کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


كەنالەكانى حزبى دەسەلاتیش رەخنە دەگرن

Tuesday, 29/05/2012, 12:00



بەپێى ئەو هەوالەى كە پێمان گەیشتوە لەمەودوا كەنالەكانى حزبى دەسەلات رەخنە و نارەزایى هاولاتیان بلاو دەكەنەوە لەمەر كاروو پرۆژەكانى حكومەت
سەرچاوەیەك لە كەنالى كوردستان تى ڤى (ئەمە قسەى دە مى كاروان ئاكرەییە)ئیتر ئێوەش لەسەر كارەكانى حكومەت و پرۆژەكان راپۆرت و هەوال بنوسن و نارەزاییەتى هاولاتیان پیشان بدەن ،چونكە ئەوان(مەبەست لایەنى ئۆپۆزسیۆنە) هەر ئەم رەخنانەمان لئ دەگرن باخۆمان ئەم رەخنانە بلاو بكەینەوە باشترە بەپێى ئەم قسەیەى كاروان ئاكرەیى دیارە ئەم بریارە لەلایەن خۆیەوە دەرنەچوە یان پێشبینى خۆى نییە بۆ ئەوەى داوا بكات كە رەخنە لە كاروو پرۆژەكانى حكومەت بگرێت ،بەپێى قسەى ئەم سەرچاوەیە ئەمە بریارێكى سەرەوەى خۆیتى پێى گەیشتووە چونكە كەنالى كوردستان تى ڤى راستەوخۆ لەلایەن مەسعود بارزانى بەرێوە دەبرێت بۆیەواپێشبینى دەكرێ كە ئەم بریارە لەلایەن ئەوەوە دەرچووبێت .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە