گرفتی ناسناوی کۆنه‌په‌رستانه، - نووسه‌ر و ڕۆشنبیر و سیاسه‌تمه‌داران به نموونه -
Wednesday, 16/09/2009, 12:00
ئه‌وه‌ی ئه‌وڕۆ زۆر سهرنجمرادهکێشێ و سه‌رم لێیسوڕدهمێنێ، گرفتی ناسناوه له نێو سیاسه‌توان و نووسه‌ر و ڕۆشنبیر و هونه‌رمه‌ندان.
زۆر جار وا بیرده‌که‌مه‌وه تۆ بڵێی نووسه‌ران، هونه‌رمه‌ندان، سیاسه‌توانان، ڕۆشنبیران له ئاستێکی ڕۆشنبیریی و سیاسی و مه‌عریفی وادابن که هه‌ست به کاریگه‌ریی نه‌گه‌تیڤی ئه‌و کار و کرده‌وه‌یان نه‌که‌ن.
یان ئه‌وه‌تا ده‌یانه‌وێ له‌و ڕێگه‌یه‌وه خۆیان به خوێنه‌ر و بیسه‌ر و بینه‌ر بناسێنن و هه‌ست و سۆزی ناوچه‌گه‌ریی و خێڵه‌کیی و شارچێتیی بۆ خۆیان ڕاکێشن.
ئه‌و دیارده نه‌شیاوه به هیچ جۆر و شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ جیهانی نوێ و سه‌رده‌می جیهانگه‌ریی ناگونجێ چونکه ناکۆکییه‌کی له ئاشتی نه‌هاتوویان له‌گه‌ڵ یه‌کتر هه‌یه.
تۆ بڵێی چ دانایی و زانایی و ژیربێژییهک له ناسناوه‌کانی ناوچه و خێڵ و گوند و شاردا هه‌بێ له کاتێکدا ناوی مرۆڤدۆستانه‌ی وه‌کی ئارام، هێمن، ئاوات، خه‌بات، هۆگر، نه‌به‌ز ... هتد که ده‌ربڕی هه‌ست و نه‌ستێکی مرۆڤانه‌ن و مرۆڤی هۆشیار و ژیربێژ و نوێخواز به بیستنیان شادمان ده‌بێ.
ئه‌وه‌ی که زۆرم ئازارم ده‌دا له کاتی خوێندنه‌وه‌ی بابه‌تێکی به‌پێز و دانسقه‌دا ده‌بینم نووسه‌ر پاش ناوه‌که‌ی خۆی یان ناوی دووه‌می یه‌کێک له ناسناوه‌کانی وه‌ک ناوچه، خێڵ، شار، گوند، خانه‌واده...هتد به خۆی وه‌ده‌نێ، له‌کاتێکدا نووسه‌ر له بابه‌تێکی پوخته‌دا له چه‌ند لایه‌نێکه‌وه هێندێک زانیاریی به که‌ڵک به خوێنه‌ر ده‌گه‌ینێ له لایه‌کیدی به پاشگری ناوه‌که‌ی (گووی له گه‌مه‌که‌ی ده‌کا!).
که‌م نین ئه‌و نووسه‌ر و ڕۆشنبیر و هونه‌رمه‌ند و سیاسه‌توانانه‌ی که ناسناوی خێڵ و گوند و ناوچه و شار و هه‌رێمیان بۆ خۆیان هه‌ڵبژاردوه. ناسناوه‌کانی وه‌کی: تاڵه‌بانی، بارزانی، جاف، خۆشناو، زه‌نگه‌نه، زێباری، هه‌رکی، میراوده‌لی، شیلانه‌یی، سیان....هتد. پاش ئه‌وه‌ش ئه‌وجه شاره‌کان بۆ نموونه: هه‌ولێری، دهۆکی، هه‌ریری، کۆیی، ڕه‌واندزی، شه‌قڵاوه‌یی، هیرانی، مه‌سیفی، قه‌ڵادزه‌یی، ڕانیه‌یی، سه‌نگه‌سه‌ری، پێنجوێنی، هه‌ڵه‌بجه‌یی، خورماڵی. یان هه‌ریم و ناوچه‌کان وه‌کی: قه‌ره‌داغی، شاره‌زووری، گه‌رمیانی، سۆرانی، بادینی، هه‌ورامی، گۆرانی، کورمانج، پشده‌ری. هێشتا به‌وه‌نده‌ش ڕاناوه‌ستن و ئه‌وجه نۆبه‌ی گونده‌کان دێ: کاوانی، جه‌لیزاده، گه‌ڵاڵه‌یی، ده‌رگه‌ڵه‌یی، سه‌رگه‌ڵوویی، بهرگهڵوویی.
له هه‌موو شته‌کی عه‌نتیکه‌تر ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر بێت‌و ئێمه هه‌ر یه‌کێک له‌و به‌ڕێزانه بدوێنین که هه‌ڵگری ئه‌و جۆره ناسناوانهن ڕه‌پ و ڕاست پێمان ده‌ڵێن که ئه‌وه مافێکی بێ ئه‌ملا و ئه‌ولای هه‌ر مرۆڤێکه که به ئاره‌زووی خۆی ناسناو بۆ خۆیی هه‌لبژێرێ، لێره‌دا ئێمه به‌و به‌ڕێزانه ده‌ڵێین که که‌سمان نه ئێمه و نه ئێوه بێ ئاگا نینه له ۵١ خاڵی جاڕنامه‌ی گه‌ردوونی مافی مرۆڤی ساڵی ١٩٤٧ی جنێڤ، ره‌نگه هه‌ر یه‌کێک له‌و به‌ڕێزانه قسه‌یه‌کیان هه‌بێ و به‌هانه‌یه‌ک بهێننه‌وه که ناوچه‌که‌ی ئه‌وان یان خێڵه‌که‌یان، گونده‌که‌یان، شاره‌که‌یان، هه‌میشه له بۆته‌ی خه‌بات دا بووه و سه‌رتۆپی به‌رخودان و شۆڕشگێڕیی بووه، بۆ ئه‌وه‌یان هیچ پێویستیمان به به‌ڵگه و به‌ڵگه‌کاریی نییه چونکه هه‌موو خێڵ و ناوچه و گوند و شاره‌کان چه‌نده که‌سانی شۆڕشگێر و خه‌باتکار و تێکۆشه‌ریان هه‌بووبێ ئه‌وه ئه‌وه‌نده‌ش یان تۆزێک که‌متر و پتر جاش و سیخوڕ و جاشقه‌ڵه‌م و خائین و خۆفرۆشیان هه‌بووه.
لێره‌دا قسه‌ی ئێمه له‌سه‌ر سه‌رۆک جاشه‌کانی له مه‌ڕ به‌عس و خێڵه‌کیی و به‌رپرسه سه‌ربازیی به‌ناو سیاسییه‌کانی پارتی و یه‌کێتیی به هه‌ردوو باڵه‌که‌ی و ئیسلامییه‌کان نییه که پشکی شێریان به به‌رده‌که‌وێ له تاوان و کاره‌ساته‌کان، چونکه ئه‌وانه به‌ڕاستیی کاڵایان پڕ به باڵایانه و بێجگه له ناسناوی خێڵ و ناوچه و شار و گوند و هه‌رچی ئه‌تواری کۆنه‌په‌رستانه هه‌یه هیچ چاوه‌ڕوانییه‌کی دیکه‌یان لێ ناکرێ. به‌ڵکه قسه‌مان له‌سه‌ر ئه‌و نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند و هه‌ڵبه‌ستڤان و نیگارکێش و په‌یکه‌رتاش و سترانبێژ و چیرۆک‌نووس و راڤه‌کار و هزرڤان و ... هتد یانه‌یه که له لایه‌ک لافی پێشکه‌وتن و نوێگه‌ریی و نوێبوونه‌وه لێده‌ده‌ن و له لایه‌کیدی شۆڕه‌ژن و میرخاسانی خێڵ و هۆز و لاوچاکانی گوند و شۆڕه‌سوارانی ناوچه و شارن.
له هه‌مووی عه‌نتیکه‌تر و عوزر له قه‌باحه‌ت گه‌وره‌تر ، که‌سانێک که تا دوێنی خۆیان به کۆمۆنیست و چه‌پ ده‌زانی و خۆیان به (کارل مارکس و فه‌ریدریک ئه‌نگلس و فلادیمیر ئیلیچ لینین) نه‌ده‌گۆڕیه‌وه و لافی کۆمۆنیست بوون و چه‌پ و چهپگهرییان لێده‌دا و (مانیڤێستۆی کۆمۆنیست)ی پیره پیاوه پرچ درێژه ردێن سپییهکایان وه‌کو ئاو و دۆ له‌به‌ر ده‌کرد، که‌چی ئێستا به‌بێ ئه‌وه‌ی مێشێک مێوانیان بێ سوارچاک و مێرخاسی ئه‌مڕۆی هۆز و خێڵ و ناوچه و هه‌رێم و شار و شاروچکه و ده‌ڤه‌ر و گوندن و بوونه‌ته سه‌رتۆپی عه‌گیدان و شۆڕه‌سواران.
گه‌لۆ تۆ بڵێی ئه‌م به‌رێزانه ئه‌وه نه‌زانن و هه‌ست به‌وه نه‌که‌ن که به‌م کاره‌یان بیانه‌وێ یان نه‌یانه‌وێ به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان و به جۆرێک له جۆره‌کان په‌ره به ههرێمایهتییکردن و ناوچه‌گه‌ریی و خێڵه‌کیی و شارچێتیی ده‌ده‌ن؟؟!!
ئه‌وه‌ی لێره‌دا ئێمه به سه‌ره‌نجام ده‌گه‌یه‌نێ له به‌رانبه‌ر ئه‌و به‌ڕێزانه ئه‌وه‌یه که ئه‌وان هه‌میشه خۆشی خۆشی ئه‌وه‌یانه که له‌و هه‌رێم و ناوچه و شار و گوندانه‌یان و له‌نێو خێڵ و هۆز و بنه‌ماڵه‌کانیان به چاوی ڕێز و خۆشه‌ویستییه‌وه لێیان بڕوانن، دیاره کاتێک له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌که‌ی خۆیانه‌وه به‌و شێوه‌یه لێیان بڕواندرێ ئه‌وا له لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌که‌ی به‌رانبه‌ر هاوکێشه‌که ته‌واو به پێچه‌وانه‌یه چونکه هه‌رکه‌س ئه‌وه ده‌زانێ که هه‌میشه له نێوان شار و گوند و خێڵ و هه‌رێم ناکۆکیی و دووبه‌ره‌کی و لۆمه لۆمهکاریی هه‌یه. ئه‌نجامه‌که‌ش هه‌ر ئه‌وه‌یه که ئه‌و به‌رێزانه کارێکی ناشارستانیی و کۆنه‌په‌رستانه ده‌که‌ن.
لێره‌دا ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه بیلێین ئه‌وه‌یه که ههرێمایهتییکردن و ناوچه‌گه‌رێتیی و خێڵایهتییکردن و گوندچییهتی و نه‌ته‌وه‌په‌رستیی و ئاینپهرستیی و ... هتد هه‌رهه‌موویان پسمام و دۆتمام و خاڵۆزاو پلکزای یه‌کن و باپیره گه‌وره‌که‌یان(ڕاسیزم)ه واته ڕه‌گه‌زپه‌رستییه که ئه‌مڕۆ له سهراتاپای جیهان به گشتیی و کیشوه‌ری ئه‌وروپا به تایبه‌تیی وه‌کو دیاردهدهیهکی پیس و قێزه‌ون تێیدهڕواندرێ.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست