بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە


دەسەڵاتی دووکنشین ومێدیای سەر بە بنە ماڵەی بارزانی

Tuesday, 02/09/2014, 12:00





دوو بابەتی گرینگ لەو سەردەمەدا توانیویانە کۆمەڵگا بکەنە کۆیلە وتاکی کورد وەکی زیندەوەرێک لێ بکەن کە تەنیا بەسەر زیندوو بن. ئەو رەوشە ئەوڕۆ لە باشووری وڵات بە چەنگ،،، دووکنشینەکانی بنە ماڵەی بارزانی،،، بە ڕێوە دەچێ. دووک نشینی بەو شێوە فەرمانڕەواییە ک دەڵێن کە بەشێوەیەکی ڕەها ودوور لە یاسا دەست بەدەست لە باب بۆ کوڕ کە کوڕ بۆ کوڕ ،،،،، دەڕوا، دەبێتە میرات بۆ ئەندامانی بنە ماڵەیەکی سەرشۆرو گوێ لەمستی بیانی بۆ پاراستنی دەسەڵاتی خۆی. سەرگەورەی ئەو دووکنشینە پیی دەگوترێ ،، دووک ،، . کە ئەو ڕۆ مەسعودبارزانییە ئەو ئەرکە بەڕێوە دەبا.
هەموومان باش دەزانین مێدیاو راگەیاندن ئەرکێکی گران وزانستیانەی بە ئەستۆوەیە لە هەموو جیهانی پێشکەوتوودا. لای دەسەڵاتی کورد لە باشور ئەو سیستمە بۆتە کانگای درۆ دەلەسەی سیاسی ورێڕەوێکی بێ ویژدانانە.ئەو دامودەزگایە بۆتە چەکی دەستی دیکتاتۆڕی خۆماڵی بۆ بە لارێ بردنی کۆمەڵگا.شەوی رابوردو(١/٩/٢٠١٤) لە پڕۆگڕامێکی سیاسی بە بەشداری ،،،، زیرەک،،، کە بە وڕێنەی بەڕیوەبەری مێدیای سەر بە بارزانی بەڕێوە دەچوو، پرسیار لە میوان کرا؟ کە بۆ چێ گریلاکانی پ،ک،ک ، شەنگالیان گەمارۆ داوە ؟ دەخوازن ئیزەدیەکان لە برسان و تونیان بکوژن! ئەوان دەڵێن دەبێ گریلا بچێتەدەرێ!! بۆوامان لێدەکا! بێژەری بێویژدانی ئەو کاناڵە چۆن لەرووی دەهات ئەو قسانە بکا؟ بڕۆن لە بەرپرسە بێ ویژدانەکانیان پرسن.
هەموو دەزانین دوای رووداوی شەنگاڵ، دەرکەوت کە فس فس پاڵەوانەکانی بنە ماڵەی بارزانی کە ناوی خۆیان ناوە پێشمەرگە چۆن هەڵاتن وچۆن ئەو خەڵکە هەژارەیان تووشی ئەو دڕندانە کرد. شاغوڵامی شاری هەولێر باش دەزانێ کە ئیدی لە هەڵبژاردنی داهاتوودا ئەو قورساییە سیاسییەی کە هەیانبووە لە دەستیان دا. هاتنی گریلا بۆ پاراستنی خەڵکی کورد بوو لە باشور نە بۆ گەمارۆدانی خەڵک. هاتنی گریلا ترسێکی مەزنی بۆ دەسەڵاتی هەولێر دروست کردووە کە نەکا لە داهاتوودا هەناردەی نەفت بکەوێتە ژێر مەترسی. نەکا تورکیە داوای لێ بکا گریلا لە باشور بچیتەدەرێ. خۆ هێزی ئەوشەڕشەیان نییە لە گەڵ گریلا بیکەن . چون خەڵک ئیزنی دووپات کردنەوەی شەڕیکی ناوخۆیی دیکە نادا. لەوەش بترازێ گریلا بە خواستی خەڵک بۆ پاراستنی خەڵک هاتووە وکوردستانیش وڵاتی هەموو کوردێکە.

بابەتی دووەم:
بەداخەوە کەرەسەی گرینگی دەستی دەسەڵات ئەوڕۆتاقمێک روناکبیرو نوسەرو مامۆستای زانکۆن کە خواستە یان ناخواستە بە شێوەی پێویست ناخوازن ئەرکی مێژویی خۆیان بە جێ بگەیەنن.(کاتی خۆی لەرۆژهەڵاتیش هەر وابوو ئێستێش لە هەندەران تاقمی سەر بە حیزبە کەمپنشینەکان کەم نین). رۆژنامەوانێکی وەک... زیرەک ،،دەبێتە میوانی کاناڵێکی وەک کوردستان تی،،وی،،. وڕینەکاری ئەو بەرنامەیە لێی دەپرسێ؟ بۆ چی گریلا شەنگاڵی گەمارۆ داوە وخەڵک لە برسان ولە تونیان دەکوژێ؟!! ئەوەیە ئەخلاقی مێدیاو رۆژنامەگەری؟ ئەو تڕاژیدیایەی بنە ماڵەی بارزانی بەسەر گەلی ئیزەدیان هێنا بەو زوانە لە بەر ناشتەوە. فس فس پاڵەوانەکانی کە خۆان بە فیدایی سەرۆک دەزانی لاقێکیان کردە چووارو چونەوە ماڵی سەرۆکەکانیان. کە چی ترس لە بونی گریلاو وای لێ کردون تووشی دڵەڕاوکێ بن.
ترسی کا مەسعود زیاتر لەوەیە کە نەکا دەوڵەتی تورک دەستوری پێبدا کە دەبێ گریلا بچنە دەرێ لە باشوور چون لێدانی بزووتی شەڕێکی مەزنی ناو خۆیی دەکەوێتە دەست تورکەکان وهەبونی گریلا لە ناو شارەکانی باشوردا بە ئاڵو گۆڕی سیاسیو هوشیاری نەتەوەیی پێناسە دەکەن. هەروەک دەزانین بە رێخستن کردنی جوغڕافیای ژێردەستی گریلا مەترسیە بۆ سیستمی عەشیرەگەری. بێگومان بنە ماڵەی بارزانیش بۆ مانەوەی خۆیان هەموو کارێک دەکەن.لەوەش بترازێ هیچ دوور نییە کە ماوەیەکی دی ،ی،ن،ک، جەلال تاڵەبانی کە کۆنگرەی بەست ،هەر جەلال تاڵەبانی بکاتەوە کەسی یەکەمی ئەو حیزبە! چون تەنیا ئەو جڵتەی لێنەدراوە، کۆمەڵگاکەشمان بە داخەوە تووشی جڵتەی سیاسی بۆتەوە کەس فززەی لێنایە. هەتا دەتوانن چەکی قورس وەرگرن ، وابیر بکەنەوە تەواوی / داعشتان / لە ناو برد. ئەدی ئازادی و کۆمەڵگای سەردەمیانەتان بەرەو کوێ هەنگاو دەنێ. جوابی ئەو شەهیدانە چۆن دەدەنەوە؟ هەتا چە ند ساڵی ئەو دەسەڵاتە دەخەنە ژێرچەنگی خۆتان؟ رەنگە لەبیری خۆتانی بەرنەوە کە چۆن خەڵکی رۆهەڵاتتان رادەستی کۆماری ئیسلامی کردووە کە ئەوڕۆ حیزبەکانی ئەو بەشی لە وڵاتتان ئاوا زەمین گیر کرووە؟ ئەگەر سیستمی فدڕاڵی و دێمۆكڕاسی هەموو دونیا وەکی ئێوە بێ بایی فلسێکە.
جەعفەر کەریمی
٢/٩/٢٠١٤

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە