قه‌لادزێ بکه‌نه پێشه‌نگی چۆنیه‌تی یاده‌کان
Friday, 24/04/2009, 12:00
1983 بینراوە
زۆربه‌ی ئه‌وبابه‌ت و وتارانه‌ی ده‌رباره‌ی یادو بۆنه‌و کاره‌ساته‌کان نوسراون به‌تایبه‌ت که په‌یوه‌ست بێت به‌ناوجه‌یه‌ک یان شارێکی کوردستانه‌وه، زیاترجه‌خت له‌وه‌کراوه‌ته‌وه که ئه‌و ناوچه یان شاره له رابردوویدا جی کردوه‌و شوێن پی و سه‌نگی چه‌ندبوه له بزاڤی رزگارێخوازی میلله‌ته‌که‌ماندا ، به‌رای من ئه‌وه ته‌نها دیویکی بابه‌ته‌که‌یه که بۆ ته ئاراسته‌یه‌کی باوی زۆر بیستراوو نووسراوو بینراو، به‌لام له هه‌مان کاتدا جه‌ند دیوێکی تر بۆ ئه‌و یادانه ده‌بێت به ره‌هایی ئاماژه‌یان پێ بکرێ و شایانی فه‌رامۆش کردن نین. ده‌مه‌وێت له سۆنگه‌ی ئه‌م و تارۆ چکه یه‌دا به‌پێی توانا چه‌ند دیوێکی تر بۆ ئه‌و یادانه بهه‌ژێنم، بۆ ئهومهبستهش یادی ئه‌مساڵی (24/04/1974)) ی شاری قهلادزێم کرده سێره له بهرچهندهۆیهکی سه‌ره‌کی ئه‌ویش به حوکمی ئه‌وه‌ی خه‌لکی ناوچه‌که‌م و تاراده‌یه‌ک شاره‌زای بواری مێژوویی و جوگرافی و کۆمهلایه تی و که‌لتوری لۆکا‌ڵی ناوچه‌که‌م به‌وردیش ئاگاداری گۆرانکاری و هه‌ڵچون و داچوونهکانم له‌دوای راپه‌رینی سالیه1991 وه تاکوئێستا.
پێگه‌ی قه‌لادزێ: له رووی ئیدارییه‌وه شاری قه‌لادزێ ناوه‌ندی به‌رێوه‌بردنی ناوه‌چه‌ی پ
پشده‌ره که چه‌ندین شارۆچکه‌و ده‌یان گوند له‌خۆده‌گریت له بواری جوگرافی و جیۆپۆلۆتیکی یه‌وه گرنگی یه‌کی زۆری هه‌یه بۆ هه‌ردوو به‌شی کوردستان له‌باشور و رۆژهه‌لات به‌پێی ئه‌وه‌ی که ناوچه یه‌کی سنوری شاخاوی چڕهههمیشهمالی شۆرش گێران بووه له‌هه‌ردوو ئه‌و به‌شه‌ی کوردستاند.
له‌باشور رۆژش هه‌لات ، به‌پی ئه‌وه‌ی که ناوچه‌یه‌کی سنوری شاخاوی چڕه هه‌میشه مالی شوۆرش گێران بووه له‌هه‌ردوو ئه‌وبه‌شه‌ی کوردستاندا، ئه‌گه‌ر داگیرکه‌رانی کوردستان له‌سه‌ران سه‌ری هه‌ردوو ئه‌وبه‌شه توانیبێتیان ده‌سه‌لاتی خۆیان بهههرکلۆجێک بیت بسه پێنن بهسهرخهلکی کوردساندا، ئه‌وا به‌دلنیاییه‌وه ئه‌م ناوچه‌یه به‌شێکی مالی ئازادی هه‌موو ئهوشۆرشگێرو که‌سانه‌بووه، که رووبه‌رووی رژێمه داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان بوونه‌ته‌وه ،ئه‌مه‌وێرای هه‌ستی نیشتمان په‌روه‌ری خه‌ڵکی ناوجه‌که‌ش که پشتوانیه‌کی باش بووه بۆ هه‌موو ئه‌و بزوتنه‌وانه.
ئه‌وه‌ش هۆکارێکی سه‌ره‌کی بووه که ئهوناو چه‌یه به به‌رداوامی رووبه‌رووی کاره‌سات و ده‌یان شێوازی سه‌رکورت که‌ری بۆته‌وه له‌لایه‌ن دووژمنانی گه‌لی کورده‌وه، دواین کاره‌ساتیش که له سالی 1989 دا له‌لایه‌ن رژێمی فاشی به‌عسه‌وه به‌سه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه‌دا هاتووه به بیانووی پشتێنه‌ی ئه‌منی سه‌رجه‌م دانیشتوانه‌که‌ی راگوێزی کۆمهلگهزۆرهملێکان کران و به‌شێکی دانیشتوانه‌که‌شی ئاواره‌ی ئێران و پهراگهند هی شاروو شارۆچکه‌کانی تری کوردستان بوون، جه‌سته‌ی ناوچه‌که‌ش له گه‌ڵ زه‌ویدا یه‌کسان کرا.
دوای ڕاپه‌رینیش دانیشتوانه‌که‌ی به‌بی هیچ پشتیوانیه‌ک، گهراونه ته وه ناوچه‌که به‌شێکی زۆری شارۆچکه‌و گونده‌کانی ده‌که‌ونه، سنوری به‌رێوبردنی قه‌زای پشده‌ر ئاودان کراونه‌ته‌وه، واتا ئه‌وه‌ی ئه‌رکی خه‌لکه‌که‌ی بووه به جێی خۆی گه‌یشتوه ئه ویش ئاماده‌گی بۆ سه‌ر له‌نوێ بنیاتنانه‌وه‌ی ناوچه‌که، به‌لام به تێڕوانین له بارودۆخی ناوچه‌که به‌به‌راورد له گه‌ل 17 سال ده‌سه‌لاتی کوردی جێگه‌ی سه‌رنج و تێڕامانه، که وه‌ک پێویست ده‌ستی ئاوهادانی و حزمه‌ت گووزاری نه‌گه یشتۆتێ
لێره‌دا سه‌رنجه‌کانم له گه‌ڵ پێداویستیه هه‌نووکه ییه‌کانی ئه‌م ناوچه‌یه ده‌خه‌مه روو که پێویسته له داهاتوودا چی بکرێت و ئه‌و هۆکارانه‌ش چین ده‌بنه مۆتیڤی پێشکه‌وتن و ئاوه‌دانی ناوچه‌که نه‌ک ته‌نها به‌مه‌راسیم و یادێک، یان به چه‌ند ووتارو دروشمێک یادی قه‌لادزی بکه‌ینه‌وه‌و به‌س، که مه‌بسته سه‌ره‌کی و پیداویستیه‌کان بخاته په‌راوێزه‌وه.
پێکهاته‌ی کۆمه‌لایه‌تی ناوچه‌ی پشده‌ر دابه‌ش بووه به‌سه‌ر جه‌ند خێلێکی سه‌ره‌کی دا ، په‌یوه‌ندی خێله‌کی تاراده‌یه‌ک کاریگه‌ری هه‌یه له سه‌ر دانیشتوانی ناوچه‌که، یه‌کێک له سیاسه‌ته فاشسته‌کانی رژێمی به‌عس له سه‌رده‌می خۆیدا ئه‌وه‌بوو، هه‌میشه پشتگیری چه‌ند که‌س و تاقمێک بکات له ناو خێله‌کان بۆدژایه‌تی یه‌کتری و هه‌وه‌وها به کارهێنانیان دژی بزاڤی رزگاریخوازی میلله‌ته که‌مان هه‌روه‌ها قولکردنه‌وه‌ی هه‌ستی ناوچه‌گه‌رێتی ، ئه‌و سیاسهتهوای کرد که کێشه‌ی کۆمه‌لایه‌تی له‌سه‌رده‌می رژێمی به‌عس دا،به‌ره‌و ئاڵۆزی وقوڵبوونهوه بچێت ، که ئه‌وه‌ش دروست ئامانجی به‌عسیه‌کانی ده‌پێکا، به‌لام دوای ڕاپه‌رین ده‌سه‌لاتی کوردی ئه‌رکی ئه‌وه‌بوو ، که ئه‌و برینانه بهههتوانی خۆماڵی سارێژ بکات و هه‌ولی نه‌هێشتنیان بدات، به‌داخه‌وه هه‌رله‌سه‌ره‌تای شه‌ڕه‌په‌ڕۆوه، حزبه‌سیاسیه‌کان ، به‌بێ خوێندنه‌وه‌یه‌کی بابه‌تیانه بۆ پێک هاته‌و کێشهکۆمهلایهتی یه کان و باروو دۆخی سیاسی کوردستان به‌گشتی، له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی حزبایه‌تی و کێشکردنی جه‌ند که‌س و گرووپێک له نێو خیڵهکاندا، ده‌ستیان کرده‌وه به پیاده‌کردنی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ڕژێمی به‌عس پشتگیری جه‌ند که‌س و لایه‌نیک له دژی جهندکهس لایه‌نیکی تر، به‌بیانووی کێیشهی مولک دارێتی ، به‌ر له‌هه‌ڵگیرسانی شه‌ری ناوخۆی کوردستان ، له‌سالی 1993دا ئاگری شهر به‌پشتیوانی حزبه سیاسیه‌کان له ناوجه‌که‌دا هه‌ڵگیرسا وه خوێنێکی زۆرێش ڕژا ، جه‌ندین گووندو ئاوه‌دانیش ئه‌نفال ئاسا سووتیندران و دانیشتوانه‌کانیان به پێ ی په‌تی ماله‌کانیان جی هێشت، ئه‌وه له کاتێکدا پێویستمانه ژێرخانی ئابوری ببوژێنینه‌وه که بنه‌مای سه‌ره‌کی ئاوه‌دانکرنه‌وه‌ی گونده‌کانه.
ئه‌وه‌ش جارێکی‌تر زامه‌کانی قولتر کرده‌وه، تائێستاش ئه‌وکێشانه بهههلپهسێردراوی ماونه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر ئێستاش ده‌سه‌لاتی هه‌رێمی کوردستان به‌تایبه‌تی به‌رپرسانی ناوچه‌که لۆژیکیانه بۆ مه‌سه‌له‌که نه‌چن و چاره‌سه‌ری نه‌که‌ن ئه‌وه گریمانه‌ی ئه‌وه هه‌یه له داهاتوویه‌ک دا که ئیمه نایزانین ، ناحه‌زان و دوژمنانی ئه‌م میلله‌ته سوودی لی ببینن، مه‌ترسیه‌که‌ش ئه‌وه‌یه له نێوکۆمه‌لگه‌ی ئێمه‌دا ئاستی هۆشیاری تاکه‌کان نه‌گه‌ێشتۆته ئه و ئاسته‌ی که به‌رژوه‌ندییه بالاکانی نیشتمان و نه‌ته‌وه له‌سه‌رووی هه‌موو بهرژه وهندیهکانی تاک بن ، به‌لکو به‌پیجه‌وانه‌وه.
له‌بیرمه له ده‌ستپێکی ئه‌و کێشانه‌دا چه‌ندین رێکخراوی خێرخوازی بێگانه که‌هاتبوونه ناوچه‌که . بۆ ئه‌نجام دانی پرۆهای ئاوه‌دانی ، ناوچه‌که‌یان به‌جێ هێشت و هه‌نێک پرۆژه‌شیان که له‌کاری ریکخراوهکانیاندا بوو. جی به‌جێ یان نه‌کردن. به‌هۆ ی خراپی باری ئاسایش و ئالۆزئ ناوچه‌که. کهزیانهکهشی بۆ سه‌رجه‌م دانیشتوانی ناوجه‌که بوون ، له ئێستاشدا پێوسته، حکومه‌تی هه‌رێم و به‌رپرسانی ناوچه‌که، خالی سه‌ره‌تای ئاوه‌دان کرنه‌وه له‌وێوه دسست پی بکه‌ن و له‌ڕیگای یاسایه‌کی چاکسازی مۆدێرنه‌وه به سانایی ، ده‌کارن ئه‌و کێشه‌یه، بنه‌بر بکه‌ن و قه‌ره‌بوی زیان لێکهوتوانیش بکه‌نه‌وه ، چونکه خۆیان هۆکاری سه‌ره‌کی و به‌رپرسن له‌و مال وێرانیه‌ی به‌سه‌ر به‌شێکی خه‌لکی ناوچه‌که‌دا هاتووه. واتا پێکهاته په‌رت په‌رت بوه‌که‌ی بکه‌نه‌وه پێکهاته‌یه‌کی تۆکمه‌ی کۆمه‌لایه‌تی یه‌کسان،
ناوچه‌ی پشده‌ر به‌گشتی به‌هۆی هه‌ڵکه‌وته‌ی جوگرافی خۆی. سرووشتیانه ناوچه‌ی گه‌رم و ساردی تیدایه، سه‌رچاوه‌ی ئاوی و رووباری زۆری تیدایه زه‌وی به پیت و ده‌شتی تێدایه واتا ده‌کریت ناوچهکهبکرێتهناوچهیهکی کشتوكالێ پر به‌رهه‌م که سه‌رجاوه‌ی داهات بێت ، بۆ دانیشتوانه‌که‌ی و بهرههکانیشی سوودی لێ ببینرێت بۆ ده‌ڤه‌ره‌کانی تری کوردستان و هه‌لی کاریش بره‌خسێنێت بو دانیشستوانهکهی. یان بواری ئه‌وه هه‌یه که جه‌ندین بهنداوئ بچوکی تێدا دروست بکرێت، بۆ به‌رهه‌م هێنانی وزه‌ی کاره‌باو گه‌شت و گووزاو برۆژه‌ی ئاودێری‌و جه‌ندین شتی تر، ئه‌وه‌شیان ههربهداخهوه، کهنهتواندراوه تا ئێسا پرۆژه‌یه‌کی کشتوکالی وا له ناوچه‌که‌دا. دروست بکرێت، که هاوته‌ریب بێت، له گه‌ل پێگه‌ی جوگرافی ناوچه‌که به‌تایبه‌تیش له سه‌رده‌می بریاری 986دا دهوتواندرا و زه‌مینه له بار بوو زۆر پرۆژه بهێندرێته ناوچه‌که و فاکتهربن بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی ناوچه‌که.
به‌حوکمی ئه‌وه‌ی ناوچه‌که ناوچه‌یه‌کی سنورییه هه‌لی باشی تیدایه بۆ ڕه‌خساندنی کاری بازرگانی ئه‌گه‌رچی ئالوگۆری بازرگانی هه‌بووه تاوه‌کو ئێستاش به‌رده‌وامه ، به‌لام ئه‌وه‌مانای ئه‌وه‌نیه که ئامانج له‌و بواره‌دا پێکراوه ، به‌لکو له‌سه‌ره‌تاوه ده‌کر ا به‌تایبه‌تی به‌رپرسانی ناوچه‌که ئهودهڤهرهسنوریه بکه‌نه ناوه‌ندیکی بازرگانی رێکخراو. نه‌ک ئه‌و بازرگانیهئ بی به‌رنامه یه‌ی هه‌یه و هه بووه. ته‌نها که‌سانێک سوودمه‌ند بن، که به‌په‌نجه‌کانی ده‌ست بژمێردرێن هه‌ڕۆژه‌ی بازاڕ له ده‌ستی که‌سیک یان جه‌ند که‌سێک دابێت،
ئه‌گه‌ر ئه‌و بواره به‌پیێ پرۆگرامێکی رێکخراو و دروست دوور له ده‌ست تێوه‌ردان گرنگی پێ بدرایه، به‌دڵنیایی یه وه ، ره‌نگدانه‌وه‌ی پۆزه‌تیڤی ئه‌بوو. له سه‌ر ناوچه‌که ، ده‌بووه فاکته‌ریکی دیکه‌ی باشتر بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی ناوچه‌که.
پرۆژه خزمه‌ت گوزارییه‌کان ناوجه‌ی پشده‌رو قه‌لادزێ پرۆژه‌ی خزمه‌ت گووزاری تێدا کراوه که به‌شێکیان له سه‌ر ئه‌رکی رێکخراوه خێرخوازییه‌کان جێ به‌جێ کراون به‌شێکیشیان له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه، وه‌لی قه‌باره‌و چۆنییه‌تی جۆری پرۆژه‌کان تائێستاش له‌ئاستی ئه‌وه‌دا نین، که ناوچه‌که له‌رێی ئهوپرۆژانهوه پێشبکه‌وێت و سیمای کاولی شاره‌که بسڕیته‌وه جگه‌له‌وه‌ش هاوسه‌نگی یه‌ک نیه، له نیوان شاروو گونده‌کاندا ئه‌وه‌ش وای کردوه تائێستاش هه‌ندی گووند به کوێره‌دێ ماونه‌وه ئاوه‌دان نه‌کراونه‌ته‌وه ئه‌وانی دیش له گه‌شه‌کردن دا نین ئه‌م هۆکاره‌ش شاری گیرۆده‌ی هه‌ڵاوسان کردوه ئه‌وه‌ش هۆیه‌کی سه‌ره‌کی یه بۆ ئه‌وه ی که به‌شێکی دانیشتوانی ره‌سه‌نی ناوچه‌که که‌پێشتر ئاواره بوون یان په‌راگه‌نده‌ی شوێنه‌کانی تری کوردستان بوون نه‌گه‌رێنه‌وه زێدی خۆیان ، واتا پرۆژه‌کان و هۆکاره‌کانی تری ئاماژه‌م پی کردن نه‌بوونه‌ته‌هۆی سه‌رنجی گشتی کێشکردنی دانیشتوان به‌لانی که‌مه‌وه ئه‌و دیمۆگراڤیهی جاران بگه‌یه‌ندرێته‌وه ئاستی مام ناوه‌ندی خۆی ،
داده‌وه‌ر تههابابان له‌سالی 2004 دا له‌کتیبی (کۆستی شاریک)دا که نووسین و لێگۆلینهوهیه له سه‌ر شاری قه‌لادزی و کاره‌ساته‌کان له پاشکۆیه‌که ی‌دا ده‌لێت دانیشتوانی قه‌لادزی ئه‌م راز‌و گله‌ییه برایانه‌یان له کاربه‌ده‌ستانمان هه‌یه راز‌و گله‌ییه‌کانیش به‌شی زۆریان برۆژه خزمه‌ت گووزارییهکانن له کۆتای ئه‌م راز و گلهییانهش دا تههابابان ده‌ڵێت (منش ئه‌لێم برایان پێشینان فه‌رمویانه ئاو له هه‌ق رائه‌وه‌ستێ) منیش ئه‌لێم چیتر خه‌لکی تیکۆشه‌ری قه‌لادزی و پشده‌ر له‌چی ڕابوه‌ستن.
له‌کۆی به‌شێک له‌و سه‌رنج و تێبینیانهمدا ده‌لێم بابه‌س بێت چیتر له‌سه‌نگی یادو بۆ نه‌کان که‌م نه‌که‌ینه‌وه به‌هه‌ندێ شتی سواوی ههمهجۆر کهناوهرۆکهکهیان هه‌ریه‌ک شته‌و به‌س بۆ سه‌رجه‌م یادو بۆ نه‌کان ، بۆ یادی ئه‌مسالی کاره‌ساتی 24/04/1974 و راپه‌رینی سالی 1982 بارێورسمیش بکرێت یاده‌که‌ش به‌رزو پیرۆز راگرن، به‌لام ئه‌وه‌ی گرنگتره له‌وه پێویسته به‌رپرسانی ناوچه‌که به هه‌م ئاهه‌نگی و یه‌ک ده‌ست و یه‌ک دل به‌یه‌که‌وه سالانه له‌م یاده‌دا چه‌ندین پرۆژه و پرۆگرامی به‌سود بکه‌نه به‌رنامه‌ی کاره‌کانیان پراکتیکانه کار بۆ ئاوه‌دان کردنه‌وه ی ناوچه‌که بکه‌ن و به‌رده‌وام به‌دواداچونی ورد بکه ن بۆداخوازی و پێداویستیه‌کانی خه‌لکی ناوچه‌که، چی دیکه به دروشم و نوسین له سه‌ر لافیته‌و بلاو کراوه‌کان ووتاری رتوشکراوی ناگاریگهر نه‌که‌نه دیاری جه‌ماوه‌ری شۆرش گێری ناوچه‌ی پشده‌رو شار قه‌ڵادزی به‌ڵکو کاروپرۆژه ، بکه‌نه دیاری خه‌ڵک بۆ رێزلێنان، له‌قوربانیانی بۆردومانی 1974 و شه‌هیدانی راپهرنی 1982 درود بۆ گیانی ئه‌م شه هیدانهو گشت شه‌هیدانی رێبازی راستی کوردایه‌تی و ریزو ستایشی بی پایانیش بۆ جه‌ماوه‌ری تێکۆشه‌ری ناوجه‌ی پشده‌رو شاری قهلادزئ.
تێبینی: ئه‌م بابه‌ته له 22 ی ئه‌پڕێڵی ساڵی 2008 دا له کوردستانپۆست و ماڵپه‌ڕی قه‌ڵادزێدا بڵاوکراوه‌ته‌وه.