دەزگای دژە تیرۆر لە پشت تەقینەوەکانی سلێمانییەوەیە
Tuesday, 24/12/2013, 12:00
ماوه‌يه‌كه ناوچه‌ى سلێمانى بەهۆی ته‌قينه‌وه و چاندنى بۆمبەوە بۆتە رووداوی گەرمی ئەم چەند رۆژە، هەندێک کەس پێیان وایە ئەمە بۆ کەمکردنەوەی ئەو فشارانەیە کە بەهۆی تیرۆرکردنی رۆژنامەنووس کاوە گەرمیانییەوە یەکێتیی تێیکەوتووە، دەیانەویت بەهۆی ئەم جۆرە چالاکییەوە کەمێک لەو فشارە کەم بکەنەوە و کەیسەکە بەرەو ئاراستەیەکی تر بەرن، ئەگەر ئێمە لە دەرەوەی ئەم بۆچوونەش بەدواداچوون بکەین و لێکدانەوەی جیاوازمان هەبێت، دەبێت ئەوەش بڵێین، کە چه‌ندين كارى تيرۆركردن يه‌كێتى نيشتمانى دەستی له پشت هەموو ئەمانەوە هەبووە. کوردستانپۆست توانی به پشت به‌ستن به سه‌رچاوه‌يه‌كى ئه‌منى باوه‌ڕ پێكراو له نێو جه‌رگه‌ى ده‌زگاى دژه‌تيرۆره‌وه زانيارى وردتان بۆ بڵاوده‌كاته‌وه.
سه‌رچاوه‌يه‌كى ئه‌منى له سلێمانى به كوردستانپۆستى راگه‌ياند، کە هۆكارى ته‌قينه‌وه‌كانى شارى سلێمانى بۆ چەند ئامانجێک دەگه‌ڕێتەوه، كه له لايه‌ن گروپێكى زۆر بچوكى ده‌زگاى دژه‌تيرۆره‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.
سه‌رچاوه‌كه وتى يه‌كه‌م ئامانجى ده‌زگاى دژه‌تيرۆر ئه‌وه‌يه كه ئێستا له ناو خه‌ڵكدا متمانه‌ى به ده‌زگاكه‌يان و ده‌زگاى ئاسايش نه‌ماوه، بۆيه بۆ خۆيان ته‌قينه‌وه له سلێمانى دائه‌نێنين و دواتر دەچن چه‌ند كرێكارێكى عه‌ره‌ب به‌كرێده‌گرن و ده‌يهێننه سه‌ر شاشه‌ی تەلەفیزیۆن و ده‌ڵێن چه‌ند تيرۆريستێكمان گرتووه کە دانيان ناوه به تاوانه‌كانياندا و ويستوويانه چه‌ندين ته‌قينه‌وه‌ى ديكه ئەنجام بدەن، يان ده‌چن عه‌ره‌بى تيرۆريستى موسڵ و كه‌ركوك ئه‌هێنن، ئه‌ڵێن له سلێمانى ده‌ستگيرمان كردوون. ئامانج له‌م كاره تيرۆريستيانه‌ى ده‌زگاى دژه‌تيرۆر ترساندنى خه‌ڵكى سلێمانيه، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌يشه متمانە لاى خه‌ڵكی سلێمانیی و ناوچەکە پەیدابکەن، بڵێن دەزگاکانمان چالاکییان هەیە و سەرکەوتووانە بە ئەرکی خۆیان هەڵدەستن و به‌وشێوه‌يەش سيماى خۆیان و رووخساری حيزبەکەیان جوان بكه‌ن.
ئامانجى دووه‌ميان ئه‌وه‌يه وه‌ك هه‌ڕه‌شه و فشارێك دژى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و پارتى به كارى ده‌هێنن، ئەو پەیامەیان پێدەدەن، ئه‌ڵێن ئه‌گه‌ر ئێمه ده‌سه‌ڵاتمان له حكومه‌ت و له ناوچه‌ى سلێمانى نه‌مێنێت، ئەوا دەتوانین ئه‌م ناوچه‌يه بکەینە گۆمى خوێن و ئاسايشى ناوچه‌كه تێك ده‌ده‌ين.
ئامانجى سێيه‌ميان ئه‌وه‌يه كه به ناوى تيرۆره‌وه، نه‌يارانى خۆيان ده‌ستگير دەكه‌ن، كه له ئێستادا هيچ پاساوێك نیيه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن خه‌ڵكى ده‌ستگير بكه‌ن.
ئامانجى چواره‌ميان ئه‌وه‌يه ئه‌و ته‌قينه‌وانه نزیک یان لەلای كه‌س و لايه‌نانه‌وە دەکەن، كه ده‌نگيان به بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان داوه به تايبه‌تى سلكى پۆليس و چه‌ند به‌رپرسێكى فه‌رمانده‌ى گشتى، جار جاره‌ش ته‌قينه‌وه بۆ خه‌ڵكى نزيكى خۆيان دائه‌نێن بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و گومانه‌يان له‌سه‌ر نه‌مێنێت، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له ئێستادا يه‌كێتى ناتوانێت پۆليس و پێشمه‌رگه به ئاسانى نان‌بڕاو بكات، هه‌ر بۆيه په‌نا دەباتە به‌ر ئه‌م كاره.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد له‌و ماوەیەدا له سلێمانى كوڕێكى ئيسلامى ديارنامێنيت، دواى چه‌ند رۆژێك كوڕه ئيسلاميه‌كه ته‌له‌فۆن بۆ دايكى ده‌كات و ده‌ڵێ دايكه گه‌ردنم ئازا بكه من له سوريام، بنه‌ماڵه‌ى كوڕه ئيسلاميه‌كه، کە هه‌موويان يه‌كێتين، دواى ئه‌وه‌ى به‌دواداچوون ده‌كه‌ن بۆ ديارنه‌مانى كوڕه‌كه‌يان زانیاریی وەردەگرن، کە له لايه‌ن ده‌زگاى دژه تيرۆره‌وه رفێنراوه و به زۆر ته‌له‌فۆنيان بۆ دايكى پێكردوه، تا پێيان بڵێت من له سوريام، سه‌رچاوه‌كه روونيكرده‌وه ده‌زگاى دژه تيرۆر لەمەدا دوو ئامانجی هه‌بووه، يه‌كه‌م: بۆ ئه‌وه‌ى ئەو کوڕە لەناو بەرن، دووه‌م: له شوێنێك ته‌قەمەنی پێوه ببه‌ستن و خۆيان بیته‌قێننه‌وه، بڵێن فڵانەكورد له فڵانە شوێن كه په‌يوه‌ندى به به‌ره‌ى نوسره‌وه هه‌بووه كارێكى تيرۆريستانەی ئه‌نجامداوه. (کوردستانپۆست ناوی کەسەکەی وەرگرت، بەڵام سەرچاوەکە داوای لێ‌کردین ئاشکرای نەکەین، تەنها بۆ زانیاریی خۆمان بێت).
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه ئاشكراى كرد، كه ئه‌و دوو كورده‌ى گوايه له جه‌واهێر مۆڵ خۆيان ته‌قاندوه‌ته‌وه و هه‌ردوو تيرۆريسته‌كه كورد بوون، ئه‌وه سيناريۆى ده‌زگاى دژه تيرۆر خۆى بوو، سيناريۆكه‌شيان به‌م جۆره بوو. يه‌كێك له‌و دوو گه‌نجه، كه له جه‌واهێر مۆڵ گوايه خۆی ته‌قاندوه‌ته پێشتر كه‌سوكاره‌كه‌ى خۆي هێناويانه‌ته‌وه ته‌سليم ئاسايشيان كردووە، له كاتى رووداوه‌كه‌ى جه‌واهێر مۆڵ ده‌زگاى دژه تيرۆر ئه‌و كه‌سه‌يان له سلێمانيه‌وه له‌گه‌ڵ خۆيان بردوه بۆ كه‌ركوك و حه‌بيان پێداوه، دوایی پشتێنێكى بۆمبڕێژكراويان پێوه به‌ستووە و له گه‌ڵ هاوڕێكه‌يدا به‌ره‌ڵاى ناو جه‌واهێر مۆڵێيان کردووە و سه‌رو تفه‌نگيشيان پێداون، کە بە ده‌ستيانه‌وه بیگرن، نەک بیکەن بە شانیاندا، دواتر له كه‌ناڵى كوردسات تا نيوه شه‌و راسته‌خۆ به‌رنامه‌يان له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه دانا و گوايه ده‌زگاى دژه تيرۆر له نهۆمى يه‌كه‌م و دووه‌مى جه‌واهێر مۆڵدايه، ئه‌وه‌نده‌ى نه‌برد وتى يه‌كێك له تيرۆريسته‌كان خۆى ته‌قانده‌وه و بيناكه گڕیگرت، ئه‌وه راست بوو كه ئه‌و كه‌سه ته‌قيه‌وه، به‌ڵام ده‌زگاى دژه‌تيرۆر خۆيان پێشتر بۆمبڕێژيان كردبوو له رێگاى پشتێنه‌وه به كۆنترۆڵ كابرايان ته‌قانده‌وه.
سه‌رچاوه‌كه وتى نابێت خه‌ڵكى كوردستان هيچ متمانه‌يه‌ك به ده‌زگاى دژه تيرۆر بكات چونکە ده‌زگايه‌كى حيزبيه و له ناو حيزبيشدا سه‌ر به بنه‌ماڵه‌ى تاڵه‌بانيه و له به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌و بنه‌ماڵه‌یە هه‌موو كار و چالاكيیەک ئه‌نجام ده‌دات، هيچ په‌يوه‌نديه‌كيان به پاراستنى ئاسايشى هاوڵاتيانه‌وه نیيه. بۆ سه‌لماندنى راستیی و دروستىی ئه‌توانن چاودێرى راگه‌ياندنه‌كان بكه‌ن و به چاوى خۆتان ببينن ئه‌وانه‌ى گرنگى به كار‌و چالاكيه‌كانى ئه‌و ده‌زگايه ده‌دات ته‌نها راگه‌ياندنه‌كانى يه‌كێتييه و هيچ حيزب و لايه‌نێكى تر به‌لايه‌وه گرنگ نیيه. ده‌زگا راگه‌ياندنه‌كانى يه‌كێتيش به شانازيه‌وه وه‌ك ده‌ستكه‌وت كار‌و كرده‌وه‌كانى ئه‌و ده‌زگا ئه‌منيانه بۆ حيزبه‌كه‌يان ده‌گوێزنه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست