ئاگادارییه‌کی به په‌له بۆ شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری
Monday, 13/10/2014, 12:00
1308 بینراوە
ئەمڕۆ رۆژی سێشەممە رێکەوتی 14-10 زیاتر له 400 خێزانی ئاواره‌ی کوبانی ده‌گه‌نه ناوچەی سلێمانی، بڕیارە له که‌مپی (باریکه- عه‌ربه‌ت) نیشته‌جێ بکرێن.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێویستمان به هاوکاری و یارمەتیی مادی و هاو ئاهه‌نگی هه‌موو لایه‌که.
با خه‌مخۆرانی گەلەکەمان، ئەو چه‌ند ڕۆژه‌مان بۆ هاوڵاتیانی شاری کوبانی، کە هانایان بۆ هێناوین وەکو ئاوارە لە ئامێزیان بگرین و ئەوەندەی لە تواناماندایە یارمەتییان بدەین، چونکە زۆربەیان دایک و باوکی ئه‌و شه‌رڤانانه‌ن که ئیستا له کوبانی شه‌ڕی مان و نەمان ده‌که‌ن.
مسته‌فای حه‌سه‌نه گه‌وره
به‌رپرسی گروپی (ئاریا) بۆ کۆمه‌کی ئاواره‌کان