لەكولیژى پەروەردەى وەزرشى خانەقین دا فەرمانبەران حسیبى كویلەیان بۆ دەكرێت
Sunday, 31/10/2010, 12:00
كردنەوەى كولیژەى پەروەردەى وەرزشى خانەقین بەدەسكەوتێكى گرنگ دەزانرێن بۆ بەرەو پێشبردنى زانست و زانیارى و بەرزكردنەوەى ئاستى رۆشنبیرى و خوێندن لە ووڵاتەكەماندا بەتایبەتى لە ناوچە دابراوەكان كە چەندەها ساڵە لەژێر دەسەڵاتى رژێمى بەعسى بوون ئەمەش واى كردوو بەردەوام خەڵكەكەى بیدەنگى هەڵبژێریت لەبەرامبەر ئەو كەسانەى خاوەن دەسەڵاتن وبە ئارەزووى خۆیان بتوانن دەسەڵاتەكەیان لە پێناوى بەرژەوەندى تاكەكەسى بەكار بهێنن بەڵام بە پێچەوانەى هەموو ئەو پێوەرە زانسیانەى كە لەسەرجەم زانكوكان و كولیژەكانى هەرێمى كو ردستان پەیرەو دەكرێت لەكولیژى پەروەردەى وەرزشى خانەقین بەشێوەیەكى نائەخلاقیانەو وەكو كویلەیەك هەڵسو كەت لەگەڵ سەرجەم فەرمانبەران وماموستایان و خویًَندكاران دەكرێت ئەمەش بۆتە نارەزاى ژمارەیەكى زۆر لە و مامۆستاو فەرمانبەرو خوێندكاران كە لەلایەن راگرى كولیژ دكتور تارق ئەحمەد میرزا دەكرێت ,
فەرمانبەرێكى ئەو كۆلیژە كە نەیویست ناوى خۆى ئاشكرا بكات باسى لەهەڵسوكەوتى راگرى كولیژى كرد كە ئەویش دكتور تارقە دەلێت لەكاتى مامەڵەكردن دا لەگەڵ هەموو ئەو فەرمانبەرانەى كولیژبەهەڵسوكەوتێكى ناشرین و جیاواز لە هەڵسوكەوتى راگریك بەووشەى ناشرین ئازارى هەموو ئەو فەرمانبەرانە دەدات كە لەكولیژەكەیدا دەوامى ئاساى خویان دەكەن رایشى گەیاند : بەردەوام هەرەشەكردن بەپوست و مەقامى خۆى دەركردنى فەرمانبەران لەپۆستەكانیان لەسەر هیچ بنەمایەك وەكو ترسێك بخاتە نێو دڵى فەرمانبەران و كویلە كردنیان لەبەرامبەر داوا و بەرژەوەندیە شەخسیەكانى خوێ ئەمەش واى لە فەرمانبەران كردوو كە نەتوانن بۆجارێكییش بێت داواكاریەكانى خۆیان بۆ راگرى كۆلیژ بخنە روو لەترسى لابردنیان لە شوێنەكانیان , سەبارەت بە مامۆستایان و خوێندكارانیش بەۆجۆرە مامەڵەیان لەگەڵ دەكات ئەمەش بۆتە نێگەرانیەكى زۆر لە لایەن ئەو كەسانەى چ مامۆستان و خۆێندكارو فەرمانبەر بێت داواكارن لەوەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژنەوەى زانستى و بەرێز دكتور دلاوەر چارەسەرێكى بنەرەتى بۆ بۆ ئەو راگرە بدوزێتەوە كە بەهەڵبژاردنیش ئەو پۆستەى وەرنەگرتوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست