من گله‌یه‌کم له کوردستان پۆست هه‌یه.
Sunday, 26/04/2009, 12:00
1687 بینراوە
بروا ناکه‌م ئه‌وه‌ی گله‌یی له کوردستانپۆست کردبێ ستافه‌که‌یان بلاویان نه‌کردبێته‌وه ، بۆیه ده‌خوازم ئه‌م گله‌ییه‌ی من وه‌ک هه‌مو ئه‌وانی تر دابگیرێت بۆ ئه‌وه‌ی منیش دڵم له خۆ دانه‌مێنێت، ئه‌م گله‌ییه‌ش کاتێک به بیرمدا هات که کلیکم له‌سه‌ر ئه‌و مه‌بله‌غه خه‌یالییه‌ی چنار سه‌عد کرد که‌وه‌ک منداڵ په‌ڵپی پاره‌ی له نه‌به‌ز گۆران گرتوه، من باس له ماهیه‌تو قورسیه‌تو لێهاتویی نه‌به‌ز گۆران ناکه‌م و ، به‌ڵام نه‌فس نزمی چنار سه‌عد به‌لای نوسێنێکی له‌م چه‌شنه‌ی راکێشام و هانی دام تا سوک‌و رسواتری بکه‌م به‌خۆێ و خوله سور و حه‌مه گێجی مه‌لا قادره‌وه . چونکه ئه‌وان بون له نیوه‌شه‌ودا وه‌ره‌قه‌ی به‌ختی چناریان راکێشاو به‌ده‌لۆیه‌کی بلی 21 ی هێناو قوماره‌که‌ی برده‌وه به بانقه‌که‌ی وه‌زاره‌تی شه‌هیدانیشه‌وه، چونکه تا ئێستاش ئه‌و دزیه‌ی که ده‌یکات له‌وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌و پاره مۆڵه‌ی ده‌ستی ده‌که‌وێ هه‌ر پێی وایه له‌و قوماره‌دا بۆی ده‌ر چوه.
له‌په راوێزی ئه‌و هه‌واڵه‌دا ده‌بو کوردستان پۆست که ناوی گۆرانی شێخ مسته‌فای هێناوه زۆر ئاسایی و بێ ته‌عن باسی کردوه و هیچ لێدوانێکی له‌سه‌ر پرۆفایلی گۆران و بنه‌ماڵه خیانه‌ت کاره‌که‌ی بۆ خۆێنه‌ران نه خستۆته رو که گۆرانی شێخ مسته‌فای کوره جاشوله‌که ی فه‌وجی شێخ محمه‌د باسکی غه‌رقی خیانه‌تن و شیخ مسته‌فا ش یه‌کێک بوه له‌و جاش و خۆفرۆشانه‌ی که پێیان وابوه قه‌تڵ و عام و جینۆساید و کوشتن و برینی خه‌ڵکی کوردستان کارێکی ره‌واو شیاوه ، شیخ مسته‌فای کۆنه ئامرسریه‌و قه‌ڵه‌م سری فه‌وجه ئه‌نفاڵچیه‌که‌ی شێخ محه‌مه‌د باساکی به‌هۆی شێخه روره‌ش و به‌عسیه‌کانی ناو پارتی ئه‌ویش چه‌نسی بۆ ده‌ر چو بو به ئه‌ندامی لق4 ئه‌و لقه‌ی که‌ته‌نها جێگای جاش‌و خۆفرۆش و سۆزانی تیا ده‌بێته‌وه ، هه‌ر ئه‌و شێخه خۆفرۆسانه‌ش بو وه‌ک شێخ جه‌عفه‌ر جامانه سور ی هاورێی شه‌ورۆژی چنار ئه‌م کوره جاشه‌یان نارده وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و له‌وێ چناریش ئه‌مری ئیداری بۆ ده‌رکرد وه‌ک به‌رێوه به‌ری نوسینگه‌که‌ی خۆی ، باشه پارتی و بنه‌ماڵه هیچ نه‌زانه‌که‌ی مسعود کوره شه‌هیدتان ده‌ست نه‌ده‌کوت که بروانامه‌که‌ی له وه‌ی چنارو شێخ گۆرانی کوره جاش به‌رزترو بروا پێکراوتر بێت ، تائێره به‌سه بۆ روره‌شیه‌کانی بنه‌ماڵه‌و ده‌ست و دایه‌ره‌کانی مه‌کتبی سیاسی و هه‌مو ئه‌و خۆفرۆشانه‌ی که له‌سه‌ر مه‌حسوبیه‌ت و خزمخزمێنه‌و هۆکاری تر خه‌ڵکی ده‌هێننه پێشه‌وه به‌ڵکو ته‌نها ئه‌مه گله‌یه‌ک بو له کوردستان پۆست که ناوی خه‌ڵکی خۆفرۆس به‌ساده‌یی و بێ زانیاری لاپه‌ره‌ی پیرۆزی کوردستانپۆستی پێ گڵاو ده‌که‌ن .
ئه‌مه‌ش وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه‌که بۆ ئه‌وه‌ی له مه به‌دواوه ناوی که‌سانی گومان لێکراوتان بۆهات پێش ئه‌وه‌ی دایبگرن ئاگاداری ئێمه بکرێت تا زانیاری وردی له باره‌یانه‌وه ره‌وانه بکه‌ین . هیوادارم کوردستان پۆست ئه‌م گله‌یه‌م به‌هه‌ند لێ وه‌ر بگرێت. هه‌ر سه‌رکه‌وتوبن.