سه‌روه‌ری و پیرۆزییه‌کان
Tuesday, 29/05/2012, 12:00
یه‌کێک له بنه‌ماکانی سکۆلاریزم، نه‌بوونی سنوور و پیر‌وز و له‌مپه‌ره، له‌به‌رده‌م بیر‌و هۆشی مرۆڤه‌کانه. له کۆمه‌ڵگایه‌کی سکۆلاردا هیچ شتیك نییه باسی لێوهنهکرێ و ره‌خنه‌ی لێنه‌گیرێ. ده‌بێت کۆمه‌ڵگا به هه‌موو پیرۆزییهکانیهوه بخرێته به‌رده‌م باس و لێکۆڵینه‌وه جا بابه‌ت وروداوێکی ئایینی بێت یان مێژوویی. ئه‌گه‌ر بۆماننهبێت قسه له‌سه‌ر مێژووی سه‌رکرده‌کان بکه‌ین به‌ناوی سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه یان له‌سه‌ر ئایین قسه‌بکه‌ین به‌ناوی پیرۆزی ئایینی کۆمه‌ڵگاکه‌وه، ئه‌وه نابێتتش بڵیین ده‌سه‌ڵات له کوردستاندا علمانیه یان ئۆپۆزۆسییۆنی علمانی هه‌یه.
ئه‌گه‌ر چی تا ئێستا ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزۆسییۆن به عه‌قڵیه‌تی خێڵه‌کی و ئایینی کار له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگایی کوردی ده‌که‌ن. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وشدا رۆشنبیر‌و نووسه‌رو بیرمه‌ندی سکۆلار، له ناو کۆمه‌ڵگایی کوردستاندا بوونی هه‌یه. به‌ڵام لاوزه ئه‌گه‌ر لێره‌و له‌وێ باسێک له‌سه‌ر حه‌رامکراوه‌کان و پیرۆزییه‌کان نوسرابێت ئه‌وه زیاتر له ده‌روه‌ی کوردستان بووه وه‌یان له کوردستاندا له‌لاییه‌ن کۆنه‌په‌رستانه‌وه به‌توندی چی له میدیاکانه‌وه وه‌یان له مزگه‌وته‌کان هێرشکراوه‌ته سه‌ریان, ته‌نانه‌ت خه‌ڵکی نه‌زانییان به‌شمشێره‌وه له‌سه‌ر جاده به‌دوای خۆیاندا کێشکردووه. حزبه‌کانیش هێرشی خۆیان کردۆته سه‌ر خه‌ڵکی رهۆشنبیرو سکۆلار.
له‌به‌رچی نابێت ره‌خنه له‌سه‌رکرده‌کان له‌رابردوو وه ئێستاشدا بیگیرێت؟ له‌کاتیکدا گه‌لی کورد له هه‌موو گه‌لانێکی تر زیاتر قوربانی داوه, که‌چی تاوه‌کو ئێستا نه‌گه‌یشتووه به سه‌ربه‌خۆیی له‌کاتیكدا زۆر نه‌ته‌وه‌ی تر هه‌ن که‌متر قوربانییان داوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وشدا سه‌ربه‌خۆیشیان به‌ده‌ستهێناوه، دوژمنه‌کانیان له‌وانه‌ی ئێمه که‌متر نه‌بوون! ئه‌گه‌ر سه‌رکرده‌کان هه‌ڵه ونه‌زان نه‌بن؟ ئه‌ی بۆ کورد تاوه‌کو ئێستا سه‌ربه‌خۆیی به‌ده‌ستنه‌هێناوه؟ له‌به‌رچی نابێت لێکۆڵینه‌وه له ئایینێک بکرێت که رۆژانه هه‌زاره‌ها که‌س لێره‌و له‌وێ به‌ناوییه‌وه ده‌کوژرێ؟ بۆ نابێت ره‌خنه له پیرۆزییه‌کانی کۆمه‌ڵگا بگرین؟ له کاتێکدا کۆمه‌ڵگا له ناو زه‌لکاویی نه‌زانی و دواکه‌تووی وناشاراستانی خنکاوه .
کۆمه‌ڵگایی موسوڵمان له‌چاو کۆمه‌ڵگایی ئه‌وروپی زۆر له دواییه، له‌روی زانست وزانیارییهوه هیچ شتێکی ئه‌وتۆمان به مرۆڤاییه‌تی پێشکه‌ش نه‌کردووه. هه‌موو داهینانێک له‌روی ته‌کنه‌لۆجیاو و پیشه‌سازی و ئامێری پزیشکی و ئه‌نترنێت ته‌له‌فزیۆن و فڕۆکه .... هه‌مووی له وڵاتانی رۆژئاوه و نامووسڵمانهوه بۆمان هاتووه، ته‌نانه‌ت ئهومایکرۆفۆنهی مه‌لاکانی کوردستان بانگی پێده‌ده‌ن له‌وڵاتی کافر! دروستی کراوه. راده‌ی هه‌ژاری و نه‌بوونی لای ئێمه زیاتره، مافی ئافره‌ت و مناڵ لای ئێمه بوونی نییه، شارستانییه‌ت و ئاوه‌دانی جاده و بان و بیناسازی له‌چاو وڵاتی کافر! بوونی هه‌ر نییه سیسته‌می به‌رێوه‌بردن و رێزگرتنی مرۆڤ خه‌ڵکی په‌ککه‌وته به‌راورد له‌گه‌ڵ وڵاتی کافر لای ئێمه بوونی نییه . نه‌مان بینی که‌سێک له‌وڵاتانی کافر بێن په‌نا بۆ لای ئێمه ببه‌ن و داوای په‌نابه‌رێتی بکه‌ن، که‌چی ساڵانه ملێونه‌ها خه‌ڵک له وڵاتانی ئیسلامیه‌وه په‌نا بۆ وڵاتانی کافر! ده‌به‌ن. گه‌نده‌ڵی لای ئێمه روی هه‌ر له‌به‌رزییه. کوشتن وتیرۆر روی له‌به‌رزییه، زانست روی له نزمییه. کۆمهڵگاییهک ئه‌مه حاڵی بێت بۆ ره‌خنه له پیرۆزییه‌کانی نه‌گیرێت؟ ئایا کۆمه‌ڵگا به‌وه به‌ره‌وپێش ده‌روات ته‌نها باسی ته‌یه‌موم بکه‌یت که جۆره به‌ردێک به‌کار بهێنرێ بۆ ته‌یه‌موم له‌جیاتی باسکردنی ئه‌و به‌ردانه‌ی له هه‌ساره‌کان ده‌که‌ونه خواره‌وه؟ باسکردن له‌شه‌وی زاوییهتیدا بهرێگهیی ئیسلام! ئایا زاوا به‌قاچی راست بڕواته ژوره‌وه یان به‌قاچی چه‌پ خێری زیاتره! به‌سه ئیتر باس له کێشه‌ی سێکسی گه‌نجان نه‌کرێ! که‌ی ده‌توانیین به‌بێترس باس له غه‌ریزه‌کانی مرۆڤ له کۆمه‌ڵگایی کوردی بکه‌ین؟ له‌به‌رچی ده‌بێت رۆژانه باس له خورادن بکرێت به‌ڵام نه‌توانرێت باس له سێکس بکرێت له کاتێکدا هه‌ردووکیان غه‌ریزه‌یی مرۆیین؟ کهباسیش کرا ته‌نها ده‌بێت له رووی شه‌رعه‌وه باسبکرێت. تاوه‌کو که‌ی نه‌توانیین سه‌رکرده‌کانمان بخه‌ینه ژێر ره‌خنه‌وه؟ تاوه‌کو که‌ی نه‌توانیین؟ قسه له‌سه‌ر ئایینێک بکه‌ین که رۆژانه له قوتابخانه‌کان و مزگه‌وته‌کان و له‌به‌رده‌م لاو وه مناڵ‌دا باس له له‌سوره‌تی مائیده ده‌کرێت، چۆن کافر ده‌ستی له پێشه‌وه قاچی له دواوه ببڕێت. ئایا بۆمان نییه پرسیارێک بکه‌ین بڵێن ئایا ئه‌مه کامه خواییه له‌م دنییا قاج وده‌ستی عه‌بده‌کانی ده‌برێت و له‌و دنیاش پێستی ده‌سوتێنرێت، وه‌هه‌ر کاتێت پێستی سووتا، خوا پێستی تازه‌ی بۆ درووست ده‌کات، بۆ ئه‌وه‌ی بیسووتێنی بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر ئازار بچێژێت، هه‌روه‌کو له‌سوره‌تی ئاسندا هاتووه. ئایا بۆمان نییه پرسیارێک بکه‌ین بڵێن خواییهک به‌م شێوه رفتاربکات! ئه‌ی بۆچی له‌سه‌ر هه‌موو سوره‌تێک نووسراوه خوای گهورهومیهرابان! میهره‌بانی لهکوێداییه؟ ئایا کاتی ئه‌وه نه‌هاتووه چاکسازی له ئایین بکرێت و ئه‌و ئاییهتانهی باس له کوشتن وبڕین و سه‌ربڕین وتۆقاندن ده‌کات لاببرێت؟
بۆ نابێت به‌ئاشکرا بڵێن له وڵاتێکی سکۆلاردا ئایین ده‌برێته ئه‌و جێگایی که پێویسته ئه‌ویش ماڵ ومزگهوته نه‌ک په‌رله‌مان و حکومه‌ت؟
کاتێک فیتسهر گارده‌ر که هونه‌رمه‌ندێکی دانیمارکیه چه‌ند وێنه‌یه‌کی کاریکاتۆری له‌سه‌ر ئیسلام کێشا، زۆربه‌ی موسڵمـانهکان له‌جیهاندا داویان کرد گه‌مارۆی ئابووری له له‌یه‌ن وڵاتانی ئیسلامه‌وه بخرێته سه‌ر وڵاتی دانیمارک، له‌وڵامدا سه‌رۆک وه‌زیرانی دانیمارک وتی ئازدی بۆ ئێمه له خواردن گرنگتره. نه‌ک سزای وێنهکێشهکهیان دا به‌ڵکو پاداشتیانش کرد.
که‌چی به‌شێکی درامای ئاریان له که‌ناڵی کوردستات پێشکه‌شکرا، باسی گه‌نده‌ڵی مه‌لایه‌کی ده‌کرد، بۆ ڕازیکردنی دڵی چه‌ند مه‌لایه‌ک له مزگه‌وته‌کاندا مام جه‌لال بڕیاردا دراماکا راگیرێ!
لێره‌دا پرسیاركی تر دێته پێش ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، ئایا وه‌کو روناکبیرانی ئه‌ورپا له‌سه‌رده‌می رێنسانس چۆن ره‌خنه‌یان له ئایینی مه‌سیحی ده‌گرت، به جیابوونه‌وه‌ی ئایین له ده‌سه‌ڵات کۆتایی هات، رووناکبیرانی کوردیش هه‌مان بوێریان هه‌بێت و هه‌مان کار بکه‌ن؟ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر یه‌که‌یان به جیا کاری خۆی بکات. به‌ختیار عه‌لی ده‌ڵێ هه‌رشوێنێک ئایین و سیاسه‌ت تێکه‌ڵ بن، ئه‌وه هه‌م سیاسه‌ت ئایین ناشیرین ده‌کات له‌هه‌مانکاتدا ئاینیش سیاسه‌ت ناشیرین ده‌کات. گۆڕانیش له کۆمه‌ڵگادا به‌بێ قسه‌کردن له‌سه‌ر جیاکردنه‌وه‌ی ئایین له ده‌سه‌ڵات مه‌حاڵه .
مه‌رجی بنه‌ڕه‌تی بۆ به‌ره‌وپێشکه‌وتنی هه‌موو کۆمه‌ڵگایه‌ک ته‌نها ئازادی بیروباوه‌ر ده‌ڕبڕینه.
دوورکه‌وتنه‌وه له‌ده‌سه‌ڵاتی ئایین وعه‌قڵیه‌تی خێڵه‌کی، نزیکبونهوهییه له کۆمه‌ڵگایه‌کی مرۆڤاییه‌تی و دادپه‌روه‌ری. نزیکبوونه‌وه له ده‌سه‌ڵاتی ئایین واتا گه‌یاندنی کۆمه‌ڵگای کوردییه به کۆمه‌ڵگایی سودان و سوماڵ و ئه‌فگانستان و پاکستان. ئه‌وه‌ی له‌و وڵاتانه‌دا حورمه‌تی تێدا نه‌بێت مرۆڤه...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست