کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هێزه‌کانی زێڕه‌ڤان ده‌یانه‌وێت له‌ گۆڕان بده‌ن و چالاکییه‌کی زۆریش له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانی ده‌ستی پێکردووه‌

Thursday, 17/02/2011, 12:00


سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانی به‌ کوردستانپۆستی راگه‌یاند، که‌وا جموجۆڵێکی زۆر له‌ ناو فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانییدا ده‌ستی پێکردووه‌، چه‌ند فڕۆکه‌یه‌کی بچوک ده‌نیشێته‌وه‌ و به‌بێ ئه‌وه‌ی ماتۆڕه‌که‌ی بکوژێنێته‌وه‌، نه‌فه‌ر و خه‌ڵکی بار ده‌کات و ده‌که‌وێته‌ ڕێ، به‌ دوایدا فڕۆکه‌ی دیکه‌ دێت و به‌و شێوه‌ ده‌نیشێته‌وه‌ و دوایی ده‌که‌وێت رێ.
سه‌رچاوه‌یه‌کی دیکه‌، به‌ کوردستانپۆستی راگه‌یاند، که‌وا زۆربه‌ی باره‌گاکانی یه‌کێتیی و مه‌ڵبه‌نده‌کانییان له‌که‌سی تێدا نه‌ماوه‌، هێزه‌کانی زێڕه‌ڤان وایان پێگوتراوه‌ که‌وا بچنه‌ ئه‌و شوێنانه‌ و له‌وێ بمێننه‌وه‌، سه‌رچاوه‌که‌ وای بۆ چوو، که‌ ئه‌مه‌ش به‌ پراکتیک رۆڵی یه‌کێتی نه‌ماوه‌ و پارتی ده‌یه‌وێت راسته‌وخۆ ده‌ست له‌ گۆڕان بوه‌شێنێت.
له‌ گه‌یشتنی هه‌ر هه‌واڵێکی دیکه‌دا ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە