کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەعد عەبدوڵا باوكى وەزیرى شەهیدان بەپێى یاسا دەبێ موچەكەى چەندبێت؟

Sunday, 01/11/2009, 12:00


یەكێك لەو شتانەى كە چنار سەعد عەبدوڵا شانازى پێوە دەكات دەرچواندنى یاسایەكە بەناوى (یاساى ماف و ئیمتیازاتى كەسوكارى شەهیدان و ئەنفالكراوەكان)بە پێى ئەم یاسایە كە چنار خان شانازى پێوە دەكات و وەك منەت دەیداتەوە بەناو چەوانى كەسوكارى شەهیدان و ئەنفالكراوەكاندا با ئێمە هەر بە پێى یاساكەى خۆى بڕى موچەكەى باوكى دیارى بكەین.

بە پێى ماددەى 1 بڕگەى 5 لە یاساى ماف و ئیمتیازاتى كەسوكارى شەهیدان و ئەنفالكراوەكان كەسى شەهید بە 3 پلە دابەش كراوە لە(بڕگەى ج) پێناسەى شەهیدى هاووڵاتى دەكات بەم شێوەیە:
ج-شەهیدى هاووڵاتى:هەركەسێكە كە شەهید بوبێت لە ئەنجامى كردارى جەنگى یان كارى تیرۆرى یان لەكاتىكۆڕەوە ملیۆنییەكەى گەلى كوردستان گیانى لەدەست دابێت)
مادەى 1 بڕگەى 5 - ج

هەموومان دەزانین سەعد عەبوڵاى باوكى چنار خانى وەزیرى شەهیدان لە كارێكى تیرۆرستى خۆكوژیدا لە مانگى شوبات لەگەڵ دەیان كەسیتردا لە بارەگاى لقى 2 ى پارتى لە هەولێر تیرۆركرا و لە ڕۆژى جەژندا بۆیە بەم پێیە ئەو پێناسەیەى بۆ شەهیدى هاووڵاتى كراوەو ئەو شێوە كوژرانەى سەعد عەبدوڵا لەگەڵیەكدا هاوتان بەم پێیەش پێویستە باوكى چنار خان حسابى شەهیدى هاوڵاتى بۆ بكەن.
لێرەدا دەپرسین ئایا چنار خان باوكى لەڕیزى چ پلەبەندیەكى شەهید بووندا داناوە؟ئایابە پلەى(شەهیدى هاووڵاتى یان شەهیدى خەباتگێڕ) یان بە پلەى تایبەت (پلەى ملیۆنەكان)داناوە؟ئێمە قسەمان لەسەر ڕابردووى حیزبى سەعد عەبدوڵا نیە كە پلەكەى چى بووە و چەند ساڵ خەباتى حیزبى هەبووە ,ئێمە لەگەڵ دەقە یاسایەكە مامەڵە دەكەین كە ئیمتیازو پلەى بە پێى جۆر و شێوازى شەهید كردنەكە پۆلێن كردووە بۆیە ئەكرێت سەعد عەبدوڵا لەلاى پارتى مانگانەیەكى ملیۆن دۆلارى هەبێت بەڵام نابێت لە وەزارەتى شەهیداندا موچەى لە موچەى شەهیدانى هاووڵاتى زیاتر بێت چونكە یاسا ڕێگەى پێنادات ئەگەر وا بێت ئیتر چنارخانى وەزیر چ لاف و گەزافێكمان بەسەردا دەدات و پێمان ناڵێت یاساى ماف و ئیمتیازاتى شەهیدان بۆ كێیە؟بۆ عومەرى خاوەرە؟بۆ زۆرێك لە خێزانە شەهیدەكانى هەڵەبجەیە ؟بۆ كەسوكارى ئەنفالكراوەكانە ؟ ئەگەر موچەكە دابەشى ژمارەى شەهیدەكان بكەیت لەوانیە هەر شەهیدێكى ئەو خێزانانە 50 هەزارى بریمەرى بەر نەكەوێت ؟
بۆیە لێرەوە نوسخەیەك لەم نایاساییەى وەزیرى شەهیدان و بەكار هێنانى وەزارەت بۆ بەرژەوەندى شەخسى خۆى دەگەیەنمە دەستى تەواوى كەسوكارى شەهیدان,بۆ ئەوەى بزانن چ ناحەقیەكە كراوە بەرامبەر بە شەهیدەكانى ئەوان و وەزیر حكومەتى وەزیرەكان شەهیدەكانى هەڵەبجە و گەرمیان چەند بەسوك و كەم ئەهمیەت تەماشا دەكەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە