کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ها وارێ بۆنیـشتیمـان

Monday, 21/04/2014, 12:00

1596 بینراوە



ســلا و
سلاو ئە ى جوانتر ین خاكى سەر زە مین
سلاو ێك لە بە هارت ڕِِِازاوە تر
لە بە فرى سەرچیا سەركشە كان پاكتر
لە ئا لتون ودرەختى پا یزانت جوانتر
لە گەرمى هاوینت گەرمتر
ئەى نیشتیمانەبە درێژاى مێژوەكەم
ئەى گەنجینەى گڕِِِِِِِِِِِِِِِِِو مەرجان
ئەى بە دى هێنەرى سەربەزیـمان
ئەزانم ئیستا لێمان زویریت
بەردەوام قەلامان بویت دوژمنت بەزاند
تائێمەت بەم رۆژە گەیاند
ئێستاش بێ دەنگى چونكە خۆمان خاوەن ما لین
بەلام ئەى نیشتیمان ئەم بێ دەنگیە زۆركەس دەگرێنێت
چونكە خۆمان ئەزانین ئێستا رۆلەبەجەرگەكانت نەماون
ناخم گڕِِِى بابەگوڕِِگوڕِِە
گەرچى ئێستا بەژمارە زۆر وبۆرین
حەیف حەیف هەزارحەیف
هەندێك نۆكەرى بێگانە
هەندێك خۆ خۆرین
ئاسوى بیرم فراوانە وهیچ تێناگەم
ئە م خـــە لكە بۆواگۆراوە چى دەكەن
ئەم خۆپەرستیە لەكو ێوە هات
ئەم تێرنەخۆریە بۆبـــو بە خە لات
بۆچى ئەوان بون بە چەتە وخو ێن خۆر
مرۆڤیان كردوە بەكوێیلە خۆشیان بون بە گەندە خۆر
دەستیان گرتوە بەسەرماف وژیانمانە
ئەوەى بلێى سۆزە نیە لەناخیانە
ئە ى نیشتیمان ئەمانەكێن
هەرگیز ئەمانەنەوەى تۆنین
تۆفێرت نەكردین
نۆكەرى بێگانەوخۆخۆربین
یان دز وچەتەى سەرخەزینەى خۆبین
تۆفێرت نەكردین بەسەرتەختى تاجەوە بـــین بە تاك سالار
بەرژەوندى خۆبین گویێ نەدەینەهەژار
تۆ هەرگیز فێرت نەكردوین
زمانى رەخنە ببرین
دەنگى ئازاد بكوژین
تۆفێرت نەكردوین
زمان وكردارمان جیاوازبێ
وتە شرین وبەلێنیشمان هەگبەى خالى بێ
تەما شا كە ئە ى نیشتیمان
گەنجت پیرە
پیرت پەكەوتە
لەسەر خاكێ كەپرلە زێروكانزاونەوتە
گەنجت ئیفلیجە وزمانى لالە
لەژێر دەستەى دا حالى مەحالە
بروانە دوكەلى رەشى بێ ئاگرم
بروانەلە باڵاى ئاڵاى دراوم
بروانە لە چاوى هەزاران چاوى گریاوم
بروانە لەدلى دایكى جگەر سوتاوم
بروانە لە گەنجى ماف خوراوم
بروانەلە غەدروستەمى دەستەێكى دیارى كراوم
بروانە لەوانەى كەمافیاى ئەم نیشتیمانەن
لەرەفتاریان دیارە هەروەك بێگانەن
گەرهاواربكەى بۆهەتا هەتایە لالت ئەكەن
گەر راستى بلی لە بەرچاو ونت دەكەن
گەرداوى مافى خوشت بكەى تێهەلدانت ئەكەن
بروانەچۆن لە ناوخۆدا بەش بەشت ئەكەن
بروانەبەرەنگى ئاڵا و واڵا رەنگرێژت ئەكەن
هەرگروپەو بۆخى قۆرخت ئەكەن
بون بەمشكى سەر خەزێنەویارى ئەكەن
گەرمنالێكى ئەم میللەتە لەبرسان بمرێ هیچ گوێى پینادەن
ئەى نیشتیمان بلێ چى لە ئێمە رویداوە ؟
كوانێ سۆزى برایەتى بۆ نەماوە ؟
ئەى نیشتیمان گەر ئەوان لە گۆشت وخوێنم نەبونایەگلەیم نەدەكرد
دەم گۆت بێگانەو داگیركەرن
ئاى چەندە تورە لەم گروپانە لەم بێ ویژدانانە
لەم مافیاوخۆجێیانە لەم نۆكەرى بێگانانە
سەد حەیف وهە زار ئەفسوس
بۆكورە قارەمانەكانى پێشو
بۆپالەوانەكانى ناو چیرۆكى مێژو
كوا ئەدە بەكەى هێمن وهەژار
كوائەوینەكەى نێودلى دلدار
ئاى چەندە بەداخم بۆ یەك رێزیەكەى جاران
بۆدادپەروەرى وچونەنێومالى هەژاران
ئاى كوردەبێ نازوسەرلێشیواوم
بێ دلسۆزى دلشكاوم
هۆدایكەرەش پۆشەكەى كیمیا باران وئەنفالم
هۆگەلى ئسترحەت نەكردوى نێو رەشمالم
هۆجەژنى نەورۆز
هۆنێرگزى چاو مەست
كەبیرلەم هەموجوانی وگروتینەوقوربانیانت ئەكەمەوە
پاش هەمو ئەم قوربانیە بۆسەربە خۆى وئازادى
سەرم سورئەمێنێ
كێمان بۆ بە فەرمان رەوا
چون میللەتى خۆى ئەخوا
ئەلێن لەجێگاى دلسۆزى بۆ خاك وگەل
خەریكى ڕِِِِِِِِِِِِِِِِِِِِِِِِِِِِەنگ ریژكردنى خاكن
خەریكى كرینى گیان وجەستەى میللە تن
خەریكى كویركردنى كانیاوە كانن
لەناوبردنى توى گول
چونكە ئەمانە بێ هەست وسۆزوبێ دلن
دەساچارەیێ ئەى نیشتیمان
ئەى دایكە دلسۆزەكەى هەموان
بلێ من چى بكەم تا پەلە رەشەكان سپى بكەمەوە
تادلى ژەنگ گرتوى بەرپرسەكان پاك بكەمەوە
چى بكەم تافرمێسكى چاوى ئەو پیرە بێنـە وایە بسرمەوە
چى بكەم تادلى گە نـــجەكان گە نــج بكەمەوە
چى بكەم تاكەسەغەریب وتـــۆراوەكان بۆ نیشتیمان بهێنمەوە
چى بكەم سامانى بەهەدەر چوى ولات بۆهەژاران بگێرمەوە
چى بكەم بۆدەرفەتێ تانەوەكانت بە شادى شادبكەمەوە
چى بكەم تابەتاسەوە دلى دایكى شەهیدان بدە مەوە
چى بكەم رۆلەكانى سەرشەقام وئاوەرەكان بۆمال بگەرێنمەوە
چى بكەم تا ئالاى نوێ لەسەربیناكان هەلبدەمەوە
چى بكەم تا ژینگەت بۆ پاكى بگیرمەوە
چى بكەم تا دابەش بونە جوگرافییەكان یەك بخەمەوە
چى بكەم تا میدیا وراگەیاندنەكان بە ئازادى بكەمەوە
چى بكەم تا مزگەوت وكلێسا ومەرقە دەكان نۆژەن بكەمەوە
چى بكەم تا هەلەى قە لەم وحو برەكان پاك بكەمەوە
چى بكەم تامافى هەموكەس بەبێ كەموكورتى بگێرمەوە
چى بكەم تا زیندانەنەهێنیەكان بروخێنم وزیندانیە كان بۆمال بنیرمەوە
خە ون وهیواى ئەم میللە تە ستەم دیدەیە زیندو بكەمەوە
لە ئاداردالەسەر لوتكەى چیا كان هەموان كۆبكەمەوە
بەتێكرائاگرى نەورۆزهەلكەین وسرودى ئەى رەقیب بلێینەوە
هەمو دور لە غەدرو ستەم بحەسێینەوە

2/2/2014


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)