کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئێمه‌ له‌ زووه‌وه‌ ده‌مانزانی مه‌سعود بارزانی سه‌ریلێشێواوه‌

Monday, 19/11/2012, 12:00



مه‌سعود بارزانی ئاخری دانیپێنا. بارزانی له‌چاوپێکاوتنێک له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نووسێکی تورکی که‌ ده‌رباره‌ی ڕه‌وش وئاینده‌ی ناوچه‌که‌ پرسیلێده‌کات، سوێند ده‌خوات که‌ سه‌ری لێشێواوه‌. خوا سه‌ر له‌که‌س وه‌کوو مه‌سعود نه‌شێوێنێ.
ئه‌گه‌ر هه‌رکه‌سێ له‌م کوردستانه‌ به‌ ئاشکرا قسه‌یه‌کی وای بکردایه‌،ئه‌گه‌ر ده‌ستی ئاسایشی پارتی بکاوتایه‌ چیان به‌سه‌رده‌هێنا.؟ هه‌رکه‌سێ شتێکیوای بنووسیایه‌ به‌ خزمه‌تکردنی دوژمنانی کورد تۆمه‌تبارده‌کرا، یان به‌بێ ڕه‌شت ناوده‌برا.
ئه‌وه‌ی ئاشکرایه‌ بار ودۆخه‌که‌ ئه‌وه‌نده‌ ئاڵۆزه‌ له‌توانای که‌سێکی وه‌ک به‌رزانی زۆر زیاتره‌ وبه‌ده‌ره‌۰ ده‌ریا مه‌له‌وانی شاره‌زا وبه‌توانای ده‌وێت۰ هه‌ر وه‌ها د‌ه‌ریای سیاسه‌ت.
بارزانی ‌ به‌رانبه‌ر ڕۆژنامهنووسه‌‌ تورکه‌که‌ ئه‌وه‌نده‌ لاواز ده‌بێت وسه‌ری لێتێکده‌چێت به‌پێکه‌نین و سوێندخواردنه‌وه‌ ده‌ڵێت سه‌رمانلێشێواوه‌.
  بارزانی سوێندمه‌خۆ هه‌موان باوڕت پێ ده‌که‌ین، ئێمه‌ له‌ زووه‌وه‌ ده‌مانگوت وده‌مانزانی که‌ سه‌رتلێشێواوه‌ وڕێگای ڕاستت ونکردووه‌ و‌ڕێگایه‌کی هه‌ڵه‌ت هه‌ڵبژاردووه‌ وگرتۆته‌به‌ر.
که‌سێ سه‌ری لێنه‌شێوێ چاشایه‌تی بۆتورک دژی کورد ده‌کات؟ که‌سێ سه‌ری لێنه‌شێوێ له‌م بار ودۆخه‌دا داوا له‌ په‌که‌که‌ ده‌کات چه‌کدابنێن له‌ کاتێکدا ده‌وڵه‌ی تورک بۆی بلوێت ناوی کورد له‌سه‌ر زه‌وی ده‌کوژێنێته ‌وه‌ وده‌سڕێته و‌ه‌.
که‌سێ سه‌ری لێنه‌شێوێت چه‌پڵه‌لێدانی تورکان بۆ ئه‌ردۆغان به‌بۆ خۆی ده‌زانێت۰؟ گاڵته‌پێکردنی تیڤییه‌کی تورکی وگاڵته‌جاریان له‌و‌ هه‌ڵوێسته‌ ساکارانه‌ نیشانه‌ی به‌ڵگه‌نه‌ویستی سه‌رلێشێوانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانه‌. به‌ ته‌نهایی مانه‌وه‌ی پارتی له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی کوردستان نیشانه‌ی سه‌رلێشێوانی سه‌رۆکه‌که‌یه‌تی. هه‌ر وه‌ها نائارامی وقه‌یرانی سیاسی کوردستان وتێکدانی په‌یوه‌ندی ئاسایی له‌ گه‌ڵ به‌غدا وحکومه‌ته‌که‌ی مالکی وئاڵۆزکردنی دۆخه‌که‌ به‌شێوه‌یه‌ک هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێم وکورد وئاینده‌ی بکات که‌سی وا ئه‌گه‌ر خۆیشی دانیپێدا نه‌نێت هه‌موو که‌س ده‌زانێت که‌سی وا سه‌ریلێشێواوه‌، باره‌که ‌له‌توانای ئه‌و زۆرگه‌وره‌تره ‌هیچی پێناکرێت ده‌بێت خۆی له‌ڕێ لابدات۰پاپۆڕه‌که ‌سه‌رکرده‌یه‌کی شاره‌زا ودڵسۆزی میله‌تی پێویسته‌ ۰


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە