کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه دەسەلاتی خۆتمان بۆ بسەلمێنە

Thursday, 30/10/2014, 12:00






لە سەروبەندی چوونی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆ کۆبانێ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ راگەیەنراوێکی رایگه‌یاند کە تێیدا بە هەموو شێوەیەک زانیاری بلاوکردنەوە لە سەر (كات و ژماره‌ و پێكهاته‌ و ڕێگای ڕۆیشتنی) ئەو هێزەی لە راگەیاندنەکان قەدەغە کرد له ‌راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌دا هات بوو " به‌پێی پره‌نسیپی سه‌ربازی و بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی گه‌یشتنی ئه‌و یه‌كه‌یه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و ئه‌فسه‌ر و پله‌دار و پێشمه‌رگه‌كانی پێكهاته‌كه‌ی له‌ بڕینی ڕێگایه‌كی دوور و درێژی زیاتر له‌ (600 / كم) تا بگه‌ن به‌ كۆبانی و به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی كردنی شه‌رڤانه‌ قاره‌مانه‌كانی كۆبانی له‌ شه‌ڕی دژی تیرۆرستانی داعش، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ نهێنی و زانیارییه‌ك له‌ باره‌ی (كات و ژماره‌ و پێكهاته‌ و ڕێگای ڕۆیشتنی) ئه‌م یه‌كه‌یه‌ی بڵاو نه‌كردوه‌ته‌وه‌ و ناشیكات هه‌تاكو ئه‌و كاته‌ی یه‌كه‌كه‌ نه‌گاته‌ شوێنی خۆی له‌ كۆبانی"

بەلام هەندێک لە راگەیاندراوەکان بە تایبەت بینراوەکان زانیاری زۆر وردیان لە سەر ئەم هێزە بلاو كرژەوە لە جۆری چەکاکەکان و رێگەی رۆشتنیان و کاتە ی و تەناتەت مەودای تۆپ هاوێژەکانیش بلاوکردەوە یەکێکیان واوەتریش رۆیشت پەخشی راستەوخۆی دەکرد لە سەر جولەی هێزەکە هەر لە کوردستانەوە تا پیرسوس کە یەنها جەند کیلۆمەترێک لە کۆبانێەوە دوورە وە لەمەش زیاتر ئەو رێگەیانەی دەست نیشان دەکرد لە هیزەکانی پێشمەرگە دەتوانن لێوەی بچنە ناو کۆبانێوە باشە ئەو کاتەی ئیوە ریگای چوونی پێشمەرگە بۆ کوبانی ئاشکرا دەکەن دوژمن هێز دەنێرێت تا ریگایان لێ بگرێت ئەمە وەکو ئەوە وایە بێت بە دوژمن بلێێت من بەم ریگایە دا دەڕۆم وەرە بۆسە و کەمینی لێ دابنێ و گورزی خۆت لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان بوەشێنە.

کەس داوای یاسایی لەسەر روداو تۆمار دەکات بە تۆمەتی خیانەتی گەورە و پیدانی زانیاری سەربازی بە دوژمن ؟

ئەی راگەیاندنەکەی وەزارەتی پێشمەرگە کوا ؟

بۆ پێوەی پابەند نابن؟

هەر له ‌راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌" هه‌ر جۆره‌ هه‌واڵێك له‌باره‌ی كات و ڕێگای ڕۆیشتن و ژماره‌ و چه‌كی ئه‌و یه‌كه‌یه‌ له‌لایه‌ن هه‌ر كه‌س و لایه‌ن و كه‌ناڵ و میدیایه‌كه‌وه‌، به‌شداریێكی ڕاسته‌وخۆیه‌ له‌ زیاد كردنی مه‌ترسی له‌سه‌ر یه‌كه‌كه، لێره‌دا به ‌مافی خۆمانی ده‌زانین لێپرسراویه‌تی یاسایی بخه‌ینه‌ ئه‌ستۆی ئه‌و كه‌س و لایه‌ن و كه‌ناڵ و میدیایانه‌ی زانیاری له‌سه‌ر ژماره‌ و ڕێگا و پێكهاته‌ی ئه‌و یه‌كه‌یه‌ بڵاو ده‌كه‌نه‌وه"

‌وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه ئەگەر راست دەکەیت داوای یاسایی لە سەر تۆری میدیایی ڕووداوە تۆمار بکە.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە