تۆنی بلێر- 'سه‌فه‌رێک' - به‌شی2
Tuesday, 28/08/2012, 12:00
له به‌رواری 2/5/1997 دا هه‌نگاوم نایه ناو ' داونین ستریت' دائیره‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیرانی به‌ریتانیا به چاوه‌ڕوانیه‌کی زۆره‌وه، هه‌رچه‌ند هه‌رگیز له‌پێش ئه‌م کاره‌مدا له‌کاری سه‌رکرده‌و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هیچ داموده‌زگایه‌کی حکومه‌تدا کارم نه‌کردبوو، و ئه‌مه یه‌که‌م کارم بوو له حکومه‌تدا. له شه‌ڕی کامپه‌ینی ئینتیخاباتدا به‌چاوه‌ڕوانیه‌وه هێشتا له مێژووی به‌ریتانیادا نه‌نوسراوه که وا له خۆشی سه‌رکه‌وتندا ئاههنگوو سه‌ماکردن له دوای ته‌واوبوونی 18 ساڵ له حکومه‌تی موحافزین 'کۆنسێرڤه‌تیڤ' بینرابێ. حیزبی له‌یبه‌ر 'کرێکاران' و له‌یبه‌ری نوێ وا سه‌رکه‌وت به‌ڕاده‌ی ده‌نگی زۆرینه‌ی وا مه‌زنه‌وه، که هه‌رگیز له مێژودا حیزبی له‌یبه‌ر به‌خۆیه‌وه نه‌دیبوو، هه‌روه‌ک داڕوخانی زه‌وی له‌به‌رده‌م هه‌ڵمه‌تی لافاوی سه‌رکه‌وتندا.
له ده‌ستپێکردنی سه‌رده‌مێکی نوێ‌دا به‌ناو په‌رژینی ئاسنینی به‌رده‌م دائیره‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیران هه‌نگاوم ناو چوومه ژووره‌وه بۆ ده‌ست پێکردنی کارم وه‌ک سه‌ره‌ک وه‌زیرانی نوێ. خه‌لکێکی زۆر هاتبوون بۆ پێشوازیم و چاوه‌ڕوان بوون. هه‌رچه‌ند من زۆر ماندوو و شه‌وی پێشوو زۆر که‌م خه‌وتبووم، سه‌یرمده‌کرد له ڕاده‌ی به‌سۆزی ئه‌م چاوه‌ڕوانیه بۆ گۆڕان له هه‌موو به‌ریتانیا و زۆربه‌ی خه‌لکی هه‌موو به‌ریتانیا چاوه‌ڕێن. ئه‌م گۆڕانه هیواداری ده‌دا به خه‌ڵک و وای لێکردن به ڕوونی باوه‌ڕبکه‌ن به‌م گۆڕانه که‌وا جیهانیان له گۆڕاندایه. بێجگه له خۆم که له ناخما ترسێک هه‌بوو، هه‌ر وه‌ک ترسی ئه‌و ڕۆژه‌ی سه‌رکردایه‌تی حیزبی لهیبهرم گرته ده‌ست، هه‌تا شه‌وی ئینتیخابات هه‌وڵم ده‌داو ئه‌م ترسه‌م شارده‌وه به‌به‌رده‌وامی هه‌وڵدانم له کامپه‌ینی ئینتیخابات و به‌ماندوبوونی ده‌رونیه‌وه له‌م کامپه‌ینه‌دا، ستراتیجی خۆم هه‌بوو که شوێنمان بگۆڕین له ئۆپۆزیسیۆنه‌وه بۆ ده‌سه‌لات گرتنه‌ده‌ست و چوونه سه‌ر حوکم، ده‌بوو په‌یڕه‌وی ئه‌م ستراتیجیه بکه‌ین و ده‌مزانی تێکنا شکێم وسهرکهوتوودهبم، ئاوا من توانیم پێناسه‌ی له‌یبه‌ر بگۆڕم، و باوه‌ڕ به‌توانای پێشکه‌وتن خواز بخه‌مه کاره‌کانی ڕامیاری هه‌موو به‌ریتانیاوه.
بۆئه‌م گۆڕانه به‌رنامه‌یه‌کم دانا که جێی باوه‌ڕی میلله‌تانی به‌ریتانیا بێ بۆچه‌سپاندن و ته‌نها قسه‌ی بۆش و به‌تاڵ نه‌بێت....
له‌گه‌ل ئه‌مه‌دا به‌رده‌وام په‌لاماردان و ده‌رخستنی هه‌ڵه‌کان و لاوازی سیاسی حیزبی موحافزین، بۆ ئه‌م دژایه‌تیه وه‌ک مه‌کینه‌ی شه‌ڕو په‌لاماردانی سیاسی بۆ سه‌رکه‌وتن له هه‌ڵبژاردندا، وبه‌رده‌وام له هه‌وڵدانا له‌گه‌ڵ تیپه‌کانی حیزبی له‌یبه‌ر له کامپهیندا له سه‌رو خواری به‌ریتانیادا، ئاوا زه‌مینه‌ی کامپه‌ین و هه‌وڵدانم به‌پیت و ئاماده‌کرد، بۆ ئه‌وه‌ی توانای باوه‌ڕ به‌خۆبوون پێکبینم، له‌م کامپه‌ینه‌دا یاسای هه‌ڵسوکه‌وت بۆ په‌یڕه‌ویکردن و دژی ووره‌به‌ردان، هه‌رچه‌ند تا ئه‌م کاته له 4 ئینتیخاباتدا دۆڕابووین و هه‌رگیز 2 جار له سه‌رکه‌وتن به‌دوای یه‌کدا سه‌رکه‌وتوونه‌بووین. بێ باوه‌ڕیه‌کی وای دروستکرد که ئیتر سهرکهوتوونابین، ئه‌گه‌ر به هۆی هه‌ر هۆیه‌کی شه‌یتانی بووبێ هه‌رچیه‌کمان ده‌کرد که‌ڵکی سه‌رکه‌وتنی نه‌بوو. هه‌روه‌ک 2 تیپی یاری تۆپی پێ، 2 تیپ ههرتیپی 11 یاریکه‌ر به‌تۆپێکی خڕ یاری ده‌که‌ن، هه‌رچیه‌ک ده‌که‌ن هه‌ر وه‌ک تیپی ئینگلته‌را به‌رامبه‌ر ئه‌ڵمانیا هه‌ر ئه‌ڵمانیا ده‌یباته‌وه.
من بیرم ده‌کرده‌وه که ئه‌مه ده‌بێ بگۆڕێ، ئێمه وه‌ک حیزبی له‌یبه‌ر سه‌رکه‌وتوونه‌بووین چونکه په‌یوه‌ندی ته واومان به خه‌ڵکی به‌ریتانیاوه نه‌بوو. ئه‌وه ئاشکرایه له سیاسه‌تدا یاسا نیه به تایبه‌ت نه‌بوونی یاسا له بێ گوومانی سه‌رکه‌وتن یا له دۆڕاندا.
به‌لام ئه‌گه‌ر سیاسه‌تی ڕاست و ستراتیجی ڕاست هه‌بێت به‌رده‌وام چاوه‌ڕوانده‌کرێ سه‌رکه‌وتن وه‌ده‌ست بهێنرێ، به‌لام به‌دبه‌ختی حیزبی محافزین 'کۆنسێرڤه‌تیڤ' له‌وه‌دا بوو که حیزبه‌که‌یان زۆر چووبوو به‌لای لایه‌نی ڕاستدا و من ئه‌وه 3 ساڵ بوو سه‌رۆکی ئۆپۆزیسیۆن بووم و ئاگاداربووم، و ده‌مزانی چۆن دژایه‌تیان بکه‌م. هه‌میشه هیواداربووم هه‌ڵه‌ی سیاسی بکه‌ن و هه‌ڵکه‌ون و له هه‌ڵه‌کانیان ئاگاداربووم، و ده‌مزانی چۆن سیاسیه‌کانیان بده‌م به گژ یه‌کدا، جۆن مه‌یجه‌ر،'سه‌ره‌ک وه‌زیرانی پێشوو' هه‌ر هه‌وڵێکی ده‌دا له‌گه‌ڵیان که‌ڵکی نه‌بوو، له‌ناکاو یه‌کێکیان هه‌ڵه‌ی ده‌کرد یا وازی له کارده‌هێنا، ئه‌م ڕووداوانه وه‌ک ئه‌وه وابوو که سه‌یری فلیمی ئینتیحار 'خۆکوشتن' بکه‌یت، یا وه‌ک سیاسیه‌ک قاچی به بلۆکێک کۆنکرێته‌وه به‌سترابێت و بیه‌وێت پێش بڕکێ بکاو ڕاکا.
من خۆم چاودێری 3 ئینتیخاباتم کرد له ساڵه‌کانی 83، 87، 92 که حیزبی له‌یبه‌ر دۆڕانمان و چاوه‌ڕێی دۆڕانم ده‌کرد له شه‌وی ژماردنی ده‌نگه‌کاندا، ته‌له‌فۆنم کرد بۆ 'جۆن پرێسکۆت' له شار هه‌ڵ و هه‌روه‌ها ته‌له‌فۆنم کرد بۆ' فلیپ گۆڵد' که لێپرسراوی چاودێری سه‌رژمیری ده‌نگدانی ئینتیخاباتی ده‌کرد. هه‌روه‌ها 2 له سیاسیه‌کانی له‌یبه‌ر وه‌ک ' جاک کانینگهام' و خانمی' مارگرێت بێکێت' که دوو وه‌زیری حیزبی له‌یبه‌ری حکومه‌تی له‌یبه‌ر بوون له نێوان ساڵه‌کانی 76-79 دا و له\ میلبانک' ه‌وه، ' له‌نده‌ن' ته‌له‌فۆنیان بۆکردم و ووتیان سه‌یرکه ئه‌وه ئێستا وا 100 کورسی له‌یبه‌ر به‌رامبه‌ر 6 کورسی کۆنسێرڤه‌تیڤه، و هێشا ژماردنی ده‌نگدان ته‌واونه‌بوو بوو.
له‌و شه‌وه‌دا براده‌رێکم هات و به هێواشی پێی ووتم: 'ئایا ئه‌مه جێی باوه‌ڕه؟ تۆ ده‌بی به سه‌رکرده‌یه‌کی مه‌زن؛ منیشه ووتم: 'ده‌بڕۆ ئه‌وه چی ده‌ڵێیت؟ چۆن ده‌زانی و چۆن ده‌توانم بزانم که وایه؟
ئه‌وه سه‌یربوو، له‌کاتێکدا به‌ڕێوه بووین به‌ره‌و 'ڕۆیاڵ فێستیڤاڵ هۆل' له‌گه‌ڵ شێری خێزانم بۆ ماوه‌یه‌ک ڕێمان لێ تێکچوو و که‌مێک دواکه‌وتین و له‌وێ به‌رده‌وام ده‌یانووت: ' وا سه‌ره‌ک وه‌زیرانی نوێ تۆنی بلێر ئێستا ده‌گات' من هێشتا بۆماوه‌یه‌ک دواکه‌وتم هێشتا نه‌گه‌شتم. له‌وێ خه‌ڵکیکی زۆر له ئاهه‌نگ کردن و خۆشی‌دا بوون، زۆربه‌ی سه‌رخۆش و خه‌ریکی ئاهه‌نگ، من نه‌بێت ده‌بوو ئاگام له خۆم بێ و سه‌رخۆش نه‌بم، چوونکه بارێکی وا زۆر گرانی لێپرسینه‌وه و کارکردن که‌وته سه‌رشانم و ده‌بوو ئاگام له‌خۆم بێ.
یه‌کێک له‌وکارمه‌ندانه‌ی که زۆر لێمه‌وه نزیک و به‌رده‌وام له کارکردن‌دا بوو، لیپرسراوی په‌یوه‌ندیه‌کان ' ئالیسته‌ر کامبێل' ئه‌م پیاوه زۆر زیره‌ک و له زیره‌کی و به‌تواناییدا بێ وێنه، جا زۆبه‌ی ئه‌و خه‌لکه زیره‌کانه که وا زۆر زیره‌کن شێتن و ئه‌م شێتانه 2 جۆرن: یا شێتی ته‌واو، یا شێتی به‌تواناو داهێنه‌ر وه‌ک ئه‌لیسته‌ر کامبێل. ئه‌م جۆره زیره‌کانه زۆر که‌م وێنه‌ن له چالاکی کارکردن‌دا، به‌لام جاری وا هه‌یه زوو هه‌ڵه‌ده‌که‌ن و توشی کێشه ده‌بن، هه‌ڵه‌ی وا که چاکردنه‌وه‌ی زه‌حمه‌ته و به جۆری ڕۆتینی ئیش‌و کار کارناکه‌ن و جاری وا هه‌یه له ڕاده‌ی عه‌قڵ ده‌رده‌چن له هه‌ڵسوکه‌وتدا. و به‌هۆی ئه‌مه‌وه له یه‌کێک له‌م ڕووداوانه‌دا هه‌ڵه‌یه‌کی وایکرد که ده‌بوو واز له کاربێنێ له ساڵی 2003 دا.
هه‌روه‌ک خه‌لکی زیره‌ک و داهێنه بێ ئارام و ده‌ته‌قنه‌وه و بێ چاوه‌ڕوانی که هه‌ڵه‌کردنیان سه‌رئه‌نجامی چی ده‌بێت، و هه‌ڵه‌کانیان ده‌یانگه‌یه‌نێته سه‌ر لێواری که‌وتن و زۆرجار ده‌که‌ونه خواره‌وه و تیا ده‌چن. پیاوی زیره‌کی ئاوها بۆ سه‌رکرده‌یه‌ک له‌ده‌ستدانیان زۆر زه‌ره‌رمه‌نده، هه‌روه‌ها پیاوێکی تر وه‌ک 'گۆردن براون' و' پیته‌ر ماندلسن'، که ئه‌مانه له بیر‌و بۆچوونی نوێ بوونه‌وه‌ی حیزبی له‌یبه‌ر له‌گه‌لمدا بێ وێنه بوون و له‌سه‌رده‌می په‌یوه‌ندی میدیایی نوێ‌دا به‌ئاسانی ڕواڵه‌تی نوێی حیزبی لهیبهریان نیشانی میلله‌ت ده‌دا.
له‌و شه‌وه‌دا که هه‌موو سه‌رگه‌رمی ئاهه‌نگ و چاوه‌ڕوانی من بوون، من ده‌بوو ڕوو له سفیری ئاهه‌نگ وه‌رگێڕم و ووتاره‌کانم ئاماده‌که‌م و دهمیویست به‌شێوه‌یه‌ک ووتاره‌کانم ئاماده‌بن که شایسته‌ی ئه‌م ئاهه‌نگ و هه‌نگاوی گۆڕانه بێت، ده‌بوو 3 جۆر ووتار ئاماده‌که‌م، یه‌که‌م ووتارم له‌باره‌ی خێزانه‌وه، دوهه‌م له‌باره‌ی حیزبی له‌یبه‌ر و سێهه‌م ووتارم له‌باره‌ی ووڵاته‌که‌م.
له‌کاتی یه‌که‌م ووتارخوێندنهوهمدا، که زانیم به‌ته‌نیام و که‌سی ترم لهدهورنیه و ئێستا بێ که‌س و ته‌نیام ده‌بێ چی بڵێم و چۆن هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌م؟ له‌سه‌ره‌تاوه باوکمم بینی که فرمێسک له چاویا و بیرم له‌وکرده‌وه، منیش زۆر هه‌ستی عاتیفیم جوڵا، و ڕێک ده‌مزانی ئه‌و بیر له‌چی ده‌کاته‌وه و وا له خۆشی‌دا خه‌ریکه بگری، هه‌ردوکمان له‌و کاته‌دا بیرمان له ژیان و خێزان و که‌س و کاردهکردهوه و که چۆن له شاری گلاسگۆ له سکۆتلاند ده‌ژیاین، کاتێک باوکم کارمه‌ندی یاسایی و پارێزه‌ر بوو، هه‌روه‌ها دایکم بیرکه‌وته‌وه که ته‌مه‌نم 22 ساڵ بوو به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه کۆچی دوایی کرد، له‌ده‌ستدانی دایکم بۆ هه‌میشه کارتێکردنی له‌سه‌رم بوو و ژیانم ئیتر هه‌رگیز ئاسایی نه‌بوو، بیرم ده‌کرده‌وه ئه‌گه‌ر ئێستا لێره‌دا بوایه‌و چه‌ند پێخۆشحال و جێی فهخردهبوو بۆی. هه‌رچه‌ند باوکم خۆی له گه‌ڵ حیزبی موحافین بوو، له بنه‌ماڵه‌ی کارمه‌ندی کرێکاره‌وه گه‌شتبووه چینی سه‌روتر به‌هۆی کارکردن و هه‌وڵدانی بێ ووچانی توانی ببێ به پارێزه‌ر. هه‌روه‌ک خۆی چۆن به‌رده‌وام کاریده‌کرد، حه‌زیده‌کرد منداڵه‌کانی به بێ گرنگیدان به ماندووبوون هه‌وڵبده‌ن و سه‌رکه‌وتووبن، ئه‌م سه‌رکه‌وتنه هه‌ر وه‌ک باوکم له ئه‌نجامی کارکردن و هه‌وڵدانی بێ ماندووبوون و به‌سۆزه‌وه، باوکم که له‌منداڵیدا بێ باوک‌و دایک و لهناوخێزانی خۆیدا گه‌وره‌نه‌بوو.
له‌م بیرکردنه‌وانه ده‌بوو وازبێنم و بکه‌ومه کارکردن، هه‌روه‌ک ئه‌و کاته‌ی که ده‌بوو فڕۆکه‌یه‌کمان ده‌ستکه‌وت که بمگه‌یه‌نێته له‌نده‌ن، لهسهرتهلهفۆن ئه‌لیسته‌ر کامبل باسی ئه‌وه‌ی ده‌کرد که چۆن وه‌زیره‌کانی' تۆری' حیزبی مهحافزین وا کورسی پارله‌مانیان له ئینتیخاباتا له‌ده‌ستدا وه‌ک: وه‌رزیری به‌رگری ماکڵ پۆرتێللو، وه‌زیری ده‌ره‌وه مالکۆلم ڕیفکیند وه‌ک بوومه‌له‌رزه‌ی سیاسی ڕوویدابێ. هه‌روه‌ک کاتێک له‌گه‌ل خێزانم شێری له ماڵ دانیشتبووین و ئه‌و تێده‌گه‌یشت که من بیر له چی ده‌که مه‌وه، که سیاسه‌ت وا ئێستا چۆن ده‌ست پێده‌کات به خۆشی و ئاهه‌نگه‌وه به‌لام له ته‌واوبوونی دهوراماندا ده‌بێ چاوه‌ڕێی چی بین. هه‌ردوکمان بێ گوومان بووین که وا نابێ، وه پێی ووتم ئاسان نیه و کارێکی زۆر زه‌حمه‌ته، هه‌روه‌ک کاتی زۆرچاک و خۆشی چاوه‌ڕوانمانه، هه‌ر وه‌ها کاتی کێشهدارو وزه‌حمه‌ت و ناخۆشی چاوه‌ڕوانمانه، به‌لام ئه‌م ده‌وره‌ت کارێکی سه‌ربه‌رزیه، و بێگوومان بووم که خێزانه‌که‌م له‌م بۆچوونه‌دا له گه‌ڵما ده‌بێت له‌هه‌ردوو شێوه‌دا بێ ترسان وسڵه‌مینه‌وه له به‌ره‌وڕوبوونه‌وه‌ی مه‌ترسی و کێشه‌کاندا.
وه‌ک سه‌رکرده‌ی ئۆپزیسیۆن ده‌زانیت که چی ئه‌رکێکت له‌سه‌ر شانه‌و ئالاهه‌ڵگری گۆڕانیت و ده‌بێ پێشه‌واو ڕێ نیشاندهربیت، ئه‌وانه‌ی ته‌جروبه‌ی ئه‌م کارانه‌یان هه‌یه ئاگادارن و ده‌زانن که چی کارێکت له ئه‌ستۆ گرتووه ده‌بێ چه‌ندین قه‌رار بده‌یت.
هه‌روه‌ک له‌سه‌ر پۆدیهمی 'سه‌کۆی' ووتاردان به‌ته‌نیا، کاتێکه که ئیتر که‌س به‌شداریت ناکا، له‌نێوان من به‌ته‌نیاو ئه‌وانه‌دا که گوێگرن و سهیرمدهکهن، له‌سه‌ر پۆدیهم وه‌ستام و سه‌یری قهڵهباڵغیم کرد، هه‌تا له‌ده‌ره‌وه له‌سه‌ر پردی ' وۆته‌رلوو' که پر بوو له خه‌لک له‌سه‌ر قه‌راغی ڕووباری ته‌یمز له ئیمبانکمێنت خه‌لکێکی زۆر ده‌ستیان به‌رزده‌کرده‌وه‌و چه‌پڵه‌یان لێده‌داو پێخۆش حاڵ بوون، هه‌تا وام لێهات که په‌له‌م بوو و مه‌راقم بوو ئه‌م ئاهه‌نگه دوایی بێت و ده‌ستبکه‌م به‌کار، هه‌وڵم ده‌دا که چاکترین ڕواڵهتم ده‌رخه‌م و ئه‌و مه‌راقه‌م پیوه دیارنه‌بێت.
هه‌رکه ده‌ستمکرد به ووتاردان، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌و ڕۆژه هه‌ڵهات و یه‌که‌م ڕواڵه‌تی نیشاندا، ئه‌م سه‌رله‌به‌یانیه سه‌یری ده‌کرد و ده‌یویست ده‌ست پێبکا له گه‌ڵ جوانی ڕه‌نگی پرته‌قاڵی تێکه‌ڵاو به شینی خۆڵه‌مێشی وه‌ک نیشانه‌ی ڕۆژێکی چاک، نه‌متوانی خۆم بگرم و ئه‌مه نه‌ڵێم: 'ئه‌وه سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی نوێ بوونه‌وه‌یه‌و ڕۆژهه‌ڵات، ئایا وا نیه؟ ئه‌م ووته‌یه‌م سفیرێکی به جۆشتری دروستکرد بۆ ئه‌وانه‌ی وا به‌خۆشیه‌وه چاوه‌ڕوانی ووتاره‌که‌م بوون، و به‌په‌له هه وڵمدهدا له‌و به‌رزیه‌دا بیانهێنمه خواره‌وه، جه‌خت بکه‌مه سه‌ر ئه‌و ڕاستیه‌ی که ئێمه ده‌نگمان بۆدراوه‌و ههڵبژێراوین، وه‌ک حیزبی کرێکارانی نوێ حوکم بکه‌ین. له‌م ووتهیهمدا غه‌مم بوو که خه‌لکان باوهڕنهکهن و بترسن و وا بزانن پاش ماوه‌یه‌کی که‌م ده‌گه‌ڕێینه‌وه سه‌ر سیاسه‌تی پێشوو کۆنی له‌یبه‌ری جاران. ده‌مویست که دڵنیایانکهم وا نیه‌و ویستی گۆڕانمان ویستێکی نوێبوونه‌وه‌ی ڕاستیه.
پاش ئه‌م ووتاره ده‌مویست زوو بگه‌ڕێمه‌وه ماڵه‌وه و هه‌وڵ بده‌م یه‌ک سه‌عات بخه‌وم و چوونکه له پاش ئه‌وه ده‌بوو بچم بۆ کۆشکی باکینگهام پالاس، دوای ئه‌وه‌ی به‌زۆرینه‌ی 179 کورسی له پارله‌مان له ئینتیخاباتدا ده‌رچووین، گه‌وره‌ترین زۆرینه‌ی سه‌رکه‌وتن له مێژووی حیزبی کرێکاراندا. زۆر جار له کامپه‌ینی ئینتیخاباتدا هه‌ندی جار په‌لاماری لێدانی سیاسی ده‌بێت به په‌لاماری شه‌خسی و له بواری سیاسه‌تدا ده‌رده‌چێ و له ناچاریدا ده‌سدرێژی ژیانی تایبه‌ت و شه‌خسی ده‌کرێ، به‌لام من هه‌رگیز ئه‌و ڕێگه‌یه‌م نه‌گرت و جێگا‌و په‌لاماری سیاسیم ڕوون بوو که بۆ مه‌به‌ستی سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی وولات نه‌بێ هیچی تر نیه.
به‌یانی دوای ده‌رکه‌وتنی ئه‌نجامی سه‌رکه‌وتنمان له ئینتیخابات سه‌رۆکی حکومه‌تی پێشوو جۆن مه‌یجه‌ر ته‌له‌فۆنی بۆکردم و باسی دۆڕانی ئینتیخاباتی کرد‌و پیرۆزبایی لێکردم، منیش زۆر بهڕێزوه سوپاسیم کرد و سوپاسی بۆ ماوه‌ی حوکمداری و ده‌وری له خزمه‌تی ولاتدا، (ئیتر نازانام بۆ ئه‌و وه‌ک ئه‌وه وابوو که خوێ بده‌م له برینه‌کانی یاننا) له پاش ئه‌وه ته‌له‌فۆنێکی تر له سه‌رۆکی ئه‌مریکی بیڵ کلینتن وزۆربهگهرمیهوه پیرۆزبایی سه‌رکه‌وتنی لێکردم، به‌ئاشکرا پێخۆشحال بوو که براده‌رێکی تری کۆمه‌کی نوێ بوونه‌وه و پێشکه‌وتوو خوازی هه‌بێت، له قسه‌کانیا ده‌متوانی به ئاشکرا ئه‌وه تێبگه‌م که مه‌به‌ستی بوو، ئه‌و تێگه‌شتبوو له مه‌به‌ستم و ده‌یزانی ده‌مه‌وێ چی بکه‌م، وه ده‌یزانی کێشه‌کان و چاڵه‌کانی هه‌ڵکه‌وتن چین لهڕێماندا له داهاتوودا، و به‌نه‌رمی و ئاسانی ووته‌کانی ئاشکرا دیاربوو کۆمه‌کی ده‌کردم بۆ خۆلادان له تێکشکان و به‌ره‌و سه‌رکه‌وتن له ڕێگای گۆڕان و نوێ بوونه‌وه‌دا.
لهسهفهرما به‌ره‌و کۆشکی باکینگهام پالاس له ئه‌دره‌سی خۆمه‌وه که ' ڕیچمۆند کرێسنت' له ناوچه‌ی ئیسلینگتن و سه‌روی له‌نده‌ن سه‌فه‌رێکی سه‌یربوو، خه‌لکێکی زۆر هاتبوونه ده‌ره‌وه بۆ نیشاندان و ڕاگه‌یاندنی پێخۆش حاڵیان به درێژایی ڕێگه‌که‌دا، ڤڕه‌ی هه‌لیکۆپته‌ری پۆلیس به‌ڕاسه‌رمانه‌وه، له‌وه‌ی ده‌کرد که خه‌لک ئه‌وڕۆژه نه‌چوون بۆ کار و ئه‌وڕۆژه‌یان بۆ فێستیڤاڵ و پشودان داناوه، له کاتی گۆڕانی سیاسی وادا سه‌یرده‌که‌ی یه‌کیه‌تیه‌کی مه‌زن ده‌بینرێ له نێوان چینه‌کانی میلله‌تدا. خه‌لک ده‌نگ ده‌ده‌ن به هۆی چه‌ند هۆیه‌که‌وه، هه‌رچه‌ند خه‌لکی وا هه‌یه به شێوه‌یه‌کی خێڵه‌کیانه ده‌نگ ده‌ده‌ن بۆ حیزبه‌کانیان، به‌لام ڕوون و ئاشکرا بوو که خه‌لک مه‌به‌ستیان گۆڕان و نوێ بوونه‌وه‌یه‌وه وبۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌نگیانداوه.
کهگهشتمه باکینگنهام پالاس، که‌مێک غه‌مم بوو له کاتی چاوه‌ڕوانیدا و که ووتیان شازاده ئهیلزابێس له‌و ژوورهداو ده‌بوو بچمه ئه‌و شوێنه‌ی ئه‌وی لێ‌بوو، و له هه‌ڵسوکه‌وتی ئه‌م مه‌راسیمه شاره‌زابووم. که چوومه ژوره‌وه یه‌کێک له پیاوه‌کانی دارێکی به‌ده‌سته‌وه بوو وه‌ستابوو ئاگاداریکردم ووتی: 'ده‌مه‌وێت شتێکت پێ بڵێم میسته‌ر بلێر، له‌مه‌راسیمی ده‌ست ماچکردندا به‌ڕاستی نابێ ده‌ستی ماچکهیت به‌س به هێواشی لێوت ده‌ده‌ی له‌ده‌ستی.' له‌م کاته‌دا بیرم ده‌کرده‌وه، به‌ڕاستی ئه‌م ئاگاداریه هێنامیه خواره‌وه و سه‌رسام بوو، ئه‌مه مه‌به‌ستی چیه وا ده‌ڵێت؟ وه‌کو جووتێ پێڵاو به‌حال فڵچه‌ی لێده‌ی ده‌ستی به‌ده‌ستکێشه‌وه، له‌م بیرکردنه‌وه‌دا بووم و له پڕێکا ده‌رگا کرایه وه و پێ یان ووتم بچم بۆلای، و له‌وکاته‌دا قاچم هه‌ڵکه‌وت له پارچه‌یه‌ک فه‌رش و خه‌ریک بوو بکه‌وم به‌سه‌ر ده‌ستی مه‌لیکه‌دا.
ئیتر وه‌ک هۆشم به‌خۆمدا بێته‌وه له‌م ڕووداوه‌دا زانیم که‌وا به‌رامبه‌ر مه‌لیکه دانیشتووم، هه‌ر چه‌ند له‌وه‌پێش پێی گه‌شتبووم، به‌لام ئه‌مجاره‌یان جیاوازبوو، زۆرشت هه‌یه مرۆڤ ده‌توانێ باسیکا له‌باره‌ی مه‌لیکه‌وه به‌لام له‌م به‌یه‌ک گهشتنهدا تێبینی 2 شتم ده‌کرد: یه‌که‌م ئه‌وه بوو شه‌رمن دیاربوو، ئه‌مه به‌لامه‌وه نامۆبوو بۆ یه‌کێکی وه‌ک ئه‌و که چه‌ندین ساڵ ته‌جروبه‌ی ئه‌م شوینه‌ی هه‌یه، دوهه‌م یه‌کسه‌ر و ڕاسته‌و خۆبوو، که ووتی تۆ ده‌هه‌مین سه‌ره‌ک وهزیرانمی له‌وکاته‌وه له‌م شوێنه‌دام، یه‌که‌م سه‌ره‌ک وه‌زیرانم وینستن چێرچڵ بوو، ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی که هێشتا تۆ له‌دایک نه‌بووی.
ئیتر بۆ ماوه‌یکی که‌م قسه‌مانکرد له‌باره‌ی شتی گشتی و به‌رنامه‌کانی حکومه‌ته‌وه، له‌م لێدوانه‌دا شێری خێزانم یان هێنا بۆ لای مه‌لیکه، له‌وه‌ی ده‌کرد و وا دیاربوو مه‌لیکه قسه‌کردنی ئاشناتر و ئاسایی تر بوو که له‌گه‌ڵ شێری ده‌ستیکرد به قسه‌کردن، له گه‌ل خێزانم له‌وه‌ی ده‌کرد ده‌مێکه یه‌کتر ده‌ناسن، باسی ئه‌وه‌ی ده‌کرد بۆ مه‌لیکه که چۆن منداڵه‌کان بێنن بۆ 'داونین ستریت' و له‌وێ بژین، ئیتر وای لێهات وه‌ک من ئیهمال کرابم وابوو. نه‌مده‌زانی که‌ی و چۆن ئه‌م ڕوداوه دوایی پێ بێنم و لیره‌وه ده‌بێ چی بکه‌م، خه‌یاڵم دایه ڕۆشتن بۆ داونین ستریت و له‌وێ ووتارێکم هه‌بوو بیخوێنمه‌وه، له‌هه‌مان کاتدا هه‌ستم ده‌کرد زۆر خه‌وم دێ، چونکه شه‌وی ڕابووردوو زۆر که‌م خه‌وتبووم، به‌لام دیاربوو که مه‌لیکه تێگه‌شت و له کاتی خۆیدا دوایی هێنا به‌م بینینه. ئه‌م جاره‌ش پیاوه بالابهرزهکه به‌داره‌که‌وه ووتی به‌م لادا سه‌ره‌ک وه‌زیران و نیشانی داین له کوێوه بچینه ده‌ره‌وه به قادهرمهکانا به‌ره‌و خوار و ئوتومبێله‌که‌مان چاوه‌ڕوان بوو.
بۆئه‌وه‌ی دوایی بێنم به ئاهه‌نگی پیرۆزبایی ده‌بوو له‌به‌رده‌م داونین ستریت و به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵێ خه‌لکانی میدایاو خه‌لکی تر ببمه‌وه به ووتارێکی کورت به‌باسی پلان و پرۆگرامی حکومه‌تی نوێمان. له‌گه‌ل چاوه‌ڕوانی ئه‌و خه‌لکه‌دا که ده‌یانویست هه‌موو شتێ جیاوزو نوێ بێ و به پێی چاوه‌ڕوانی و هیواداری ئه‌وان و هه‌ست به ده‌ست پێکردنی سه‌رده‌مێکی نوێ بکه‌ن.
کاتیک هه‌نگاوم ناو چوومه ناو 'کابینێت ئۆفیس' دائیره‌ی لیژنه‌ی وه‌زیران بۆ ده‌ستپێکردنی کار، ئه‌مه یه‌که‌م جارم بووم بچمه ئه‌م شوێنه‌و هه‌رگیز نهم دیبوو، له‌سه‌ره‌تاوه ماوه‌یه‌ک هیچم نه‌کرد و به‌س سه‌یرمده‌کرد، وه‌ک فلیمی به‌سه‌رهاتی مێژوویی ئه‌م شوێنه له خه‌یاڵما سه‌یرمده‌کرد و په‌یوه‌ندم ده‌کردن به وێنه‌کانه‌وه له ناو ژووره‌که‌دا. وه‌ک توانای پیرۆزی ئه‌م شوێنه په‌لامارمدا و هیچم نه‌کرد به‌س سه‌یرکردن نه‌بێ، چونکه هه‌زاره‌ها وێنه به بینینی شریتی بیرهوهریهکانما به‌په‌له تێده‌په‌ڕین و وه‌ک باڵدار ده‌فڕین، له‌سه‌ره‌تاوه وێنه‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیرانی چه‌ندین سه‌رده‌می پێشوو، وه‌ک: گلادستن، دیزرایلی، ئاسکویس، لۆید جۆرج، وینستن چێرچل، ئه‌تلی و چه‌ندینی تر له میژووی شه‌ڕو ئاشتی ئه‌م ووڵاته‌دا، هه‌روه‌ها وێنه‌ی پیاوێک به‌ناوی میاکڵ کۆلینز که مه‌ندوبی چه‌نین 'کۆلۆنی' موسته‌عمه‌ره‌کانی پێشووی به‌ریتانیا و چه‌ندین مه‌ندوبی ئه‌و وولاتانه که هاتوونه‌ته ئه‌م ژووره‌وه بۆ لێدوان و په‌یمان به‌ستن و هه‌وڵدان بۆ سهربخۆبوون و ئازاد بوون له ژێرده‌سته‌یی به‌ریتانیا. ئه‌م ژووره وه‌ک ژووری سه‌رکردایه‌تی یه‌کێک له مه‌زنترین ئیمپراتۆر له مێژوودا.
من بیرم ده‌کرده‌وه له ده‌ستهاته مه‌زنه‌کانی و کێشه ی له‌ده‌ستدان و خۆشی وه‌ده‌ست هێنان، ئه‌و لێدوان و فه‌رمانانه‌ی که لێره‌دا قه‌راریان لسهردراوه و باسی هۆکارو ڕووداوه‌کان که بوونه‌ته هۆی به‌جێ هێنانی ئه‌م فه‌رمانانه چی ڕووداوێک به‌هۆیانه‌وه وڕوویانداوه--- لیره‌دا که جێگه‌ی سه‌ره‌کی کاره‌کانی فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌م ووڵاته‌یه، ئه‌م کارانه هه‌مووی له‌م ژووره بچکۆله، 'گه‌ر بهراووردکرێ له گه‌ڵ مه‌زنی کاره‌کانا' که ده‌ڕوانێته‌وه به‌سه‌ر باغچه‌ی دائیره‌ی داونین ستریتدا.
له‌م ژووره‌دا که مێزێکی ئۆڤاڵ 'شێوه‌ی هێلکه‌یی' که ده‌چیته ژووره وه به درێژی ژووره‌که‌دا تا ده‌گاته ئه‌وسه‌ری که به شێوه‌ی دووپایه‌ی ده‌رپه‌ڕیوو له دیواره‌که‌دا ئه‌وسه‌ری ته‌واوده‌بێ، شێوه‌ی ئه‌م مێزه که به فه‌رمانی یه‌کێک له سه‌ره‌ک وه‌زیرانێکی پێشوو به ناوی 'ماکمیلان' به‌م جۆره داڕێژراوه که خۆی ده‌بوو له ناوه‌ڕاستدا دانیشێ، و بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ چاوی له هه‌موو به‌شداران بێ که داده‌نیشتن به‌ده‌وری مێزه‌که‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی له کاتی لێدواندا بتوانێ شێوازی هه‌ست ده‌ربڕین له دهمووچاویانا ببینێ که هه‌ر قه‌رارێکیان ده‌دا، ئه‌گه‌ر به قسه‌کردن ڕاستی ویستیان ده‌رنه‌بڕیایه، ئه‌و ده‌یویست له زمانی دهمووچاویانا بیبینێ، ده‌یتوانی ههرنیشانهیهکی دڵسۆزی یا دژایه‌تی ببینێ. .
به‌ده‌وریا کورسی و ته‌نها کورسی سه‌ره‌ک وه‌زیران جێی باڵدانانی هه‌بوو، ئایا له‌به‌رئه‌وه به‌شێوه‌یه‌کی مه‌زنتر یا ئه‌وه‌ی ده‌گه‌یاند که سه‌ره‌ک وه‌زیران پێویستی به کۆمه‌کی هه‌یه؟ له ته‌نیشتیا کورسی سکرتێری ئیتر به‌ده‌وریا کورسی وه‌زیره‌کانی تر. شوێنی ئه‌م وه‌زیری سکرتێری به‌رده‌وام ده‌بوو بێ گوێدانه ئه‌وه‌ی کام حیزب له‌سه‌رحوکم ده‌بوو، ئه‌م وه‌زیره به‌ناوی ڕۆبن باتله‌ر که ئه‌وه چه‌ندین ساڵ بوو له گه‌ڵ حیزبی موحافیزین کاری ده‌کرد و به‌خێرهاتنی کردم و له سه‌ره‌تادا له‌گه‌ڵما کارکردنی ئاسایی بوو، هه‌رچه‌ند له ناخیا بێگوومان بووم ئه‌و جۆری حوکمکردنه که من ده‌ستم پێ‌کرد ئه‌و پێی خۆش حاڵ نه‌بوو، به‌لام هه‌میشه به‌ڕێز و به‌شێوه‌یه‌کی زانا‌و پرۆفێشناڵ و هه‌رگیز ناڕه‌زایی بۆهیچ گۆڕانێک ده‌رنه‌بڕی، 8 مانگ له‌گه‌لمان مایه‌وه‌و له پاش ئه‌وه خۆی وازی له کار هێنا.
لایه‌نێک که ئاشکرا ده‌بینرێ له داموده‌زگای نوێبوونه‌وه‌دا ئه‌وه‌یه که به' کۆمیتمێنتهوه' خۆته‌رخانکردنی سیاسیه‌وه ده‌بێ کاربکه‌ن، ئه‌م جۆره خۆته‌رخانکردنه به‌رده‌وام ناوچاوی لێ درژ ده‌کرا ئه‌گه‌ر له‌لایه‌نی چه‌پی سیاسه‌ته‌وه بهاتایه، به‌ڵام ئه‌و بۆچوونه‌ش له‌خۆیدا هه‌ڵه‌یه‌وه و وه‌ک نه‌خۆشی ده‌روونی پارانۆیا وایه. به‌پێی به‌رنامه‌ی نوێبوونه‌وه‌و گۆڕان ئێمه پێویستمان به زنجیره‌یه‌ک له کاری خۆته‌رخانکردن بوو بۆ گۆڕان، و به‌رده‌وام کارکردن بێ وه‌ستان. لێره‌دا به ئاشکرا ئه‌و بۆشایی یه‌مان بۆ ده‌رکه‌وت له نێوان ووتن و کارکردن‌دا، له‌گه‌ل کێشه‌کانی بیرۆکراسی وبێزاربوون له چاوه‌ڕوانی، که هه‌ندێ جار دروست ده‌بوو له‌به‌ر هۆکاری کارتێکردنی ترادیشن که‌لتوری به‌رده‌وام، که حه‌زیان له گۆڕان نه‌بوو که شێوه‌یه‌ک له وکارکردنه پێکهاتووه به جۆرێکی جیاواز له کارکردنی نوێبوونه‌وه‌دا، وه یه‌کێک له‌وانه‌ی ئه‌م جۆره بۆچوونه‌یان هه‌بوو ڕۆبن باتله‌ر بوو که پاش 8 مانگ له‌گه‌لمان مایه‌وه‌و ناچاربوو واز بێنێ له کار.
عه‌قلیه‌تێکی وا دروست بووبوو که حکومه‌تی سه‌ر قه‌نه‌فه‌و که ته‌نها قسه‌کردن و بێ کارکردنه و له‌سه‌ره‌تاوه ئاسان نه‌بوو له نێوبردنی ئه‌و جۆره بۆچوونه و دیاربوو له زۆر ڕووه‌وه ڕاست بوو که وابوو. هیچ سه‌رکرده‌یه‌ک به‌بێ ڕاوێژکار کاری ناڕوا، به‌لام ڕاوێژکردنیش به بێ خستنه کار که‌ڵکی نیه، ئه‌و سکیڵ "کارزانیه" ی پێویست بوو له شێوازی نیوه‌ی سه‌ده‌ی بیسته‌وه جیاواز بوون له‌و ستایهلهی / شێوازه‌ی نوێ که پێویست بوون له سه رهتای سه‌ده‌ی 21 وه، پێویستی ئه‌م سه‌رده‌مه وه‌ک کاری داموده‌زگای سه‌ربه‌خۆی شه‌ریکه ئه‌هلیه‌کانی سه‌رده‌مه به لێکۆڵینه‌وه لێکدانه‌وه‌ی ڕاده‌ی به‌رهه‌م و به‌رووبوومی کارکردنه‌وه به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت و به پلاندانانی به‌رده‌وام ده‌بوو به‌جێ بهێنرێ.
مه‌رج نیه که سیاسیه‌کی وا بی بتوانی هه‌زاره‌ها کارمه‌ندی میری سهرۆکاریکهیت و کار بڕوا. میدیای نوێ و ته‌کنۆلۆجی نوێ ده‌وری گرنگیان هه‌یه له کارکردنی داموده‌زگای به‌ڕێوه‌بردندا. میدیا به‌بێ ئیزن وه‌رگرتن ده‌ستده‌خاته شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی کاری دامودهزگاتهوه، بێ شه‌رم کردن و بێ پێویستی به ڕێزلێ گرتنی که‌لتوری و ترادیشن، له ئه‌مڕۆدا ئه‌م ده‌وره زۆر زیاتره تا له 20 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر. له‌به‌رئه‌وه هه‌موو هه‌ڵسوکه‌وتێک له‌به‌رده‌م چاودێری میلله‌تدایه و پێویسته ووریاو ئاگاداربیت. له‌به‌رئه‌وه زانایی و زیره‌کی وای پێویسته که ئه‌و قه‌رارانه‌ی ده‌ده‌ی ده‌بێت توێژینه‌وه و لێکدانه‌وه‌ی به‌په‌له له‌سه‌ربکرێ، به بوونی کادیری زانا‌و به‌توانا به په‌له‌یه‌کی وا که به‌گۆڕتر بێ له به‌گۆڕی ده‌نگ و وه‌ک به‌گوڕی تیشک. له‌به‌رئه‌م هۆکارانه ده‌بوو سه‌رکرده له هه‌ڵبژاردنی ڕاوێژکار و وه‌زیره‌کان و لیژنه‌ی حوکمداریدا ووریاو زانا بێ.
یه‌که‌م 100 رۆژی کارکردنمان بێ گوومان به‌رهه‌مداربوو، یه‌ک به‌دوای یه‌کدا بڕیاره‌کانمان ئاشکرا ده‌کرد و سه‌رئه‌نجامی ئه‌وه‌ی ده‌گه‌یان نه‌ک ته‌نها گۆڕانی حکومه‌ت، به‌لکوو گۆڕانی که‌لتوری حکومه‌ت پێویست بوو. له‌به‌رواری 2/5/1997 دا یه‌که‌م فه‌رمانمان وه‌ستانی یارمه‌تیدانی پاره‌ی حکومه‌ت به قوتابخانه ئه‌هلیه‌کان وه‌ستان، که ئه‌مه له‌خۆیدا له‌ده‌ستدانی سامانی ده‌وڵه‌ت بوو.
له 3/5 دا ده‌زگای ژیانه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تیمان دامه‌زراند و له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه جیامان کرده‌وه، هه‌رچه‌ند وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه پێ یانخۆش نه‌بوو چونکه پشکێکی زۆری پاره زه‌ره‌ریان ده‌کرد. خانمی کلێر شۆرت دانرا به لێپرسراوی ئه‌م ده‌زگایه و زۆر کارامه‌و زانابوو له‌م کاره‌یدا. به‌هۆی ئه‌م کاره‌وه په‌یوه‌ندیمان چاکتر ده‌کرد له گه‌ڵ وولاتانی جیهانی سێهه‌م و کاره‌کان چاکتر ده‌ڕۆشت. هه‌رچه‌ند ئه‌لیسته‌ر کامبل حه‌زی له چاره‌ی ئه‌م ئافره‌ته نه‌بوو، به‌ڵام من ده‌مزانی ئه‌م ئافره‌ته توانای سه‌رکردایه‌تی چاکی هه‌بوو. ' ئه‌مه وه‌ک نموونه‌یه‌ک له هه‌ڵه‌کانی سیاسیه‌کان له ناوخۆیانا. ' له‌به‌رواری 6/5 دا گۆردن براون وه‌زیری مالیه / خه‌زێنه قه‌راری سه‌ربه‌خۆبوونی بانکی ئینگلته‌رای ده‌رکرد له حکومه‌تی به‌ریتانیا، خۆیان سه‌ربه‌خۆبوون له قهراردانا بۆ به‌ڕێوه‌به‌ردنی کاره‌کانیان.
له‌به‌رواری 9/5 دا به‌رنامه‌ی پرسیاره‌کانی هه‌فتانه‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیرانمان گۆڕی که هه‌فتانه ده‌کرا له 2 جار و جاری 15 خوله‌ک (ده‌قیقه) بۆ یه‌ک جار که نیو کات ژمێر بوو. له‌به‌رواری 11/5 دا فه‌رمانی دانی قه‌ره‌بوو به لێقه‌وماوانی شه‌ڕی خه‌لیج له له‌شکری به‌ریتانیا. له به‌رواری 12/5 دا فه‌رمانی دانی داهاتی پاره‌ی ' لۆته‌ری' بیتاقه که سه‌رف بکرێ له سه‌ر داموده‌زگای ته‌ندروستی و ڕۆشنبیری، و هه‌روه‌ها وه‌زیری خه‌زێنه پشکی باجی 'ڤی ئه‌ی تی' له سه‌ر سوته‌مه‌نی که‌مکرده‌وه بۆ %5 بۆیارمه‌تیدانی مه‌سره‌فی گه‌رمکردنه‌وه و سووته‌مه‌نی هاتووچۆ.
له 14/5 دا فه‌رمانی قه‌ده‌غه‌کردنی ڕیکلامی جگه‌ره‌کێشان بۆ پارێزگاری به‌رژه‌وه‌ندی ته‌ندروستی میلله‌ت. له‌به‌رواری 15/5 دا یاسای یه‌کیه‌تی کرێکارانمان گۆڕی که حیزبی محافزین لایبردبوو که کارمه‌ند مافی ئازادی بوون به ئه‌ندامی یه‌کیه‌تی کارمه‌ندان / کرێکارانی هه‌بێت. له 16 /5 دا یاسای حکومه‌تی ناوچه‌یی ناوچه‌ی سکۆتلاند و وهیلزمان ئاشکراکرد که میلله‌تانی ئه‌و ناوچانه ده‌توانن ده‌گ بده‌ن هه‌ر ناوچه‌ی په‌رله‌مان و حکومه‌تی ناوچه‌یی خۆیان هه‌بێت، و بودجه‌ی خۆی هه‌بێت زۆربه‌ی قه‌راره‌کان به‌ده‌ست خه‌لکی ناوچه‌کان به‌پێی ویستی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان بێت.
له هه‌فته‌ی چواره‌می حکومکردنماندا فرۆشتنی ئه‌ڵغام مان قه‌ده‌غه‌کرد و هه‌وڵماندا بۆ توند‌و تۆڵکردنی یاسای چه‌کی سوک فرۆشتن، ئیتر به‌رده‌وام له چه‌ندین گۆڕانی تردا کارمان ده‌کرد. له‌م کاره‌مدا بۆم ده‌رکه‌وت: ده‌رسیکی سیاسی فێربووم، که‌ده‌بێ ئازایه‌تی سیاسی فێربی و بیر له نوێبوونه‌وه بکه‌یت، دوهه‌م فێربووم که ئاماده‌بیت بۆ سه‌رکردایه‌تی قه‌راردان، سێهه‌م ده‌رس ئه‌وه بوو که چۆن حسابی موجازه‌فه بکه‌یت و موجازه‌فه بکه‌یت، ده‌مزانی له‌م قهراردانانهدا دوژمن بۆخۆم دروست ده‌که‌م پێت خۆش بێ یاننا و ده‌زانم ئه‌و چرکه‌ی که قه‌رار ده‌ده‌یت دوبه‌ره‌کی دروست ده‌که‌یت. وه ده‌بێت له دروستکردنی دوبه‌ره‌کی و دۆژمن دروستکردندا حساباتی خۆت بکه‌یت. وه له‌و چه‌ند مانگانه‌ی سه‌ره‌تای حوکماندا ئێمه وه‌ستای ڕووداوه‌کان بووین و زۆر سه‌رکه‌وتووبووین، ده‌مزانی له‌گه‌ل زۆربه‌ی میلله‌ت دا په‌یوه‌ندیمان وه‌ک په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی مانگی هه‌نگوینی بوو، په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی بۆ هه‌میشه وه‌ک خۆی نامێنێ. ئه‌وه‌ش له خۆیدا جۆرێکه له گۆڕان. له‌به‌رئه‌وه ده‌بوو پێکه‌وه به‌شداری ڕوداوه‌کانی سه‌رکه‌وتن و تێشکان بین پێکه‌وه فێربین و بۆ هه‌ر یه‌کێک له‌م گۆڕانانه ماوه‌و سه‌رده‌می خۆی هه‌یه‌و ته‌واوده‌بن، ئایا چی ڕووده‌دا له کاتێکدا که له‌یه‌کتر جیاده‌بینه‌وه له‌م جۆره هه‌وڵدانانه‌دا؟
(تێبینی ئه‌م نوسراوه‌ی سه‌ره‌وه کورته‌ی 30 لاپه‌ڕه‌یه له کتێبه‌که‌ی تۆنی بلێر)
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست