به‌درخان و ئیماره‌تی بۆتان دیدێكی واقیعی
Wednesday, 09/09/2009, 12:00
بۆ ناساندنی هه‌ر زه‌مینه‌یه‌كى فیكرى پێویسته گۆڕه‌پانه‌که‌ی بناسێنین بۆ ئه‌وه‌ی باشتر له ژیار‌و باری کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسه‌ت باری ئابوری ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه تێبگه‌ین .. ئه‌گه‌ر مێژوو باسی که‌سایه‌تیه‌کانى بى و بیکه‌ین ئه‌وه چیرۆك و به‌سه‌رهاتی به‌ر ئاگردانه و نه بۆ ئێستامان و نه بۆ نه‌وه‌کانمان هیچ ئه‌زمونێکی لێ وه‌ر ناگیرێت.
له سالى (1800) به دواوه ململانه‌ی نێوان ڕوسیای قهیسەرو به‌ریتانیا توند بووبوو ، گۆڕه‌پانی هه‌ردوو ئه‌و ده‌سه‌ڵات دارانه ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی بوو .. له‌م قۆناغه‌دا میری سۆران له ڕواندوز که به میر موحهمدی ڕاوهندوزی ناسراو بوو له خانه‌دانی سۆران بوون به ده‌ستی عوسمانیه‌کان تیاچوو ، ئه‌و میر نیشینه له‌ناوچوو که قه‌ڵه‌م ڕه‌وێکی زۆر فراوانی هه‌بوو .
عوسمانیه‌کان ده‌سه‌ڵات و فه‌رمانبه‌رى خۆیان له‌و ناوچه‌دا دانا و باجێکی زۆریان له خه‌ڵکی ده‌سه‌ند ، گونده‌کان ڕۆژ به ڕۆژ به‌ره و لاوازی و پوکانه‌وه‌ی کشتوکاڵی ده‌رۆشت چونکه به هیچ شێوه‌یه‌ك حوكمى عوسمانی بایه‌خی به‌و ناوچانه نه ئه‌دا ، هه‌ر خه‌ریکی پاره کۆکردنه‌وه باج بوون له خه‌ڵکه‌که‌ی ! تا ئیتر بێزاری ته‌واوی ڕووی کرده خه‌ڵکی به تایبەت ناوچه کورد نیشینه‌کان.
میر نشینی سۆران به ته‌واوه‌تی خۆری ئاوا بوو ، دوای ڕوخاندنی ئه‌م میرنشینه ، میرنشینی بادینان که‌وته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی وه هه‌ندێك میر نشینی بچوك بچوك هه‌بوون له ناوچه‌که‌دا زۆربه‌یان که‌وتنه‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی ئه‌وه‌ی که مابوه‌وه له ناوچه‌که‌دا ته‌نها ئیماره‌تێکی بچوك بوو که ناوی ئیماره‌تی بۆتان بوو که پیاوێك به ناوی (عبد خان) حوكمى ئه‌م ئیماره‌ته‌ی ده‌کرد كە په‌یوه‌ندێکی زۆر باشی هه‌بوو له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی‌دا.
لێره‌دا میساقێکی گرنگ هه‌یه ده‌بێت ئاماژه‌ی پێ بکه‌م ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی له ناوچه کورد نشین و ئاشوری ویهزیدى و ئه‌رمه‌نیه‌کاندا وه‌ك حوكمى ئیدارى فیدراڵی دابوو به هه‌موو ئه‌و نه‌ته‌وانه ، کوردیش که پیماننامهی هه‌بوو له ناو ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی‌دا ئمارهتی دروست كردبوو به مه‌رجێك سه‌ر به فه‌رمانڕه‌وای عوسمانی بن و له کاتێ پێویست دا به سوپا و سامان یارمه‌تی ده‌سه‌ڵاتی مه‌رکه‌زی بده‌ن ، ئه‌م په‌یماننامه‌یه له ساڵی (1516) زاینی‌دا به‌سترابوو.
كه میر نشینی سۆران ئاوا بوو ، ئه‌و ده‌مه روسیا له ناوچه‌که‌دا پێگه‌ی لاواز بووبوو ، هاو پهیمانیهکی باش له نێوان ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی و به‌ریتانیادا هه‌بوو ، به‌هۆی ئه‌و هاو په‌یمانیه‌وه به‌ریتانیا ده‌یویست قه‌ڵه‌م ڕه‌وی عوسمانیه‌کان گه‌وره‌تربێت بۆیه به هه‌موو شێوه‌ك له‌به‌رانبه‌ر روسیادا یارمه‌تیان ئه‌دان ، کوردستانیش ڕۆژ به ڕۆژ به‌ره‌و خراپی ده‌رۆشت .
ئیماره‌تی بۆتان
ئیماره‌تی بۆتان بۆ ماوه‌ی پێنجسه‌د ساڵ فه‌رمان ڕه‌وایى کرد ، جوگرافیاکه‌ی له ڕۆژائاوای دیجله ده‌ست پێده‌کات تاکو ڕۆژهه‌ڵاتی ، باشوری هه‌رێمی موسڵى ده‌گرته‌وه ئه‌م ناوچه‌یه ئێستا له کوردستاندا به جزیره ناسراوه ده‌که‌وێته تورکیاوه ، دامه‌زرێنه‌ری ئه‌م ئیماره‌ته کوردیه که‌سێکه به‌ناوی عه‌بدولعزیزی کوڕی کامیدی که به ڕه‌چه‌ڵه‌ك دهگەرێتهوه سه‌ر سه‌رکرده‌ی به‌ناوبانگی موسڵمانان خالیدی کوڕی وه‌لید، هه‌ندێك له مێژوو نوسان ڕه‌چه‌ڵه‌کی ئه‌م پیاوه ده‌گڕێنه‌وه بۆ خێزانی به‌درخانیه‌کان له دێی ئازیزان که نزیکی دوورگه‌ی ئیبن و عومه‌ره، به‌ڵام فلادیمێر مینۆرسکی دیگهڕێنێتهوه بۆ ڕه‌چه‌ڵه‌کی یه‌زیده‌کان و دوایى موسڵمان بوون.
له‌دوای مردنی عبدخان باوکی واتا ساڵی (1820)، میر به‌درخان که ته‌مه‌نی هه‌ژده ساڵ بوو بووه جێنشینی باوکی له ئیماره‌تی بۆتان ..
به‌درخان به‌گ
به‌درخان له لای مێژوونوسان پیاوێکی شکۆمه‌ند و باڵا به‌رزو جوانخاس و سه‌ربازێکی کارلێزان و ئازا و سه‌رنج ڕاکێش و له خوا ترس خاوه‌ن وه‌رع و ناسرا بوو ، ده‌ڵێن پیاوێکی دیندارو خاوه‌ن بهندایهتێکی زۆر بوو هه‌میشه له زیکرو تههلیلهدا بوو .
هنری لایارد لێکۆڵه‌ره‌وه‌ی ئینگلیزی گه‌ڕۆك ده‌ڵێت مامۆستای به‌درخان زانایه‌کی زیره‌ك بوو که ناوی شێخ گاهر بوو ، زانستی ته‌فسیرو زانستى فه‌رموده‌کانی له‌م زانایه وه‌رگرتوه.
دکتۆر جرانت که ئه‌مریکیه ده‌ڵێت زۆر خۆشه‌ویستی هه‌بوو بۆ شێخانی ته‌ریقه‌ت و زانایان و هه‌میشه له کوڕ‌و مه‌جلیسیدا ئاماده بوون به بێ ئه‌وان هیچ کارێکی نه‌کردوه.
دکتۆر وادی جویده (دیسان هنری لایارد) ده‌ڵێن له دوای ئه‌وه‌ی به‌درخان ته‌مه‌نی گەیشته بیستوپێنج ساڵ له‌و ته‌مه‌ندا وا خۆی دارشت كه ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی ئیماره‌تی بۆتانی گرته‌ده‌ست ..
به‌درخان له ناو خه‌ڵکیدا زۆر خۆشه‌ویست بوو ، زۆربه‌ی جێگاکانی تر‌ى کوردستان هاتنه ژێر فهرمانڕهواییوکهیهوه ئه‌میش زه‌وی و زارێکی زۆری به خه‌ڵکى به‌خشی و پاره‌ی لێ وه‌ر نه‌ده‌گرتن .. ته‌نها له کۆکردنه‌وه‌ی بهروبۆم نه‌بێت كه پاره‌یه‌کی که‌می بۆ بیتولمال لێوه‌رده‌گرتن .. به‌درخان بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که داوای یارمه‌تیان لێده‌کرد گوێگر بوو ، هه‌رگیز نه‌یده‌هێشت كەس له ژێر فه‌رمانڕه‌واکه‌یدا به هه‌ژاریى بمێننه‌وه ، وای لێهاتبوو خه‌ڵکی ده‌یانووت ئه‌مه محمه‌دی مهدیهو خوای گه‌وره ناردویه‌تی تاکو ئێمه ڕزگار بکات .. به‌درخان هه‌میشه هانی میرو دهسهڵاتدارکانی بۆ چاکه کردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی خۆیاندا ئه‌داو دیاری زۆری بۆیان ئه‌نارد تاکو ڕازیان بکات و بیانخاته ژێر فه‌رمانڕه‌وای ئیماره‌تی بۆتان.
ئه‌و ماوه‌ی که به‌درخان به‌گ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بوو خه‌ڵکی زۆر تیر‌و پۆشته بوون ته‌نانه‌ت ا.ر دبلیو.ستیفن که جێگری كونسوڵی به‌ریتانیا بوو له موسڵ خۆی ئه‌م شاهیدیه ده‌دات ! ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئاڵتون به‌ده‌ستی منداڵانه‌وه بووایه به ڕۆژی نێوه‌ڕۆ که‌س ترسی نه‌بوو ئه‌و ئاڵتونه ببرێت ، ئیماره‌ته‌که‌ی خۆی پر ئاسایش بوو ، کوشتن ودزی له قه‌ڵه‌م ڕه‌وی ئه‌ودا زۆر ئه‌سته‌م بووه.
مستر ر ڕایت ده‌ڵێت به‌درخان پیاوێکی لێهاتوو و ئه‌میرێکی لێزان بوو له به‌ڕێوه بردنی ده‌سه‌ڵات و زۆر جه‌ختی له‌سه‌ر پیاده‌کردنی یاسای ئیسلام ده‌کردەوه که هه‌موو کاروباریکی به یاسای ئیسلام بوو ، دیسان ده‌ڵێت : ئه‌وه‌ی بهاتایه‌ته ناو ئیماره‌تی به‌درخان تووشی شۆك ده‌بوو له‌و ئاسایش و ئه‌مانه‌ی که به‌خشی بووی به خه‌ڵکی ناوچه‌ی خۆی .. به‌درخان سازشی له‌گه‌ڵ تاوانباران نه‌ده‌کرد ، ده‌بوو زوو سزای خۆیان وه‌ر بگرن .. مستر ڕاید ده‌ڵێت : ڕۆژێك لای به‌درخان دانیشتبوون دزێکیان هێنا خزمى بوو ، ئه‌مری به ده‌ست برینى کرد بۆ ئه‌وه‌ی ببێته عیبره‌ت بۆ خه‌ڵکی تر !
گه‌ڕۆکی ڕوسی دیتللو ده‌ڵێت : ئه‌وه‌نده خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ی سه‌رسام کردبوو که زۆربه‌ی کورده‌کان له ئیماره‌ته‌کانی تره‌وه بۆ بۆتان ده‌چوون ، بۆ لای فه‌رمانڕه‌وایى به‌درخان .. زۆر حه‌کیمانه له‌گه‌ڵ خهڵکو والیهکاندا هه‌ڵسوکه‌وتی ده‌کرد تا وای لێهاتبوو ئه‌وه‌ی له ناوچه‌کانی جزیره‌ی ئیبنو عومه‌ردا بوو خێرا خۆیان ده‌گه‌یانده ژێر ڕکێفی .. به‌درخان ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت به ئازایه‌تی و لێهاتوویى دینداریى توانی دڵی هه‌موو ئه‌میره‌کانی کورد بۆ خۆی ڕابکێشێت .. ئه‌م ئیمارەته کوردیه‌ی به‌درخان باش توانی قه‌ڵه‌م ڕه‌وی خۆی فروان بکات و جوره فیدراڵییه‌ك ببەخشێت به‌وانه‌ی که هاتنه ژێر ده‌سه‌ڵاتیه‌وه تا له خوێنڕێژی ده‌وڵه‌تی ئێران و عوسمانی خۆ ڕزگار بکه‌ن .. ئه‌م فه‌رمانڕه‌واییه ئه‌وه‌نده گه‌وره بوو بوو که له دیاربکرهوه ده‌ستی پێ‌کرد تاکو موسڵ له باشور ، له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه له سنه‌وه تا وان هاتبوو .
سیمای ده‌سه‌ڵاتی ئیماره‌تی به‌درخان
سیمای ئیماره‌ته‌که‌ی به‌درخان ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت ڕێکخستنی سوپا‌و چه‌ك و جبه‌خانه‌یه‌کی به هێزی هه‌بوو ، چه‌ندین کارگه‌ی باروت و چه‌ك و تۆپی گه‌وره‌ی دروست کرد ، سیمایه‌کی تر‌ى ئه‌م ده‌وڵه‌ته زانست بوو که زۆربه‌ی لاوه‌کانی ووڵاتی ده‌نارده ده‌روه بۆ ڕوسیا‌و ئه‌وروپا تا به‌هره‌کانی ئه‌وان وه‌ربگرنه‌وه له ئیمارهتهکهیدا سودی لێوه‌ربگرن ، زۆرێك له کتێبه‌کانی زانستی فهلەک و فیزیا‌و کیمیا و ماتماتیك و زانستی پزیشکی له‌سه‌ر ده‌می به‌درخاندا زۆر بره‌وی پێدراو چه‌ندین زانکۆی دروست کرد له‌وانه له دیاربه‌کرو له شاری موسڵ و له سنه‌و ئه‌رزڕۆم .. هتد .
به هه‌مان شێوه زۆر باڵه‌خانه‌ی جوان و قه‌شه‌نگی دروست کرد ، ڕێگاو بانی زۆری دروست کرد ، بۆ کار ئاسانی ئیماره‌ته‌که‌ی پۆست له‌م سه‌رو ئه‌وسه‌ری ئیماره‌ته‌که‌ی هاتوچۆی ده‌کرد ، زۆر بره‌وی دابوو به کشتوکاڵ ، یارمه‌تی جوتیارانی زۆر ئه‌داو کتێبخانه‌ی موسڵ و سنه و شاره‌زوری ئاوەدان کردوه به هه‌زاران په‌رتوکی تێدا ئاماده کردبوو .
زانایان له هه‌موو جیهانی ئیسلامی ده‌هاتنه ئیماره‌تی به‌درخان چونکه کاری زانستی بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌کردن وه‌ك فه‌رمانبه‌ر ئاماژه‌ی بۆ ده‌کردن ، بژێوی بۆ ئاماده ده‌کردن و نه‌یده‌هێشت خۆیان به کاری ڕۆژانهیانهو پاره په‌یدا کردن خه‌ریك بکه‌ن ، به‌م شێویه ئیماره‌تی به‌درخان گەیشتبووه ئه‌وپه‌ڕی به هێزی ده‌سه‌ڵات.
هۆکاری سه‌رکه‌وتنی ئیماره‌تی به‌درخانی
له دوای ساڵی (1816-1847) ز ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی گۆڕنکاری له سیسته‌می سه‌ربازی خۆیدا کرد له ژێر کاریگه‌ری ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیادا که سوپای ئینکشاری هه‌ڵوشانده‌وه که گه‌وره‌ترین هه‌ڵه بوو ، یان هه‌ڵه‌یه‌کی کوشنده بوو بۆ ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی که ئه‌و کاره‌ی کرد پاشان سوپای مه‌حمودیه‌ی دامه‌زراند که له مێژوودا به (القوە المحمودیه المنێوریه) ناسراوه.
ئه‌م گۆڕانکاریه وای کرد که بۆشاییه‌کی زۆر بکه‌وێته ناوچه‌که له ڕووی هێزی سه‌ربازیه‌وه بۆیه ووڵاتی ڕوس چه‌ند هه‌رێمێکی داگیر کرد ، پاشان چه‌ند هه‌رێمێکی ناو دوڵه‌تی عوسمانی له ئاسیاى ناوه‌ند و قه‌فقاس سه‌ربه‌خۆیى خۆیان ڕاگه‌یاند ، هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا واتا له‌ساڵی (1812-1839)ز محمد علی پاشا له میسر وه‌ك هێزێکی به‌رنگاری دژی عوسمانی ده‌رکه‌وت ، پاشان هێزی مه‌مالیك له عێراق ده‌رکه‌وت و خۆی له ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی جیاکردەوه و زۆربه‌ی ئیماره‌ته‌کانی باکوری ئه‌فریقا به هه‌مان شێوه له عوسمانیه‌کان ترازان و سه‌ربه‌خۆیى خۆیان ڕاگه‌یاند.
له ساڵی (1838)ز کورستانیش به‌بێ سوڵته‌ی مه‌رکه‌زی عوسمانی مابووه ، سه‌ره‌تای کوکردنه‌وه‌ی هێزو توانی به‌ردخان بوو ، هه‌ر له‌و ساڵه‌دا خاچی ئیبراهیم پاشا که سه‌رۆکی سوپای محمه‌د علی پاشا بوو له میسر له ناوچه‌کانی ئه‌نادۆڵ له ڕۆژهه‌ڵات و پاشان له ووڵاتی شام له‌گه‌ڵ سوپای عوسمانی که‌وتنه شهر ، سوپای عوسمانی توانای به‌رنگاری ئه‌م سوپایه‌ی نه‌بوو ناچار داوای یارمه‌تی له به‌درخان کرد ، به‌درخان بۆ مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئیماره‌تی بۆتان به‌رگری کرد .
تا چه‌ند ساڵێك سوپای عوسمانی له ناوچه‌کانی میرنشینی سۆران و بادینان و ئیماره‌تی بابان که‌وتبووه خۆ‌و بۆ ئه‌وه‌ی پارسه‌نگێك وه‌ر بگرێته‌وه ئه‌م سوپایه زۆر دڵڕه‌قانه به سه‌رۆکایه‌تی سه‌دری گه‌وره‌ى سه‌رۆك وزیرانی پێش‌و کەوتبووه وێزه‌ی خه‌ڵکی ، له‌گه‌ڵ ڕشید پاشا و محمه‌د ئهنیجه و بیر قه‌دار پاشا که ئیمارهتەکانی کوردستانیان خسته ژێر ڕکێفی خۆیان ، به ته‌نها میر به‌درخان له‌و نێوه‌نده‌دا مابووه ، کارێکی سروشتیه که هه‌موو میره‌کورده‌کان ڕووبکه‌نه به‌درخان بۆ یارمه‌تی ، ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی عوسمانی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی زۆر خراپ بوون ، هه‌ر خه‌ریکی سه‌رانه سه‌ندن و باج‌و خه‌راج بوون بۆیه زۆربه‌ی کورده‌کان و پیاو ناوداره‌کانیان و سوپاسالاره کورده‌کان ناچار بوون بچنه لای میر به‌درخان.
خراپه كارى عوسمانیه‌کان وای کرد که چه‌ند شۆڕش و ڕاپه‌ڕینێك له ناوچه‌کاندا دروست ببن كه میر به‌درخانیش به ئاشکراو به نهێنی پشتگیری ته‌واوی ده‌کردن ..
هەروه‌ها له سه‌ده‌ی نۆزده دا سیاسه‌تێکی زۆر دژوار‌و خراپه‌کار له ناو ده‌سه‌ڵاتی عوسمانیه‌کان ده‌رکه‌وت ئه‌ویش بریتی بوو له سیاسه‌تی تهئجیر واتا کرێنه‌وه‌ی پۆستی حوکومی له ناوچه‌و جێگاکانی ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی دا ، بۆ ساڵێك یان دوو ساڵ ! ئه‌مه وای کرد که دوهڵهمهندهکانی ئه‌ستنبوڵ ئه‌م فهرمانبهریه بۆ خۆیان بۆ کاری شه‌خێی خۆیان به‌کار بێنن ئیتر به ته‌واوه‌تی باری گوزه‌رانی خه‌ڵکی تێك چووبوو .
بدرخان زانی که کوردستان ئه‌گه‌ر فریا نه‌که‌وێت روو له هه‌ڵدێره ، خه‌ڵكی ناوچه‌که روو له خراپه کاریى ده‌که‌ن و به‌رو پاشا گه‌ردانی ده‌ڕون ، بۆیه هه‌موو ووزه‌ی خۆی خسته گه‌ڕ بۆ کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه‌و فێرکردنه‌وه‌ی دینداری و ئاماده کردنه‌وه‌یان بۆ کۆشش وجیهاد تا ناوچه‌که له‌و خه‌ڵکه گه‌نده‌ڵ و خراپه‌کارانه پاك بکاته‌وه ، تا سه‌ر له نوێ دینداری له دڵ‌و ده‌رونی خه‌ڵکیدا چه‌که‌ره بکات و بگەڕێنه‌وه لای خوای خۆیان تا ده‌سه‌ڵاتێکی داد په‌روه‌رانه دابمه‌زرێنێت .. توانی کۆشش و جیهادێکی زۆر بکات تا ئه‌و جێگایانه بخاته‌وه ژێر فه‌رمانڕه‌وایى خۆی . هه‌رچه‌نده وا باس ده‌که‌ن که شۆڕشی به‌درخان شۆڕشێکی نه‌ته‌وه‌یى بووه ، به‌ڵام له ڕاستیدا وا نه‌بووه ئه‌وه‌ی که ئه‌م ووته‌ی ووتوه یه‌کێك له کوڕه‌زاکانی خۆی که ناوی جه‌لاده‌تی به‌درخانه ، که له‌و سه‌رده‌مه‌دا نه‌ژیاوه خۆی له‌سه‌رده‌می ناسیۆنالیزمیدا له‌دایك بووه بۆیه ده‌یگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌و باره نهتهوایهتهیه.
برونس ده‌ڵێت : بزوتنه‌وه‌ی به‌درخان به هیچ شێوه‌یه‌ك ناسۆنالیستی نه‌بووه به‌ڵكو بزوتنه‌وه‌یه‌کی ئیسلامی چاكسازیى بووه له ناوچه‌که‌دا که دژی ده‌سه‌ڵاتدارانی عوسمانی ئه‌نجامی داوه .
ئه‌ومان له بیر نه‌چێت كه به‌درخان وه‌ك محمد علی پاشای میسر‌و داود پاشای مه‌ملوکی که حاکمی عێراق ده‌یویست ده‌سه‌ڵاتێكی سه‌ربه‌خۆی هه‌بێت ، نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وه‌په‌رستی به‌ڵکو له‌سه‌ر بنه‌مای دادی ئیسلام ، خۆ دادود پاشا مه‌ملوکی خۆی تورك بوو به‌ڵام حاکمی ئیدارى عێراق بوو ! ناکرێت بڵێین عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای عه‌ربچێتی جیا بووه‌وه!
ئه‌م هۆکارانه بوونه هۆی ئه‌وه‌ی که ڕۆژ به ڕۆژ به‌درخان ئه‌ستێره‌ی له ئاسماندا به‌رز بێته‌وه وه هه‌موو هۆکارێکی ماددی و ئیمانی گرتبووه به‌ر بۆ سه‌رکه‌وتن ، نه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی بهێڵێته‌وه به‌ڵکو چه‌ك و جبه‌خانه‌ی باشی دروست کرد سوپای به هێزی پێك هێناو بره‌وی به زانست دا‌و دینداریى له ناو خه‌ڵکیدا بڵاو کردوه تا ده‌سه‌ڵاتێكی سه‌ربه‌خۆی دروست كات ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت.
جه‌نگی نێوان ئاشوری ئیماره‌ت ی بۆتان
ئاشوریه‌کان له ناوچه‌ی هه‌کاری له‌گه‌ڵ نه‌ستوریه‌کان و کلدانیه‌کان و یه‌زیدیه‌کان نیشته‌جێ بوون ، به درێژایی مێژوو ئه‌م میللەتانه له‌گه‌ڵ کورد په‌یوه‌ندی باشیان هه‌بوو ئه‌مانیش له ناوچه‌که‌دا نیمچه سه‌ربه‌خۆیه‌کیان هه‌بوو خۆیان ده‌سه‌ڵاتیان به‌ڕێوه ده‌برد كه ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی پێی دابوون ، ده‌سه‌ڵاتێکی تیوکراسیان هه‌بوو ، واتا پیاوه ئاینیه‌کانیان فه‌رمانڕه‌واییان ، له‌سه‌روی ئه‌وانه که فه‌رمانڕه‌وایى ده‌کران که‌سێك بوو به ناوی مارشه‌معون که به ملیك ناسراو بوو .
له‌سه‌ره‌تایی سه‌ده‌ی نۆزده‌دا ململانه‌ی نێوان ڕوسیا‌و به‌ریتانیا له ناوچه‌که‌دا گەیشتبوه ڕاده‌یه‌ك که هه‌ردوولا به ته‌واوه‌تی له ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا کایه‌ی خۆیان ده‌کرد روسه‌کان له ڕێگایی ئهرمهنیهکانهوهو به‌ریتانیا له ڕێگایی ئاشوری و یه‌زیدیه‌کانه‌وه.
ڕوسیا توانی چه‌ند جیگایه‌ك له ده‌وڵه‌تی عوسمانی له ناوچه‌کانی ئازربیجان و ناوچه‌کانی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات بخاته ژێر ڕکێفیی خۆیه‌وه ! به‌مه ترس له به‌ریتانیا نیشت که هیندستانی داگیر کردبوو بۆ ئه‌وه‌ی نفوزی خۆی له‌وێ له‌ده‌ست نه‌دات ده‌وڵه‌تی عوسمانی هان ئه‌دا که یه‌کێتی خاکی خۆی بپارێزێت ، که ڕوسیا ویستی بێته ناوچه‌کانی هاکاری ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی به هه‌لی زانی به‌ناوی پاراستنی خاكی خۆی هێرش بکاته سه‌ر ناوچه‌کانی هه‌کاری و ئامێدی و ناوچه‌کانی دوه‌روبه‌ری که به ئیماره‌تی بادینان ناسرابوو سوپای عوسمانی به سه‌رۆکایه‌تی محمدپاشا بیرقدار که‌وته ڕێ تا ناوچه‌ی بادینان بگریت كه زانرا سوپای عوسمانی به‌رو ئامێدی که‌وتۆته ڕێ ئه‌میر ئیسماعیل که میری ئامێدی بوو دوای کرد له عهشیارهکانی ئه‌و ناوچه‌یه سوپایه‌کی بۆ ئاماده بکه‌ن ، هه‌روه‌ها میر به‌درخان و میر نورولله به‌گى هه‌کاری دوایان کرد له مارشه‌معون که سه‌ر به ئیماره‌تی میرانی هه‌کاری بوو یارمه‌تی میر ئیسماعیل بدات چونکه مار شه‌معون له ژێر ده‌سه‌ڵاتی قه‌ڵه‌م ڕه‌وی میری هه‌کاریدا بوو که ده‌بێت سوپای ئاشوری دژی عوسمانیه‌کان ئاماده بکات ، به‌ڵام مارشه‌معون که کاریگه‌ری كونسوڵیه‌تی به‌ریتانیا له‌سه‌ر بوو خۆشی که‌سێکی ئاینی نه‌سرانی بوو ، ئه‌مریکاش چه‌ند قوتابخانه‌یه‌کی ئۆرتۆدکسی کردبووه هاوکاری ته‌واوی له ڕۆژئاوا وه‌رده‌گرت په‌یوه‌ندی به به‌ریتانیاوه بوو ، داواکه‌ی میر به‌درخان ونورهللهبەگى ڕه‌ت کردوه به‌ده‌میانه‌وه نه‌چوو ، له‌ساڵی (1841) ز به ئاشکرا دوای له حوکمه‌تی به‌ریتانیا کرد که پشتگیری بکات و یارمه‌تی بدات ..
بۆ ماوه‌یه‌ك ڕوسیا له‌و ناوچانەدا دوورکه‌وته‌وه ، هێمنیه‌ك له‌و لایه‌نه‌وه پارێزراو بوو له به‌ر ئه‌وه‌ی ڕوسیا زیاتر ده‌یویست له هیندستانه‌وه نفوزی به‌ریتانیا لاواز بکات.
مارشه‌معونی نه‌سرانی كه له ولایه‌تی موسڵه‌وه پشتگیریى ده‌کراو له لایه‌ن ئه‌مریکاو به‌ریتانیاوه بۆ جه‌نگ دژی کورده‌کان ئاماده ده‌کرا .. ئیماره‌تی هه‌کاری وویستیان چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندی نێوان مارشه‌معون له‌گه‌ڵ خۆیاندا ئاسایی بکه‌نه‌وه ، به‌ڵام مارشه‌معون نەك ڕازی نه‌بوو ، هێرشى كرده سەر كورد .. له ساڵی (1841-1843)ز چه‌ند جار هێرشی کرده سه‌ر ناوچه‌کانی هه‌کاری و چه‌ندها خه‌ڵکی له ناوچه‌که کوشت و هەزارانى ده‌ربه‌ده‌ر کرد ! له سه‌ره‌تای ساڵی (1843)ز ئه‌میری هه‌کاری دوای دانیشتنی له‌گه‌ڵ مارشه‌معون کرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تا کێشه‌کانیان به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بکه‌ن و واز له دژایه‌تی یه‌کتری بهێنن ..
بادجر یاریده ده‌ری كونسوڵی به‌ریتانیا ئاماده بوو ، له كاتى هاتنی نوێنەری میری هه‌کاری برازایه‌کی مارشه‌معون ووتى : خاوه‌نی خۆمان و ووڵاتمان ئه‌م پیاوه‌یه (ئاماژه بۆ بادجر ده‌کات) که یاریده ده‌ری كونسوڵی به‌ریتانیایه .
که میری هه‌کاری له‌وه نا‌ئومێد ده‌بێت که مارشه‌معون مل بۆ ئاشتی بدات ، داوا له میر به‌درخان ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی بدات بۆ یه‌کاڵا کردنه‌وه‌ی ئه‌و کێشه‌یه.
به‌ڵام پێش وه‌خت مارشه‌معون په‌لاماری قه‌ڵایه‌کی کورده‌کانی دابوو ، که بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك بوو گه‌مارۆی دابوون ، خه‌ریكبوو له‌برساندا ده‌مردن .. مێژوو نوسان ده‌ڵێن ناردنی نێراوی میری هه‌کاری بۆلای مارشه‌معون له‌به‌ر ئه‌و کێشه‌یه بوو که واز له‌و خه‌ڵکانه بهێنێت که له‌و قه‌ڵایه‌دا گه‌مارۆی داون ،به‌ڵام دیار بوو هه‌وڵه‌که بێ سود بوو ناچار میر به‌درخان که‌سێكی له پیاوانی خۆی نارد که سوپاسالاری به‌درخان بوو که‌سێکی جوامێر‌و ئازا‌و چاو نه‌ترس بوو ناوی زینه‌ڵ به‌گ بوو ، به‌درخان سوپایه‌کی بۆ ئاماده‌کرد له (26000)که‌س بۆ ئاقڵ کردنی مار شه‌معون ! مێژوونوسان ده‌ڵێن سوپایه‌کی ئازا‌و دلێرو چاو نه‌ترس بوون ، که که‌وتنه ڕێ به‌ریتانیا دوای له والی موسڵ کرد که ناوی محمه‌د پاشای کریتلی بوو یارمه‌تی مارشه‌معون بدات ، والى زانی که یارمه‌تی دانی مارشه‌معون ده‌سه‌ڵاتی ئه‌میش لاواز ده‌کات ، بۆیه به گوێی كونسڵی نه‌کرد، پاشان داوایان له ئه‌فسه‌رێکی سیخوڕی به‌ریتانیا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕستدا کرد که ناوی شیل بوو تا داوا له ئێران بکات که داوا له میر به‌درخان بكات مارشه‌معون له ناو نه‌بات.
سوپای میر به‌درخان ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت توانی سوپای مارشه‌معون تێك پێك بشکێنێت ، مارشه‌معون ڕای‌کرد بۆ موسڵ ، لاى كونسوڵی به‌ریتانیا له موسڵ خۆی حه‌شاردا.
ڕوداوه‌کانی دوای جه‌نگ
جه‌نگ کۆتایى هات ، به‌ڵام بووه هۆکاری ئه‌وه‌ی که به‌ریتانیا و فهرنساو ئه‌مریکا بکه‌ونه پیلان گێڕان له ئیماره‌تی به‌درخان ئیتر وایان بڵاو کردوه که گوایه (60000)که‌سی ئاشوری له‌و جه‌نگه‌دا به‌ده‌ستی موسڵمانان کورد کوژراون ! ئه‌مه له ڕاستیه‌وه زۆر دووره چونکه ئه‌وه‌ی له شهرکهدا کوژراو بریندار بوو به موسڵمان و ئاشوریه‌وه نه‌ده‌گیشته (1000) که‌س .. ئیستا وه‌ك دکتۆر عوسمان عه‌لی له کتێبه نایابه‌که‌ی خۆیدا (دراسات فی الحركە الكوردیە المعاێرە) ئاماژه‌ی بۆ کردوه کۆمه‌ڵێك دیکۆمێنتى به‌ریتانیایى بڵاوه نیشان دەدات که هه‌موو بریندار‌و مردوه‌کانی ئاشوری ته‌نها (500) که‌س بوون .
به‌ڵام بۆ جوڵاندانی هه‌ست و سۆزی خه‌ڵکی وا بڵاو کرایه‌وه که کوشتارێکی زۆر له ئاشوریه‌کان کراوه تا هه‌موو شه‌قامی ئه‌ورپایان جوڵاندو تین و قرساییان خسته سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی بۆ ئه‌وه‌ی جه‌نگه‌که ڕابگریت و هێڕش بکاته سه‌ر ئیماره‌تی بۆتانی میر به‌درخان.
وه له‌هه‌مان کاتدا عوسمانیه‌کان زۆریان پێخۆش بوو که شهر له نێوانی ئاشوریه‌کان و کورده‌کان به‌ردوام بێت تا هه‌ردولایان لاواز ببن و گۆڕه‌پانه‌که بۆ خۆیان بمینێته‌وه. به‌ریتانیاش حه‌زی به‌و سه‌ربه‌خۆیه‌ی میر به‌درخانی نه‌ده‌کرد چونکه ڕایگه‌یاندبوو که ئیماره‌تی بۆتان ئیماره‌تێکی سه‌ربه‌خۆیه‌و ته‌نانه‌ت پاره‌ی تایبه‌ت به ده‌وڵه‌تی خوى دروست کردبوو ، ئابوریه‌کی زۆر باشیشى هه‌بوو ، دوه‌ڵه‌تی به‌ریتانیا نه‌یده‌ویست ئه‌زمونی محمدعلی پاشا له ناوچه‌که‌دا دوباره بێته‌وه ، ده‌یویست ده‌سه‌ڵاتى عوسمانی له بەرامبەر روسیادا زیاتر بکات بۆیه زۆر قورسایى خسته سه‌ر عوسمانیه‌کان که په‌لاماری میر به‌درخان بده‌ن.
ئه‌وه‌ی که جێگای تێڕامانه به‌درخان ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت خه‌ڵکی ووڵاته‌که‌ی زۆر له‌سه‌ر جیهاد په‌روه‌رده کردبوو بۆیه ئاماده‌ی هه‌موو ڕوبه‌ڕوو بوونەوەیهکی كردبوون.. كه سه‌ر له‌نوێ مار شهمعونیان هاندرایهوه بۆ ئه‌وه‌ی که جه‌نگ دژی به‌درخان بکات ، چه‌ند جارێك خۆی کۆکردوه به‌ڵام بێ سود بوو ، به‌درخان سه‌رکه‌وتن به‌دوای سه‌رکه‌وتنى به‌ده‌ست ده‌هێنا ، زانایانی ئیسلام له ووڵاتی به‌درخان خه‌ڵکیان بۆ جیهاد هان ئه‌دا..
ڕاگه‌یاندنه‌کانی ئه‌وروپا به‌ردوام له هه‌وڵی ئه‌ودا بوون سومعه‌ى كورد بشێوێنن به تایبه‌تی كه‌سایه‌تی میر به‌درخان ، ده‌یانووت میر به‌درخان قه‌سابخانه‌ی بۆ ئاشوریه‌کان داناوه ، ڕۆژانه به هه‌زاران که‌س له ئاشوریه‌کان قاتوقڕ ده‌کات..
هۆکارێکی تر که بۆ ئیماره‌تی به‌درخان کوشنده بوو ، ئه‌وه بوو به‌درخان شاره‌زایی له سیاسه‌تی ده‌روه‌ی ووڵاتانی ئه‌وروپا نه‌بوو ، بۆیه جارێك له یه‌کێك له پیاوانی خۆ پرسى فه‌رنسا به هێزه یان به‌ریتانیا ؟! له ڕووی هه‌واڵگری و ده‌زگاکانی زۆر لاواز بوو .. له ناكاوێكدا نه‌خۆشی ڕویکرده سوپای به‌درخان و زۆربه‌ی سوپاکه‌ی به نه‌خۆشی تیاچون!
جێگای سه‌رنجه كه ئه‌و هه‌موو ده‌سکه‌وت و سه‌رمایه زۆره وای کرد له‌م ده‌وڵه‌ت(ئیماره‌تی) بۆتانهدا ماڵه هه‌ژارێك به‌دی نه‌دکرا !
هێڕشی عوسمانی بۆ سه‌ر ئیماره‌تی بۆتان
هه‌روه‌ك ئاماژه‌مان پێدا هه‌موو ئه‌وروپا چاویان له‌سه‌ر ئیماره‌تی به‌در خان بوو ، پڕوپاگه‌نده‌یان بڵاو کرده‌وه که کوشتارێکی زۆر له ئاشوریه‌کان کراوه ، نوێنه‌رانی ئه‌وروپا دوایان کرد له سولتانى عوسمانی كرد که ئه‌و کارانه‌ی میر به‌درخان ڕابگرێت ، هانیان دا بچێته ناو ئیماره‌تی بۆتان عوسمانیه‌کانیش ئه‌م هه‌له‌یان قۆسته‌وه و بۆ لێدانی میر به‌درخان داوای چه‌ك و هێزیان له ئه‌وروپا کرد ، ئه‌وروپا هه‌موو ئوسگوله گه‌وره‌کانی خۆیان بۆ ده‌ریاکانی عوسمانی بۆ یارمه‌تیدانى ئەوان و له ناو بردنی میر به‌درخان به‌ڕێ کرد.
کۆتایی هێنان به ده‌سه‌ڵاتی به‌درخان
به رەسمى له (27\10\1846) ز داوا له سولتانى عوسمانی کرا که هێڕش بکاته سه‌ر میر به‌درخان ، میریش توانی (60000) سه‌رباز بۆ ئه‌و جه‌نگه به‌سه‌رکردایه‌تی خۆی ئاماده بکات .. به‌ڵام كه عوسمانیه‌کان زانیان له تونیاندا نیه به‌رانبه‌ر سوپای به‌درخان ڕابوه‌ستن ، جهنگهکایان بۆ ساڵی دواتر دواخست .
هه‌رچه‌نده مێژوونوسان ده‌ڵێن ئه‌مه تاکتیکی نێوان به‌درخان و سوڵتانی عوسمانی بوو تا جه‌نگ له‌گه‌ڵ یه‌کتری نه‌که‌ن بۆیه جه‌نگه‌که له‌ڕێگای ناڤم ئه‌فه‌ندییه‌وه دواخرا که یه‌کێك بوو له گه‌وره پیاوانی عوسمانی و عوسمانیه‌کانیش میر به‌درخانیان زۆر خۆش ده‌ویست.
به‌ڵام ئه‌وروپا به گشتی زۆر تین و قورسایی خستبوه سه‌ر دوه‌ڵه‌تی عوسمانی بۆیه له به‌هاری (1847) سوڵتانی عوسمانی داوای له به‌درخان کرد بۆ تاوتوێکردنی کێشه‌کان بچێت بۆ ئه‌سته‌نبوڵ ، به‌ڵام به‌درخان ڕازی نه‌بوو .. ئه‌مه‌ش بووه سه‌ره‌تای جه‌نگێكی كاریگه‌ر له نێوان ئیماره‌تی بۆتان و سوڵتانی عوسمانی ، سوڵتان له‌شكرێكی زۆری به فهرماندهیێتی عوسمان پاشا بۆ سه‌ر ئیماره‌ت به‌ڕێ كرد ، عوسمان پاشا فه‌رمانده‌یه‌کی به‌توانای ئه‌نادۆڵی بوو ، خۆی سه‌رکردیه‌تی سوپاکه‌ی کرد به چاودێری كونسوڵهکانی ئه‌وروپا دژی به‌درخان .. له سێ قۆڵه‌وه هێرشیان برده سه‌ر کوردستان له باکور وباشور له ڕێگای ئاشوریه‌کان ، هه‌روه‌ها له ڕۆژ هه‌ڵاته‌وه .. به‌درخان توانی به سوپایەك به سه‌رکردایه‌تی برازایه‌کی خۆی که ناوی ئه‌میر یهزادان شیر بوو زیانێکی زۆر له سوپای عوسمانی بدات له ئه‌رزڕۆم , پاشان خۆی كه له نزیك جزیره‌ی ئیبنو عومه‌ر بۆ پاراستنی کوردستان سه‌رکردایه‌تی سوپایه‌کی ده‌کرد بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك شەر توولى كیشا ، عوسمانیه‌كان به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌یان توانی هیچ پێشڕهویهك بکه‌ن . به‌ڵام به‌داخه‌وه له ماوه‌دا نه‌خۆشی سیل و کۆلێرا به ناو سوپای به‌درخاندا بڵاو بووه وه ، که به هه‌زاران له سوپاکه‌ی مردن ، ئینجا داوایان لێکرد که خۆی بدات به‌ده‌سته‌وه‌و بێ خه‌م بێت له‌وه‌ی بێ رێزی به‌رامبه‌ر بكرێت ، به‌ردخان خۆی دا به ده‌سته‌وه ، وه‌ك مێژوو نوسی تورکی لوگفی ئه‌فندی ده‌ڵێت : که به‌درخان خۆی به ده‌سته‌وه دا ، عوسمان پاشا په‌یمانه‌که‌ی خۆی برده سه‌ر و زۆر ڕێزی لێگرت و خۆی و خێزانه‌کانی و (200) پیاوی نێردارن بۆ لای سوڵتان ، كه زۆر ڕێزی لێگرتن .. دوایى ناردنی بۆ دوورگه‌ی قوبرێ ..
له ساڵی (1856)ز له دوورگه‌ی قوبرێ ئینگلیز و یۆنانانیهکان به ئه‌مری کڵێسا بڕیاریاندا که میر به‌درخان بکوژن ، به‌ڵام ئه‌م توانی به‌سه‌ریاندا سه‌ربکه‌وێت بەوه‌ی توانی ده‌ست به‌سەر یاخی بووان له ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی‌دا بگرێته‌وه‌و خۆی فه‌رمانڕه‌وای قوبرێ بکات که ئه‌م هه‌واڵه چووه وڵاتی عوسمانیه‌کان سوڵتان خه‌ڵافه‌ت ناوی میری میرانى له به‌درخان نا !
ساڵی (1866)ز ڕێگه به بەدرخان درا که به ئازادى ته‌واو هاتوچۆ بکات ، بۆیه گه‌ڕایه‌وه بۆ دیمه‌شق له‌وێ سه‌ر له‌نوێ خه‌ڵکی فێری دیندارى و جیهاد کردوه ، تاساڵی (1870)ز له دیمه‌شق وه‌فاتی کرد ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت له ته‌نیشت باوکه گه‌وره‌مان سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یوبی له مەرقهدهکهی ئه‌ودا نێژرا ..
ئه‌م که‌ڵه پیاوه حه‌قه ناوی به ئاوی ئاڵتون بنوسڕێتهوه به‌ڵام وەك عهلمانیانی کورد نا‌وێرن ڕاستیه‌کانی وه‌ك خۆی بڵێن ، ئیسلامیه‌کانیش كه نازانن به به‌درخان وده‌سه‌ڵاتی بۆتان سه‌رنج ڕاکێشن په‌ناده‌به‌نه به‌ر مێژووی تاڵیبانێكی دوور .. ئیماره‌تێکی تاڵیبانی ئه‌فغانستان ده‌كه‌نه نموونه‌ی پێشه‌نگ كه لاسایی بكه‌نه‌وه له كاتێكدا ئیماره‌تی بۆتان به ده‌وڵه‌تی پێشكه‌وتووی ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌ژمێررێت .. چونكه ئه‌وه‌نده کاریگه‌ری به‌درخانیان له‌سه‌ر نیه !
هیوادارم توانیبێتم به‌م چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه سه‌رنجى ئێوه‌ی خوێنه‌رم بو ئه‌و ئیماره‌ته گه‌وره‌یه ڕکێشابن که جێگای شانازی موسڵمانان بووه ، كه به‌ده‌ستی سه‌ڵیبیه‌کان و نۆکه‌ران تیاچووه..
ئه‌مه ئه‌و به‌درخانه مه‌زنه‌یه كه میژوونوسان ده‌ڵێن سه‌ڵاحه‌دینی سه‌ده‌ی نۆزدهبووه ..
سه‌رچاوه
کتێبه نایهبهکهی عوسمان عه‌لی.. حرکه الکردیه المعێره
لازریف کوردستان
هه‌ندێك له سه‌ر چاوه‌ی ناو پێگه‌کان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست