کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لیستی هاوپه‌یمانی لیستی کورد قڕکه‌ر و دژه‌ ناکۆکه‌کان

Saturday, 06/03/2010, 12:00


وه‌رن با پێکه‌وه‌ سووکه‌ گه‌شتێکی تێڕامان بکه‌ین له‌ شته‌ سه‌یرو سه‌مه‌ره‌کانی کوردستان..شتێک هه‌یه‌ پێی ده‌گوترێت لیستی هاوپه‌یمانی که‌ خۆیان ڕاگه‌یاندووه‌ بۆ هه‌ڵبژاردن. شیاوی باسه‌ سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یی له‌ پێکهاته‌و پێکهێنه‌ره‌کانی ئه‌م لیسته‌دایه‌. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌کێ له‌ پێکهێنه‌ره‌کانی که‌ خۆی بۆ خۆی داستانێکه‌ له‌ شکست ،دۆڕان، بێ سه‌روبه‌ری، بێ به‌رنامه‌یی، دیکتاتۆری و تاکڕه‌وی، کوشت و بڕ و چوونه‌ باوه‌شی وڵاتانی دراوسێ و دوژمنانی کورد له‌ تورک و عه‌ره‌ب و فارس و ئه‌مه‌ریکاو ئیسرائیل و.....هتد، به‌ڵام له‌مه‌ سه‌یروسه‌مه‌ره‌تر که‌ پێویسته‌ هه‌ر تاکێکی کورد جوان تێی ڕامێنێ و به‌سه‌رماندا به‌ سانایی نه‌ڕووات ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌م پێکهێنه‌ر و ئه‌ندامانه‌ هه‌موویان گیرۆده‌ی ده‌ستی یه‌کترن و لا‌یه‌نێکیان نی یه‌ له‌گه‌ڵ یه‌کێکی دیان شه‌ڕو کوشتاریان نه‌کردبێت و یه‌کتریان به‌ خائین و جاسوس نه‌دابێته‌ قه‌ڵه‌م، که‌چی ئێستا هه‌موویان له‌سه‌نگه‌رێکدا کۆبوونه‌ته‌وه‌ که‌ پێ ده‌چێت هه‌موو شتێک کۆی کردبێتنه‌وه‌ جگه‌ له‌رژه‌وه‌ندی کورد. چونکه‌ کورد بۆ ماوه‌ی سی ساڵه‌ ئه‌وه‌نده‌ی زیانی کردووه‌ و لێی کوژراوه‌ به‌ده‌ستی ئه‌م لایه‌نانه‌ی ناو هاوپه‌یمانی، ئه‌وا ئه‌وه‌نده‌ به‌ده‌ستی به‌عس و تورک و فارس لێی نه‌کوژراوه‌ و زیانی به‌رنه‌که‌وتووه‌. پێم باشه‌ چاوێکی خێرا بخشێنین به‌ ئه‌ندامه‌کانی ئه‌م هاوپه‌یمانێتی یه‌ دژیه‌ک و ناته‌بایه‌دا. جێی ئاماژه‌یه‌ ئه‌م لیسته‌ پێکهاتووه‌ له‌ چوارده‌ 14 شکست خواردوترین حیزبی کوردستان له‌ڕووی واقیعی راسته‌قینه‌وه‌،ئه‌گه‌ر پێوه‌ری دوا هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان بکه‌ینه‌ پێوه‌ر، چونکه‌ سه‌رجه‌می حیزبه‌کان جگه‌ له‌ بزوتنه‌وه‌، سه‌رجه‌میان که‌متر ده‌نگیان به‌ده‌ست هێنا له‌وه‌ی چاوه‌ڕێیان ده‌کرد، هه‌رچی بزوتنه‌وه‌شه‌ ئه‌وکات گه‌زۆ بارین بوو چونکه‌ یه‌کگرتوو + کۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ دوو پارتی عه‌لمانیدا دابه‌زین و ئه‌مانیش هه‌له‌که‌یان قۆسته‌وه‌ و هه‌ستی ئیسلامی خه‌ڵکیان جوڵاند و خۆیان وه‌ک تاکه‌ لیستی ئیسلامی پیشاندا و به‌ده‌نگی ئه‌ندامانی تووڕه‌ی کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو دوو کورسیان به‌ده‌ست هێنا. که‌چی بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چونکه‌ کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو به‌ لیستی جیا داده‌به‌زن و ئه‌و تاکه‌ کارته‌ی به‌ده‌ست بزوتنه‌وه‌وه‌ بوو، که‌ بانگه‌شه‌ی لیستی ئیسلامی یه‌ له‌ده‌ستایندا نه‌ما و سووتا ، له‌به‌ر په‌ی بردن به‌ نه‌مانی شه‌رعی یه‌تی وجودیان، ده‌یانزانی که‌ ئومێدی قاچی کورسی یه‌کیشیان نیه‌، هه‌ربۆیه‌ له‌ بڕیارێکی تاک ڕه‌وانه‌دا که‌ ناڕه‌زایی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی بزوتنه‌وه‌ی لێکه‌وته‌وه‌ و به‌ بێ ڕاوێژ و شورا بڕیاردرا بچنه‌ ناو هاوپه‌یمانی یه‌وه‌. ئه‌م هاوپه‌یمانێتی یه‌ له‌ 14 پارتی تێکه‌ڵ و پێکه‌ڵ پێکهاتووه‌ که‌ ده‌توانین ناوی بنێین چێشتی مجێور. به‌جۆرێکه‌ کۆمه‌ڵێ پارت و لایه‌نی تیادایه‌ که‌ زۆربه‌مان ناویانمان نه‌بیسووه‌، ڕه‌نگه‌ ڕۆشنبیرترین که‌سی ناو پارتی یا یه‌کێتیش نه‌توانن بێ کاغه‌ز ناوی هه‌رچوارده‌ پارته‌که‌ بهێنن، بڕوا بکه‌ن له‌بازاڕ ڕۆژنامه‌یه‌کم کڕی ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی بزانم ئه‌و14 حیزبه‌ ناویان چی یه‌..

هه‌ر له‌ خاڵه‌ دژیه‌که‌کانی ئه‌م لیسته‌: دوو پارتی سه‌ره‌کی ناو ئه‌م لیسته‌ یه‌کێتی و پارتی یه‌ که‌ له‌ 66 ه‌وه‌ تا 96 خه‌ریکی یه‌کتر کوشتن و کورد قڕ کردن بوون، ئه‌میان له‌باوه‌شی ئێراندایه‌، ئه‌ویان تورکیا و ئیسرائیل براگه‌وره‌یه‌تی، ئه‌میان سۆشیالی دیموکراته‌، ئه‌ویان ناوی دیموکراته‌ و دیکتاتۆرترین حیزبی کوردستانه‌ و زۆربه‌ی سه‌رگه‌وره‌کانی به‌عسی بوون و له‌ 91 دا زۆرترین جاش و موسته‌شاری له‌خۆی کۆکرده‌وه‌. ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت دژی یه‌کن و ژێر به‌ژێر چاڵ بۆیه‌ک هه‌ڵده‌که‌نن، زۆر سه‌کرده‌یان به‌ده‌ستی یه‌کتر کوشتووه‌ و درێغیان نه‌کردووه‌ له‌ هێنانی سوپاس پاسداران و سوپای به‌عس و تورکیا بۆ قڕ کردنی کورد..ته‌نانه‌ت گه‌وره‌ترین دۆستایه‌تی نهێنییان له‌گه‌ڵ دوژمنه‌کانی کوردا هه‌یه‌ له‌ عێراق و ده‌ره‌وه‌ی عێراق.. ئه‌وه‌ی شایانی ئاماژه‌ پێ کردنه‌، ئه‌وه‌نده‌ی کورد به‌ده‌ست ئه‌م دوو هێزه‌وه‌ گیرۆده‌ و زیانمه‌ند بووه‌، ئه‌وه‌نده‌ زیانی نه‌کردووه‌ له‌ دوژمنه‌ ناسراوه‌کان، چونکه‌ ئه‌مان به‌ناوی دۆست و براوه‌ له‌ پشته‌وه‌ خه‌نجه‌ریان له‌ کورد داوه‌...ئه‌میان حیزبی ته‌نیا بارزانی یه‌کان و بنه‌ماڵه‌ی مه‌لا مسته‌فایه‌، ئه‌میشیان سی ساڵه‌ سۆرانی ده‌دات به‌کوشت و سه‌ره‌نجام سۆرانی کرده‌وه‌

کۆیله‌ و ژێرده‌ستی بنه‌ماڵه‌ی مه‌لا مسته‌فا (که‌ هێشتا سۆرانی قونده‌ره‌ لای ئه‌وان)..جێی ئاماژه‌یه‌ ژماره‌ی کوژراو و قوربانی و بێ سه‌رو شوێنی کورد به‌ده‌ستی یه‌کێتی و پارتی زیاتره‌ له‌ قوربانیانی کیمیارانی هه‌ڵه‌بجه‌. ده‌یان هه‌زار هه‌تیو و بێوه‌ژنیان خستۆته‌وه‌، سه‌ره‌ڕای خاپورکردنی ده‌یان گوند و شار و شارۆچکه‌، سوپای ئێران و به‌عس و تورکیاشیان فێرکرد له‌سه‌ر کوشتنی کورد. ڕووی کوردیان ناشرینکرد، به‌هۆی ئه‌مانه‌وه‌ ده‌یان هه‌زار گه‌نجی کورد سه‌ری خۆی هه‌ڵگرت و ڕێی هه‌نده‌رانی گرته‌ به‌ر، له‌ڕێگاش بوون به‌ خۆراکی وورچ و قڕش، یاخود به‌فر و سه‌رما ڕه‌قی کردنه‌وه‌، یا که‌وتنه‌ به‌رده‌ستی سوکایه‌تی جه‌ندرمه‌و پاسدار، یاخود بۆ به‌ندیخانه‌کانی یۆنان، ئیتاڵیا، فه‌ڕه‌نسا...هتد تا سه‌ره‌نجام له باوه‌شی ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپاداو له‌ ژێر فشاردا شه‌ڕیان ڕاگرت.‌



پارتی دوای ئه‌م شه‌ڕه‌ له‌گه‌ڵ تورکمانیشدا شه‌ڕی کرد، شه‌وێک له‌هه‌ولێر ته‌ق و تۆق ڕوویدا، به‌یانی که‌ هه‌ستاین ته‌ماشامان کرد پارتی هێرشی بردۆته‌ سه‌ر تورکمان و ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆن و باره‌گاکانی گرت و پێچایه‌وه‌..دواتریش به‌ زه‌بری تورکیا پارتی داوای لێبوردنی کرد و زیانه‌ ماددی یه‌کانیشی به‌چه‌ند قات بژارده‌وه‌ بۆ تورکمان.



پارتێکی تری ئه‌م لیسته‌ بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی یه‌ که‌ چه‌ند جارێک شه‌ڕی خوێناوی کردوه‌ له‌گه‌ڵ یه‌کێتی داو یه‌کێتی به‌کافر داناوه‌و شه‌ڕکردن دژی یه‌کێتی به‌ جیهاد داده‌نا، ئه‌مان به‌ره‌ی ئیسلام و یه‌کێتیش به‌ره‌ی کوفر بوو، یه‌کێتیش نه‌یکردوه‌ به‌نامه‌ردی ئه‌مانی به‌ تیرۆریست و ئیرهابی و به‌کرێگیراوی ووڵاتان و سه‌نگه‌ری تاریکی و کۆنه‌په‌رستی داوه‌ته‌ قه‌ڵه‌م. له‌نێوانیشیاندا هه‌زاران کوردی داماو قڕکراوه‌ و کوژراوه‌، هه‌زاران ژنیان بێوه‌ژن کرد و منداڵیان هه‌تیو خست له‌یه‌کتری. تا له‌ کۆشی بابه‌ گه‌وره‌شیاندا (ئێران) نه‌بوو ئاشت نه‌بوونه‌وه‌ که‌ ئێران ڕێکی خستن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و خزمه‌تی ئێران..ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێک هه‌ڵه‌بجه‌ و ئه‌و ناوچانه‌ی شاره‌زووریان کاول و خاپور کرد، که‌ ئێستاشی پێوه‌بێت ئاوه‌دان نه‌کراوه‌ته‌وه.‌



ژ دووبه‌شداربووی تری ئه‌م لیسته‌ حسک و زه‌حمه‌تکێشانه‌، که‌ ته‌نها به‌توێكڵ هه‌ن و گه‌ر یارمه‌تی دارایی یه‌کێتی نه‌بێت توێکڵه‌که‌شیان با ده‌یبات.. ئه‌م دوو پارته‌ش هه‌ردووکیان شه‌ڕیان کردووه‌و شه‌ڕیان پێفرۆشراوه‌ له‌لایه‌ن یه‌کێتی و پارتی یه‌وه‌، به‌تایبه‌تی حسک له‌ هه‌شتاکاندا گورزی گه‌وره‌ی وه‌شاندووه‌ له‌ یه‌کێتی، ته‌نانه‌ت که‌سی دووه‌می یه‌کێتی که‌ ئێستا که‌سی یه‌که‌می گۆڕانه‌ به‌ده‌ستی حسک گیراوه‌ و سووکایه‌تی پێکراوه‌ و به‌پشتا سواری گوێ درێژ کراوه‌ و به‌ناو گونده‌کانی ئه‌و ده‌ڤه‌رانه‌دا سووڕێنراوه‌ته‌وه.‌

زه‌حمه‌تکێشان لێدران و په‌رت بوونی خواردوه‌ به‌ده‌ست یه‌کێتی، دواجاریش ساڵی 2009 له‌تبوونی ئه‌وپارته‌شی لێکه‌وته‌وه‌، و حسک به‌ده‌ست پارتی لێی دراوه‌ و بچووک کراوه‌ته‌وه‌، ئه‌و بچووک کرانه‌وه‌یه‌ که‌ ئیتر له‌وه‌دوا حسک نه‌هاته‌وه‌ سه‌رپێی خۆی..ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی هه‌میشه‌ حسک په‌یوه‌ندی یه‌کی باشی هه‌یه‌و هه‌بووه‌ له‌گه‌ڵ برا گه‌وره‌که‌یدا که‌ ئێرانه‌.



پاشان حیزبی شیوعی دێت که‌ له‌ حه‌فتاو هه‌شتاکاندا به‌ده‌ستی پارتی و یه‌کێتی کوشتاری گه‌وره‌یان لێکراوه‌، قه‌تڵ و عامی پشت ئاشان یش به‌ڵگه‌یه‌کی زیندوو به‌هێزه‌ له‌سه‌ر ئه‌وشه‌ڕانه‌.

ئیتر باقی تری حیزبه‌کان ده‌بێت سه‌رچاوه‌ به‌کار بهێنیت تا ناویان بزانیت، هه‌ڵبه‌ته‌ زۆربه‌یان ده‌سکه‌لاو دروسکراوی پارتین و که‌مێکیشیان یه‌کێتی.وه‌ک : (زه‌حمه‌تکێشانی سه‌ربه‌خۆ، یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی، بزوتنه‌وه‌ی گه‌ل، الاخاو الترکمانی، تورکمان، پارتی کرێکاران، سه‌ربه‌خۆ، لیستی تورکمان) ئه‌مانه‌ ناوی پارته‌کانی تری ناولیسته‌که‌ن که‌ بۆ ده‌رمانیش ساڵی جارێک ڕه‌نگه‌ ناویان نه‌بیستین.

به‌کورتی به‌ده‌ر له‌یه‌کێتی و پارتی، باقی تری حیزبه‌کانی ناولیسته‌که‌ ئه‌و قسه‌یه‌ به‌سه‌ریاندا جێ به‌جێ ده‌بێت که‌ هه‌موو ئه‌ندامانیان به‌ قابله‌مه‌ یاپراخێک تێر ده‌کرێن..ماوه‌ته‌وه‌ بپرسین و تێ رامێنین..ئه‌م حیزبانه‌ زۆربه‌ی زۆریان درێغیان نه‌کردووه‌ له‌ قڕکردنی کورد و تاڵان و بڕۆی ووڵات و کلک گرێدان به‌ووڵاتانه‌وه‌ به‌ ئێستاشه‌وه‌، له‌وه‌ش زیاتر هه‌موویان له‌یه‌کتریان کوشتووه‌و بڕیوه‌، ڕابردوویان لێوان لێوه‌ له‌ زیان و نه‌هامه‌تی بۆ کورد، داخۆ چی کۆی کردوونه‌ته‌وه‌؟ ئایا ده‌شێت ئه‌مانه‌ شتێک بکه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی کوردی تیادابێت؟ ئایا ئه‌توانن له‌سه‌ربه‌رژه‌وه‌ندی کورد کۆ ببنه‌وه‌؟یاخود ته‌نها جادو و سیحری به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی کۆ بوونه‌ته‌وه‌، وه‌ک کۆمه‌ڵێ مافیای گه‌وره‌و بچووک و گه‌له‌ کۆمه‌کی بۆ ده‌سکه‌وتێکی ماددی خۆیان؟ ئه‌م سفره‌یه‌ چ سفره‌یه‌که‌ وا ئه‌م هه‌موو دوژمنه‌ی کۆکردۆته‌وه‌؟ ده‌کرێت له‌ سفره‌ی ده‌سه‌ڵات و پاره‌ هیچی تر بتوانێت یه‌کیان بخات؟ که‌واته‌ ده‌کرێت ئومێد بکرێت به‌مانه‌ و ئومێدیان پیا هه‌ڵبواسرێت؟ ئایا ده‌نگدان به‌مانه‌ په‌سه‌ندکردنی سه‌رجه‌م ئێستاو ڕابردوی ڕه‌شیان نی یه‌؟ که‌سان و لایه‌نانێک هه‌موو ڕابردوویان ڕه‌شبێت، ئایا زه‌مانه‌ت چی یه‌ داهاتووشیان له‌ ڕابردوویان خراپتر نابێت؟ ئایا دره‌ختێک په‌نجا ساڵه‌ میوه‌یه‌کی به‌سوودی نه‌گرتبێت، هه‌ر دڕک و زیان بووبێت، ئێسته‌ به‌چی میوه‌ی به‌سوودمان بۆ ده‌گرێت ؟ ئایا زه‌رده‌واڵه‌ پاش 50 ساڵ گه‌ستن ، ده‌توانێت بگۆڕێت و هه‌نگوینمان بۆ به‌رهه‌م بهێنێت؟

شایانی باسه‌ له‌سه‌رو به‌ندی 31 ی ئابی 1996 دا مه‌سعود بارزانی له‌ ووتارێکی جه‌ماوه‌ریدا له‌ دهۆک که‌ ڕاگه‌یاندنه‌کانیش بڵاویان کرده‌وه‌، فه‌رمووی :

" ئه‌گه‌ر جارێکی تر ده‌ستم خسته‌وه‌ ناو ده‌ستی جه‌لال تاڵه‌بانی، ئه‌وا ده‌ستم ده‌بڕمه‌وه‌ یا میلله‌ت با بیبڕێته‌وه‌ ".
داخۆ چ سیحر و جادوویه‌ک وایکردبێت له‌ مه‌سعود بارزانی له‌ قسه‌ی خۆی لابدات و په‌شێمان ببێته‌وه‌و به‌رامبه‌ر مێژوو قسه‌ی خۆی بشکێنێت؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە