کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم له‌نێوان فه‌راغی یاسایی و فه‌راغی پۆستدا

Saturday, 20/07/2013, 12:00


له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی پێشودا قه‌یرانێکی قوڵی سیاسی له‌نێوان حزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌کان و لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزسیۆن ڕوویدا به‌شێوه‌یه‌ک شۆڕبۆته‌وه‌ بۆ ناو ئه‌ندام و لایه‌نگران و کادیره‌کانی خواره‌وه‌ش, ئه‌وه‌ی ڕوویدا له‌ماوه‌ی ڕابردوودا یه‌کێتی و پارتی ئه‌وه‌یان یه‌کلایی کرده‌وه‌ که‌ ئاماده‌نین به‌شێوه‌یه‌کی ئاشتیانه‌ ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات بکڕێت و ده‌سه‌ڵات ڕاده‌ستی لایه‌نێکی تر بکرێت, بۆ ئه‌م مه‌به‌سه‌ته‌ ماوه‌ی په‌رله‌مان و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمیان درێژ کرده‌وه‌ به‌بیانوی ئه‌وه‌ی فه‌راغی یاسایی دروست ده‌بێت, به‌ڵام له‌ بنه‌ڕه‌تدا ئه‌م درێژکردنه‌وه‌یه‌ بۆ فه‌راغی یاسایی نیه‌, به‌ڵکو فه‌راغی پۆستی له‌نێوان خۆیاندا پێ پڕده‌که‌نه‌وه‌, ئه‌و وه‌ڵامه‌شیان به‌ گوێێ لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزسیۆندا چرپاند که‌ له‌چه‌ند مانگی داهاتوودا ئاڵوگۆڕی پۆست له‌ نێوان خۆیاندا ده‌که‌ن له‌ به‌غداو هه‌رێم به‌جۆرێک پۆستی سه‌رۆک کۆماری عێراق بۆ پارتی و پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێمیش بۆیه‌کێتیه‌, چونکه‌ نابێت تا هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و سه‌رۆک کۆماری عێراق جه‌نابی کاک مه‌سعود به‌بێ پۆست بمێنێته‌وه‌و دابنیشێت, بۆیه‌ به‌ ده‌ست پێشخه‌ری یه‌کێتی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم بۆ ماوه‌ی (2)ساڵ درێژ کرایه‌وه‌و فه‌راغی پۆست کۆتایی هات.
(ئه‌مه‌ ته‌ڵه‌یه‌ک بوو لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزسیۆن نه‌یانتوانی هه‌ستی پێبکه‌ن تا پێوه‌ بوون).
ئێستاو لێره‌ به‌دواوه‌ قه‌یرانه‌کان ناوه‌ ناوه‌ به‌ره‌و کاڵبونه‌وه‌ ده‌چن و ئه‌مڕۆش لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزسیۆن ڕاگه‌یاندنێکیان بڵاوکرده‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ درێژ کردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم , وه‌کو ده‌بینرێت ڕاگه‌یاندنه‌که‌ش هیچی که‌متر نیه‌ له‌ ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی دوێنێی سه‌رۆکی هه‌رێم له‌ ڕووی نه‌رمییه‌وه‌, ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات که‌ سه‌رۆکی هه‌رێم به‌ نزیکه‌ی (1600) وشه‌ تا ڕاده‌یه‌ک جۆرێک له‌ قه‌ناعه‌تی لای لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزسیۆن دروست کردووه‌, به‌ڵام به‌هه‌ر جۆرێک بێت ناڕه‌زاییه‌کی شه‌رمنانه‌یان له‌سه‌ر درێژکردنه‌وه‌ی دوو ساڵی سه‌رۆکایه‌تی به‌ ناشه‌رعی به‌یان کردووه‌ .
ئه‌وه‌ی پێویسته‌ لێره‌دا بگوترێت :(یارییه‌ک ده‌ستی پێکردووه‌ ده‌وترێت گۆڵکاره‌کانی سه‌ر به‌ پارتی دیموکراتی کوردستان و, گوایه‌ ناوبژیوانه‌کان له‌ یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان و, گۆڵ لێکراوه‌کانیش له‌ لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزسیۆن ده‌بێت) با سه‌یرکه‌ین جارێ یارییه‌که‌ ماویه‌تی .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە