وەڵامێكی تریش بۆ حە مە بن قەڵایی. بۆ ئەوەی بزانێ کوردستانپۆست کێی لە پشتە.
Thursday, 19/03/2009, 12:00
ڕۆژانە هەمومان گوێبیستی سەگوەڕی تولەو تانجیەکانی دەسەڵات دەبین . جا هەندێك لەو تولەو تانجیانە لە لایەن دەسەڵاتی کوردیەوە هان دەدرێن کە بچن پەلاماری فڵان کەس یان فڵان ڕۆژنامە یان فڵان نیشتمان پەروەر بدەن. هەشیانە بە بێ ئەوەی داوای لێ بکرێت یان خاوەنەکەی ئیشارەی بۆ بکات کە بە کێ هەڵشاخێ .؟ تەنها بۆ خۆ شیرین کردن و دەست خۆشی لێکردن یان تەنها لە پێناوی دەستکەوتنی پەنجا هەزارێکی بریمەریان نەختێ چڵکاوی بەرماوە کە وەك چۆن ئاغا لە دوای ڕاوکردن بە تولەو تانجیەکانی. پاشماوەی ئیسقانی نێچیرەکەیان بۆ هەڵدەدات دەست دەکات بە کلکە لەقێ و حەپە حەپێكی چەواشە کاریانە کە لە وسەری ئاوایی تۆز ئەکات. جا ئەم جۆرە تولەو تانجیانەی دەوری دەسەڵات تا ئەو ڕۆژە بەختیان یارە کە دەسەڵات کاری پێیانە دواجار کە کاری پێیان نەما وەك نۆکەری پیریان لێ بەسەردێت. تەنها بۆ لە خۆ دور خستەنەوە لەلایەن دەسەڵاتەوە دو شەقیان پێویستە وەك ئەوانەی کە دوێنێ بە شانوباڵای سەدامیان هەڵدەگوت دواجاریش کە سەدام ڕوخاو گڵڵۆڵەیان کەوتە لێژی و سەرایان شۆڕ بو کە هەتا ئێستاش سەریان شۆڕە لە بەرامبەر خەڵکی تێکۆشەری کوردستانداو هەست بە نوقسانی دەکەن . با.. بە و کاك حەمە بن قەڵایەش بێژم کە کوردستاپۆست هی کێ یە و کێ ی لە پشتە کوردستانپۆست خاوەنەکەی تەنها یەك کەس نی یە . بەڵکو سەرجەم خەڵکی قوربانیدەرو زەحمەتکێشی ئەم کوردستانە خۆی بە خاوەنی کوردستانپۆست دەزانێت و بە هاوتای گڵێنەی چاوی خۆیان خۆشیان ئەوێت. کوردستانپۆست مینەبەری گەیاندنی دەنگی هەق و ڕاستگۆیی یە. کوردستانپۆست ئە و هێزەیە کە ڕۆژانە دەسەڵات بچوك ترو بچوکتر دەکاتەوە هەرچی درۆو چاوبەستی و دزی و ڕیسوایی و نیشتمان فرۆشی و جاشیەتی و داوێن پیسی سەرانی هەردو بنەماڵەیەی مافیاو کۆیلهکانیان لەشیوەی جەنابتان ڕیسوا ئەکاو بۆ خەڵکی کوردستانی ئاشکرا دەکات. کوردستانپۆست کانیەکی هەڵقوڵاوی بێگەردو پاکە بۆ گەروی کوردی چەوساوەو زوڵم لێکراو تینوایەتی ڕوڵەکانی کورد دەشکێنێ .. نەك وەك راگەیاندنەکانی سەرانی دەسەڵات وەك خەبات ی دزی و گۆڕستانی نوێ و بڵاو کراوەکانی مەلای کۆنە ئاش و کێ و کێی داوێن پیس ڕۆژانە سەرچاوەی درۆو دو ڕوی و پیا هەڵگوتن بێت بە سەرانی دزو مافیاداو دزیو داوێن پیسیو خیانەتی نەتەوەی و جاشیەتیەکانیانمان وەك منەتێك پێ بفرۆشێتەوەو لاوانی کورد لە خشتە بەرێت و کارو کردەوە ناڕەواکانی ئەم دەسەڵاتە لەبیری خەڵكی کوردستان بەرێتەوە. کاکە حەمە بن قەڵایی من ئەوندە دەڵێم هەتا جەنابت لەبن دەرکەی سەرانی دەسەڵات وەك باقی هاوشێوەکانت سەد ساڵی تریش نۆکەری بکەیت و بە تەمای چڵکاوێ بی کە لەبەرامبەر پەلاماردانی کەسانی شوڕشگێڕدا دەستت بکەوێ ئەوە دڵنیابە کە نەك لە سەر قەڵابی ئەگەر لەسەر کێوی پیرە مەگرون و حەسارۆست و داڵانپەڕیش بیت مادام وەك نۆکەری هەڵۆی بلەی ئەحە ڕەش و دەسەڵات هاتویە قسە هەر لە نزمایدای. سەرئەنجام مایە پوچی. چونکە نۆکەری تەنها ئەنجامەکەی بە ڕیسوایی تەواو دەبێت. هەرچەندە دەبواپێش ئەوەی ئەو نوسینە بڵاو بکەیتەوە لە هەڵۆی ئاغات بپرسیایە ئاخۆ کوردستانپۆست هی کێەوکێی لە پشتە چونکە هەڵۆی ئاغات چاك دەزانێت کوردستانپۆست هی خەڵکی ستەم دیدەی کوردستانەو نەیاری جەنابی و ئەم دو بنەماڵە دزو مافیایەی کوردستانە کە ڕەنجی چەندین ساڵەی خەڵکی قوربانی دەری کوردستانیان بە زۆری زۆرداری قۆرخ کردوە. هەر چەندە جاش قەڵەم و سەرانی ئەم دو بنەماڵەیە لە ترسی پەڕژەوەندیەکانیان هەر کەسێك نەیاریان بێت. دەڵێن دەستێكی لە پشتەوەیە. بۆیە درێژەی ئەدەمێ و دەڵێم ئە و کوردستانپۆستەی لەترسان هەمیشە لەئاستیدا ئەژنۆتان شکاوە دەنگ و سەدای دێهاتە ڕوخاوەکانی کوردستانە دەنگی ڕەوای خاوەن شەهیدو بێ سەرو شوێنکراوانە دەنگی کیژو لاوی نوێ ی زوڵم لێکراوی کوردە. ئەو دەنگەیە کە هەمیشە دلێرە. ئەو روناکیەیە دڕ بە دیکتاتۆری بنەماڵەی مەسعودو جەلال ئەدات و . پەردە لەسەر داوێن پیسی و دزیو ڕیسوایەکاناین و خیانەتەکاناین هەڵدەداتەوە. کوردستانپۆست قیبلەیە بۆ خەڵکی ڕەنجدەرو زوڵم لێکراو ئێمەی خەڵكی تێکۆشەری کوردستانیش کە ئامادە نین لە پێناوی چەن قڕوشێك خۆمان بفرۆشین . هەمومان ڕومان لەوێ یە و سوجدەی بۆ ئەبەین.......
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست