ئۆجه‌لان‌و توركیا رێكده‌كه‌ون‌و ره‌نگه BDP بگه‌ڕێته‌وه په‌رله‌مان
Sunday, 10/07/2011, 12:00
عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له دیداریدا له‌گه‌ڵ پارێزه‌ه‌ره‌کانى باس له‌وه کرد، که گفتوگۆکانى له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى ده‌وڵه‌تى تورکیادا به‌رده‌وامه و ئه‌وه‌ى خستۆته‌ڕوو، که "ئێمه و ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر دامه‌زراندنى ئه‌نجومه‌نى ئاشتى رێکه‌وتوین".
ئۆجه‌لان، له دیداری رۆژی (6/7/2011)دا له گه‌ڵ پارێزه‌رانی، له‌باره‌ی دیداره‌کان له گه‌ڵ شاند‌ی ده‌وڵه‌تی تورک‌دا، زانیاری‌دا و ده‌ستنیشانی کرد، که پێویسته به‌ده‌په له سه‌ر بنه‌مای پڕۆتۆکۆلێک له گه‌ڵ حکومه‌تدا دانوستاندن بکات. هه‌روه‌ها تیشکی خسته‌سه‌ر گرنگی دامه‌زراندنی شورای ئاشتی و شورای ده‌ستووری بنچینه‌یی، هاوکات له چوارچێوه‌ی بابه‌تی کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌ییدا، داوای دامه‌زراندنی په‌رله‌مانی کوردستانی کرد و داوای له هێزه‌کانی گه‌ریلا کرد له دژی ئۆپه‌راسیۆن و هێرشه‌کان، خۆپاراستنی جه‌وهه‌ری خۆیان په‌ره پێبده‌ن.
ئۆجه‌لان وتى: شاند‌ی ده‌وڵه‌ت به‌ر له (15)ی ته‌مموز دیدارێکی تریان له‌گه‌ڵمدا پێکهێناوه، پێویسته ئه‌و پڕۆتۆکۆلانه‌ی له دیداره‌کانی ئه‌م دواییه‌دا گفتووگۆیان له‌سه‌ر کراوه، نابێت؛ وه‌کوو په‌یمانی مۆرکراوه ببینرێن. ئه‌و پڕۆتۆکۆلانه‌ی پێشکه‌شکراون، بۆ پێشخستنی چاره‌سه‌ری و کردنه‌وه‌ی ڕێبازی ڕێککه‌وتن، ده‌قى چاره‌سه‌ریه. ئێمه و ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و ده‌قه پێکهاتووین، ئه‌و پڕۆتۆکۆلانه بۆ هه‌ڵگرتنی هه‌نگاوی له دڵه‌وه و بۆ چاره‌سه‌ری ئاماده‌کراون، هه‌تا ئێستا لایه‌نه‌کان ئه‌و پڕۆتۆکۆلانه‌یان مۆر نه‌کردووه، هێشتا ئێمه نه‌هاتووینه ئه‌و قۆناغه، خه‌بات و دیداره‌کان له‌باره‌ی ئه‌و پڕۆتۆکۆلانه‌دا به‌رده‌وامن.
وتیشى: دوایین دیدار، دیدارێکی بنه‌ڕه‌تی بوو. له دوایین دیداردا، بابه‌تی هه‌ره گرنگ که ئێمه له سه‌ری ڕێککه‌وتین، دامه‌زراندنی شورای ئاشتیه. ئێمه و شاند‌ی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر دامه‌زراندنی شورای (ئه‌نجومه‌نى) ئاشتی ڕێککه‌وتین. ئه‌مه له پڕۆتۆکۆله‌کانیشدا هه‌یه. دامه‌زراندنی شورای ئاشتی، هه‌نگاوی هه‌ره گرنگه، ئه‌و شورایه نه ده‌زگایه‌کی ده‌وڵه‌تی ده‌بێ و نه به ته‌واوی له رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیش پێکدێ، شورا بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی ئاشتی، خه‌بات به‌ڕێوه‌ده‌بات، ده‌بێ له ماوه‌ی مانگێکدا، شورای ئاشتی دامه‌زرێنرێ. دووه‌م خاڵی گرنگ، شورای ده‌ستووری بنچینه‌ییه. شورای ده‌ستووری بنچینه‌یی، خه‌باتی ئاماده‌کردنی ده‌ستوورێکی نوێ به‌ڕێوه ده‌بات. ده‌بێ شورای ده‌ستووری بنچینه‌یی، وه‌کوو ئه‌نجوومه‌نێکی کلاسیک نه‌بێته مایه‌ی تێگه‌یشتن. ئه‌و شورایه ئاماده‌کاری ده‌ستوورێکی نوێ ده‌کات. به‌ده‌په‌ش ده‌توانێ له ناویدا جێ بگرێ و خه‌باتی خۆی به ده‌ستووری بنچینه‌یی به‌ڕێوه‌به‌رێ. ده‌بێ به‌ده‌په له ناو خه‌باتی ئاماده‌کردنی ده‌ستووری بنچینه‌ییدا شوێنی خۆی بگرێ.
ئه‌وه‌شى وت: قه‌یرانی سیاسیی تورکیا ناوه‌نده‌که‌ی ئاکه‌په‌یه، داوا له به‌ده‌په ده‌که‌م به پیلان و گه‌مه هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێ، دوای ئه‌وه‌ی به‌ده‌په له‌سه‌ر په‌یمانێک له گه‌ڵ حکومه‌ت رێککه‌وت، ده‌توانێ بچێته په‌رله‌مان و سوێند بخوا، رێککه‌وتن له گه‌ڵ حکومه‌ت، ده‌توانێ له سه‌ر بنه‌مای پڕۆتۆکۆله‌کان که من پێشکه‌شم کردوون پێک بێ، یان ده‌توانن به گوێره‌ی ڕه‌وشی خۆیان به ڕێککه‌وتنێک بگه‌ن. وه‌کوو نموونه، ده‌توانن ڕه‌وشی خه‌تیب دیجله، ئازادکردنی (5) په‌رله‌مانته‌ری گیراو، ئازادکردنی گیراوانی دۆزی که‌جه‌که، بگره ئازادکردنی هه‌موو گیراوانی سیاسی، که‌مکردنه‌وه‌ی به‌ربه‌ستی (10%) و گۆڕینی یاسای دژه تیرۆر، به پڕۆتۆکۆله‌کانه‌وه زیاد بکرێ. به مه‌تنێکی نووسراو ده‌کرێ پرسه‌کان چاره‌سه‌ر بکرێن و ده‌بێ ده‌وڵه‌ت هیچ ته‌گه‌ره‌یه‌ک له به‌رده‌م ڕێککه‌وتندا دروست نه‌کات.
له لایه‌کى تره‌وه ئۆجه‌لان ئاستی خه‌باتی له‌پێناو کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌ییدا نرخاند و رایگه‌یاند، ده‌بێ ئه‌وانه‌ی له کۆمیته‌ی ئاماده‌کاریی کۆنفرانس‌دا جێ ده‌گرن ده‌ستنیشان بکرێن و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که گرنگتر له ژماره‌ی به‌شداربوان، چۆنیه‌تییه. له‌پێناو کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌ییدا، سێ خاڵ به گرنگ ده‌زانم. به‌ر له ئێستاش ووتبووم که خه‌باتی کۆنفرانس، ده‌کرێ له سه‌ر بنه‌مای پره‌نسیپی شه‌ڕ، ئاشتی و پێشنیاری کرداری ده‌ستپێبکات. ئه‌رکی هه‌ره گرنگی کۆنفرانس، دامه‌زراندنی په‌رله‌مانه. ئێستا کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى کوردستان (که‌نه‌که) هه‌یه، به‌ڵام دامه‌زراندنی ئه‌و په‌رله‌مانه، ده‌کرێ له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌رله‌نوێ دامه‌زراندنه‌وه‌ی که‌نه‌که بێ. هه‌تا ده‌کرێ مۆدێلی ڕێکخستنی ڕزگاریی فه‌له‌ستینیش وه‌کو نموونه بگیردرێ، ئه‌و په‌رله‌مانه ده‌توانێ وه‌کوو ئه‌نجوومه‌نێکی هه‌میشه‌یی بێ. خاڵێکی تری خه‌باتی کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی، دامه‌زراندنی به‌ڕێوه‌به‌رییه‌که له ناو په‌رله‌ماندا. ئه‌وه ده‌کرێ وه‌کو کابینه‌یه‌کی ئاڵته‌رناتیڤیش ببینرێ. به‌و شێوه‌یه ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌رله‌مان ساز ده‌کرێ. خاڵی سێهه‌مینیش دامه‌زراندنی کۆردیناسیۆنی هێزه چه‌کداریه‌کانه. ده‌بێ کۆردیناسیۆنی یه‌کینه‌کانی هێزه چه‌کداریه‌کانی باشوور و هێزه‌کانی تر دامه‌زرێنرێ. ده‌بێ نوێنه‌رانی که‌جه‌که‌ش به‌شداری کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی ببن.
له ته‌وه‌ره‌یه‌کی تردا ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی له سووریای نرخاند و هاوپه‌یمانیه‌تی نێوان پارته کوردیه‌کانی وه‌کوو هه‌نگاوێکی گرنگ به‌ناو کرد: داوا له پارته‌کانی ڕۆژئاوای کوردستان ده‌که‌م، درێژه به خه‌بات بده‌ن. ئه‌وانیش ده‌توانن خۆبه‌ڕێوبه‌ری دیموکراتیک به بنه‌ما بگرن. مۆدێلی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموکراتیک که ئێمه بۆ تورکیا له جێ‌دا ده‌بینین، ئه‌وانیش ده‌توانن به گوێره‌ی ڕه‌وشی سووریا، به بنه‌مای بگرن و به‌و شێوه‌یه په‌ره به چاره‌سه‌ری بده‌ن. ئێستا ڕوون نییه ڕه‌وشی سووریا به‌ره‌و کوێ ده‌چێ. کورد ده‌توانن له‌سه‌ر بنه‌مای خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموکراتیک، دیدار له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتداران و ئۆپۆزسیۆندا پێک‌بێنن؛ بێگومان ده‌بێ له‌به‌رامبه‌ر هه‌وڵی له‌ناوبردندا، له ئێستادا هێزی خۆپاراستن دامه‌زرێنن.
راشیگه‌یاند: به بۆنه‌ی گیان له‌ده‌ستدانی په‌رله‌مانته‌ری پپێشووی به‌ده‌په نووری یامان، مه‌زڵووم ئه‌ره‌نجی و ژماره‌یه‌ک گه‌ریلای تری هه‌په‌گه، خه‌مگینیی خۆی ده‌ردبڕم و سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌کانیان ده‌که‌م. جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌مه‌وه که نامه‌وێت شه‌ڕ دژوارتر ببێت و خه‌مگینم له‌باره‌ی هه‌واڵی قوربانیه‌کان، خۆزگه ئه‌مانه ڕوویان نه‌دابا.
له چوارچێوه‌ی نرخاندنی پێڤاژۆی ئه‌مڕۆشدا ئۆجه‌لان وتی: ئێستا نه ئاگربه‌ست و نه سه‌ره‌تای شه‌ڕێکیشه، که کۆتایی به پێڤاژۆی بێچالاکی بێنێ. ئێمه شه‌ڕی شۆڕشگێڕی گه‌لمان ڕاگرتووه. ئه‌و شه‌ڕ و پێکدادانانه‌ی ئێستا هه‌ن، زیاتر چالاکی وه‌ڵامدانه‌وه‌ن له دژی یه‌کتر یان له ئاکامی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ردوولادا پێکدێن. ده‌کرێ ئه‌مه زیاد یان که‌م بێ، به‌ڵام ده‌بێ گه‌ریلا له هه‌ر ڕه‌وشێکدا، خۆپاراستنی جه‌وهه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رێ. بێگومان کاتێ گه‌ریلا ڕووبه‌ڕووی سه‌ربازان بۆوه، بۆ ئه‌وه‌ی گیانی له‌ده‌ست نه‌دا، خۆی ده‌پارێزێ. بۆیه پاراستنی چالاک یان پاسیڤ ناگونجێ. ده‌بێ گه‌ریلا (24) سه‌عاته، پاراستنی جه‌وهه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رێ، وڵامی ئه‌و هێرشانه‌ش بداته‌وه که ده‌کرێنه سه‌ریان. له‌باره‌ی ڕه‌وشی بێچالاکیدا، خاوه‌ن بڕیار که‌جه‌که‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له باره‌ی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی گه‌ریلادا بانگه‌وازی له من بکرێ، ئه‌وه من ئه‌رکی سه‌رشانی خۆم جێبه‌جێ ده‌که‌م.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست