کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له ‌ماوه‌ی يه‌ك هه‌فته‌دا له‌ سه‌لاحه‌دين دووجار كاره‌بای مالی محمه‌دی مه‌لا قادر كوژێندراوه‌ته‌وه‌

Tuesday, 15/11/2011, 12:00


كورستانپۆست/ په‌يامنێری سه‌لاحه‌دين
محمه‌دی مه‌لا قادر له‌ دوای ئه‌وه‌ی له‌ كۆنگره‌ی ١٣ی پارتی به‌ ئيعازی مه‌سعود بارزانی ده‌نگی پێنه‌درا تا ببێته‌وه‌ به‌ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردايه‌تی و دواتريش ببێته‌وه‌ به‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سياسی، له‌ دوای ئاشكرابوونی ده‌رئه‌نجامی كۆتايی هه‌ڵبژاردنه‌كان، مه‌لا محمه‌د قادر به‌ جۆرێك توره‌بووبوو، تا ئه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی ٣ رۆژ دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ ديداريكی دووقۆليدا سويندی بۆ مه‌لا محمه‌د خواردبوو، كه‌ ئه‌و ئيشی بۆ كردووه‌ به‌لام ئه‌ندامه‌كان ده‌نگيان پينه‌داوه‌، به‌لام مه‌لا محمه‌د ئه‌وه‌ی نه‌شاردۆته‌وه‌، كه‌ مه‌سعود بارزانی ناچيته‌وه‌ سه‌ر بارزانی باوکی له‌ راستگۆيدا، ئيتر له‌و به‌رواره‌وه‌ له‌ هه‌موو ميديا لۆكالی و ئاسمانی رۆژنامه‌ و گۆڤاره‌كان و سايته‌كانی وه‌ك تۆڵه‌ و توڕه‌بوون زۆرشتی باسكردووه ‌و دركاندووه‌، دوا ليدوانيشی ئه‌و به‌رنامه‌يه‌ی كه‌نالی ناليا كه ٢ ئه‌لقه‌ی لێ په‌خش كرا به‌ ئاشكرا هيرشی راسته‌و خۆو ناراسته‌و خۆيی بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و خودی مه‌سعود بارزانی كرد، ئیستا ده‌زگای پاراستن و بنه‌ماله‌ی بارزانی زۆر له‌ مه‌لا محه‌مه‌د قادر توڕه‌ن، بە جۆرێک له‌ هه‌فته‌يه‌كدا ٢ جار كاره‌بای ماڵه‌كه‌يان كوژاندۆته‌وه‌.
سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ غوڵامه‌كانی بارزانی ئه‌وه‌ی نه‌شاردۆته‌وه‌، گه‌ر مه‌لا محمه‌د دريژه‌ به‌و لێدوانانه‌ بدات ئەگەر بە دەردی جه‌وهه‌ر ناميقی نەبه‌ن، ئه‌وا گورزێكی وه‌ك عه‌لی عه‌بدولڵا به‌ ده‌ستی نيهاد بارزانی به‌رده‌كه‌وێت.
هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌يه‌ ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد، كه‌ له‌ كاتی خۆشيدا ماڵی جه‌وهه‌ر ناميق له‌ ماوه‌ی مانه‌وه‌ی له‌ سه‌لاحه‌دين زياتر له‌ ٢٠ جار به‌ به‌ناوی خه‌له‌لی هونه‌ری كاره‌باوه‌ كاره‌بای مالی جەوهەر نامیقیان دەکوژاندەوە، دیارە ئەمە پەرلەی پاراستنە بۆ کوژاندنەوەی ژیانی ئەو پیاوانەی خۆیان کە دواجار لە بنەمالە ناڕازیی دەبن و هەڵدەگەڕێنەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە