کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ کاریکاتێره‌وه‌ بۆ نووکته‌ له ‌سه‌ر سه‌رانی کورد

Sunday, 12/07/2009, 12:00


ئه‌و دوو نوکته‌یه‌ی خواره‌وه‌ له‌ لایه‌ن به‌ڕێزێکه‌وه‌ به‌ ناوی کاک (ناسیار عه‌ول) له‌ که‌نه‌دا بۆمان هاتووه‌، ئه‌وه‌ی سێهه‌میان خوێنه‌رێکی کوردستانپۆست بۆی ناردووین

تاڵه‌بانی و شۆفێره‌که‌ی
ڕۆژێک جه‌لال تاڵه‌بانی له‌به‌غدا ده‌یه‌وێ به‌ په‌له‌ بگاته‌ لای مالکیی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ کاته‌که‌ دوانه‌که‌وێت، بۆیه ‌به‌ شۆڤێره‌که‌ ده‌ڵێ : هه‌تیو به ‌په‌له ‌لێخوڕه‌، با دوا نه‌که‌وین. شۆڤیره‌که‌ ئه‌وه‌نده‌ به‌ په‌له‌ لێده‌خوڕێ، له ‌ناکاو تایه‌که‌ی په‌نچه‌ر ده‌بێت، ناچار  سه‌یاره‌که‌ ڕاده‌گڕێت و ئه‌وه‌ستێ.
جه‌لالیش ده‌ڵێ : ئه‌وه‌ بۆ وه‌ستای؟
شۆڤێره‌که‌ ده‌ڵێ : قوربان تایه‌که‌مان په‌نچه‌ر بوو، ئه‌بێ بیگۆڕم
جه‌لالیش پڕ به‌‌گه‌رووی به‌سه‌ریا ئه‌نه‌ڕێنێت ده‌ڵێت: هه‌تیو ناوی گۆڕان مه‌هێنه‌، تۆ دیاره ‌مێشکت نییه‌! نازانی دواکه‌وتن مانای چیه‌! هه‌ر چوار تایه‌که‌ش په‌نچه‌ر بێت، له‌سه‌ر (ڕینگ)یش بڕۆی من باوه‌ڕم به‌گۆڕان نییه‌... ده‌بێت لێخوڕیت،  یاڵا ‌لێخوڕه‌.
شۆڤێره‌که‌ش ده‌ڵێ : مام جه‌لال خۆ ئێره‌ش کوردستان نییه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌وها لێخۆڕم پۆلیس ئه‌مگرێ و تۆش هیچت پێ ناکرێ.
جه‌لال تووڕه ‌ده‌بێ، ده‌ڵێت: لاچۆ هه‌تیو مادام وایه‌ خۆم لێی ئه‌خوڕم. جه‌لال ماوه‌یه‌ک له‌ سه‌ر تایه‌ په‌نچه‌ره‌که‌ لێ ئه‌خوڕێ، له‌ ناکاو سه‌یاره‌ی پۆلیس له‌دواوه ‌ئیشاره‌تیان بۆ ئه‌کا و ڕایان ده‌گرێ.
زابتێکی پۆلیس به ‌پۆلیسێک ده‌ڵێ : ئا بڕۆ ئه‌و سایه‌قه ‌بگره‌
پۆلیسه‌که ‌ئه‌چێت سه‌رێک ئه‌کێشێته‌ ناو سه‌یاره‌که‌ و به ‌په‌له‌ دێته‌وه ‌بۆ لای زابته‌که‌، ئه‌وسا به‌ په‌شۆکاوییه‌وه ‌ده‌ڵێت: گه‌وره‌م من ناتوانم بیگرم، چونکه ‌پیاوێکی زۆر زۆر گه‌وره‌ به‌ له‌ش و به‌ مه‌نسه‌ب له‌ناو سه‌یاره‌که‌دایه‌!
زابته‌که‌ش له ‌پۆلیسه‌که ‌ده‌پرسێ: کێیه‌؟
پۆلیسه‌که‌ش ده‌ڵێ: وه‌ڵا ‌نازانم کێیه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌نده ‌ده‌زانم ڕه‌ئیس "تاڵه‌بانی شه‌خسیه‌ن سایه‌قه‌ و سایه‌قه‌که‌شێتی.

سه‌رۆک و هاوینه ‌هه‌واره‌کان
ڕۆژێک مه‌سعود بارزانی و نێچیرڤان به‌سه‌ردان ده‌چن بۆ ‌هاوینه‌هه‌واری دوکان بۆ لای جه‌لال تاڵه‌بانی، به‌رهه‌م ساڵیش له‌وێ ده‌بێت. که ‌ده‌گه‌نه‌ ئه‌وێ جه‌لال تاڵه‌بانی پێیان ده‌ڵێ: با بچین به‌سه‌یاره‌ تۆزێ پیاسه ‌بکه‌ین،  به ‌سه‌یاره‌یه‌کی "هه‌مه‌ر"ه‌وه ده‌که‌ونه‌ ‌پیاسه‌کردن، له‌ناکاو ڕه‌شه‌بایه‌ک هه‌ڵ ئه‌کات، مه‌سعود بارزانیش ده‌ست به‌گیرفانیادا ئه‌کات و 100$  دۆلارییه‌ک ده‌رده‌هێنێ، ده‌ڵێ : ئێستا ئه‌م سه‌د دۆلاره، ‌له ‌په‌نجه‌ره‌که‌وه ‌فڕێ ده‌ده‌مه ‌خواره‌وه، با کوردێکی صۆڕانی پێ خۆشحال بکه‌م.
جه‌لالیش یه‌کسه‌ر ده‌ڵێ: ئه‌ڵا، به‌خوا  فیکره‌یه‌کی ئینسانیانه‌ی گه‌وره‌یه‌.
له‌ولاوه ‌به‌رهه‌م ساڵح ده‌ڵێ : بیکه ‌به‌ دوو په‌نچا دۆلاری، با دووانی پێ خۆشحاڵ بکه‌ی‌.
یه‌کسه‌ر جه‌لال ده‌ڵێ: ئه‌ڵا، ‌به‌ڕاستی فیکره‌یه‌کی برایانه‌ی عه‌زیزانه‌ی دۆستانه‌یه‌.. ده‌ی بیکه‌.
له‌ولاوه ‌نێچیرڤان ده‌ڵێت: مادام وایه‌ بۆ نایکه‌ی ‌به‌ سه‌د تاکه ‌دۆلار و سه‌د صۆڕانی پێخوشحاڵ بکه‌ی؟‌
یه‌کسه‌ر جه‌لال ده‌ڵێ: ئه‌ڵا !!! ئه‌ڵا !!!! ‌به‌ڕاستی فیکره‌یه‌کی زۆر یه‌کسان و دادپه‌روه‌رانه ‌و سۆشیالیستانه‌یه‌.
سایه‌قه‌که‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی که ‌به‌ دزییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ لیستی گۆڕاندایه‌، تا ئه‌و کاته‌ ‌هه‌ر گوێیان لێده‌گرێت، یه‌کسه‌ر ستۆپێک ئه‌گرێ، جه‌لالیش پێی ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ بۆ وه‌ستای هه‌تیو؟
سایه‌قه‌که‌ش ده‌ڵێت: قوربان مادام ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ حه‌ز ده‌که‌ن دڵی کورد خۆش بکه‌ن، من پێشنیارێکی ترم هه‌یه‌، چۆنه‌ هه‌ر ئێستا له‌و شیوه‌وه ‌هه‌ڵتان بده‌‌مه‌ خواره‌وه، تا دڵی پێنچ ملیۆن کورد خۆشحاڵ بکه‌م؟!

تومه‌ز هه‌ردووکیان دزیشن
به‌ بۆنه‌ی ئه‌وه‌وه‌، که‌ ئوباما ده‌بێته‌  سه‌رۆک کۆماری ئه‌مه‌ریکا، مه‌سعود بارزانی و جه‌لال تاڵه‌بانی پێکه‌وه‌ بڕیار ئه‌ده‌ن بچن سه‌ردانی بکه‌ن و پیرۆزبایی لێبکه‌ن. ئوباماش پێشوازیان لێده‌کات، ده‌ڵی ده‌زانم ئێوه‌ قاوه‌ ناخۆنه‌وه‌، وا من چاتان بۆ بانگ ده‌که‌م، چایه‌کی زۆر خۆشمان بۆ هاتووه‌، هه‌ر قابیلی ئێوه‌یه‌.
پاش که‌مێک چایان له‌ سه‌ر سینییه‌کی زۆر جوان بۆ ده‌هێنن، له‌گه‌ڵ پیاڵه‌کاندا دوو که‌وچکی ئاڵتوونی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت، که‌وچکه‌کان ئه‌وه‌نده‌ جوان ئه‌بن ئاوی چاو ده‌به‌ن، هه‌ردووکیان چاو له‌یه‌ک و چاو له‌ دوو که‌وچکه‌که‌ ده‌بڕن، له‌و کاته‌دا ئوباما ته‌له‌فون بانگی ئه‌کات، هه‌ڵده‌ستێ و ده‌ڕوا، بارزانی و تاڵه‌بانی به‌ ته‌نها ده‌میننه‌وه‌، مه‌سعود فرسه‌ت ده‌هێنێ که‌وچکه‌که‌ هه‌ڵده‌گرێ و ده‌ڵێ: ئێمه‌ هه‌ر پاره‌ له‌ کوردستانه‌وه‌ ده‌هێنیه‌ ده‌رێ، با ئه‌م که‌وچکه‌ش به‌رینه‌وه‌ بۆ کوردستان، که‌وچکه‌ هه‌ڵده‌گرێ و ده‌یخاته‌ ژێر جامانه‌ سووره‌که‌یه‌وه‌. جه‌لالیش ده‌ست ئه‌داته‌ که‌وچکه‌که‌ی خۆی، ده‌ڵی منیش ئه‌مه‌ بۆ هێرۆ ئه‌به‌مه‌وه‌، زۆر حه‌زی له‌ ئاڵتوون و شتی جوانه‌، خه‌ریک ئه‌بێت بیخاته‌ گیرفانیه‌وه‌، له‌و کاته‌یا ئوباما دێته‌وه‌، چاوی لێده‌بێت وا که‌وچکه‌که‌ به‌ ده‌ست تاڵه‌بانییه‌وه‌یه‌، ده‌ڵی ئه‌وه‌ چی ئه‌که‌یت؟
تاڵه‌بانی ئه‌ڵی: جه‌نابی سه‌رۆک، ئه‌ی نازانیت من جار جاره‌ سیحریش ئه‌که‌م، ته‌ماشا بکه‌ ئیستا ئه‌و که‌وچکه‌ ئه‌خه‌مه‌ گیرفانمه‌وه‌، یه‌ک چه‌پڵه‌ لێ ئه‌ده‌م، به‌ بێ ئه‌وه‌ی که‌س بیبینێت که‌وچکه‌که‌ ئه‌چێته‌ ژێر جامانه‌که‌ی کاک مه‌سعوده‌وه‌،! سه‌یر بکه‌، هه‌ر وا ئه‌ڵێ و که‌وچکه‌که‌ ئه‌خاته‌ گیرفانییه‌وه‌، چه‌پڵه‌یه‌ک لێ ئه‌دات، ئه‌ڵی زه‌حمه‌ت نه‌بێ جامانه‌که‌ی کاک مه‌سعود هه‌ڵ بده‌ره‌وه‌!؟ ئوباماش وا ئه‌کات، ڕاست و دروست که‌وچکه‌ ئاڵتونێکه‌ له‌ ژێر جامانه‌ سووره‌که‌ی مه‌سعود  ده‌رئه‌هێنێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە