گرژی و ناخۆشی له نێوان حیزبی دیموکڕاتی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان
Monday, 02/03/2009, 12:00
1153 بینراوە
له ڕێ‌و ره‌سمی سیهه‌مین ساڵرۆژی شۆڕشی ئێران که به به‌شداری نوێنه‌ران و کار به ده‌ستانی ئێرانی له هه‌ولێر گیرا نێچیروان بارزانی زۆری به شان و باڵی ئێران و ئینقلابی ئێران و خۆمینی دا هه‌ڵا گوت و هیچی بۆ کوردی ئێران نه‌هێشته‌وه.
ئه‌و قسانه‌ی نێچیروان بارزانی ناره‌زایه‌تێکی به‌رفراوانی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان لێکه‌وتۆته‌وه و و هه‌روه‌ها له نێو کادر و ئه‌ندامانی حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات. به دوای ئه‌و قسانه‌ی نێچیروان بارزانی دا خالید عه‌زیزی سه‌رۆکی حیزبی دیموکراتی کوردستان له دیدارێکی دۆستانه له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی پارتی دیموکڕاتی کوردستان دا گله‌ی له قسه‌کانی کاک نێچیر کردووه و ئه‌وانی له ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانی ئاگادار کردۆته‌وه و ڕای گه‌یاندووه که ئێمه له پێداویستی پێوه‌ندی ئێوه و ئێران ده‌گه‌ین و عیلاقات و نێوانی ئێوه و ئێران به شتێکی سروشتی ده‌زانین. به‌ڵام، ڕاوێژ و شێوه‌قسه کردنی کاک نێچیر وه‌ک عیلاقاتی و ڕوابیت ناچێت و بۆ کوردی ئێران و ئێوه زۆر گران ته‌واو ده‌بێت.
به دوای ئه‌و گله‌ی و گازنده‌یه‌ی خالید عه‌زیزی له قسه‌کانی نێچیروان بارزانی نێوانی حیزبی دیموکراتی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان که ناخۆش بوو ئێستا ناخۆشتریش بووه.
جێگه‌ی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه که له سه‌رده‌می کێشه‌کانی نێوخۆیی دیموکرات دا، زۆر لایه‌ن پارتی دیموکرات و یه‌کیه‌تی نیشتیمانی یان به‌وه تاوانبار کردووه که ده‌ستیان له له‌ت بوونی دیموکرات دا هه‌بووه.