به هۆی نزيك بوونه‌وه‌ی كۆنفراسه‌وه، كيشه‌ی ته‌كه‌تولبازی زۆربه‌ی لقه‌كانی پارتی گرته‌وه
Wednesday, 28/03/2012, 12:00
له په‌يامنێرانی كوردستانپۆسته‌وه/ راپۆرتێكی گرنگوابرياره له ٢/٤/٢٠١٢ كۆنفراسی لق و ناوچه‌كانی پارتی ده‌ستپێ بکات، بۆ هه‌ڵبژاردنی ژماره‌ی ئه‌ندامی لق و كارگێری لقه‌كان له گشت سنوره‌كان دا.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته چه‌ندين ليژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی بۆ ئه‌و پرۆسه‌يه پێك هێنراوه تا له كه‌مترين ماوه‌دا ئه‌ندامانی لق و كارانی لقه كان هه‌ڵبژێرن و ستافی لقه‌كان دياری بكه‌ن.
به پێی هه‌واڵه سه‌ره‌تايیه‌كان هه‌ر له ئێسته‌وه كيشه و ناكۆكی و دووبه‌ره‌كی و كوتله‌بازی ته‌واوی رێكخستنه‌كانی پارتی له لق و ناوچه‌كان گرتۆته‌وه به‌و ئاراسته‌يه كه زمانی جنێو و سوكايه‌تی و بوختان هه‌لبستن بۆ ژن و كچ و هاوسه‌ری كاديره كانيشی گرتۆته‌وه.
سه‌ره‌تا پاراستنی پارتی له چه‌ند رۆژی رابردوو وه‌ك پيشه‌ی هه‌ميشه‌يان كه‌وتونه‌ته كرينی ويژدان و كه‌سايه‌تی و كاديرانی سنوره‌كان تا زۆرترين پياو معته‌ميد و سيخوری خۆيان له لقه‌كان و ناوچه‌كان كانديد بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ببنه ئه‌ندامی ستاف و ده‌سته نوێیه‌كان.
له سنوری سلێمانی كيشه كه‌وتۆته نيوانی گشت خێڵ و عه‌شائيره‌كان و ناوچه‌گه‌رێتی جارێكی ديكه هاتۆته ئاراوه له‌گه‌ل كوتله بازی و بۆ نمونەی ئه‌وانه‌ی خه‌ڵكی ناوشارن دژايه‌تی ئه‌وانه ده‌كه‌ن كه خه‌ڵگی ده‌ره‌وه‌ن، هه‌روه‌ها كوتله‌ی پاراستن دژی كوتله‌ی ڕێكخستنی مه‌كته‌بی سياسیيه و پاراستن پشتيوانی گشت جاش و پياو خراپه‌كانی ڕێژمی به‌عس ده‌كات ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵيدا كارده‌كه‌ن.
بۆ نمونە له سنوری گه‌رميان دژايه‌تی كاديرانی ده‌ربه‌نديخانی دژی كاديرانی كه‌لاری ده‌ستی پێكرد تا ئه‌وه‌ی به ده‌ربه‌نديه‌كانی پارتی ده‌لێن (عوجه‌يه‌كان).
له سنوری شاره‌زور و هه‌ڵه‌بجه و گه‌رميان دژايه‌تی هه‌ورامی و شاره‌ززوری ده‌ستی پێكردووه هه‌ريه‌كه له نوری حه‌مه عه‌لی پشتيوانی شاره‌زوريه‌كان ده‌كات و فه‌ره‌يدون جوانرۆی پشتيوانی هه‌وراميه‌كان ده‌كات.
له سنوری پشده‌رو رانيه شه‌ڕی نيوانيان بۆته كۆنه جاش و پيشمه‌رگه‌ی دێرين له‌مه‌دا كوتله جاشه‌كان براوه‌ن چونكه ريژه‌يان ١٠ به‌رابه‌ری پێشمه‌رگه كۆنه‌كانه .
له سنوری كه‌ركوك سه‌لاح ده‌لۆ پشتيوانی جاشه‌كانی ده‌لۆ و ده‌ره‌وه‌ی شارده‌كات و محمه‌د كه‌مال و حه‌مه‌ی سه‌يد خورشيد پشتيوانی كاديرانی كۆنی پارتی ده‌كه‌ن و له چه‌مچه‌ماڵ كه به‌رپرسی لقيان تا ئێستا نيه، بۆته سه‌نگه‌ری كۆنی مه‌فره‌زه‌خاسه‌كانی ڕژێمی به‌عس كه كۆنترۆڵی پارتیيان له‌و سنورانه كردووه.
له سنوری هه‌ولێر كوتله‌ی نه‌وزاد هادی دژايه‌تی كوتله‌ی پشتيوان سادق ده‌كات و له هه‌مان كاتدا نه‌وزاد هادی پشتيوانی عه‌لی حوسين ده‌كات و كاكه مين نه‌جاريش كار له ناو سه‌ربازيه‌كان و ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر ده‌كات چونكه هه‌ولێريه‌كان خۆشيان ناوێت.
سنوری شه‌قلاوه به هه‌مويان دژی بڵند كارده‌كه‌ن به هۆی زۆری گه‌نده‌ڵییەوە.
له‌سنوری سۆران و باله‌كايه‌تی ئاواره‌كانی ئێران زۆربه‌يان دژی ئه‌وانه‌ن كه له ئيران نه‌بوونه و ده‌نگ به‌و بارزانيانه ده‌ده‌ن كه ئاواره‌بوون نه‌ك بووبوونه جاشی ڕژێمی به‌عس. پاراستن ده‌ستی خستۆته ناو گشت ناو چه‌و لقه‌كانه‌وه. پێی زانياری په‌يامنێرمان پاراستن له هه‌وڵی كۆنتۆرڵ كردنی ته‌واوی ئه‌ندامانی لق و ناوچه‌كانی بادينان و ئاكرێی وده‌شتی هه‌ولێردان به حوكمی پاره به‌خشينه‌وه و دياری و ده‌مانچه.
به پێی سه‌رچاوه‌يه‌ك له مه‌كته‌بی ناوه‌ندی ڕێكخستنی پارتی له سه‌لاحه‌دين، ئه‌گه‌ر پارتی به هۆی كۆنگره‌ی ١٣ەوه گه‌وره‌ترين شكستی رێكخستنی تووش بووبوو، ئه‌وا به هۆی كۆنفراسی ده‌سته‌ی لق و ناوچه‌كانه‌وه ٣ به‌رابه‌ر تووشی ئيفليجی ده‌بێت و تا ئاستی توره‌بوون و وازهينان له‌پارتی.
تێبينی
له رۆژانی كۆنفراسه‌كاندا زانياريه‌كانتان بۆ ئاماده‌ده‌ين به ورده‌كاری و كێشه و شه‌ره‌كانی كاديرانی كانديدكراوی كۆنفراسه‌کە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست