هەر کەس سەرنجی سوکایەتی و جنیوەکانی مەلا مەسعود بدات بە ئاسانی ئەوە تیدەگات کە چون ئەم زمان دریژی یەی مەلا پشتی بە یاساو ریساکان و سبولەکانی دەسەلات بەستوەو ئاماژەیان پی دەدات.
دەسەلاتداران کاتی نوسەران و رۆشبیران و رۆژنامەنوسان رەخنەیەکی بچوک بە مەلاو ئایینەکەیان و دەسەلاتەکەیان بگرن دەیکەن بە هەراو شمشیر وەشاندن و زمان برین بەلام خۆیان بی دەنگ دەکەن بەرامبەر ئەم هەمو سوکایەتی و هەرەشە کردنانە.بیگومانە ئەمە نیشانەی خالی هاوبەشی نیوان دەسەلات و مەلاکان ودەستەو تاقمە ئیسلامی یەکانە.
بۆیە مەرجیکی سەرەکی بۆ پاشەکشەکردن بەم مەلایانەو خستنەوەی زمانیان بۆ ناو دەمیان لە گرەو گۆرینی ئەو یاساو ریسایانەیە کە مافو ئازادی یەکانی خەلکی لە چوارچیوەی شەریعەدا قەتیس دەکات کە سەرچاوەی دەرکیشانی یاساو بریارەکانە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە