یەكەم ناسین ودوادیدەنى من وكچێكى لەشفرۆش!!!
Saturday, 27/11/2010, 12:00
ڕێزو خۆشەویستی زۆرم بۆ ئەو خانمە هیوادارم هەركاتێك ئەوبابەتەى بینى بەیەكجارى من فەرامۆش بكات،نەوەك بەگێرانەوەى زیاترى خەباتى خۆیی لەگەڵ بەرپرسان من بریندار بكات وچاكەى بەرپرسان بەهەدەربدات بەرامبەربەشەوە سوورەكان،كە ژیانى ئێستایان بۆدرووست كردووە،ئەوكامەرانیەت پیرۆزبێت،شەوى سوورى بەرپرسانیش زیاتربێت!!!
لەسەرەتادا زۆرم مەبەستە خوێنەرى خۆشەویست لەناوەڕۆكى بابەتەكەم بگات،نووسین وگێڕانەوەى بابەتێكى لەوجۆرە هەرگیز پەیوەست نى یە بەژیانى من،لەكاتى ئێستادا ئەوەى زۆرشانازى پێوەدەكەم لەژیانم نەفرۆشتنى كەسایەتیمە لەپێناو پەیداكردنى پارە ودەسەڵات!!ئەگەرچى زۆركاتیش هەزاران خۆزگەوتەمەنام هەبووە بۆهێنانەدى ئامانجەكانم.
چەندساڵێك لەمەوبەر ئەوكاتەى سەرۆكى ناوەندى ڕۆشنبیرى سۆز بووم،دۆستێكم لەبارەگایی ناوەندى سۆز سەردانى كردم لەگەڵ خانمە هاوڕێیەكى خۆیی، لەكاتى گفتووگۆمان لەسەرچەندین بابەتى ڕۆژانە، لەناكاو خانمى میوان بابەتى قسەكردنەكەى لە كرانەوەى كۆمەڵگایی كوردى بەرامبەر بە گۆڕانكارییە تازەكان گۆڕى بۆ ئازادى ئافرت وئارەزووى ژنان!!بەشێوازێك باسى لەبابەتەكان دەكرد كەم كەس دەیتوانى بەبیستنى شەرم نەكات!!منیش لەدۆستەكەى خۆم پرسى ئەو خانمە بەڕێزە كێ یەو چ كارەیە؟لەوەڵامدا گووتى ئەمە خەڵكى پارچەیەكى كوردستانە و هاتووە لێرە كاربكات،ئەگەر بتوانى لاى خۆت دایبمەزرێنى وشەوانەش هەرلێرە بمێنێتەوە!!لەناكاو دۆستەكەم تەلەفۆنێكى بۆهات چووە دەرەوە خانمى میوان ڕووى لەمن كرد گووتى ئێرە زۆرباشە بۆمن ئەگەر لێرە كاربكەم هەرگیز ناهێڵم هەست بەتەنیایی بكەى!!بەبیستنى ئەو قسانە دڵم خورپەى كرد،تەنها هۆكاریش لەوكات،كە ڕێگای نەدەدا ڕازى بم ناشیرینیەكەى بوو،نەوەك شتێكى تر ئەگەرچى لەوكات هەزارویەك پرسیارى بێ وەڵام بیركردنەوەیان داگیركردبووم لەسەرى هەمووشیانەوە كاركردنم بوو لەناو سیاسەت،چونكە كەسێك لەناوسیاسەت بێت لەكوردستان واتا بەردەوام نیشانەیە بۆ كەوتنە ناوچاڵى هەڵكەندووى هەڤاڵانى!!ئەوەبوو دواى ئەوەى دۆستەكەم هاتە ژوورەوە پێم گووت وەڵامتدەدەمەوە دواتر خۆم پەیوەندیت پێوە دەكەم،ڕۆژێك دواى ئەوە پەیوەندیم بەدۆستەكەم كرد بەپێكەنینەوە پێمگووت ئەگەر جوان بایە هەرگیز نەتدەهێنابۆلاى من،دواترپێم گووت ببوورە ناتوانم كارێك بۆهاوڕێیەكەت بكەم هۆكارەكانیشم بۆى ڕوون كردەوەو ئەویش بەباشى لەبۆچوونەكانم تێگەیشت.
چەند هەفتەیەك لەمەوبەرلەوكاتەى لەژوورەكەى خۆم دانیشتبووم لەكۆمەڵگەى لاوانى هەولێر لەناكاو زەنگى مۆبایلەكەم لێیدا ژمارەیەكى445بوو كچێك بەدەنگێكى ناسك سڵاوى كرد وهەواڵمى پرسى منیش داوامكرد خۆی بناسێنێت،كەچى گووتى نامەوێ بمناسى تاكوودێمەلات!!ئەوەبوو كاتژمێرێك دواتر هاتەلام هەمان ئەوكچەبوو،كەچەندساڵێك لەمەوبەر بینیبووم!!بەڵام ئەوجارە تەواوجیاواز بوو بە سەیارەیەكى مۆنیكایی2010(وەنەوشەیەكى ڕەش)بوو!!داوایكرد پیاسەیەك بكەین بەیەكەوە،ئەگەرچى زۆریش دڵنیابووم لەوەى هاتنى بۆلاى من بەتەنها لەتۆڵەیەك دەچوو،بەڵام لەگەڵى چووم لەكاتى پیاسەكردن باسى لەدەسكەوتەكانى خۆیی كرد وباڵەخانەیەكى 3نهۆمى نیشاندام،كە ئەمە مووڵكى خۆیەتى وزەوی یەكى5000هەزارمەتریشى نیشاندام بەشێوەى گرێ بەست وەرى گرتووە،لەوكاتەى پرسیارى كاركردنم لێكرد گووتى(ساوناوى ئافرەتان وهۆڵى لەش جوانى ئافرەتان وكافتریایی ئافرەتان)م هەیە،ئەوكات تێگەیشتم نەوەك من بەڵكو ڕەنجى ماندووبوونى سێبەشى كوردستان بۆتەقوربانى شەوەسوورەكانى بەرپرسان،لەوكاتەى داوامكرد بمگەرێنێتەوە شوێنى خۆم لەدوادیدار پێمگووت خانم منیش(سەفین هەولێریم!،منداڵەكەم ناوى هەولێرە!!سەرۆكى كۆمەڵگەى لاوانى هەولێرم!!!بەڕێوەبەرى تەلەفزیۆنى پایتەختم!!!!بەڕێوەبەرى ڕادیۆیی پایتەختم!!!!!سەرنووسەرى ڕۆژنامەى قەراتم!!!!!!)كەچى كرێچى پیاوێكى(عارەب)م لەهەولێر،خاوەنى یەك مەترزەویش نیم،بەتەنها ئەو چەند مەترەى بۆقەبر دیارى دەكرێت ئەویش ئەگەر بەنسیبمان بێت،بەڵام زۆرم مەبەستە تۆوبەرپرسەكانیشت باش ئەوە بزانن ئەگەر لەبرسان بمرین هەرگیز نابینن ناپیاوى پیشەمان بێت!!
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست