ڕووی ڕاستی گیوله‌نییه‌كان و ئامانجیان له كوردستان
Sunday, 28/07/2013, 12:00
1795 بینراوە
ده‌زگای موخابه‌راتی توركیا میت ماوه‌ی ده‌یان ساڵه به ئه‌نواع شێوه خه‌ریكی له‌ناو بردنی بیری نه‌ته‌وایه‌تی و سرینه‌وه‌ی مۆركی نه‌ته‌وایه‌تی له مێشكی ڕۆڵه‌ی كوردا له هه‌موو ناوچه‌كانی كوردستان ، به چه‌ندین شێواز و له چه‌ندین ڕێوه دزه‌ی كردۆته ناو چین و توێژه‌كانی كورده‌وه هه‌ر چینێكیان به شتێكه‌وه سه‌رقاڵ ده‌كات . ئه‌وه‌ی ئێستا زۆر ڕوون و ئاشكرایه له ڕێگه‌ی په‌روه‌رده و پیرۆزیه‌كانی دینه‌وه هه‌وڵ ده‌دات كار له‌سه‌ر گه‌نجانی كورد دروست بكات ، ڕه‌نگه بپرسن چۆن و به چ شێوه‌یه‌ك كار ده‌كه‌ن . ڕۆڵه‌ی كوردی به‌شه‌ره‌ف وه‌ك ئه‌زانن كورد مه‌یلێكی زۆری بۆ ئایینی ئیسلام هه‌یه ئاماده‌یه سه‌ر و ماڵی بكاته قوربانی . میتی تورك زۆر ده‌مێكه هه‌ستی به‌مه كردووه ئه‌زانێت چۆن كار له‌سه‌ر ڕۆڵه‌كانمان بكات . كاتێ سه‌عید نورسی وه‌ك زانایه‌كی گه‌وره‌ی كورد و دیاری كوردستانی باكوور ده‌ركه‌وت و دژی هه‌موو سته‌مێكی ده‌وڵه‌تی عوسمانی و دواتریش ئه‌تاتورك وه‌ستایه‌وه توانی له ڕێگه‌ی په‌یامه‌كانیه‌وه ژماره‌یكی زۆر له خه‌ڵكی به‌لای خۆیدا ڕابكێشێت . ئه‌تاتورك به‌و هه‌موو ستهمهیهوه نه‌یتوانی پرشنگی داواكه‌ی بكوژێنێته‌وه ڕۆژ له دوای ڕۆژ نورسی لایه‌نگر و قوتابی زیاتر ده‌بوو خه‌ڵك زیاتر په‌یامه‌كانی ده‌خوێنده‌وه . چونكه په‌یامه‌كانی خه‌ڵكی هۆشیار ده‌كرده‌وه له ڕاستییه‌كانی ئیمان و چۆنیه‌تی ژیانی دونیا و وه‌رگرتنی مافه ڕه‌وه‌كان . نورسی له په‌یامه‌كانیدا زۆر به شێوه‌یه‌كی ستراتیژی و وورد ڕۆڵه‌ی كورد هۆشیار ده‌كاته‌وه و ڕێگاكانی به‌ده‌ستهێنانی مافه‌مانیان نیشان ده‌دات . كاتێ ئه‌تاتورك نه‌یتوانی رێگه له نورسی بگرێت . هه‌ستان به شێواندنی په‌یامه‌كانی نورسی و به‌كارهێنانیان له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی تورك و وابه‌سته كردنی كورد به نه‌ته‌وه په‌رستی توركه‌وه ته‌نانه‌ت گشت وشه‌یه‌ك كه ناوی كورد و كوردستان بوو له په‌یامه‌كانی نورسیدا كوژاندیانه‌وه ، به‌داخه‌وه زۆرێك له رۆڵه‌ی كورد ئه‌مڕۆ كه‌وتوونه‌ته دووی نه‌ته‌وه په‌رستی تورك . دوای وه‌فاتی نورسی میتی تورك هه‌ستا به داڕشتنی پیلانێك بۆ به‌كارهینانی په‌یامه‌كانی نووری سه‌عید نورسی له به‌رژه‌وه‌ندی حكومه‌ت و نه‌ته‌وه په‌رستی توركدا . بۆیه له‌گه‌ڵ هه‌موو سانسۆرهكانیان بۆسه‌ر قوتابیانی نوور هه‌ستا به دروستكردنی كه‌سایه‌تییه‌كی وه‌ك محمد فوتحولا گیوله‌ن و جێگیركردنی له شوێنی نورسی و ناساندنی وه‌ك كهسیێكی بانگ خواز و دلسۆزی ئایینی ئیسلام و پێشه‌وای سه‌رده‌م . سه‌ره‌تا با به‌كورتی چاوێك به مێژووی ژیانی فه‌تحوڵا گویلهندا بخشێنین . فه‌تحوڵا گویله‌ن له ساڵی 1941دا له گوندی كوروجولهری سه‌ربه قه‌زای حه‌سه‌ن كالای شاری ئه‌رزڕووم له دایكبووه . له خوێندنی سه‌ره‌تاییه‌وه تا كۆتایی له ده‌ره‌وه‌ی گونده‌كه‌ی خوێندوویه‌تی . له ناوچه‌كانی ده‌روبه‌ری قه‌زاكه زانستی زمانی عه‌ره‌بی و له‌به‌ر كردنی قورئانی وه‌رگرتووه . له ناوچه‌ی ئه‌دیرنه وه‌ك ئیمام دامه‌زاروه . له به‌رواری 1966دا له شاری ئیزمیر وه‌ك خهگیب دامه‌زراوه و تا ساڵی 1971 كاری كردووه وه‌ك ده‌زانرێت شاری ئیزمیر مۆڵگه‌ی نه‌ته‌وه په‌رستی توركه . ئه‌وه‌ی به‌لایانه‌وه بونی نه‌بێت نه‌ته‌وه‌ی كورده . له 12ی ئاداری هه‌مان ساڵدا وه‌ك سیناریۆیه‌ك ده‌ستگیركرا و دوای ماوه‌یه‌ك ئازاد كرا . دواتر له ناوچه‌كانی مانیسا و بۆرنۆڤای ئیزمیر وه‌ك خهگیب دامه‌زرایه‌وه . لێره‌دا پرسیارێ دێته پێشه‌وه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر شتێك ده‌ستگیركراوه بۆ دووباره داده‌مه‌زرێته‌وه یان هه‌موو پیلانی خۆیانه و ده‌یانه‌وێت به سیناریۆی له‌و شێوه‌یه لای خه‌ڵكی بیناسێنن . كاتێ له ساڵی 1980 له‌لایه‌ن كوده‌تاچیه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌وه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچوو به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له ئیزمیر دوور كه‌وته‌وه و له ساڵی 1981دا ده‌ستی له كاری خهگیبی كێشایه‌وه . دوای مایهك گه‌ڕایه‌وه سه‌ر كاری خهگیبی كه كه‌س سه‌ر له‌م كه‌ین و به‌ینه‌ی تێناگات له لایه‌ك وه‌ك كه‌سێكی داواكرا و له‌لایه‌ك دامه‌زراندنه‌وه‌ی به‌شێوه‌ی ڕه‌سمی . له دوای ناساندنی وه‌ك كه‌سێكی بانگخواز له ساڵی 1990 چه‌ندین دیدار و چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی ناسراوی توركیای وه‌ك تورگوت ئۆزاڵ و تانسۆ چیله‌ر و مه‌سعود یڵماس و بوله‌نت ئه‌جه‌ویت و پاپا بندكتی یازده‌هه‌مدا ئه‌نجامدا كه زۆر ئاشكرا و ڕوونه كه‌سێك له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت خۆی نه‌بێت ئه‌و هه‌موو هه‌له‌ی لۆ ناگونجێت و له‌هه‌مان كاتدا ئه‌گه‌ر كاری خۆیشی سیاسی نه‌بێت كاری چییه به سیاسه‌ت و دیدار له‌گه‌ڵ سیاسییه‌كان.
له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا فه‌تحوڵا گیوله‌ن خۆی نوێژی جه‌نازه‌ی له‌سه‌ر ته‌رمی سكرتێری پێشووی CHP قاسم گیولێك كرد كه له ئه‌مه‌ریكا كۆچی دوایی كردبوو هه‌موو جیهان شاهیده قاسم گیولێك كێ بوو سه‌ر سهتختترین دوژمنی ئیسلام بوو ته‌ناته‌ن بانگی كرد به توركی. له دوایدا بۆ كڕینه‌وه‌ی شۆهره‌تی گیوله‌ن لای خه‌ڵكی هاتن 150 ملیۆن لیره‌یان وه‌ك قه‌ره‌بووی مهعتهوی دایه گیوله‌ن ، لێره‌دا شتێكی گرنگمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه ئایا گیوله‌ن له ئیستادا ئه‌و پارانه‌ی كۆی ده‌كاته‌وه له خوێندنگه‌و ده‌زگا و دامه‌زراوه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌و پاره‌یه‌ی له خه‌ڵكی كۆده‌كه‌نه‌وه به ناوی كۆمه‌كی و بانگخوازی چی لێده‌كات .
گیوله‌ن دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و 150 ملیۆن لیره‌یان وه‌ك قه‌ره‌بووی مه‌عنه‌وه‌ی پێدرا ، نه‌یدا به خه‌ڵكی فه‌قیر و هه‌ژار و قوتابی به‌ڵكو به‌خشیه وه‌قفی به‌هێز كردنی پۆلیسی تورك . له ساڵی 1999 دوای گۆڕانكاری له حكومه‌تی ئه‌و كاته‌ی توركیا به پیلانی ئه‌مه‌ریكا و دروست كردنی سیناریۆ به بیانوی ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ره گیوله‌ن چوو بۆ ئه‌مه‌ریكا و له‌و كاته‌وه تا ئێستا له ویلایه‌تی په‌نسیلڤانیا نیشته‌جێیه.
له چوارچێوه‌ی دیالۆگی نێوان ئایینه‌كان كه ئه‌مه‌ش پیلانێكی تری ئه‌مه‌ریكایه بۆ له‌كه‌دار كردن و كه‌مكردنه‌وه به‌ها پیرۆزه‌كانی ئیسلام بێ ئه‌وه‌ی موسڵمانی گێلی ئه‌م سه‌رده‌مه هه‌ستی پێ بكه‌ن ، بۆ ئه‌م پیلانه‌شی گیوله‌ن به‌كار ده‌هێنێت و كردوویتیه كاراكته‌رێكی سه‌ره‌كی بۆ به‌رێوه بردنی پیلانه‌كه‌ی . له چوارچێوه‌ی ئه‌و پیلانه‌دا فه‌تحوڵا گیوله‌ن له‌گه‌ل چه‌ندین كه‌سایه‌تی دیاری ئایینه‌كانی دیكه‌دا دیداری ئهنجاكداوه له‌وانه: له 4ی نیسانی ساڵی 1996دا له‌گه‌ڵ بارپۆلۆمیۆس سه‌رۆكی كڵێسای ئه‌رسه‌دۆكسی یه‌كه‌م فه‌نه‌ر ڕومدا كۆبووه‌وه ، له 10ی ئه‌یلولی ساڵی 1997دا چاوی به سه‌رۆكی رابگە مكافحە التشهیرئهبرهههم فۆكمان كه‌وت ، هه‌روه‌ها له 21ی تشرینی دووه‌می ساڵی 1997دا جیۆرجسمار ئۆڤیت نوێنه‌ری ڤاتیكان له ئیسته‌نبوڵ به‌یاوه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی مه‌سیحییه سریانییه‌كان سه‌ردانی گویلهنیان كرد . له 9 شوباتی ساڵی 1988دا گویله‌ن به یارمه‌تی باڵیۆزی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌نقه‌ره مۆرتن ئهبراموفیج كه په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌و مێژووی له‌گه‌ڵیدا هه‌بوو له‌گه‌ڵ پاپا بندكتی یازده‌هه‌م جۆن پاوڵ له ڤاتیكان كۆبووه‌وه . ته‌نانه‌ت وێنه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه له ڕاگه‌یاندنه‌كاندا بڵاوبووه‌وه كه تیایدا كاتێ گویله‌ن ته‌وقه له‌گه‌ڵ پاپادا ده‌كات ده‌نوشتێته‌وه بۆ ماچ كردنی ده‌ستی پاپا ئه‌مانه گشتی له‌ژێر سایه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ئاگاداری ده‌زگا ئیستخباراتیهكانی CIA و MITئه‌نجام ده‌دران.
ڕێكخراوی فه‌تحوڵا گیوله‌ن له چه‌ندین ولاتانی جیهاندا به‌تایبه‌تی له هه‌رێمی كوردستاندا ده‌یان خوێندنگه‌ی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و ئاماده‌یی و زانكۆ و چه‌ندین ناوه‌ندی په‌روه‌رده‌یی جۆراو جۆر و ناوه‌ندی فێربوونی زمانیان كردۆته‌وه . له هه‌موو ناوچه‌یه‌كی توركیادا خاوه‌نی چه‌ندین خوێندنگه‌ی تایبه‌ت و ناوه‌ندی وانه وتنه‌وه‌یه ، له هه‌مان كاتدا له بواری كه‌رتی تایبه‌تدا خاوه‌نی چه‌ندین كۆمپانیا و شوێنكار و مۆڵ و ..... هتد .
فه‌تحوڵا گیوله‌ن له سه‌رده‌می حكومه‌تی ئهجهویتدا توانی به به‌ده‌ستهێنانی سوزی ئه‌جه‌ویت خۆیی و ڕێكخراوه‌كه‌ی بپارێزێت . چونكه ئه‌جه‌ویت هه‌میشه ده‌یوت : (سێ ڕه‌وت به‌لای ئێمه‌وه مه‌ترسیداره ، كه ئه‌وانیش ئیران و ئه‌ربه‌كان و سعودیه‌ن ، فه‌تحوڵا گیوله‌ن دژی ئه‌م سێ ڕه‌وته‌یه . له سایه‌ی گیوله‌نه‌وه كۆمارێكی توركی وه‌ك ئازه‌ربایجان له داگیركاری ئێران ڕزگاری بوو . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و شوێنانه‌ی كه ده‌وڵه‌تی توركیا نه‌یده‌توانی بۆی بچێت گیوله‌ن بیروبۆچونی تورك چێتی بۆ بردووه .) ئه‌وه وته‌ی بوله‌نت ئهجهویته كه به‌و شیوه‌یه ستایشی فه‌تحوڵا گیوله‌ن ده‌كات .
جگه له‌وه له 28ی شوباتدا كه‌سێكی وه‌ك یه‌كتا گیونگۆر كه سه‌رۆكی پێشووی دادگای ده‌ستوری توركیا بوو ، فه‌تحوڵا گیوله‌ن به كه‌سێكی كهمالیس ناوزه‌ند ده‌كات و ده‌ناسێنێت كه بووه مایه‌ی ستایشی برۆكراتهكان . له‌به‌رئه‌وه‌ی فه‌تحولا گیوله‌ن دژی ئه‌و بریارانه نه‌وه‌ستایه‌وه كه له 28ی شوباتدا ده‌ركران به‌ڵكو به پیچه‌وانه‌وه په‌یامی پالپشتی ده‌ركرد و بریاره‌كانی په‌سه‌ند كرد . بۆ نمونه: ئایه‌ته‌كانی قورئانی سه‌باره‌ت به ئه‌حكام و باڵاپۆشی كرد به چه‌ند به‌شێكه‌وه ، هه‌روه‌ها په‌یامی ئه‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه كه ده‌توانرێت بۆ خوێندنگه سه‌رپۆش نه‌به‌سترێت . له دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ ڕه‌حا موختار له كه‌ناڵی Show TV ده‌رباره‌ی حوكمه‌كان وتی ته‌نها چه‌ند ئایه‌تێك باس له بالاپۆشی ده‌كات ، ئایه‌ته‌كانی تر به‌شێوه‌یه‌كی نیسبی وه‌سف كرد و وتی ئه‌و ئایه‌تانه نابێت زۆر گه‌وره بكرێن چونكه سوودیان نییه ، دوابه‌دوای ئه‌و ڕاگه‌یاندن و ڕوونكردنه‌وانه‌ی فه‌تحوڵا گیوله‌ن ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی له‌دژی قه‌ده‌غه كردنی باڵاپۆشی ده‌كران هێووربوونهوه و وورده وورده بابه‌تی باڵاپۆشی لای خه‌لكی نه‌ما . ئه‌مه له كاتێكدایه كه فه‌تحولا گیوله‌ن ئاگادار و حاڵیه له‌وه‌ی كه هه‌موو ئه‌حكامه‌كانی پێغه‌مبه‌ران دژی دیكتاتۆر و ده‌سه‌ڵاتداری سه‌رده‌م تێكۆشاون . هه‌ر بۆیه ئه‌وه‌ی سه‌ردانی توركیای كردبیت شاهیدی ئه‌وه‌یه كه باڵا پۆشی زۆر كه‌مه له سایه‌ی فتوای ترسنۆكی گیوله‌نه‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌و ئافرهتانههی نوێژ ده‌كه‌ن ته‌ماشا ده‌كه‌ی سفورن به‌ڵام قه‌ناعه‌تی به باڵا پۆشی نییه چونكه بۆی حه‌لاڵ كراوه .
به‌هۆی ئه‌و هۆكارانه‌ی له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێ كرد ڕێكخراوی فه‌تحولا گیوله‌ن لایه‌نی بێ دیینی و سیكیولاریزمی وه‌ك أهون الشرور په‌سه‌ند كرد . جگه له‌مانه‌ش ئه‌و ڕێكخراوی گیولهنه سیسته‌می شه‌ریعه‌تی له ڕۆژگاری ئه‌مڕۆدا ده‌رهێناوه و عیباده‌ته‌كانی وه‌ك نوێژ و حه‌جی كردۆته شتێكی به‌سی دیین واتا ئه‌ڵێت ته‌نها ئه‌و دووانه جێبه‌جێ بكرێن كافیه و به‌سه . له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ش نابێته هۆی تێكدانی حاڵه‌ته‌كانی تێپه‌ربوونی كاتی شه‌ریعه‌ت و پۆست و ده‌وڵه‌مه‌ندی بۆته جێی ئومێدی لایه‌نی موحافزكاران .
ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه لێره‌دا ئاماژه‌ی پێ بكه‌م ڕێكخراوی فه‌تحولا گیوله‌ن گفتوگۆ و دیالۆگ له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێكدا ناكات له جوگرافیای ئیسلامی‌دا كه له دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كار یكات . زیاد له‌وه‌ش به‌رده‌وامه له چالاكییه‌كانی وه‌ك نه‌ته‌وه په‌رستی تورك و ئیسلامی میانڕه‌ودا كه ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا بێ زار نه‌كات . به‌تایبه‌تی له هه‌رێمی كوردستان و ناوچه كوردیه‌كانی توركیادا له‌و بواره‌دا زۆر چالاكه ، ئه‌وانه‌ی له كوردستاندا په‌یوه‌ندی به ڕێكخراوی فه‌تحوڵا گیوله‌نه‌وه ده‌كه‌ن هه‌رگیز وشه‌ی شه‌ریعه‌ت و كورد به‌كارناهێنن و به‌لایانه‌وه كێشه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه له ئارادا نییه . به‌و هۆیه‌وه ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندی به‌م ڕێكخراوه‌وه ده‌كه‌ن ڕاسته‌وخۆ به‌ره‌و سكۆلاریزمی و به تورك بوون ده‌چن هه‌موو به‌هاكانی دین و نه‌ته‌وایه‌تییان لا سوك ده‌كرێت و له‌به‌رچاویان ناشرین ده‌كرێت و به تورك بوونیان لا پیرۆز ده‌كرێت . ته‌نانه‌ت وایان لێكردوون كورد بوونیان لا كردوون به شتیكی گوناح و ده‌رچوون له شه‌ریعه‌ت . گیوله‌ن وا له شوێن كه‌وتووانی ده‌كات كه ئه‌مه پیاو چاك و ئه‌ولیای سه‌رده‌مه نابێت كه‌س له قسه‌ی ده‌رچێت . له شوێنێكدا ئه‌ڵێت حه‌زه‌كه‌م بمكه‌ن به دوو كه‌رته‌وه به‌س باشووری رۆژهه‌لاتی توركیا كه ده‌كاته كوردستانی باكوور له توركیا جیا مهبێتهوه ، ئاخر توخوا گیوله‌ن تۆ ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه په‌رست نیت بۆ حه‌زناكه‌یت كورد به مافه‌كانی نه‌گات بۆ حه‌ز ده‌كه‌یت تورك ده‌وڵه‌تی هه‌بێت و گشت هه‌وڵێكت له‌و پێناوه‌دا سه‌رف ده‌كه‌یت به‌س دژی دۆوستبوونی كوردستانیت بۆ لاوانی كورد فریودهدهیت به‌وه‌ی حه‌رامه ئه‌ی نازانیت پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رموێت (ﻻ ﯾۆﻣن أﺣدﻛم ﺣﺗﻰ ﯾﺣب ﻷﺧﯾﮫ ﻣﺎ ﯾﺣب ﻟﻧﻔﺳﮫ) كه‌ستان ئیمانتان ته‌واو نییه ئه‌وه‌ی بۆ خۆی پێی خۆشه بۆ برا موسڵمانه‌كه‌ی پێی خۆش نه‌بێت . كه‌واته گیولهت توخوا كوا ئیمانه‌كه‌ت كوا موسڵمانیهكهت كوا فهتواكهت بۆ حه‌رامكردنی خوێنی ڕۆڵه‌ی كوردی موسڵمان كه خۆی به‌ره‌و ئیسلام رۆیشت كاتێ ئاسۆی ئیسلام ده‌ركه‌وت . توخوا ئه‌و كه‌سه گیل و گه‌وج نییه كه شوێن فێڵبازێكی وه‌ها ده‌كه‌وێت . ئه‌وی گه‌نجی كورد به‌سه ئیدی خۆش باوه‌ڕی به‌سه عاگفیهت بیرێ له خۆت و نیشتمانه‌كه‌ت بكه‌ره‌وه .
ئه‌مانه دوای ئه‌وه‌ی بۆیان ده‌ركه‌وت زانای به‌ناوبانگی كوردی باكور سه‌عیدی نورسی له ڕێگای نوسین و كتێبه‌كانیه‌وه كاریگه‌رییه‌كی باش له‌سه‌ر جیهانی ئیسلامی به گشتی و كورد به تایبه‌تی دروست ده‌كات ، هاتن كه‌سێكی ناو خۆیان هێنا تا خه‌ڵكی به‌لای خۆیدا ڕابكێشێت و ئه‌و كاریگه‌رییه‌ی نورسی دروستی كردووه بیگێڕن به‌لای ئه‌م كه‌سه‌ی خۆیاندا . هه‌ڵبه‌ته پیلانێكی وورد و درێژخایه‌نی ده‌وێ تا بتوانن له هه‌موو چینه‌كانی كۆمه‌ڵگای بگه‌یه‌نن ئه‌مه پیاو چاكه ، له ئاستی پێغه‌مبه‌راندایه . ئه‌و كه‌سه فه‌تحوڵا گوڵهنه كه به قسه‌ی خۆی له تاو زوڵم و زۆرداری حكومه‌تی توركیا هه‌ڵاتووه بۆ ئه‌مریكا . به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌مه پیاوی ده‌وڵه‌ته و خۆیان ئه‌و ئه‌ركه‌یان پێ سپاردووه . ئه‌و پلانه جوانانه‌ی نورسی دایڕشتوه بۆ وشیار كردنه‌وه‌ی تاكی موسوڵمان و به ئاگا هێنانه‌وه‌ی كورد تا بگه‌نه مافه‌كانیان . گوله‌ن به‌شێوه‌یه‌ك خۆی تێدا شاره‌زا كرد بۆته شیكاری ئه‌و نه‌خشه‌یه و به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه هه‌نگاو ده‌نێت . زۆربه‌ی خه‌ڵكی پێ چه‌واشه كردووه . ئه‌وه پلانی نورسی بوو بۆ كردنه‌وه‌ی خوێندنگه و پێگه‌یاندنی لاوانی كورد و موسڵمان به‌ڵام نه‌یان هێشت بگاته ئاواته‌كه‌ی هه‌رزوو ده‌ستبه‌سه‌ر و سه‌ركوتیان كرد . فه‌تحوڵا گوڵه‌ن به یارمه‌تی میتی وڵاته‌كه‌ی زۆر به نهێنی له زۆربه‌ی وڵاتان خوێندنگه‌ی كردۆته‌وه كه هه‌وه‌ڵ كاری ئه‌م خوێندنگایانه دوای خۆ ناساندن و دروست كردنی شۆهره‌ت ناساندنی گوڵهنه . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر خه‌ڵكی دروست ئه‌كه‌ن پاره‌یه‌كی زۆریی بێ ئه‌ندازه‌ش ده‌ست ده‌خه‌ن واتا هه‌م سیخوڕی ده‌كه‌ن هه‌م بازرگانیه‌كی باش . ئه‌م گوڵهنه نه‌ته‌وه په‌رسته خۆی كردۆته ده‌مڕاست و ئه‌ولیای خوا لای خه‌ڵكی ڕۆژانه له ڕێگای ئینته‌رنێته‌وه وتار ده‌دات ئه‌وه‌ش بزانن به قه‌ده‌ر مه‌لایه‌كی داماوی كوردی قوربه‌سه‌ر عیلمی پێ نی یه . ئه‌وانه‌ی وه‌ك مامۆستا له خوێندنگه‌كاندا وانه ده‌ڵێنه‌وه هه‌موو كات باسی گوڵه‌ن بۆ خوێندكاره‌كان ده‌كه‌ن و پیرۆزی ئه‌كه‌ن لایان وتاره‌كانی بڵاو ئه‌كه‌نه‌وه . وا خۆشه‌ویست كراوه لای هه‌ندێ له بری پێغه‌مبه‌ر د.خ دائه‌نرێ . به‌ڵام وه‌ك وتم كاری چه‌واشه‌كاریه . ئه‌گری سه‌رنجی خه‌ڵكی ڕائه‌كێشێ . ته‌نها ئامانجی چه‌واشه‌كاری و فریودانی كورده ، ناساندنی تورك و زمانه‌كه‌یه‌تی به جیهان ، سڕینه‌وه‌ی ناوی نورسی له دڵی خه‌ڵكی و ناساندنی خۆیه‌تی . به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی كوردیدا نی یه له شوێنێكدا ئه‌ڵێت حه‌ز ئه‌كه‌م بمكه‌ن به دوو كه‌رته‌وه به مشار به‌س به‌شه كورده‌كه‌ی توركیا له توركیا نه‌بێته‌وه . ئاخر نه‌ته‌وه په‌رست تۆیه‌كی سیخوڕ به ناو ئیسلام چیت داوه له كوردستان ، ڕۆژێ یه‌ت كوردستان دروست ئه‌بێت و حهزهكهت یه‌ته‌دی نه‌ته‌وه په‌رست . ئم ڕێكخراوی گوڵهنه بازرگانییه‌كی ئێجگار به‌هێزیان هه‌یه له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی باشووری كوردستان كار به پاره‌كانیان ده‌كه‌ن بۆیان هه‌ڵده‌سوڕێنن . وه‌ك ئه‌وترێت ئه‌و پارانه‌ی ئه‌م ڕێكخراوه ده‌ستی ده‌خات ئیتر به كۆمه‌كی خه‌ڵكی بێت كه به ناوی په‌روه‌رده‌وه بۆ وڵاته هه‌ژاره‌كان لێیان كۆده‌كرێته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و قازانجه زۆره‌ی خۆیان ده‌ستیان ده‌كه‌وێت له خوێندنگه و زانكۆ و ته‌له‌فزیۆن و بانق و مۆڵه بازرگانیه‌كانیاندا گشتی بۆ سوپای توركیا دابین ده‌كرێت ده‌درێت به وه‌قفی مه‌همه‌ت چیك بۆ كورد كوشتن .
هه‌روه‌ها شانبه‌شانی گرنگی دان به به‌شی ئهغلاقی وعیباده‌تی ئیسلام فه‌تحوڵا گیوله‌ن له گفتوگۆی به‌رده‌وامدایه له‌گه‌ڵ هێزه ئیمپریالیسته‌كاندا . له‌به‌رئه‌وه كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر تێڕوانینی تاكی موسڵمان ده‌رباره‌ی مافه‌كانی دروست كردووه .
به‌ڵكه‌ی زۆر هه‌یه مه گیوله‌ن پیاوێك نییه كار بۆ ئیسلام و سه‌رخستنی ئیسلام بكات . له شوێنێكی دیكه‌دا فه‌تحوڵا گیوله‌ن هاوشێوه‌ی هه‌ڵوێسته‌كه‌ی سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌كه‌ی 28ی شوباتی توركیا ، په‌یامێكی سه‌باره‌ت به هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌شتی ماڤی مه‌ڕمه‌ڕه كه یارمه‌تی مرۆیی بۆ كه‌رتی غه‌ززه ده‌برد ده‌ركرد. سه‌رله‌نوێ بارودۆخه‌كه‌ی كۆنترۆڵ كرده‌وه و به سوودی ئیسرائیلییه‌كاندا شكاندیهوه. ئه‌مه ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ی گیوله‌ن له كاتێكدا بوو كه ڕووداوه‌كه ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه ئیدانه كرا . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئیدانه‌ی ئیسرائیلی نه‌كرد ئیدانه‌ی هه‌ڵویستی به‌ڕێوه‌به‌رانی كه‌شتییه‌كه‌ی كرد له‌به‌رئه‌وه‌ی مۆڵه‌تیان له ئیسرائیل وه‌رنه‌گرتووه . ته‌واوی وته‌كانی گیوله‌ن له‌و باره‌یه‌وه له ڕۆژنامه‌ی وێڵ ستریت بڵاوكرایه‌وه كه یه‌كێكه له هه‌ره رۆژنامه دیاره‌كان له ئه‌مه‌ریكادا .
به‌لای منه‌وه هه‌ڵوێسته‌كانی فه‌تحوڵا گیوله‌ن هیچ نامۆ نین . چونكه وه‌ك له كاره‌كانی ناوبراودا كه له‌سه‌ره‌وه باسمان كرد تێده‌گه‌ین كه فه‌تحوڵا گیوله‌ن تا ئێستا ڕاگه‌یاندراوێكی ده‌رنه‌كردووه كه ببێته مایه‌ی توڕه كردن ئیمپریالیزمه‌كان و دژی بیروبۆچوونی ئه‌وان بێت . هه‌روه‌ها تا ئێستا هیچ به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌رنه‌كردووه بۆ ئیدانه‌كردنی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژیانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له پاكستان و ئه‌فغانستان و عێراق و.... هتد ئه‌نجامی داون و ده‌دات هه‌روها كۆمه‌لكوژی كورده‌كان له‌لایه‌ن توركه‌كانه‌وه . به پێچه‌وانه‌وه به‌و شێوه‌یه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا پێی خۆشه ڕایگه‌یاند له دونیادا كه سێك كه هیچ كه‌یفم پێی نایه‌ت و خۆشم لێ نایه‌ت ئوسامه بن لادنه ، سه‌ره‌ڕای ڕاگه‌یاندنی ئه‌مه‌ش تا ئێستا هیچ به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌رنه‌كردووه بپرسێت ئایا ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان و پاكستان و عێراق و .... چ كارێك ده‌كات ، بۆچی هاوڵاتیانی سته‌م لێكراوی ئه‌و وڵاتانه كۆمه‌ڵكوژ ده‌كات و بۆمبارانیان ده‌كات . یان بۆچی كورده‌كان ده‌كوژرێن ئایا ئه‌وانیش مرۆڤ نین مافیان نییه ئازاد بن . چاوه‌ڕێی هه‌ڵوێسته‌یه‌كی له‌و جۆره له كه‌سێكی وه‌كو گیوله‌ن كه به‌یاننامه و ڕوونكردنه‌وه سه‌باره‌ت به كاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل و نه‌ته‌وه په‌رستی تورك ده‌ر بكات شتێكی گێلییه .
كاتێ ته‌ماشای مێژووی ئیسلام ده‌كه‌یت ، هه‌میشه ئه‌و هێزانه‌ی حاكم بوون پیاوه ئاینییه‌كانیان لاواز كردووه و به‌كاریان هێناون . ئه‌مڕۆ گیوله‌ن بۆته پیاوی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرایل ..... له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ردا (د.خ) بیزه‌نتییه‌كان ده‌ستیان كرد به به‌ستنی دانوستاند و دیالۆگ له‌گه‌ڵ كه‌سێك به‌ناوی عامر ڕاهیب و ویستیان له پشته‌وه له پێغه‌مبه‌ر (د.خ) بده‌ن . عامر ڕاهیب ویستی ببێته پیاویكی ئایینی هه‌ر بۆیه له ناوچه‌یه‌كی كه‌نار شاری مه‌دینه مزگه‌وتێكی بنیاتنا . ڕۆژێك گه‌یشت به پێغه‌مبه‌ر (د.خ) و پێی وت ئه‌ی په‌یامبه‌ری خوا كه‌سانی نه‌خۆش و به ته‌مه‌نمان هه‌یه كه ناتوانن هه‌موو كات بێن بۆ مزگه‌وتی ناوه‌ندی شار بۆیه ئێمه لێره مزگه‌وتێكمان بنیات ناوه ، یه‌كجار له‌و مزگه‌وته‌دا نوێژمان بۆ بكه با وه‌ك مزگه‌وت بناسرێت . پێغه‌مبه‌ر به ئه‌رێنی پێشوازی له پێشنیاره‌كه كرد و به‌ڵام خوای گوره به دابه‌زاندنی ئایه‌تی 107 له سووره‌تی به‌قهره پێغه‌مبه‌ری ئاگادار كرده‌وه و نیه‌تی خراپی ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ڵماڵی . له‌به‌رئه‌وه پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ئه‌و مزگه‌وته‌ی ڕووخاند و ئه‌و سزای ئه‌و زانایانه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه به‌رامه‌ر ڕاستی قورئانی پیرۆز بێ ده‌نگ ده‌بن و ڕاستی ناڵێن و فه‌رمووی : ئه‌و زانایانه‌ی كه له ته‌وراتدا نیشانه‌كانی پێغه‌مبه‌ر ده‌شارنه‌وه و به بابه‌تێكی كه‌م نرخ و بێ مانا وه‌ری ده‌گرن ئه‌وانه له پاشه ڕۆژدا پڕ به سكی خۆیان ئاگر دۆزه‌خ ده‌خۆن و حودای گه‌وره‌ش له قیامه‌تدا نه قسه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كات و نه ناویان به پاك ده‌بات هه‌روه‌ها سزایه‌كی ئێجگار سه‌ختیان هه‌یه . (ئایه‌تی 174 سوره‌تی به‌قهره)
پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌فه‌رموێت (ده‌ربڕینی وته‌یه‌كی ڕاستی به‌رامبه‌ر سته‌مكار گه‌وره‌تیرین جیهاده) ، لێره‌دا ئه‌وه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی كه‌سانی وه‌ك فه‌تحوڵا گیوله‌ن ووتنی ڕاستیه به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتداران و سیۆبیزم و ئیسرائیلی قاتیل و پاڵپشتی كردنی سته‌ملێكراوان " ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ی پێ ناكرێت هیچ نه‌بێت بێده‌نگ بێت . له‌و به‌شه ناوخۆیانه‌ی كه قوتابیانی فه‌تحوڵا گیوله‌نی تیا ئه‌مێننه‌وه ئه‌گه‌ر په‌یامه‌كانی نوری زانای گه‌وره‌ی كورد بدیع الزمان سه‌عیدی نورسی وه‌ك خۆی بخوێنرێت نه‌ك بۆ مه‌به‌ستی ئیستخلال كردنی لاوی كورد ئه‌وا پێویسته به‌پێی بیروبۆچوونی نوسه‌ر په‌یامه‌كان كه نورسیه هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن چونكه بدیع الزمان هیچ كات به‌رامبه‌ر سته‌مكار و دیكتاتۆر بێده‌نگ نه‌بووه .