کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەسەڵاتی کوردی لە خزمەت (بڕهان حەمە خان)ی قوربانی یان (قاسم ئاغای) ناپاکە ؟

Thursday, 02/09/2010, 12:00


ڕۆژ نیە لەژێر دەسەڵاتی کوردی ، سوکایەتی و تاوان بەرامبەرمان ئەنجام نەدرێت و ئازارنەدرێین ... ئەمەش وای کردوە بەرەو ئەو هاوکێشەیە بڕۆین ، کە خوێنی دەیان هەزار شەهید و ئازاری زۆری گەل بۆ کۆمەلێک کەسی هەلپەرست و دارماو لە مۆرالی سیاسیی دەروات
سەیر بکەن ١٩ سالە لەژێر ئەم دەسەڵاتە :
دزی و فەرهودی داهاتی ئەم گەلە دەبردرێت
ناپاکە گەورەکانی کورد ڕێزیان لێ دەگیرێت هەوڵی تەزکیەی مێژوییان دەدەن
بەرپرسان و ئەولادەکانیان هەرچی دەکەن یاسا و دادگا نایان گرێتەوە .
دەسەڵات لەژێر دەسەڵاتی ٢ بنەمالەی زل و پۆلێک خێزانی (م.س) زەردو سەوزە چڕ بۆتەوە.

کەسێتی و ئیرادەی تاکی کورد بە داهات دزراوی خەلک وکورسی بەدەست هاتوی خوێنی شەهیدەکانمان زەلیل دەکەن
سوکایەتی و تاوان بەرامبەر (قوربانیان) دەکرێت
کێشەی نەتەوایەتی و دەستکەوتەکانی بەکورسی و دۆلار دەگۆردرێتەوە
بۆ چەندین تاوانی لەم شێوە ، نەک بەرپرسێک بەرەو زیندان بەلکو لێکۆلینەوەی دادگاش نایگرێتەوە ؟
کەچی رۆژ نیە منالە هەژارەکان بەناوی(پێشێل و جوانی) یاسا ، ڕۆژنامەنوسە بوێرەکان بەناوی تەشهیر بەبەرپرسە سەرزلەکان ، دەنگە رەخنەگرەکان بەرەو زیندان و تێهەلدان نەبەن!؟ .

٢ هەفتە زیاتر بورهانی حەمە خان کە خاوەنی ١٠کەسی ئەنفالە بەهۆکاری ئەوەی کە (ساختەکاری) لە بواری ڕەگەزنامەی کەسێتی کردوە (منالەکانی بەناوی کورە مامێکی مردو نوسیوە چونکە خۆی بەهۆی کارەساتی ئەنفال و نەبونی خاوەن رەگەزنامە نەیتوانیبوو منالەکانی وەک منالانی تر بۆ خوێندن بنێرێت. ٤ مانگ زیندانی بۆ براوەتەوە . ئەم کێشەیەش هەر کێشەی برهان حەمەخان نیە بەلکو دەیان و سەدان بنەمالەی قوربانی بەو کێشەوە دەنالێنن ؟
پرسیار ئەوەیە ئەگەر دەسەلاتێک لەخەمی چارەسەری ئەوانە بێت ،هۆی چیە دوای ١٩ سال هیشتا یاسایەکیان بۆ دەرناکات تاکێشەکانیان کۆتایی پێ بێنێت ؟ دواتر تاکەی بەناوی یاسا و دادگا بنەمالەی قوربانیان زیندان و ئازار دەدرێن ،کەچی بەبەرچاوی هەمومانەوە ٢٤٦ گەورە تاوانباری ئەنفال لەژێردەسەلاتی کوردی شاهانە دەیان ژیینن ؟ سەیر کەن ناپاکێکی گەورەی کورد (قاسم ئاغای کۆیە) کە دەستی سورە بەخوێنی دەیان پێشمەرگەو یەکێک لەتاوانبارانی ئەنفالە ، بەڕێزەوە لەم ڕۆژانە هاتۆتە وە مەلائۆمەر هیچ دادگا ویاسایەک لەکوردستان بەرەو زیندانی نابات ، بەلام کاکە برهان حەمە خان بەهۆی نەخوێندەواری و خۆشەویستی بۆ منالەکانی لەناچاری هەلەیەک دەکات ٤ مانگ زیندانی دەکەن ؟
ئاخر ناهەقمانە بڵێین ١٩ سالە ئەم دەسەلاتە
برهان حەمە خانەکان دەباتە زیندان ، فەتاح بەگەکانیش بۆ دەسەلات
داهات بۆ عەباسی بایز ئاغاکانە ، برسیبون و هەژاریش بۆ دادە رەعنەکان
سەردانی ئەورپاو پێشوازی بەرپرسان بۆ قاسم ئاغا کان ، رزگاری و چەمجەمالیش بۆ مام سالحەکان
بیر بکەنەوە یەکێک چەندین سال پێشمەرگە بێت ، خاوەنی ١٠ کەسی ئەنفالکراو بێت ، بەهەزار ئازارەوە تا خێزانی پێکەوە نابێت ، وەک هەر باوکێک هەولی دابێت ، منالەکەی لەخوێندن دانەبڕێت بۆ زیندانی ببەن . کەچی دەیان جەلادی وەک فەتاح بەگ و عەباسی بایز ئاغا و قاسم ئاغاش بۆ پێشوازی و بەخشینی دۆلار و ڕێز گرتن لە کۆشکە ئەهرامیەکانی (سەری ڕەش و قەڵاچۆلان ..... ئاخۆ ئەم تاکە ناهەقێتی بە چاوی عەلی کیمیاوی سەیری بارزانی و تالەبانی و نەفرەتیش لەم نیشتمانە بکات
کاتێک
گەورە جەلادی ئەنفال (نزر خەزرەجی) تالەبانی و بارزانی لەدادگاکانی ئەورپاش داکۆکی لێ بکەن
داڕیژەری بیری ئەنفال بە خوێنی بنەمالەی قوربانیانی وەک بورهانی حەمە خان ڕاوێژکاری تالەبانی بێت.
سەدان جەلاد و ناپاکی وەک تەحسین شاوێس و دارای حەمە خان و فەتاح بەگیش کورو خۆشەویستی بەرپرسان بن ...
کەچی ١٩ سالە یاداشت و نامە نما بۆ بەرپرسان نەنێردرێت کە بارودۆخی بنەمالەی قوربانیان باش بکەن و جەلادانی باوک و براکانیان بەرەو زیندان ببەن ....کەچی ئەوان بەس زیندان و تیرۆر و دادگا.. بۆ ئەو دەنگ و قەلەم بوێرانە دەکەنەوە کە گوایە (رەخنەو تەشهیر) بە خۆیان و بنەمالەکانیان دەکەن !؟؟
پرسیاری کۆتایی ئەوەیە ئایا لەسەر کەیسی ئەنفال وهەلەبجە دەسەڵاتی کوردی شایستە بەردبارانە یان ڕێزگرتن !؟
ڕاستگۆیی هەمو ڕیکخراو کەسێتیەکیش لەوەدایە تا ئازادکردنی برهان حەمە خان ، خاوەن هەلوێست و کارو چالاکی بێت ...ئەگەرنا با چیتر دروشم و چەواشەی خەلک نەکەین .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە