کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ كاك نەوشێروان و هەڵسوراوانى بزوتنەوەى گۆڕان

Friday, 25/02/2011, 12:00


هەر ڕێككەوتنێكتان لە گەڵ حزبەكەى تاڵەبانیدا خیانەتى نیشتمانییە ئەگەر ئەم خاڵانە ڕەچاو نەكرێت:

1ـ لە ماوەیەكى زۆر كورتدا حزبەكەى تاڵەبانى دەست هەڵبگرێت لە هێزى پێشمەرگە، زانیارى، دژە تیرۆر و تەسلیمى خەڵكى میهەنى بكات، یەكێتیش وەك و حزبێكى مەدەنى بێتە مەیدان.
2 ــ هەڵوەشاندنەوەى دەسبەجێى ئیدارەى گشتى یەكێتى و فرۆشتنى هەموو كۆمپانیاكانى سەر بە حزب بۆ كەرتى تایبەت، چونكە هیچ حزبێكى مودرێن لە دونیادا ناچێتە ناو بازارەوە، بۆ نموونە لە ئەمریكا نەك هەر حزب كەسابەت ناكات بەڵكو بۆى نییە راستەوخۆ پارە لە كۆمپانیاش وەربگرێت، بەڵكو دەبێت ئەو پارانە بۆ كەسەكان ساغ بكرێنەوە، ئینجا دەدرێتە حزب.
3 ـ ئەگەر یەكێتى ئەمانە بكات پارتیش دەكەوێتە بەردەم ئەمرى واقع و بە ناچارى دەیكات.
ئەگەر بێ ئەم مەرجانە هەر رێكەوتنێك لە گەڵ حزبەكەى تاڵەبانیدا بكرێت ئەوە ئەو گومانە دەسەلمێنێت گۆران هەر لەسەرەتاوە لەسەر بڕیارى تاڵەبانى دامەزراوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە