وا من رویشتم....
Monday, 03/05/2010, 12:00
من كاتم هات بڕۆم بەلام هاوڕییان نووسینەكانم لەیاد نەكەن میللەتكەم لەبیر نەكەن پییان بڵین نۆرەتان دیت چۆن من دوایی سۆران نۆرەم هات پییان بڵین لەباتی گوڵ تیرۆریست وو دیكتاتور لەم ووڵاتەدا گەشە ئەكات پییان بڵین بۆ چەندەها داگیركەروو هەڵ خواست وویستی ئاما نجەكانی و نەهامەتەكانی بەسەر میللەتی كورد دا ئەسەپینی, نەیەڵن لەیادی میللەتەكەمان بڕوات چۆن سەركردەكا ن كۆیلەی دوژمنانمانن ئاغای سەرمیللەتی خۆیانن چۆن لەناو خۆیانا كوردستانیان دابەش كردووە هەندیكیشیان كرد بەقوربانی پییان بڵین جاری نۆرەی سینەكان نای پەرینن بۆ هیچ پیتیكی تر تا كاتیكی نادیار ,من نامەویت وینەم بڵاوكەنوە پاشان لەبیرم كەن من بۆ ئیوە خۆم ئەكەم بەقوربانی سەریش دانانوینم ڕاستییەكان هەر ئەدركینم من سووتەمەنی میللتەكەمم مرۆڤ ئەڕوات بەڵام خاك زیندووە من یەك سەردەشتم رۆژیك یەت هەموو میللەت ئەبیتە سەردەشت وو سۆران من بادینیم من سۆرانیم من هەورامیم من موسلمانم من مەسیحیم ئیزیدیم من كاكەیم من نووسەریكی خاوەن قەلهمی كوردم میللەتم وولاّتم سەروو خۆم ژیانم ئەبینم كە ڕۆیشتم ناگەریمەوە بەڵام قەڵەم وو ووشەكان ناڕون ئەمیننەوە تكام وایە ئاگاتان لی یانبیت تا ئەوانیش تیرۆر نەكرین .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست