لە باشوری كوردستان چواردە پارتی كوردی داخستنی پارتی كۆمەڵگای دیموكراتی شەرمەزار دەكەن
Monday, 14/12/2009, 12:00
چواردە پارتی كورد، توركمان و ئاشوری لە باشوری كوردستان لە كۆبوونەوەیەكدا بڕیاری داخستنی پارتی كۆمەڵگەی دیموكراتی دەتەپەیان بە توندی شەمەزار دەكەن. بەڵام سەرنج ڕاكیشە كە تا ئێستا پارتەكانی دەستەڵاتداری باشوری كوردستان پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان هیچ لێدوانێكیان نەداوە. نوێنەری پارتەكان لەبارەگای بزوتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان، لەشاری هەولێر كۆبوونەوەو بەتوندی ڕەخنەیان لە بڕیارەكەی دادگای دەستوری توكیا گرت و شەرمەزاریان كرد.
پاشان بڕیاردرا بەیاننامەیەكی هاوبەش دەربكرێت و ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەكان و نەتەوەیەكگرتوەكان بكرێت. پارتە بەشداربووەكان بریتین لە: بزوتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان، حزبی ڕزگاری كوردستان، حزبی شیوعی كوردستان(كریكار)، یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان، كۆمەڵەی ڕۆشنبیری كلدان، ڕێكخراوی كلدۆئاشوری كورستان و حزبی شیوعی كوردستان، پارتی دیموكراتی توركمانی كوردستان، بزوتنەوەی چاكسازی توركمانی، پارتی نیشتمانی كورستان،حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، بزوتنەوەت دیموكراسی خوازانی كوردستان، بزوتنەوەی دیموكراتی گەلی كورسستان. لە كاتێكدا كە چواردە پارتی سیاسی و بزوتنەوە لە باشوری كوردستان ناڕەزایی لە بەرامبەر داخستنی پارتی كۆمەڵگەی دیموكراتی دەردەبڕن، بەڵام پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان بێ دەنگی و بێ هەلوێستیان هەڵبژاردووە، تا ئێستا هیچ لێدوانێكیان نەداوە. نەك هەر بێ دەنگی، بەڵكو ئۆرگانی ڕاگەیاندنیان لە هەواڵ و شرۆڤەكانیان دا لایەنگری لە سیاسەتی ئاكەپە دەكەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست